< دووەم کۆرنسۆس 11 >

هیوادارم بەرگەی هەندێک گێلایەتی من بگرن، هەرچەندە بەرگەشم دەگرن. 1
Umarım yapacağım küçük bir akılsızlığı hoş görürsünüz. Ne olur, beni hoş görün!
بە ئیرەییەکی خوداییانە ئیرەییتان پێ دەبەم، چونکە لە پیاوێک نیشانم کردن، تاکو وەک پاکیزەیەکی پاک پێشکەشی مەسیحتان بکەم. 2
Sizler için tanrısal bir kıskançlık duyuyorum. Çünkü sizleri el değmemiş kız gibi tek ere, Mesih'e sunmak üzere nişanladım.
بەڵام دەترسم، وەک مارەکە حەوای بە فێڵەکەی هەڵخەڵەتاند، بیری ئێوەش لەو دڵسۆزی و پاکییە بۆ مەسیح چەواشە بکرێت، 3
Ne var ki, yılanın Havva'yı kurnazlığıyla aldatması gibi, düşüncelerinizin Mesih'e olan içten ve pak adanmışlıktan saptırılmasından korkuyorum.
چونکە ئەگەر یەکێک بێت و عیسایەکی دیکە ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی ڕامانگەیاند، یان ڕۆحێکی دیکە وەربگرن جیاواز لەوەی وەرتانگرت، یان مزگێنییەکی دیکە ڕابگەیەنێت جیاواز لەوەی وەرتانگرت، ئەوا بە ئاسانی وەریدەگرن. 4
Çünkü size gelen ve bizim tanıttığımızdan değişik bir İsa'yı tanıtanları pekâlâ hoş görüyorsunuz. Ayrıca, aldığınız ruhtan farklı bir ruhu ve kabul ettiğinizden farklı bir müjdeyi kabul ederek bunları hoş görüyorsunuz.
پێم وایە هیچم لەو «نێردراوە بەرزانە» کەمتر نییە. 5
Sözüm ona üstün elçilerden hiç de aşağı olduğumu sanmıyorum!
ئەگەر لە قسەکردندا زمان پاراو نەبم، خۆ زانیاریم هەیە، بەڵکو لە هەر لایەک و لە هەموو شتێک بۆ ئێوەمان دەرخست. 6
Acemi bir konuşmacı olabilirim, ama bilgiden yana acemi değilim. Bunu size her durumda, her bakımdan açıkça gösterdik.
یاخود گوناهم کردووە کە خۆمم نزم کردەوە تاکو ئێوە بەرز بنەوە، چونکە بەخۆڕایی مژدەی ئینجیلی خودام بۆ جاڕدان؟ 7
Yücelmeniz için kendimi alçaltarak Tanrı'nın Müjdesi'ni size karşılıksız bildirmekle günah mı işledim?
کڵێساکانی دیکەم تاڵان کرد کە خەرجیم لێیان وەرگرت بۆ خزمەتەکەتان. 8
Size hizmet etmek için yardım aldığım başka kiliseleri adeta soydum.
کاتێک لەگەڵتان بووم و پێویستیم هەبوو، نەبوومە بار بۆ کەس، چونکە برایان لە مەکدۆنیاوە هاتن پێویستییەکانی منیان پڕکردەوە. لە هەموو شتێکدا خۆمم پاراست بۆ ئەوەی بارگرانی نەخەمە سەرتان و بەردەوام خۆمی لێ دەپارێزم. 9
Aranızdayken ihtiyacım olduğu halde hiçbirinize yük olmadım. Çünkü Makedonya'dan gelen kardeşler eksiklerimi tamamladılar. Size yük olmamaya hep özen gösterdim, bundan böyle de özen göstereceğim.
بە دڵنیاییەوە، هەروەک ڕاستی مەسیح لە مندایە، لە ناوچەکانی ئەخایا ئەم شانازیەم لێ ناسەنرێتەوە. 10
Mesih'in gerçeğine sahip olarak kesinlikle diyebilirim ki, Ahaya İli'nde hiç kimse beni böyle övünmekten alıkoyamaz.
بۆچی؟ ئایا لەبەر ئەوەیە کە ئێوەم خۆشناوێت؟ خودا دەزانێت خۆشمدەوێن. 11
Neden mi? Sizi sevmediğimden mi? Tanrı biliyor ki, sizi seviyorum.
بەڵام ئەوەی دەیکەم، وا دەیکەم بۆ ئەوەی هەلی هەڵپەرستان ببڕم کە شانازی دەکەن و دەیانەوێت دەریبخەن گوایا ئەوان وەک ئێمەن، 12
Övündükleri konuda bize eşit sayılmak isteyen fırsatçılara fırsat vermemek için, yaptığımı yapmaya devam edeceğim.
چونکە ئەمانە نێردراوی درۆزنن و کارگەری فێڵبازن، خۆیان لە شێوەی نێردراوی مەسیح دەردەخەن. 13
Bu tür adamlar sahte elçiler, düzenbaz işçiler, kendilerine Mesih'in elçisi süsü verenlerdir.
سەیر نییە، چونکە شەیتان خۆی لە شێوەی فریشتەی ڕووناکی دەردەخات. 14
Buna şaşmamalı. Şeytan da kendisine ışık meleği süsü verir.
کەواتە شتێکی سەیر نییە ئەگەر خزمەتکارانی خۆیان لە شێوەی خزمەتکاری ڕاستودروستی دەربخەن. دواڕۆژیان بەگوێرەی کرداریان دەبێت. 15
Ona hizmet edenlerin de kendilerine doğruluğun hizmetkârları süsü vermesi şaşırtıcı değildir. Onların sonu yaptıklarına göre olacaktır.
دیسان دەیڵێمەوە: کەس بە گێلم نەزانێت، بەڵام ئەگەر بە گێلم دەزانن ئەوا وەک گێلێک بەرگەم بگرن، بۆ ئەوەی منیش تۆزێک شانازی بکەم. 16
Yine söylüyorum, kimse beni akılsız sanmasın. Öyle sanıyorsanız, akılsız birini kabul eder gibi de olsa beni kabul edin ki, ben de biraz övüneyim!
بە متمانەوە شانازی دەکەم، نەک بەو شێوەیەی کە مەسیحی باڵادەست قسە دەکات، بەڵکو وەک لە نەزانییەوە بێت. 17
Söylediklerimi Rab'bin söyleyeceği gibi değil, akılsız biri gibi, bu övüngen tavırla söylüyorum.
لەبەر ئەوەی زۆر کەس بەگوێرەی بنەمای جیهان شانازی بە خۆیانەوە دەکەن، منیش شانازی دەکەم. 18
Mademki birçokları ne olduklarıyla övünüyorlar, ben de övüneceğim.
لەبەر ئەوەی خۆتان ئەوەندە دانان، بە شادییەوە بەرگەی گێلەکان دەگرن. 19
Sizler akıllı olduğunuz için akılsızlara seve seve katlanıyorsunuz!
لە ڕاستیدا، ئەگەر یەکێک ئێوە بکاتە کۆیلە بەرگە دەگرن، ئەگەر یەکێک ماڵتان بخوات، ئەگەر یەکێک قۆرختان بکات بۆ خۆی، ئەگەر یەکێک خۆی بە گەورەتر بزانێت لە ئێوە، یاخود ئەگەر یەکێک لە ڕووتان بدات، بەرگە دەگرن! 20
Aslında sizi köle edenlere, sömürenlere, sizden yararlananlara, büyüklük taslayanlara ya da sizi tokatlayanlara katlanıyorsunuz.
بە شەرمەزارییەوە دان بەوەدا دەنێم کە چەند لاواز بووین! هەرچییەک ئەوان دەوێرن شانازی پێوە بکەن، هەروەها منیش دەوێرم، دەزانم کە گێلانە قسە دەکەم. 21
Utanarak kabul ediyorum ki, biz bunu yapacak güçte değildik! Ama birinin övünmeye cesaret ettiği konuda –akılsız biri gibi konuşuyorum– ben de övünmeye cesaret ediyorum.
ئایا ئەوان عیبرانین؟ منیش. ئایا ئیسرائیلین؟ منیش. ئایا نەوەی ئیبراهیمن؟ منیش. 22
Onlar İbrani mi? Ben de İbrani'yim. İsrailli mi? Ben de İsrailli'yim. İbrahim'in soyundan mıdırlar? Ben de onun soyundanım.
ئایا خزمەتکاری مەسیحن؟ من باشترم، بەڵام وەک شێتێک قسە دەکەم. من زۆر زیاتر لەوان ڕەنجم کێشاوە، لەوان زیاتر لە زینداندا بووم، زۆر خراپتر دارکاری کراوم، زۆر جاریش ڕووبەڕووی مردن بوومەتەوە. 23
Mesih'in hizmetkârları mıdırlar? Aklımı kaçırmış gibi konuşuyorum. Ben O'nun daha üstün bir hizmetkârıyım. Ben daha çok emek verdim, hapse daha çok girdim, sayısız dayak yedim, çok kez ölümle burun buruna geldim.
جولەکەکان بە قامچی پێنج جار چل قامچی کەم یەکیان لێداوم، 24
Beş kez Yahudiler'den otuz dokuzar kırbaç yedim.
سێ جار دارکاری کراوم، جارێک بەردباران کراوم، سێ جار لە کەشتیدا بووم و شکاوە، شەو و ڕۆژێکم لە قووڵایی دەریادا بەسەربرد. 25
Üç kez değnekle dövüldüm, bir kez taşlandım, üç kez deniz kazasına uğradım. Bir gün bir gece açık denizde kaldım.
بەهۆی زۆر گەشتکردنمەوە تووشی مەترسی ڕووبار و چەتە بووم، مەترسی لە گەلەکەم و نەتەوەکانی دیکە، مەترسی لە شار و لە دەشت، مەترسی لە دەریا، مەترسی لە خوشک و برایانی درۆزن، 26
Sık sık yolculuk ettim. Irmaklarda, haydutlar arasında, gerek soydaşlarımın gerekse öteki ulusların arasında tehlikelere uğradım. Kentte, kırda, denizde, sahte kardeşler arasında tehlikelere düştüm.
بە ڕەنجدان و ماندووبوون، بە شەونخونی زۆر، بە برسیێتی و تینوێتی، بە ڕۆژووگرتنی زۆر، بە سەرما و ڕووتی. 27
Emek verdim, sıkıntı çektim, çok kez uykusuz kaldım. Açlığı, susuzluğu tattım. Çok kez yiyecek sıkıntısı çektim, soğukta çıplak kaldım.
ئەمانە هەموو لەلایەک، ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخدان بە هەموو کڵێساکان لەسەرم کەڵەکە دەبێت. 28
Öbür sorunların yanısıra, bütün kiliseler için her gün çektiğim kaygının baskısı var üzerimde.
کێ لاوازە و من لەگەڵی لاواز نابم؟ کێ کەوتووەتە گوناه و من ناسووتێم؟ 29
Kim güçsüz olur da ben güçsüz olmam? Kim günaha düşürülür de ben onun için yanmam?
ئەگەر پێویست بە شانازیکردن بکات، ئەوا بەو شتانەوە شانازی دەکەم کە لاوازیم دەردەخەن. 30
Övünmem gerekiyorsa, güçsüzlüğümü gösteren şeylerle övüneceğim.
خودا، باوکی عیسای خاوەن شکۆ ئەوەی هەتاهەتایە ستایش دەکرێت دەزانێت درۆ ناکەم. (aiōn g165) 31
Rab İsa'nın sonsuza dek övülecek olan Tanrısı ve Babası biliyor ki, yalan söylemiyorum. (aiōn g165)
لە دیمەشق، فەرمانڕەوایەکەی ئاریتاسی پاشا پاسەوانی شاری دیمەشقیان دەکرد، بۆ گرتنم. 32
Şam'da Kral Aretas'ın valisi beni yakalatmak için kenti denetim altına almıştı.
بەڵام لەناو سەبەتەدا و لە پەنجەرەی شوورای شارەکەوە منیان شۆڕکردەوە و لە دەستی ڕزگارم بوو. 33
Ama beni küfe içinde surdaki bir pencereden sarkıttılar; böylece onun elinden sıyrılıp kaçtım.

< دووەم کۆرنسۆس 11 >