< دووەم پوختەی مێژوو 8 >
لە کۆتایی ئەو بیست ساڵەی کە سلێمان تێیدا پەرستگای یەزدان و کۆشکەکەی خۆی بنیاد دەنا، | 1 |
Then, twenty years having passed since Solomon built the house of the Lord and his own house,
سلێمان ئەو گوندانەی بنیاد نایەوە کە حیرامی پاشا پێیدا و نەوەی ئیسرائیلی تێیاندا نیشتەجێ کرد. | 2 |
he built the cities that Hiram had given to Solomon, and he caused the sons of Israel to live there.
ئینجا سلێمان چوو بۆ حەمات چۆڤا و گرتی. | 3 |
Also, he went to Hamath Zobah, and he obtained it.
هەروەها تەدمۆری لە چۆڵەوانیدا ئاوەدان کردەوە، لەگەڵ هەموو ئەو کۆگایانەی کە لە حەماتدا بنیادی نابوون. | 4 |
And he built Palmira in the desert, and he built very fortified cities in Hamath.
ئینجا بێتحۆرۆنی سەروو و بێتحۆرۆنی خوارووی بنیاد نایەوە و کردنی بە شاری قەڵابەند بە شوورا و دەروازە و شمشیرە. | 5 |
And he built upper Beth-horon and lower Beth-horon, as walled cities, having gates and bars and locks,
شارۆچکەی بەعەلاتیشی ئاوەدان کردەوە، لەگەڵ هەموو کۆگاکانی سلێمان، هەروەها ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی گالیسکە و ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی ئەسپ سوارەکان و هەموو ئەوەی سلێمان ئارەزووی کرد لە ئۆرشەلیم و لە لوبنان و لە هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆی بنیادی بنێت. | 6 |
as well as Baalath, and all the very strong cities which were of Solomon, and all the cities of the chariots, and the cities of the horsemen. Everything whatsoever that Solomon willed and decided, he built in Jerusalem, and in Lebanon, and throughout the entire land of his authority.
هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی پاشماوەی حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان بوون، کە لە نەوەی ئیسرائیل نەبوون، | 7 |
All the people who had been left from the Hittites, and the Amorites, and the Perizzites, and the Hivites, and the Jebusites, those who were not from the stock of Israel,
پاشماوەی ئەم هەموو نەتەوانەی کە نەوەی ئیسرائیل لەناویان نەبردبوون سلێمان وەک کۆیلە بێگاری بەسەردا سەپاندن، هەتا ئەمڕۆش بەسەریان سەپێنراوە. | 8 |
those of their sons and their posterity whom the sons of Israel had not put to death, Solomon subjugated as tributaries, even to this day.
بەڵام سلێمان بۆ کارەکەی کەسی لە نەوەی ئیسرائیل نەکردە کۆیلە، چونکە ئەوان پیاوی جەنگ و ئەفسەری باڵا، ئەفسەری گالیسکە و گالیسکەسوارەکانی بوون. | 9 |
But he did not appoint anyone from the sons of Israel to serve in the works of the king. For they were men of war, and first rulers, and commanders of his chariots and horsemen.
ئەمانەش ئەو کاربەدەستە باڵایانەی سلێمان پاشا بوون، دوو سەد و پەنجا چاودێر لەسەر ئەو خەڵکەی کارەکەیان دەکرد. | 10 |
Now all the leaders of the army of king Solomon were two hundred fifty, who were instructing the people.
سلێمان کچەکەی فیرعەونی لە شاری داودەوە بردە ئەو کۆشکەی کە بۆی بنیاد نا، چونکە گوتی: «ژنی من لە کۆشکی داودی پاشای ئیسرائیل دانانیشێت، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانەی سندوقی یەزدانی چووەتە ناو شوێنی پیرۆزن.» | 11 |
Truly, he transferred the daughter of Pharaoh, from the City of David, to the house that he had built for her. For the king said: “My wife shall not live in the house of David, king of Israel, for it has been sanctified. For the ark of the Lord has entered into it.”
ئینجا سلێمان قوربانی سووتاندنی بۆ یەزدان سەرخستە سەر ئەو قوربانگایەی یەزدان کە لەبەردەم هەیوانەکە بنیادی نا. | 12 |
Then Solomon offered holocausts to the Lord on the altar of the Lord, which he had constructed before the portico,
قوربانی سووتاندنەکان هەریەکە و لە ڕۆژی خۆی، بەپێی فەرمانەکەی موسا، لە شەممەکان و سەرەمانگەکان و جەژنە دیاریکراوەکان، ساڵانە سێ جار، لە جەژنی فەتیرە و لە جەژنی هەفتەکان و لە جەژنی کەپرەشینە. | 13 |
so that every day there would be an offering on it, in accord with the precept of Moses, on the Sabbaths, and on the new moons, and three times a year on the feast days, that is, on the solemnity of unleavened bread, and on the solemnity of weeks, and on the solemnity of tabernacles.
ئینجا بەپێی بڕیاری داودی باوکی، سلێمان بەشی کاهینەکانی بەگوێرەی خزمەتەکانیان دیاری کرد، هەروەها لێڤییەکانی لەسەر ئەرکی خۆیان دانا بۆ ستایشکردن و یارمەتیدانی کاهینەکان، هەریەکە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ڕۆژەکەی خۆی. دەرگاوانەکانیشی لە بەشەکانی خۆیان دانا لەسەر هەموو دەرگاکان، چونکە ئەمە فەرمانەکەی داودی پیاوی خودا بوو. | 14 |
And he appointed, in accord with the plan of his father David, the offices of the priests in their ministries; and those of the Levites, in their orders, so that they might praise and minister before the priests according to the ritual of each day; and the porters, in their divisions, from gate to gate. For so had David, the man of God, instructed.
لە فەرمانەکانی پاشا لایان نەدا کە سەبارەت بە کاری کاهین و لێڤییەکان درابوو، هەروەها بە کاری گەنجینەکانیش. | 15 |
Neither the priests, nor the Levites, transgressed against the commands of the king, in all that he had instructed, and in the keeping of the treasuries.
بەم شێوەیە هەموو کارەکانی سلێمان ئامادە کرا، لە ڕۆژی بناغەدانانییەوە هەتا تەواوبوونی، ئیتر پەرستگای یەزدان تەواو بوو. | 16 |
Solomon had all the expenses prepared, from the day on which he founded the house of the Lord, even until the day when he perfected it.
ئینجا سلێمان چوو بۆ عەچیۆن گەڤەر و ئێلەت لەسەر کەناری دەریا لە خاکی ئەدۆم. | 17 |
Then Solomon went away to Eziongeber, and to Eloth, on the coast of the Red Sea, which is in the land of Edom.
حیرام بەدەستی ئەفسەرە کەشتیوانە شارەزاکانی لە دەریا چەند کەشتییەکی نارد، ئەوانیش لەگەڵ خزمەتکارەکانی سلێماندا چوونە ئۆفیر و لەوێوە چوار سەد و پەنجا تالنت زێڕیان هەڵگرت و بۆ سلێمانی پاشایان هێنا. | 18 |
And Hiram sent to him ships, by the hands of his servants, sailors and skillful navigators of the sea, and they went away with the servants of Solomon to Ophir. And they took from there four hundred fifty talents of gold, and they brought it to king Solomon.