< دووەم پوختەی مێژوو 8 >

لە کۆتایی ئەو بیست ساڵەی کە سلێمان تێیدا پەرستگای یەزدان و کۆشکەکەی خۆی بنیاد دەنا، 1
[撒羅滿的其他建設]撒羅滿建造上主的殿和自己的王宮歷時二十年;二十年過後,
سلێمان ئەو گوندانەی بنیاد نایەوە کە حیرامی پاشا پێیدا و نەوەی ئیسرائیلی تێیاندا نیشتەجێ کرد. 2
撒羅滿又重建了希蘭還給他的城邑,令以色列子民住在那裏。
ئینجا سلێمان چوو بۆ حەمات چۆڤا و گرتی. 3
此後,撒羅滿到了哈瑪特祚巴,征服了那地。
هەروەها تەدمۆری لە چۆڵەوانیدا ئاوەدان کردەوە، لەگەڵ هەموو ئەو کۆگایانەی کە لە حەماتدا بنیادی نابوون. 4
又修建了在曠野裏的塔德摩爾,在哈瑪特四周修築了儲藏城。
ئینجا بێت‌حۆرۆنی سەروو و بێت‌حۆرۆنی خوارووی بنیاد نایەوە و کردنی بە شاری قەڵابەند بە شوورا و دەروازە و شمشیرە. 5
又修築了上貝特曷龍和下貝特曷龍,作為有牆有門有閂的設防城。
شارۆچکەی بەعەلاتیشی ئاوەدان کردەوە، لەگەڵ هەموو کۆگاکانی سلێمان، هەروەها ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی گالیسکە و ئەو شارۆچکانەی سەربازگەی ئەسپ سوارەکان و هەموو ئەوەی سلێمان ئارەزووی کرد لە ئۆرشەلیم و لە لوبنان و لە هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتی خۆی بنیادی بنێت. 6
又建築了巴阿拉特和所屬於撒羅滿的儲藏城,以及一切屯車城和騎兵城;凡撒羅滿願意在耶路撒冷、黎巴嫩以及他所管轄的境內所要建設的,都已建設了。
هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی پاشماوەی حیتی و ئەمۆری و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان بوون، کە لە نەوەی ئیسرائیل نەبوون، 7
至於其餘的人民,即那些不屬以色列的赫特人、阿摩黎人、培黎齊人、希威人和耶步斯人,
پاشماوەی ئەم هەموو نەتەوانەی کە نەوەی ئیسرائیل لەناویان نەبردبوون سلێمان وەک کۆیلە بێگاری بەسەردا سەپاندن، هەتا ئەمڕۆش بەسەریان سەپێنراوە. 8
以色列子民沒有消滅,而他們凡留在此地的子孫,撒羅滿都徵來充作苦役,直到今天仍是如此。
بەڵام سلێمان بۆ کارەکەی کەسی لە نەوەی ئیسرائیل نەکردە کۆیلە، چونکە ئەوان پیاوی جەنگ و ئەفسەری باڵا، ئەفسەری گالیسکە و گالیسکەسوارەکانی بوون. 9
撒羅滿並沒有使以色列子民為他的工作擔任苦役,因為他們是他的戰士、將官、戰車長和騎兵長。
ئەمانەش ئەو کاربەدەستە باڵایانەی سلێمان پاشا بوون، دوو سەد و پەنجا چاودێر لەسەر ئەو خەڵکەی کارەکەیان دەکرد. 10
撒羅滿的監察官,共有二百五十人,監管百姓。
سلێمان کچەکەی فیرعەونی لە شاری داودەوە بردە ئەو کۆشکەی کە بۆی بنیاد نا، چونکە گوتی: «ژنی من لە کۆشکی داودی پاشای ئیسرائیل دانانیشێت، لەبەر ئەوەی ئەو شوێنانەی سندوقی یەزدانی چووەتە ناو شوێنی پیرۆزن.» 11
撒羅滿又將法郎的女兒,從達味城搬到為她建築的宮中,因為他說:「連我的妻子,也不可住在以色列王達味的宮中,因為上主約櫃所到的地方是聖地。」
ئینجا سلێمان قوربانی سووتاندنی بۆ یەزدان سەرخستە سەر ئەو قوربانگایەی یەزدان کە لەبەردەم هەیوانەکە بنیادی نا. 12
那時,撒羅滿在上主的祭壇上,即他在門廊前所築的祭壇上,向上主獻了全燔祭;
قوربانی سووتاندنەکان هەریەکە و لە ڕۆژی خۆی، بەپێی فەرمانەکەی موسا، لە شەممەکان و سەرەمانگەکان و جەژنە دیاریکراوەکان، ساڵانە سێ جار، لە جەژنی فەتیرە و لە جەژنی هەفتەکان و لە جەژنی کەپرەشینە. 13
並按梅瑟的吩咐,在安息日、新月和每年的三個節期:無酵節、七七節和帳棚節,奉獻每日應獻的祭品。
ئینجا بەپێی بڕیاری داودی باوکی، سلێمان بەشی کاهینەکانی بەگوێرەی خزمەتەکانیان دیاری کرد، هەروەها لێڤییەکانی لەسەر ئەرکی خۆیان دانا بۆ ستایشکردن و یارمەتیدانی کاهینەکان، هەریەکە بەگوێرەی پێداویستییەکانی ڕۆژەکەی خۆی. دەرگاوانەکانیشی لە بەشەکانی خۆیان دانا لەسەر هەموو دەرگاکان، چونکە ئەمە فەرمانەکەی داودی پیاوی خودا بوو. 14
它又照他父親達味的規定,為司祭派定了班次,各盡其職;又規定了肋未人的任務,令他們負責讚頌;照每日的定例,在司祭前服務;又派定了門丁,按照他們的班次守衛各門,因為天主的人達味是如此命令的。
لە فەرمانەکانی پاشا لایان نەدا کە سەبارەت بە کاری کاهین و لێڤییەکان درابوو، هەروەها بە کاری گەنجینەکانیش. 15
君王對司祭和肋未人所吩咐的任何職務,以及管理府庫的事,他們都沒有違抗。
بەم شێوەیە هەموو کارەکانی سلێمان ئامادە کرا، لە ڕۆژی بناغەدانانییەوە هەتا تەواوبوونی، ئیتر پەرستگای یەزدان تەواو بوو. 16
由上主的殿奠基之日起,以迄完成,撒羅滿的一切工作完備無缺;上主的殿於是告成。
ئینجا سلێمان چوو بۆ عەچیۆن گەڤەر و ئێلەت لەسەر کەناری دەریا لە خاکی ئەدۆم. 17
此後,撒羅滿往厄東地,到了濱海的厄茲雍革貝爾及厄拉特。
حیرام بەدەستی ئەفسەرە کەشتیوانە شارەزاکانی لە دەریا چەند کەشتییەکی نارد، ئەوانیش لەگەڵ خزمەتکارەکانی سلێماندا چوونە ئۆفیر و لەوێوە چوار سەد و پەنجا تالنت زێڕیان هەڵگرت و بۆ سلێمانی پاشایان هێنا. 18
希蘭派遣自己的臣僕給他送來了船隻和善於航海的人;他們與撒羅滿的僕人同往敖非爾去,從那裏裝載了黃金四百五十「塔冷通,」運到撒羅滿王那裏。

< دووەم پوختەی مێژوو 8 >