< دووەم پوختەی مێژوو 7 >
کاتێک سلێمان لە نوێژکردن بووەوە، ئاگرێک لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و قوربانی سووتاندنەکە و قوربانییە سەربڕدراوەکانی دیکەشی هەڵلووشی و شکۆی یەزدان پەرستگاکەی پڕکرد. | 1 |
Now when Solomon had made an end of praying, the fire came down from heaven, and consumed the burnt offering and the sacrifices; and the glory of the LORD filled the house.
کاهینەکان نەیانتوانی بچنە ناو پەرستگای یەزدانەوە، چونکە شکۆی یەزدان پەرستگاکەی پڕکردبوو. | 2 |
The priests could not enter into the house of the LORD, because the glory of the LORD filled the LORD's house.
هەموو نەوەی ئیسرائیلیش تەماشایان دەکرد، کاتێک ئاگرەکە هاتە خوارەوە و شکۆی یەزدان بەسەر پەرستگاکەوە بوو، جا لەسەر شۆستەکە بە ڕوودا کەوتن و بەچۆکدا هاتن و کڕنۆشیان برد و سوپاسی یەزدانیان کرد، گوتیان: «بێگومان خودا چاکە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» | 3 |
All the children of Israel looked on, when the fire came down, and the glory of the LORD was on the house; and they bowed themselves with their faces to the ground on the pavement, and worshiped, and gave thanks to the LORD, saying, "For he is good; for his loving kindness endures for ever."
ئینجا پاشا و هەموو گەلیش قوربانییان لەبەردەم یەزدان سەربڕی. | 4 |
Then the king and all the people offered sacrifice before the LORD.
سلێمانی پاشا بیست و دوو هەزار مانگا و سەد و بیست هەزار مەڕ و بزنی کردە قوربانی. ئیتر پاشا و هەموو گەل پەرستگای خودایان تەرخان کرد. | 5 |
King Solomon offered a sacrifice of twenty-two thousand head of cattle, and a hundred and twenty thousand sheep. So the king and all the people dedicated God's house.
کاهینان لە شوێنی خزمەتەکەی خۆیان ڕاوەستابوون، هەروەها لێڤییەکانیش بە ئامێرە مۆسیقییەکانەوە کە داودی پاشا بۆ سوپاسکردنی یەزدان دروستی کردبوون بە هەمان شێوەی داود ستایشی پێ دەکردن، دەیانگوت: «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» کاهینەکان بەرامبەریان کەڕەنایان لێدەدا، هەموو ئیسرائیلیش ڕاوەستابوون. | 6 |
The priests stood, according to their positions; the Levites also with instruments of music of the LORD, which David the king had made to give thanks to the LORD, when David praised by their ministry, saying "For his loving kindness endures for ever." The priests sounded trumpets before them; and all Israel stood.
هەروەها سلێمان ناوەڕاستی حەوشەکەی بەردەم پیرۆزگاکەی یەزدانی تەرخان کرد و لەوێدا قوربانی سووتاندن و پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی پێشکەش کرد، چونکە ئەو قوربانگا بڕۆنزییەی کە سلێمان دروستی کردبوو جێگای قوربانی سووتاندنەکان و دانەوێڵە پێشکەشکراوەکان و پیوی قوربانییەکان نەدەبووەوە. | 7 |
Moreover Solomon made the middle of the court holy that was before the house of the LORD; for there he offered the burnt offerings, and the fat of the peace offerings, because the bronze altar which Solomon had made was not able to receive the burnt offering, and the meal offering, and the fat.
لەو کاتە سلێمان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئاهەنگی بۆ جەژنەکە گێڕا، هەموو ئیسرائیلیش لەگەڵی بوون، هەموو خەڵکی نێوان دەروازەی حەمات هەتا دۆڵی میسر، کۆمەڵێکی زۆر گەورە. | 8 |
So Solomon held the feast at that time seven days, and all Israel with him, a very great assembly, from Lebo Hamath to the Wadi of Egypt.
لە ڕۆژی هەشتەم ئاهەنگیان گێڕا، چونکە لە حەوت ڕۆژدا تەرخانکردنی قوربانگاکەیان ئەنجام دا و جەژنیش حەوت ڕۆژ بوو. | 9 |
On the eighth day they held a solemn assembly: for they kept the dedication of the altar seven days, and the feast seven days.
ئینجا سلێمان لە بیست و سێیەمین ڕۆژی مانگی حەوت گەلی بە شادمانی و دڵخۆشییەوە بۆ ماڵەوە بەڕێکرد، بەهۆی ئەو چاکەیەی کە یەزدان لەگەڵ داود و سلێمان و ئیسرائیلی گەلی خۆی کردی. | 10 |
On the three and twentieth day of the seventh month he sent the people away to their tents, joyful and glad of heart for the goodness that the LORD had shown to David, and to Solomon, and to Israel his people.
پاش ئەوەی سلێمان پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشای تەواو کرد، هەروەها هەموو ئەوانەشی کە بەبیریدا هات لە پەرستگای یەزدان و کۆشکەکەی خۆی بیکات تێیدا سەرکەوتوو بوو، | 11 |
Thus Solomon finished the house of the LORD, and the king's house: and he successfully completed all that came into Solomon's heart to make in the house of the LORD, and in his own house.
یەزدان لە شەودا بۆ سلێمان دەرکەوت و فەرمووی: «گوێم لە نوێژەکەت بوو، ئەم شوێنەم هەڵبژارد تاکو ببێتە پەرستگای قوربانی بۆ من. | 12 |
The LORD appeared to Solomon by night, and said to him, "I have heard your prayer, and have chosen this place to myself for a house of sacrifice.
«کاتێک ئاسمان دادەخەم و باران نابارێت و کاتێک فەرمان بە کوللە دەکەم بەروبوومی خاکەکە بخوات یان پەتا دەنێرمە ناو گەلەکەم، | 13 |
If I shut up the sky so that there is no rain, or if I command the locust to devour the land, or if I send a plague among my people;
ئینجا کە گەلەکەم ئەوەی بە ناوی منەوە بانگ دەکرێت، بێفیز بوون و نوێژیان کرد و ڕوویان لە من کرد و لە ڕێگا خراپەکانیان گەڕانەوە، من لە ئاسمانەوە گوێ دەگرم و لە گوناهەکانیان خۆشدەبم و خاکەکەیان چاک دەکەمەوە. | 14 |
then if my people who are called by my name will humble themselves, and pray, and seek my face, and turn from their wicked ways, then I will hear from heaven, and will forgive their sin, and will heal their land.
ئێستاش چاوەکانم کراوە دەبن و گوێیەکانیشم شل دەبن بۆ نوێژکردن لەم شوێنەدا. | 15 |
Now my eyes shall be open, and my ears attentive, to the prayer that is made in this place.
ئێستاش ئەم پەرستگایەم هەڵبژاردووە و پیرۆزم کردووە بۆ ئەوەی هەتاهەتایە ناوی منی تێدابێت و دڵ و چاوم هەمیشە لەوێ دەبن. | 16 |
For now have I chosen and made this house holy, that my name may be there forever; and my eyes and my heart shall be there perpetually.
«تۆش ئەگەر بە دڵسۆزییەوە دۆستایەتیم بکەیت وەک ئەوەی داودی باوکت کردی، هەموو ئەوەی فەرمانم پێ کردوویت بیکەیت و فەرز و حوکمەکانم بەجێبهێنیت، | 17 |
As for you, if you will walk before me as David your father walked, and do according to all that I have commanded you, and will keep my statutes and my ordinances;
ئەوا تەختی پاشایەتییەکەت جێگیر دەکەم، هەروەک چۆن پەیمانم لەگەڵ داودی باوکت بەست و فەرمووم:”پیاو لە تۆ نابڕێت بۆ فەرمانڕەوایەتیکردنی ئیسرائیل.“ | 18 |
then I will establish the throne of your kingdom, according as I covenanted with David your father, saying, 'There shall not fail you a man to be ruler in Israel.'
«بەڵام ئەگەر لاتان دا و وازتان لە فەرز و فەرمانەکانم هێنا کە پێم داون، چوون و خودای دیکەتان پەرست و کڕنۆشتان بۆ بردن، | 19 |
But if you turn away, and forsake my statutes and my commandments which I have set before you, and shall go and serve other gods, and worship them;
ئەوا لە خاکەکەم ڕیشەکێشتان دەکەم کە پێم داون و ئەم پەرستگایەش کە بۆ ناوی خۆم تەرخانم کردووە لەبەرچاوم نایهێڵم و دەیکەمە پەند و مایەی گاڵتەجاڕی لەنێو هەموو گەلان. | 20 |
then I will pluck them up by the roots out of my land which I have given them; and this house, which I have made holy for my name, I will cast out of my sight, and I will make it a proverb and a byword among all peoples.
ئەم پەرستگا پایەبەرزەش، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەری سوڕدەمێنێت و دەڵێت:”بۆچی یەزدان وای لەم خاکە و لەم پەرستگایە کرد؟“ | 21 |
And this house, which is exalted, will become a heap of ruins. Everyone who passes by it will be astonished, and will say, 'Why has the LORD done this to this land, and to this house?'
ئینجا خەڵکی وەڵام دەدەنەوە:”لەبەر ئەوەی وازیان لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆیان هێناوە، ئەوەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان و دەستیان بە خودای دیکەوە گرتووە و کڕنۆشیان بۆ بردوون و ئەوانیان پەرستووە، لەبەر ئەوە یەزدان تووشی ئەم هەموو کارەساتەی کردن.“» | 22 |
And they shall answer, 'Because they abandoned the LORD, the God of their fathers, who brought them forth out of the land of Egypt, and took other gods, worshiped them, and served them. Therefore he has brought all these disasters on them.'"