< دووەم پوختەی مێژوو 6 >

ئینجا سلێمان گوتی: «یەزدان فەرموویەتی، کە لەناو هەوری تاردا نیشتەجێ دەبێت. 1
當時撒羅滿說:「上主曾決定:要住在幽暗之中;
من پەرستگایەکی شکۆدارم بۆ بنیاد نایت، شوێنێک هەتاهەتایە بۆ نیشتەجێبوونت.» 2
我卻為你建築了一個居所,作為你永久的住處」。[撒羅滿的訓辭]
کاتێک هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل ڕاوەستا بوون، پاشا ڕووی خۆی وەرگێڕا و داوای بەرەکەتی بۆ هەموویان کرد. 3
撒羅滿轉過臉來,祝福了以色列全會眾;以色列全會眾都站著,
ئینجا گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەوەی بە دەمی خۆی بەڵێنی بە داودی باوکم دا و بە دەستی خۆی بەجێی هێنا، هەروەک فەرمووی: 4
撒羅滿說:「上主,以色列的天主,應受讚美! 他親口對我父親達味應許過,也親手完成了說:
”لەو ڕۆژەوەی ئیسرائیلی گەلی خۆمم لە میسرەوە هێناوەتە دەرەوە، هیچ شارێکم لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵنەبژاردووە بۆ ئەوەی پەرستگایەک بنیاد بنێن هەتا ناوەکەم لەوێ بێت و هیچ کەسێکیشم هەڵنەبژاردووە ببێتە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلی من، 5
自從我領我的百姓出離埃及地的那天起,沒有在以色列各支派中,選擇一城,為建造一座作我名下的殿,也沒有揀選一個人作領袖,管理我的百姓以色列。
بەڵکو ئۆرشەلیمم هەڵبژاردووە هەتا ناوەکەم لەوێ بێت و داودم هەڵبژاردووە تاکو فەرمانڕەوایەتی ئیسرائیلی گەلی من بکات.“ 6
可是,我選擇了耶路撒冷作為安置我名之處,揀選了達味管理我的百姓以色列。
«لە دڵی داودی باوکیشمدا بوو پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێت. 7
我父親達味原有意為上主以色列天主的名建造一座殿,
بەڵام یەزدان بە داودی باوکمی فەرموو:”بێگومان باشت کرد کە لە دڵی خۆتدا نیازت هەبووە پەرستگایەک بۆ ناوەکەم بنیاد بنێیت. 8
但上主卻對我父親達味說:你有意為我的名建造一座殿,你這番心意固然很好,
لەگەڵ ئەوەشدا تۆ پەرستگاکە بنیاد نانێیت، بەڵکو کوڕەکەت ئەوەی لە خوێنی خۆتە، ئەو پەرستگاکە بۆ ناوی من بنیاد دەنێت.“ 9
但不是你要建造這殿,而是你親生的兒子,他要為我的名建造這殿。
«یەزدان بەڵێنی خۆی بردەسەر، ئەوەی کە فەرمووی. منیش شوێنی داودی باوکمم گرتەوە و لەسەر تەختی ئیسرائیل دانیشتم، هەروەک یەزدان فەرمووی. پەرستگاکەشم بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد نا. 10
現在上主實現了他所說的話,使我來繼承了我父親達味,坐上了以色列的寶座,正如上主所預許的;我也為上主以色列天主的名建造了這座殿,
لەوێشدا سندوقەکەم دانا، ئەوەی ئەو پەیمانەی یەزدانی تێیدایە کە لەگەڵ ئیسرائیلدا بەستی.» 11
將約櫃安放在裏面;約櫃內有上主與以色列子民所立的約版。」[祈禱詞]
ئینجا سلێمان لەبەردەم قوربانگای یەزدان بەرامبەر بە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل ڕاوەستا و دەستی بەرز کردەوە. 12
以後,撒羅滿當著以色列全會眾的面,站在上主的祭壇前,伸開手,─
سلێمان سەکۆیەکی لە بڕۆنز دروستکردبوو و لەناوەڕاستی حەوشەکەدا داینابوو، درێژییەکەی پێنج باڵ و پانییەکەشی پێنج باڵ بوو، بەرزییەکەشی سێ باڵ، جا لەسەری ڕاوەستا بەرامبەر بە هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل چۆکی دادا و دەستی بۆ ئاسمان بەرز کردەوە و 13
因為撒羅滿製造了一座銅台,長五肘,寬五肘,高三肘,安置在庭院中央,他立在上面,當著以色列全會眾的面,屈膝跪拜,舉手向天,─
گوتی: «ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، هیچ خودایەک لە ئاسمان و لەسەر زەوی لە وێنەی تۆ نییە، پەیمانی خۆشەویستییەکەت بۆ خزمەتکارەکانت دەبەیتەسەر، ئەوانەی لەبەردەمی تۆ بە دڵسۆزییەوە ڕەفتار دەکەن. 14
說「上主,以色列的天主! 上天下地,沒有一個神可與你相比。你對那些一心在你面前行走的僕人,常是遵守信約,表示慈愛。
تۆ بەڵێنی خۆتت بۆ بەندەکەت، بۆ داودی باوکم هێنایە دی. ئەوەی بە دەمت بەڵێنت پێدا، ئەمڕۆ بە دەستی خۆتت هێنایە دی. 15
你對你僕人,我父親達味所應許的,你都履行了;你親口應許的,你也親手成就了,正如今天一樣。
«ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەو بەڵێنەی کە تۆ بە بەندەکەی خۆت، بە داودی باوکی منت دا، بۆی بهێنە دی، کە فەرمووت:”پیاو لە تۆ نابڕێت لەبەردەمم بۆ دانیشتن لەسەر تەختی ئیسرائیل، تەنها ئەگەر کوڕانت ئاگاداری ئەوە بن کە بەگوێرەی فێرکردنەکەم لەبەردەمم ڕەفتار بکەن، هەروەک چۆن تۆ ڕەفتارت کرد.“ 16
上主,以色列的天主! 你曾說:只要你的子孫謹守他們的道路,按照我的法律行走,如你在我面前行走一樣,你決斷不了在我前坐以色列王位的人;現在求你實踐你對你僕人,我父親達味所說的話罷!
ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، با ئەو بەڵێنەت بێتە دی کە بەڵێنت بە داودی بەندەت دا. 17
上主,以色列的天主,現在求你使你向你僕人達味所應許過的話,予以實現罷!
«بەڵام ئایا بەڕاستی خودا لەگەڵ مرۆڤ لەسەر زەوی نیشتەجێ دەبێت؟ ئەوەتا ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی تۆیان تێدا نابێتەوە، ئیتر چۆن ئەم پەرستگایە کە من بنیادم ناوە! 18
天主實在與人住在地上嗎﹖看,天和天上的天,尚且容不下你,何況我所建造的這座殿宇呢!
بەڵام ئەی یەزدان، خودای من، ئاوڕ لە نوێژ و لە داواکارییەکانی بەندەکەت بدەوە و گوێ لە هاوار و ئەو نوێژە بگرە کە بەندەکەت لەبەردەمت دەیکات. 19
上主,我的天主,請垂允你僕人的祈禱和懇求! 俯聽你僕人在你面前所發的呼號和祈禱!
با شەو و ڕۆژ چاوەکانت کراوە بن لەسەر ئەم پەرستگایە، لەسەر ئەو شوێنەی کە فەرمووت:”ناوی من لەوێ دەبێت،“هەتا گوێت لەو نوێژە بێت کە بەندەکەت بەرەو ئەم شوێنە دەیکات. 20
願你的眼睛晝夜垂視這座殿,看顧你所說,你要安置你名的地方;求你垂聽你僕人向這地方所行的祈禱!
هەروەها گوێ لە پاڕانەوەی بەندەکەت و ئیسرائیلی گەلت بگرە ئەوانەی بەرەو ئەم شوێنە نوێژ دەکەن، تۆش لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە بیبیستە، جا کە لە ئاسمانەوە بیستت لێمان خۆشبە. 21
願你垂聽你僕人與你百姓以色列向這地方所發的哀禱,求你從天上,由你的居所,予以垂聽,垂聽和寬恕!
«ئەگەر یەکێک گوناهی دەرهەق بە هاوڕێکەی کرد و سوێندخواردنی بەسەردا سەپێنرا و هات بۆ ئەوەی لەبەردەم قوربانگاکەت لەم پەرستگایە سوێندەکەی بخوات، 22
若有人得罪了自己的鄰人,被迫以咒詞起誓,而來到這殿內,在你祭壇前起誓,
تۆ لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و دەستبەکار بە. دادوەری لەنێوان خزمەتکارەکانت بکە، حوکم بدە بەسەر تاوانباردا بەوەی ڕێگای خۆی بەسەر خۆیدا بهێنەرەوە، ئەستۆپاکی کەسی بێتاوان دەربخە و بەگوێرەی بێتاوانییەکەی پێی ببەخشە. 23
求你由天上垂聽受理,為你的僕人伸冤:懲治惡人,照他所行的,報應在他頭上;宣告義人無罪,照他的正義酬報他。
«کاتێک ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت بەهۆی ئەو گوناهەی بەرامبەرت دەیکەن، لەبەردەم دوژمنەکانیان تێکدەشکێن، ئەگەر گەڕانەوە بۆ لات و دانیان نایەوە بە ناوی تۆ، لەبەردەمت لەم پەرستگایەدا نزا و نوێژیان کرد و پاڕانەوە، 24
如果你的百姓以色列,因為得罪了你,在敵人面前被擊敗;他們如果回心轉意稱頌你的名,在這殿內向你祈禱懇求,
تۆش لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و لە گوناهی ئیسرائیلی گەلت خۆشبە و بیانگەڕێنەوە ئەو خاکەی کە بە خۆیان و باوباپیرانیانت داوە. 25
願你從天上予以垂聽,寬恕你百姓以色列的罪,領他們回到你賜給他們並他們祖先的地方!
«ئەگەر ئاسمان داخرا و باران نەباری بەهۆی ئەوەی گەلەکەت گوناهیان دەرهەق بە تۆ کرد، پاشان نوێژیان ڕووەو ئەم شوێنە کرد و دانیان بە ناوەکەتدا نا و لە گوناهەکەیان پاشگەز بوونەوە، چونکە گرفتارت کردن، 26
幾時他們犯罪得罪了你,天空閉塞不雨,你懲罰了他們;他們如果向這地方祈禱,稱頌你的名,遠離罪過,
تۆش لە ئاسمانەوە گوێ بگرە و لە گوناهی خزمەتکارەکانت و ئیسرائیلی گەلی خۆت خۆشبە، فێری ئەو ڕێگا باشەیان بکە کە دەبێت پێیدا بڕۆن و باران بەسەر خاکەکەتدا ببارێنە، ئەوەی بە میرات داوتە بە گەلەکەت. 27
求你從天上垂聽,赦免你僕人及你百姓以色列的罪,指給他們應走的正路,使雨降仔你賜予你百姓作為基業的地上。
«هەر کاتێک قاتوقڕی، پەتا، بای گەرمەسێر، کوللە یان سن لە خاکەکە دەدات؛ یان هەر کاتێک دوژمن لە شارەکانیان گەمارۆیان دەدەن؛ یان هەر بەڵا و دەردێک دێت؛ 28
如果此地發生饑饉、瘟疫,五穀枯萎生霉,或遭受蝗蟲或螞蚱,或有敵人犯境圍困門下,或不拘遭受什麼災禍疾病,
ئیتر کاتێک هەرکەسێکی ئیسرائیلی گەلی خۆت نوێژ یان داواکارییەک لە تۆ بکات، لەلایەن ئەوەی کە دەرد و ئازاری خۆی دەزانێت و دەستی بەرامبەر بەم پەرستگایە بەرز دەکاتەوە، 29
你的百姓以色列,個人或團體,如果感覺內疚和痛苦,而向這殿伸出手來祈禱哀求,
ئەوا تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە گوێ بگرە. لێی خۆشبە، لەبەر ئەوەی تەنها تۆ دڵی ئادەمیزاد دەناسیت، بۆ هەرکەسێک بەگوێرەی هەڵسوکەوتەکانی کاردانەوەت هەبێت، 30
願你從天上,你的居所,予以俯聽寬恕,照每人的一切行為,予以賞報,因為你認識每個人的心,─唯有你認識人子的心,
بۆ ئەوەی بە درێژایی ڕۆژانی ژیانیان لەم خاکەی بە باوباپیرانی ئێمەت داوە لێت بترسن و ڕێگاکانت بگرنەبەر. 31
使他們在你賜予我們祖先的地上,一生一世敬畏你,在你的道路上行走!
«هەروەها ئەو بیانییەی کە لە ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت نییە و لە پێناوی ناوی مەزنت و دەستی پۆڵایین و بازووی بەهێزت لە خاکێکی دوورەوە هاتووە، جا کە هات و بەرەو ئەم پەرستگایە نوێژی کرد، 32
至於那不屬於你百姓以色列的外方人,為了你的大名,你有力的手及伸開的臂,自遠方來,在這殿內祈禱,
تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە و بەپێی هەموو ئەوەی ئەم بیانییە لێت دەپاڕێتەوە بۆی بەجێبهێنە، تاکو هەموو گەلانی زەوی بە ناوی تۆ ئاشنا بن و وەک ئیسرائیلی گەلەکەی خۆت لێت بترسن، هەروەها بۆ ئەوەی بزانن ئەم ماڵەی کە بنیادم ناوە هەڵگری ناوی تۆیە. 33
願你從天上,你的居所垂聽,按照外方人所請求於你的去行! 這樣,可使地上萬民都認識你的名,敬畏你,如同你的百姓以色列一樣;使他們知道我所建造的這殿,是屬於你名下的。
«کاتێک گەلەکەت لە دژی دوژمنەکەی بۆ جەنگ دەچێت، بۆ هەرکوێ کە دەیاننێریت، کە نوێژیان بۆت کرد ڕووەو ئەو شارەی کە هەڵتبژاردووە و ئەو پەرستگایەی بۆ ناوەکەت بنیادم ناوە، 34
你的人民,如果在你派遣他們走的路上與敵人交戰,而他們向你所揀選的這城,向我為你的名所建造的這殿,祈求你,
تۆ لە ئاسمانەوە گوێ لە نوێژ و داواکارییەکانیان بگرە و دادوەرییان بۆ بکە. 35
願你從天上俯聽他們的祈禱和哀求,維護他們的正義!
«کەس نییە گوناه نەکات، بەڵام کاتێک گوناهت بەرامبەر دەکەن و تۆش لێیان تووڕە دەبیت و دەیاندەیتە دەست دوژمن کە بە دیلیان دەگرن و بۆ خاکێک ڕاپێچیان دەکەن، جا دوور بێت یان نزیک، 36
如果他們犯罪得罪了你,─因為沒有不犯罪的人,─你向他們發怒,將他們交於仇敵,讓敵人將他們擄到遠方或近處。
لەدوای ئەمە ئەگەر لەو خاکەی بۆی ڕاپێچ دەکرێن هاتنەوە هۆش خۆیان، لە خاکی ڕاپێچکەرانیان تۆبەیان کرد و لێت پاڕانەوە و گوتیان:”گوناه و تاوان و خراپەمان کرد“؛ 37
他們若在被擄往的地方,回心轉意,在充軍之地,懇求你說:我們犯了罪,我們作了惡,做了背理的事;
ئیتر بە هەموو دڵ و گیانیانەوە گەڕانەوە لات، لە خاکی دیلیێتییان کە بۆی ڕاپێچ کراون، هەروەها نوێژیان کرد ڕووەو ئەو خاکەی داوتە بە باوباپیرانیان و ئەو شارەی هەڵتبژاردووە و ئەو پەرستگایەی بۆ ناوی تۆ بنیادم ناوە؛ 38
如果他們在被擄充軍之地,全心全意歸向你,向你賜給他們祖先的地方,向你所揀選的這城,向我為你的名所建造的這殿祈禱,
ئەوا تۆ لە ئاسمانەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونتەوە گوێ لە نوێژ و داواکارییان بگرە و دادوەرییان بۆ بکە. هەروەها لە گەلەکەت خۆشبە، لەو گوناهانەی بەرامبەرت کردوویانە. 39
願你從天上,你的居所,垂聽他們的祈禱和懇求,維護他們的正義,寬恕得罪你的百姓!
«ئێستاش ئەی خودایە، تکایە با چاوەکانت کراوە و گوێیەکانت شل بن بۆ نوێژەکانی ئەم شوێنە. 40
現在,我的天主,願你的眼睛睜著,側耳諦聽在這地方所行的祈禱!
ئێستا ئەی یەزدانی پەروەردگار، هەستە و وەرە بۆ شوێنی حەوانەوەت، 41
現在,上主天主,願你起來,願你與你那大能的約櫃進入你安息之所! 上主天主,願你的司祭身披救援,願你的聖徒在幸福中歡樂!
ئەی یەزدانی پەروەردگار، دەستنیشانکراوەکەت ڕەت مەکەرەوە، 42
上主天主,求你不要摒棄你的受傅者,記念你賜予你僕人達味的慈愛! 」

< دووەم پوختەی مێژوو 6 >