< دووەم پوختەی مێژوو 4 >
سلێمان قوربانگایەکی بڕۆنزی دروستکرد کە درێژییەکەی بیست باڵ و پانییەکەشی بیست باڵ و بەرزییەکەی دە باڵ بوو. | 1 |
[製造聖殿器皿]以後,他製了一座銅壇,長二十肘,寬二十肘,高十肘。
حەوزە بڕۆنزییەکەشی بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ بوو. | 2 |
又鑄了一個銅海,從這邊到那邊直徑十肘,作圓形,高五肘,圓周三十肘。
لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی گا نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی گایەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون. | 3 |
銅海邊緣下四周圍,圍繞著匏瓜形的裝飾品,每肘十個,分兩行,匏瓜與銅海是同時鑄成的。
حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو، حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. | 4 |
有十二隻銅牛馱著銅海:三隻向北,三隻向西,三隻向南,三隻向東;銅海安放在銅牛背上,牛尾朝裏。
ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن. جێی سێ هەزار بەتی تێدا دەبووەوە. | 5 |
銅海厚一掌,邊如杯邊,形似百合花,可容三千「巴特。」
هەروەها دە دەستشۆری دروستکرد، پێنجی لەلای باشوور و پێنجیشی لەلای باکوور دانا، بۆ شوشتن لە کاتی ئەنجامدانی قوربانی سووتاندن، بەڵام کاهینەکان ئاوی حەوزە بڕۆنزییەکەیان بۆ شوشتن بەکاردەهێنا. | 6 |
他又製了十個同盆:五個安置在右邊,五個安置在左邊,作為洗滌之用,洗滌作全燔祭的物品;但銅海只可為司祭作洗滌之用。
چرادانی زێڕیش دەی بە هەموو وردەکارییەکانییەوە دروستکرد و لەناو پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنج لەلای باکوور. | 7 |
又照所規定的式樣製了十個金燈台,放在殿內:右邊五個,左邊五個。
دە مێزیشی دروستکرد و لە پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنجیش لەلای باکوور. سەد تاسی زێڕیشی دروستکرد. | 8 |
又製了十張桌子,放在殿內:右邊五張,左邊五張。又造了一百個金碗。
ئینجا حەوشەی کاهینەکان و ماڵە گەورەکەی دروستکرد لەگەڵ دەرگاکانی ماڵەکە و دەرگاکانیشی بە بڕۆنز ڕووکەش کرد. | 9 |
又造了司祭院與大院以及院門,門包市銅,
حەوزە بڕۆنزییەکەشی لە سووچی باشووری ڕۆژهەڵاتی پەرستگاکەوە دانا. | 10 |
他把銅海放在右邊東南角。[胡蘭所造的器具]
هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی دروستکرد. حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای خودا کردی: | 11 |
胡蘭也製了鍋、鏟和盤。胡蘭為撒羅滿王作了一切應為上主的殿所作的工作:
دوو کۆڵەکەکە؛ دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ | 12 |
兩根柱子,兩個柱頂上的球形柱頭,兩個網子,─遮蓋柱頂上兩個球形的柱頭,
هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ | 13 |
兩個網子上的四百個石榴,─每個網子有良行石榴,以遮蓋柱頂上兩個球形柱頭,
عەرەبانەکان و دەستشۆرەکانی سەر عەرەبانەکان؛ | 14 |
十個盆座及座上的十個銅盆,
حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛ | 15 |
一個銅海及下面十二隻銅牛,
هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و چەنگاڵەکان، لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکانیان. حورامئابی هەموو ئەو کەلوپەلانەی لە بڕۆنزی سافکراو بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دروستکرد. | 16 |
鍋、鏟、鉤以及一切用具:這一切都是胡蘭阿彼用光滑的銅,給撒羅滿王為上主的殿所製造的,
پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. | 17 |
是王在約但平原,於穌苛特與匝爾堂之間,用膠泥模鑄成的。
سلێمانیش هێندە شتومەکی زۆری دروستکرد، کە کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا. | 18 |
撒羅滿所製的這一切器皿,實在眾多;所用的銅,重量無法計算。[其他器皿]
هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای خودا بوون: قوربانگا زێڕینەکە و ئەو مێزانەی کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛ | 19 |
以後,撒羅滿又製造了上主殿內的一切用具:金壇和供餅的桌子,
چرادان و چراکانیان هەتا بەپێی ڕێسا لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز دابگیرسێن، لە زێڕی بێگەرد؛ | 20 |
燈台和依照規例應在內殿前點的燈盞,都是用純金製成的;
هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشەکان تەواو زێڕ بوون؛ | 21 |
還有花蕊、燈盞和燭剪,都是用金,即純金製成的;
مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛ هەروەها ئەمانە دەرگا زێڕینەکانی پیرۆزگا بوون: دەرگای ناوەوەی شوێنی هەرەپیرۆز و دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە. | 22 |
還有刀、碗盤和火盤,都是純金的。殿宇的門,即進入至聖所內裏的門,以及聖殿,即正殿的門,也都是金的。