< دووەم پوختەی مێژوو 36 >
ئینجا گەلی خاکەکە یەهۆئاحازی کوڕی یۆشیایان برد و لە جێی باوکی لە ئۆرشەلیمدا کردیانە پاشا. | 1 |
Then the people of the land took Jehoahaz, the son of Josiah, and they appointed him king in place of his father, in Jerusalem.
یەهۆئاحاز گەنجێکی بیست و سێ ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. | 2 |
Jehoahaz was twenty-three years old when he had begun to reign, and he reigned for three months in Jerusalem.
دوای ئەوە پاشای میسر یەهۆئاحازی لە ئۆرشەلیم لابرد و سەرانەی بەسەر یەهودا سەپاند، سەد تالنت زیو و تالنتێک زێڕ. | 3 |
Then the king of Egypt, when he had arrived in Jerusalem, removed him, and condemned the land to one hundred talents of silver and one talent of gold.
پاشای میسر ئەلیاقیمی برای یەهۆئاحازی کرد بە پاشای یەهودا و ئۆرشەلیم، ناوەکەی گۆڕی بۆ یەهۆیاقیم، بەڵام نێخۆ یەهۆئاحازی برای ئەلیاقیمی برد و هێنای بۆ میسر. | 4 |
And he appointed Eliakim, his brother, as king in his place, over Judah and Jerusalem. And he changed his name to Jehoiakim. Truly, he took Jehoahaz with him, and he led him away to Egypt.
یەهۆیاقیم گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی خراپەکاری کرد. | 5 |
Jehoiakim was twenty-five years old when he had begun to reign, and he reigned for eleven years in Jerusalem. And he did evil before the Lord his God.
نەبوخودنەسری پاشای بابل پەلاماری دا و بە زنجیری بڕۆنز کۆتی کرد هەتا بۆ بابلی ببات. | 6 |
Nebuchadnezzar, the king of the Chaldeans, ascended against him, and led him bound in chains to Babylon.
هەروەها نەبوخودنەسر هەندێک لە قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی هێنا بۆ بابل و خستنییە ناو پەرستگاکەی خۆیەوە لە بابل. | 7 |
And to there, he also took away the vessels of the Lord, and he placed them in his temple.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆیاقیم و کارە قێزەونەکانی کە کردی و ئەوەی لە ئەودا بینرا، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون. ئیتر یەهۆیاکینی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 8 |
But the rest of the words of Jehoiakim, and his abominations that he worked, and the things that were found in him, are contained in the book of the kings of Judah and Israel. Then his son, Jehoiachin, reigned in his place.
یەهۆیاکین گەنجێکی هەژدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سێ مانگ و دە ڕۆژ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. | 9 |
Jehoiachin was eight years old when he had begun to reign, and he reigned for three months and ten days in Jerusalem. And he did evil in the sight of the Lord.
لە بەهاری ساڵ نەبوخودنەسر پاشا ناردی بەدوایدا و لەگەڵ قاپوقاچاغە بەنرخەکانی پەرستگای یەزدان هێنای بۆ بابل و سدقیای مامی یەهۆیاکین بوو بە پاشای یەهودا و ئۆرشەلیم. | 10 |
And when the course of a year had turned, king Nebuchadnezzar sent and brought him to Babylon, carrying away, at the same time, the most precious vessels of the house of the Lord. Truly, he appointed his uncle, Zedekiah, as king over Judah and Jerusalem.
سدقیا گەنجێکی بیست و یەک ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یازدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، | 11 |
Zedekiah was twenty-one years old when he had begun to reign. And he reigned for eleven years in Jerusalem.
لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی خراپەکاری کرد، لەبەردەم یەرمیا پێغەمبەر خۆی نزم نەکردەوە کە بە فەرمایشتی یەزدان ئاگاداری کردەوە. | 12 |
And he did evil in the eyes of the Lord his God. And he did not show remorse before the face of the prophet Jeremiah, who was speaking to him from the mouth of the Lord.
هەروەها لە نەبوخودنەسری پاشا هەڵگەڕایەوە پاش ئەوەی بە خودا سوێندی دا، جا کەللەڕەقی کرد و دڵی کرد بە بەرد لە ئاست گەڕانەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل. | 13 |
Also, he withdrew from king Nebuchadnezzar, who had bound him by an oath to God, and he hardened his own neck and his own heart, so that he did not return to the Lord, the God of Israel.
تەنانەت هەموو کاهینە باڵاکان و گەل ناپاکی زۆریان کرد بەپێی هەموو نەریتە قێزەونەکانی نەتەوەکان، ئەو پەرستگایەی یەزدانیان گڵاوکرد کە یەزدان لە ئۆرشەلیمدا تەرخانی کردبوو. | 14 |
Then too, all the leaders of the priests, with the people, transgressed iniquitously, in accord with all the abominations of the Gentiles. And they polluted the house of the Lord, which he had sanctified to himself in Jerusalem.
یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بەردەوام لە ڕێگەی نێردراوەکانییەوە پەیامی بۆ دەناردن، چونکە بەزەیی بە گەلەکەی و بە ماڵەکەیدا هاتەوە. | 15 |
Then the Lord, the God of their fathers, sent to them, by the hand of his messengers, rising in the night and daily admonishing them. For he was lenient to his people and to his habitation.
بەڵام گاڵتەیان بە نێردراوەکانی خودا کرد و نرخیان بۆ وشەکانی ئەو دانەنا و سووکایەتییان بە پێغەمبەرەکانی کرد، هەتا تووڕەیی یەزدان لە گەلەکەی ورووژا، بە ڕادەیەک کە چارەسەر نەبوو. | 16 |
But they ridiculed the messengers of God, and they gave little weight to his words, and they mocked the prophets, until the fury of the Lord ascended against his people, and there was no remedy.
ئیتر پاشای بابلییەکانی ناردە سەریان و لە پیرۆزگاکەیاندا گەنجەکانی ئەوانی بە شمشێر کوشت و بەزەیی بە کوڕ و کچی گەنج و پیر و ڕیش سپیدا نەهاتەوە، بەڵکو هەموویانی دا بە دەستی نەبوخودنەسرەوە. | 17 |
For he led over them the king of the Chaldeans. And he put to death their young men by the sword, in the house of his sanctuary. There was no pity for adolescents, nor virgins, nor the elderly, nor even for the disabled. Instead, he delivered them all into his hands.
هەموو قاپوقاچاغەکانی پەرستگای خودا لە گەورە و بچووک، گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان، گەنجینەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی، هەمووی بۆ بابل هێنا. | 18 |
And all the vessels of the house of Lord, as much the greater as the lesser, and the treasures of the temple, and of the king and the rulers, he carried away to Babylon.
پەرستگای خودایان سووتاند و شووراکەی ئۆرشەلیمیان ڕووخاند و هەموو کۆشکەکانیان سووتاند و هەموو قاپوقاچاغە بەهادارەکانیان لەناوبرد. | 19 |
The enemies set fire to the house of God, and they destroyed the wall of Jerusalem. They burned down all the towers. And whatever was precious, they demolished.
ئەوانەی مانەوە و بە شمشێر نەکوژران، ڕاپێچی کردن بۆ بابل، جا بۆ خۆی و بۆ کوڕەکانی بوون بە خزمەتکار هەتا کاتی بەهێزبوونی شانشینی فارس. | 20 |
If anyone had escaped from the sword, he was led into Babylon. And he served the king and his sons, until the king of Persia would command,
زەوییەکە بە تەواوی پشووی دا؛ لە ماوەی کاولبوونیدا پشووی دا هەتا تەواوبوونی حەفتا ساڵ، بەمەش فەرمایشتەکەی یەزدان هاتە دی کە لەسەر زاری یەرمیا فەرمووبووی. | 21 |
and the word of the Lord by the mouth of Jeremiah would be fulfilled, and the land would celebrate her Sabbaths. For during all the days of the desolation, she kept a Sabbath, until the seventy years were completed.
لە ساڵی یەکەمی کۆرشی پاشای فارس، بۆ بەدیهێنانی پەیامی یەزدان کە لەسەر زاری یەرمیاوە فەرمووبووی، یەزدان ڕۆحی کۆرشی پاشای فارسی هەژاند. ئینجا بانگەوازێکی بەناو هەموو شانشینەکەیدا ڕاگەیاند، هەروەها بە نووسراویش فەرمانی دا: | 22 |
Then, in the first year of Cyrus, the king of the Persians, in order to fulfill the word of the Lord, which he had spoken by the mouth of Jeremiah, the Lord stirred up the heart of Cyrus, the king of the Persians, who commanded this to be proclaimed throughout his entire kingdom, and also in writing, saying:
«کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت: «”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم. هەرکەسێک لە ئێوە کە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵ بێت و بڕوات.“» | 23 |
“Thus says Cyrus, the king of the Persians: The Lord, the God of heaven, has given to me all the kingdoms of the earth. And he has instructed me that I should build for him a house in Jerusalem, which is in Judea. Who among you is from his entire people? May the Lord his God be with him, and let him ascend.”