< دووەم پوختەی مێژوو 35 >

یۆشیا لە چواردەی مانگی یەک لە ئۆرشەلیم جەژنی پەسخەی بۆ یەزدان گێڕا و بەرخی پەسخەی کردە قوربانی. 1
Then Josiah celebrated the Passover to the LORD in Jerusalem, and the Passover lamb was slaughtered on the fourteenth day of the first month.
کاهینەکانی لەسەر ئەرکەکانی خۆیان دانا و هانی دان بۆ خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان. 2
He appointed the priests to their duties and encouraged them in the service of the house of the LORD.
بەو لێڤییانەی گوت کە هەموو ئیسرائیلیان فێر دەکرد، ئەوانەی بۆ یەزدان تەرخان کرابوون: «سندوقی پیرۆز لەناو ئەو پەرستگایەدا دابنێن کە سلێمانی کوڕی داودی پاشای ئیسرائیل بنیادی نا، چیتر بەشان هەڵیمەگرن، ئێستاش یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن و خزمەتی ئیسرائیلی گەلی بکەن و 3
To the Levites who taught all Israel and were holy to the LORD, Josiah said: “Put the holy ark in the temple built by Solomon son of David king of Israel. It is not to be carried around on your shoulders. Now serve the LORD your God and His people Israel.
بنەماڵەکانتان بەپێی تیرەکان ئامادە بکەن، بەگوێرەی ئەو نووسراوەی داودی پاشای ئیسرائیل و هەروەها نووسراوەکەی سلێمانی کوڕی. 4
Prepare yourselves by families in your divisions, according to the instructions written by David king of Israel and Solomon his son.
«لە پیرۆزگادا بەپێی کۆمەڵەی بنەماڵەی براکانتان لە کوڕانی گەل و کۆمەڵەی بنەماڵەکانی لێڤی ڕابوەستن. 5
Moreover, stand in the Holy Place by the divisions of the families of your kinsmen the lay people, and by the divisions of the families of the Levites.
ئەو کاتە بەرخی پەسخە سەرببڕن و خۆتان تەرخان بکەن و ئامادەکاری بۆ براکانتان بکەن بۆ ئەوەی بەپێی فەرمایشتی خودا لە ڕێگەی موساوە، کار بکەن.» 6
Slaughter the Passover lambs, consecrate yourselves, and make preparations for your fellow countrymen to carry out the word of the LORD given by Moses.”
یۆشیا لە مێگەل، سی هەزار سەر بەرخ و گیسکی بۆ قوربانی پەسخە دابین کرد، لە گاگەلیش سێ هەزار سەری بە گەل بەخشی. هەموو ئەوانە لە سامانی پاشا بوون و دران بەوانەی کە لەوێ ئامادە بوون. 7
From his own flocks and herds Josiah contributed 30,000 lambs and goats plus 3,000 bulls for the Passover offerings for all the people who were present.
هەروەها کاربەدەستەکانیشی بە خواستی خۆیان پیتاکیان بە گەل، بە کاهین و لێڤییەکان بەخشی. حیلقیا، زەکەریا و یەحیێلی لێپرسراوانی پەرستگای خودا دوو هەزار و شەش سەد سەر لە مێگەل بۆ قوربانی پەسخە، هەروەها سێ سەد سەر لە گاگەلیان بە کاهینەکان بەخشی. 8
His officials also contributed willingly to the people and priests and Levites. Hilkiah, Zechariah, and Jehiel, the administrators of the house of God, gave the priests 2,600 Passover offerings and 300 bulls.
کۆنەنیاهو و براکانیشی، شەمەعیا و نەتەنێل، لەگەڵ حەشەڤیا و یەعیێل و یۆزاڤاد سەرکردەکانی لێڤییەکان، پێنج هەزار سەر لە مێگەلیان بۆ قوربانی پەسخە دابین کرد، هەروەها پێنج سەد سەر لە گاگەلیان بە لێڤییەکان بەخشی. 9
Additionally, Conaniah and his brothers Shemaiah and Nethanel, as well as Hashabiah, Jeiel, and Jozabad, officers of the Levites, donated to the Levites 5,000 Passover offerings and 500 bulls.
بەو شێوەیە خزمەتەکە ڕێکخرا و کاهینەکان شوێنەکانی خۆیان گرت و لێڤییەکانیش لە بەشەکانی خۆیان بەپێی فەرمانی پاشا. 10
So the service was prepared; the priests stood in their places and the Levites in their divisions according to the king’s command.
بەرخەکانی پەسخەیان سەربڕی و کاهینەکان بە دەستیان خوێنەکەیان دەپرژاند، بەڵام لێڤییەکان کەوڵیان دەکرد. 11
And they slaughtered the Passover lambs, while the priests sprinkled the blood handed to them and the Levites skinned the animals.
ئینجا قوربانی سووتاندنەکەیان جیا کردەوە هەتا بەپێی بەشەکانی بنەماڵەکان بە کوڕانی گەلی بدەن، بۆ ئەوەی بۆ یەزدانی پێشکەش بکەن بەپێی ئەوەی لە پەڕتووکی موسادا نووسراوە، بۆ گایەکانیش بە هەمان شێوە. 12
They set aside the burnt offerings to be given to the divisions of the families of the people to offer to the LORD, as is written in the Book of Moses; and they did the same with the bulls.
بەپێی ڕێوڕەسم قوربانییەکانی پەسخەیان بە ئاگر برژاند، بەڵام پێشکەشکراوە پیرۆزەکانی دیکەیان لەناو مەنجەڵ و مەنجەڵی گەورە و تاوەدا کوڵاند و دەستوبرد بەسەر گەلدا دابەشیان کرد. 13
They roasted the Passover animals on the fire according to the regulation, and they boiled the other holy offerings in pots, kettles, and bowls and quickly brought them to all the people.
پاشان هەمان خواردنیان بۆ خۆیان و بۆ کاهینەکان ئامادە کرد، چونکە کاهینەکان لە نەوەی هارون هەتا شەو خەریکی پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و پیوەکە بوون. لەبەر ئەوە لێڤییەکان بەشیان بۆ خۆیان و بۆ کاهینەکان لە نەوەی هارون ئامادە کرد. 14
Afterward, they made preparations for themselves and for the priests, since the priests, the descendants of Aaron, were offering up burnt offerings and fat until nightfall. So the Levites made preparations for themselves and for the priests, the descendants of Aaron.
گۆرانیبێژەکانیش لە نەوەی ئاساف لە شوێنی خۆیان بوون، بەپێی فەرمانی داود، ئاساف، هێیمان و یەدوتون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. پێویست نەبوو دەرگاوانی دەروازەکانیش شوێنی چاودێریکردنەکەیان بەجێبهێڵن، چونکە برا لێڤییەکانیان بەشیان بۆ ئامادە کردن. 15
The singers, the descendants of Asaph, were at their stations according to the command of David, Asaph, Heman, and Jeduthun the king’s seer. And the gatekeepers at each gate did not need to leave their position, because their fellow Levites made preparations for them.
بەو شێوەیە هەموو خزمەتەکەی یەزدان لەو کاتەدا جێبەجێ کرا بۆ کردنی جەژنی پەسخە و سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکان لەسەر قوربانگاکەی یەزدان بەپێی فەرمانی یۆشیای پاشا. 16
So on that day the entire service of the LORD was carried out for celebrating the Passover and offering burnt offerings on the altar of the LORD, according to the command of King Josiah.
هەموو نەوەی ئیسرائیل، ئامادەبووان لەو کاتەدا جەژنی پەسخەیان گێڕا و حەوت ڕۆژیش جەژنی فەتیرەیان گێڕا. 17
The Israelites who were present also observed the Passover at that time, as well as the Feast of Unleavened Bread for seven days.
لە سەردەمی ساموئێلی پێغەمبەرەوە جەژنی پەسخەی بەو شێوەیە لە ئیسرائیل نەگێڕدرابوو، هەروەها هیچ پاشایەکی ئیسرائیلیش جەژنێکی پەسخەی نەگێڕابوو وەک ئەوەی یۆشیا گێڕای لەگەڵ کاهینەکان و لێڤییەکان و هەموو خەڵکی یەهودا و ئیسرائیل کە لەگەڵ دانیشتووانی ئۆرشەلیم ئامادە بوون. 18
No such Passover had been observed in Israel since the days of Samuel the prophet. None of the kings of Israel ever observed a Passover like the one that Josiah observed with the priests, the Levites, all Judah, the Israelites who were present, and the people of Jerusalem.
لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یۆشیا ئەم جەژنەی پەسخە گێڕدرا. 19
In the eighteenth year of Josiah’s reign, this Passover was observed.
پاش هەموو ئەمانە کە یۆشیا پەرستگاکەی ئامادە کرد، نێخۆی پاشای میسر چوو بۆ شەڕ لە کەرکەمیش لەلای ڕووباری فورات، یۆشیاش چوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی. 20
After all this, when Josiah had set the temple in order, Neco king of Egypt marched up to fight at Carchemish by the Euphrates, and Josiah went out to confront him.
بەڵام نێخۆ نێردراوی بۆ نارد و گوتی: «ئەی پاشای یەهودا، چ کێشەیەک لە نێوان من و تۆ هەیە؟ ئەمڕۆ لە دژی تۆ نەهاتووم، بەڵکو لە دژی ئەو ماڵەی جەنگی لەگەڵ دەکەم. خودا فەرموویەتی پەلە بکەم. لەبەر ئەوە واز لە دژایەتی خودا بهێنە کە لەگەڵمدایە، با لەناوت نەبات.» 21
But Neco sent messengers to him, saying, “What is the issue between you and me, O king of Judah? I have not come against you today, but I am fighting another dynasty. God told me to hurry; so stop opposing God, who is with me, or He will destroy you!”
بەڵام یۆشیا پێداگری کرد و گوێی لە قسەکانی نێخۆ نەگرت کە لە دەمی خوداوە بوو، بەڵکو شێوەی خۆی گۆڕی و چوو لە دەشتی مەگیدۆ شەڕی لەگەڵ کرد. 22
Josiah, however, did not turn away from him; instead, in order to engage him in battle, he disguised himself. He did not listen to Neco’s words from the mouth of God, but went to fight him on the Plain of Megiddo.
تیرهاوێژەکان یۆشیا پاشایان پێکا و پاشاش بە ئەفسەرەکانی گوت: «بمگوازنەوە، چونکە برینەکەم سەختە.» 23
There the archers shot King Josiah, who said to his servants, “Take me away, for I am badly wounded!”
ئیتر خزمەتکارەکانی لە گالیسکەکەیەوە بۆ گالیسکەکەی دیکەی گواستیانەوە و بردیان بۆ ئۆرشەلیم، لەوێ مرد و لە گۆڕستانی باوباپیرانیدا نێژرا و هەموو یەهودا و ئۆرشەلیمیش شیوەنیان بۆ گێڕا. 24
So his servants took him out of his chariot, put him in his second chariot, and brought him to Jerusalem, where he died. And Josiah was buried in the tomb of his fathers, and all Judah and Jerusalem mourned for him.
یەرمیاش یۆشیای لاواندەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە هەتا ئێستا هەموو پیاو و ژنە گۆرانیبێژەکانیش لە لاواندنەوەکانیاندا شیوەن بۆ یۆشیا دەگێڕن. ئەمەش بوو بە نەریتێک لە ئیسرائیلدا و لە پەڕتووکی شینەکاندا نووسرایەوە. 25
Then Jeremiah lamented over Josiah, and to this day all the choirs of men and women sing laments over Josiah. They established them as a statute for Israel, and indeed they are written in the Book of Laments.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆشیا و کردەوە چاکەکانی بەپێی ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە و 26
As for the rest of the acts of Josiah, along with his deeds of loving devotion according to what is written in the Law of the LORD—
کاروبارەکانی لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون. 27
his acts from beginning to end—they are indeed written in the Book of the Kings of Israel and Judah.

< دووەم پوختەی مێژوو 35 >