< دووەم پوختەی مێژوو 33 >

مەنەشە کوڕێکی دوازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد و 1
Manassé était âgé de douze ans quand il commença à régner, et il régna cinquante-cinq ans à Jérusalem.
لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەی کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردبوون. 2
Et il fit ce qui déplaît à l'Eternel, selon les abominations des nations que l'Eternel avait chassées de devant les enfants d'Israël.
جا گەڕایەوە و ئەو نزرگانەی سەر بەرزایی بنیاد ناوە کە حەزقیای باوکی ڕووخاندنی، هەروەها چەند قوربانگایەکی بۆ بەعلەکان دانا و ستوونە ئەشێراکانی دروستکرد و کڕنۆشی بۆ هەموو هێزەکانی ئاسمان برد و ئەوانی پەرست. 3
Car il rebâtit les hauts lieux qu'Ezéchias son père avait démolis, et redressa les autels des Bahalins, et fit des bocages, et se prosterna devant toute l'armée des cieux, et les servit.
چەند قوربانگایەکیشی لە پەرستگای یەزدان بنیاد نا، ئەوەی یەزدان لەبارەیەوە فەرمووبووی: «بۆ هەتاهەتایە ناوم لە ئۆرشەلیمدا دەبێت.» 4
Il bâtit aussi des autels dans la maison de l'Eternel, de laquelle l'Eternel avait dit: Mon Nom sera dans Jérusalem à jamais.
لە هەردوو حەوشەکەی پەرستگای یەزدان قوربانگای بۆ هەموو هێزەکانی ئاسمان بنیاد نا. 5
Il bâtit, [dis-je], des autels à toute l'armée des cieux dans les deux parvis de la maison de l'Eternel.
ئەوە بوو لە دۆڵی بەن‌هینۆم کوڕەکانی خۆی بەناو ئاگردا تێپەڕاند، بەخت خوێندنەوە و فاڵگرتنەوە و جادووگەری کرد، نێوانگر و ڕۆح ئامادەکاری بەکارهێنا، لەبەرچاوی یەزدان خراپەی زیاتریشی کرد بۆ پەستکردنی. 6
Il fit passer ses fils par le feu dans la vallée du fils de Hinnon, et il prédisait le temps, et usait de prédictions et de sortilèges; et il dressa un [oracle d']esprit de Python, et eut des diseurs de bonne aventure; [en un mot], il s'adonna extrêmement à faire ce qui déplaît à l'Eternel pour l'irriter.
هەروەها ئەو پەیکەرە داتاشراوەی کە دروستی کردبوو، بردی و لەناو پەرستگای خودا داینا کە خودا لەبارەیەوە بە داود و سلێمانی کوڕی فەرمووبوو: «لەم پەرستگایە و لە ئۆرشەلیم ئەوەی لەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل هەڵمبژاردووە بۆ هەتاهەتایە ناوی خۆمی تێدا دادەنێم. 7
Il posa aussi une image taillée qu'il avait faite pour une représentation en la maison de Dieu, de laquelle Dieu avait dit à David et à Salomon son fils: Je mettrai à perpétuité mon Nom dans cette maison, et dans Jérusalem, que j'ai choisie d'entre toutes les Tribus d'Israël.
جارێکی دیکە وا ناکەم ئیسرائیل ئەو خاکە بەجێبهێڵێت کە بۆ باوباپیرانیان دیاریم کرد، تەنها ئەگەر ئاگاداربن لە جێبەجێکردنی هەموو ئەوەی فەرمانم پێ کردوون لە ڕێگەی موساوە لە هەموو فێرکردن و فەرز و حوکمەکان.» 8
Et je ne ferai plus sortir Israël de la terre que j'ai assignée à leurs pères, pourvu seulement qu'ils prennent garde à faire tout ce que je leur ai commandé par le moyen de Moïse, [c'est-à-dire] toute la Loi, et les statuts, et les ordonnances.
بەڵام مەنەشە یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمی گومڕا کرد، هەتا لەو گەلانە خراپتر بکەن کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا قڕی کردن. 9
Manassé donc fit égarer Juda et les habitants de Jérusalem, jusqu'à faire pis que les nations que l'Eternel avait exterminées de devant les enfants d'Israël.
یەزدان لەگەڵ مەنەشە و گەلەکەیدا دوا، بەڵام گوێیان نەگرت. 10
Et l'Eternel parla à Manassé, et à son peuple; mais ils n'y voulurent point entendre.
ئیتر یەزدان سەرکردەکانی هێزەکانی پاشای ئاشوری هێنایە سەریان، ئەوانیش مەنەشەیان بە دیل گرت و لووتەوانەیان کردە لووتی و بە زنجیری بڕۆنز کۆتیان کرد و بردیان بۆ بابل. 11
C'est pourquoi l'Eternel fit venir contr'eux les capitaines de l'armée du Roi des Assyriens, qui prirent Manassé dans des halliers, et le lièrent de doubles chaînes d'airain, et l'emmenèrent à Babylone.
لە تەنگانەدا لە یەزدانی پەروەردگاری خۆی پاڕایەوە و لەبەردەم خودای باوباپیرانیدا خۆی زۆر نزم کردەوە. 12
Et dès qu'il fut en angoisse, il supplia l'Eternel son Dieu, et s'humilia fort devant le Dieu de ses pères.
نوێژی کرد، خوداش وەڵامی دایەوە و گوێی لە پاڕانەوەکەی گرت، گەڕاندییەوە ئۆرشەلیم بۆ سەر تەختی پاشایەتییەکەی خۆی. ئەو کاتە مەنەشە زانی کە یەزدان خودایە. 13
Il lui adressa donc ses supplications, et [Dieu] fléchi par ses prières, exauça sa supplication, et le fit retourner à Jérusalem dans son Royaume; et Manassé reconnut que l'Eternel est celui qui est Dieu.
پاشان ئەو شوورایەی بنیاد نایەوە کە لە دەرەوەی شاری داود بوو بەلای ڕۆژئاوای کانی گیحۆن لە دۆڵەکە هەتا دەگاتە دەروازەی ماسی، بەدەوری گردی عۆفێل؛ هەروەها زۆر بەرزتری کردەوە. سەرکردەکانی سوپای لە هەموو شارە قەڵابەندەکان لە یەهودا دانا. 14
Après cela il bâtit la muraille de dehors pour la Cité de David vers l'Occident de Guihon, dans la vallée, et jusqu'à l'entrée de la porte des poissons, et il environna Hophel, et l'éleva beaucoup; puis il établit des capitaines de l'armée dans toutes les villes fortes de Juda.
خوداوەندە نامۆکان و پەیکەرە داتاشراوەکەی ناو پەرستگای یەزدانی لابرد، هەروەها هەموو ئەو قوربانگایانەشی کە لە کێوی پەرستگای یەزدان و ئۆرشەلیمدا بنیادی نابوو؛ هەموو ئەوانەی فڕێدایە دەرەوەی شارەکە. 15
Et il ôta de la maison de l'Eternel l'idole, et les dieux des étrangers, et tous les autels qu'il avait bâtis sur la montagne de la maison de l'Eternel, et à Jérusalem, et les jeta hors de la ville.
ئینجا قوربانگاکەی یەزدانی نۆژەن کردەوە، قوربانی هاوبەشی و قوربانی سوپاسگوزاری لەسەر سەربڕی و فەرمانی بە خەڵکی یەهودا کرد کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بپەرستن. 16
Puis il rebâtit l'autel de l'Eternel, et y sacrifia des sacrifices de prospérités, et de louange, et il commanda à Juda de servir l'Eternel le Dieu d'Israël.
لەگەڵ ئەمەش گەل هێشتا لە نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان قوربانییان سەردەبڕی، بەڵام تەنها بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆیان. 17
Toutefois le peuple sacrifiait encore dans les hauts lieux, mais c'était seulement à l'Eternel leur Dieu.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی مەنەشە و نزاکەی لە خودا و قسەکانی ئەو کەسانەی کە بە ناوی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیلەوە پەیامیان پێ ڕادەگەیاند، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کران. 18
Le reste des faits de Manassé, et la prière qu'il fit à son Dieu, et les paroles des Voyants qui lui parlaient au Nom de l'Eternel le Dieu d'Israël, voilà, toutes ces choses sont [écrites] parmi les actions des Rois d'Israël.
نوێژەکەی و چۆنیەتی وەڵامدانەوەی خودا، لەگەڵ هەموو گوناه و ناپاکییەکانی، هەروەها ئەو شوێنانەی کە پێش ئەوەی بێفیز بێت نزرگەکانی سەر بەرزایی تێدا بنیاد نا و ستوونە ئەشێرا و بتەکانی دانا، هەمووی لە تۆمارەکانی ڕاگەیەنەرانی پەیامی خودادا نووسراون. 19
Et sa prière, et comment [Dieu] fut fléchi par ses prières, tout son péché, et son crime, et les places dans lesquelles il bâtit des hauts lieux, et dressa des bocages, et des images taillées, avant qu'il se fût humilié, voilà, toutes ces choses sont écrites dans les paroles des Voyants.
مەنەشە لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە کۆشکەکەی خۆیدا ناشتیان. ئیتر ئامۆنی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 20
Puis Manassé s'endormit avec ses pères, et on l'ensevelit dans sa maison; et Amon son fils régna en sa place.
ئامۆن گەنجێکی بیست و دوو ساڵان بوو کاتێک بوو بە پاشا، دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 21
Amon [était] âgé de vingt-deux ans quand il commença à régner, et il régna deux ans à Jérusalem.
ئەمیش وەک مەنەشەی باوکی لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. قوربانی بۆ هەموو ئەو بتانە سەربڕی کە مەنەشەی باوکی دروستی کردن، ئامۆن هەموو ئەوانی پەرست. 22
Et il fit ce qui déplaît à l'Eternel, comme avait fait Manassé son père; car Amon sacrifia à toutes les images taillées que Manassé son père avait faites, et les servit.
ئەو بە پێچەوانەی مەنەشەی باوکیەوە لەبەردەم یەزداندا خۆی نزم نەکردەوە، بەڵکو زیاتر خۆی تاوانبار کرد. 23
Mais il ne s'humilia point devant l'Eternel, comme s'était humilié Manassé son père, mais se rendit coupable de plus en plus.
خزمەتکارەکانی ئامۆن پیلانیان لە دژی ئامۆن گێڕا و لە کۆشکەکەی خۆی کوشتیان. 24
Et ses serviteurs ayant fait une conspiration contre lui, le firent mourir dans sa maison.
ئینجا گەلی خاکەکە هەموو پیلانگێڕەکانی ئامۆن پاشایان کوشت، هەروەها یۆشیای کوڕییان لە جێی ئەو کردە پاشا. 25
Mais le peuple du pays frappa tous ceux qui avaient conspiré contre le Roi Amon; et le peuple du pays établit pour Roi en sa place Josias son fils.

< دووەم پوختەی مێژوو 33 >