< دووەم پوختەی مێژوو 32 >
پاش ئەوەی حەزقیا بە دەستپاکییەوە هەموو ئەم شتانەی جێبەجێ کرد، سەنحێریبی پاشای ئاشور هات و هێرشی کردە سەر یەهودا، شارە قەڵابەندەکانی گەمارۆ دا، بە نیازی ئەوەی بۆ خۆی دایانببڕێت. | 1 |
And after these things and this faithful dealing, came Sennacherim king of the Assyrians, and he came to Juda, and encamped against the fortified cities, and intended to take them for himself.
کاتێک حەزقیا بینی کە سەنحێریب هاتووە بە نیازە شەڕ لەگەڵ ئۆرشەلیم بکات، | 2 |
And Ezekias saw that Sennacherim was come, and [that] his face [was set] to fight against Jerusalem.
ڕاوێژی لەگەڵ کاربەدەستان و ئەفسەرە باڵاکانی کرد بۆ پڕکردنەوەی ئاوی ئەو کانییانەی کە لە دەرەوەی شارەکەن، ئەوانیش یارمەتییان دا. | 3 |
And he took counsel with his elders and his mighty [men] to stop the wells of water which were without the city: and they helped him.
خەڵکێکی زۆریان کۆکردەوە و هەموو کانیاوەکان و ئەو ڕووبارەی بە ناوەڕاستی زەوییەکەدا تێپەڕ دەبوو، پڕ کردەوە و گوتیان: «بۆچی پاشاکانی ئاشور بێن و ئاوێکی زۆر بدۆزنەوە؟» | 4 |
And he collected many people, and stopped the wells of water, and the river that flowed through the city, saying, Lest the king of Assyria come, and find much water, and strengthen [himself].
پاشان ورەی دایە بەرخۆی و هەموو شوورا ڕووخاوەکەی بنیاد نایەوە و بەرزی کردەوە هەتا قوللەکان. شوورایەکی دیکەشی لە دەرەوە بنیاد نا و تەلانی شاری داودی تۆکمە کرد، هەروەها چەک و قەڵغانێکی زۆری دروستکرد. | 5 |
And Ezekias strengthened [himself], and built all the wall that had been pulled down, and the towers, and another wall in front without, and fortified the strong place of the city of David, and prepared arms in abundance.
سەرکردەکانی سوپای بەسەر گەلەوە دانا و بۆ گۆڕەپانی دەروازەی شارەکە کۆی کردنەوە و ورەی بەرز کردنەوە و گوتی: | 6 |
And he appointed captains of war over the people, and they were gathered to [meet] him to the open place of the gate of the valley, and he encouraged them, saying,
«بەهێزبن و ئازابن و مەترسن و لەبەردەم پاشای ئاشور و هەموو ئەو کۆمەڵەی لەگەڵیدایە، ورە بەرمەدەن، چونکە ئەوەی لەگەڵ ئێمەیە بەهێزترە لەوەی لەگەڵ ئەوە. | 7 |
Be strong and courageous, and fear not, neither be dismayed before the King of Assyria, and before all the nation that [is] with him: for [there are] more with us than with him.
ئەو تەنها هێز و بازووی مرۆڤی لەگەڵدایە، بەڵام ئێمە یەزدانی پەروەردگارمان لەگەڵدایە هەتا یارمەتیمان بدات و لە جەنگەکان بۆمان بجەنگێت.» بەم قسەیە حەزقیای پاشای یەهودا گەلەکەی هاندا. | 8 |
With him [are] arms of flesh; but with us [is] the Lord our God to save [us], and to fight our battle. And the people were encouraged at the words of Ezekias king of Juda.
پاشان سەنحێریبی پاشای ئاشور کە خۆی و هەموو هێزەکانی گەمارۆی لاخیشیان دابوو، ئەفسەرەکانی ناردە ئۆرشەلیم بۆ لای حەزقیای پاشای یەهودا و بۆ لای هەموو گەلی یەهودا کە لە ئۆرشەلیمدا بوون و گوتیان: | 9 |
And afterward Sennacherim king of the Assyrians sent his servants to Jerusalem; and [he went] himself against Lachis, and all his army with him, and sent to Ezekias king of Juda, and to all Juda that [was] in Jerusalem, saying,
«سەنحێریبی پاشای ئاشور دەڵێت: پشتتان بە چی دەبەستن و لە ئۆرشەلیم لەژێر گەمارۆدا دەمێننەوە؟ | 10 |
Thus says Sennacherim king of the Assyrians, On what do you trust, that you will remain in the siege in Jerusalem?
کە حەزقیا دەڵێت:”یەزدانی پەروەردگارمان لە دەست پاشای ئاشور دەربازمان دەکات،“ئایا فریوتان نادات بۆ ئەوەی بە برسیێتی و بە تینوێتی بتانداتە دەست مردن؟ | 11 |
Does not Ezekias deceive you, to deliver you to death and famine and thirst, saying, The Lord our God will deliver us out of the hand of the king of Assyria?
ئایا حەزقیا نەبوو کە نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا کە هی ئەم خوداوەندە بوو، بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت:”لەبەردەم یەک قوربانگادا کڕنۆش دەبەن و قوربانی لەسەر دەسووتێنن“؟ | 12 |
Is not this Ezekias who has taken down his altars and his high places and has spoken to Juda and the dwellers in Jerusalem, saying, You shall worship before this altar and burn incense upon it?
«ئایا نازانن من و باوباپیرانم چیمان بەسەر هەموو گەلانی خاکەکانی دیکەدا هێناوە؟ ئایا خوداوەندەکانی نەتەوەکانی ئەو خاکانە توانییان خاکەکانیان لە دەست من دەرباز بکەن؟ | 13 |
Know you not what I and my fathers have done to all the nations of the countries? Could the gods of the nations of all the earth at all rescue their people out of my hand?
کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو نەتەوانەی کە باوباپیرانم قڕیان کردن، توانی گەلەکەی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ چۆن خوداکەتان دەتوانێت لە دەستی من دەربازتان بکات؟ | 14 |
Who is there amongst all the gods of those nations whom my fathers utterly destroyed, [worthy of trust]? Could they deliver their people out of my hand, that your God should deliver you out of my hand?
ئێستا با حەزقیا هەڵتاننەخەڵەتێنێت و بەم شێوەیە فریوتان نەدات. بڕوای پێ مەکەن، چونکە خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک و هیچ پاشایەتییەک نەیتوانیوە گەلەکەی لە دەستی من و لە دەستی باوباپیرانم دەرباز بکات. ئیتر چۆن خوداوەندەکەتان دەتوانێت لە دەستم ڕزگارتان بکات؟» | 15 |
Now then, let not Ezekias deceive you, and let him not make you thus confident, and believe him not: for no god of any kingdom or nation is at all able to deliver his people out of my hand, or the hand of my fathers: therefore your God shall not deliver you out of my hand.
ئەفسەرەکانی سەنحێریب قسەی زیاتریان لە دژی یەزدانی پەروەردگار و لە دژی حەزقیای خزمەتکاری کرد. | 16 |
And his servants continued to speak against the Lord God, and against his servant Ezekias.
هەروەها چەند نامەیەکی نووسی بۆ سووکایەتیکردن بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل و لە دژی خودا گوتی: «هەروەک چۆن خوداوەندی نەتەوەکان لە خاکەکانی خۆیان گەلەکانیان لە دەستی من ڕزگار نەکرد، ئاواش خوداکەی حەزقیا گەلەکەی لە دەستی من ڕزگار ناکات.» | 17 |
And he wrote a letter to reproach the Lord God of Israel, and spoke concerning him, saying, As the gods of the nations of the earth have not delivered their people out of my hand, so the God of Ezekias shall by no means deliver his people out of my hand.
ئینجا بە دەنگی بەرز بە زمانی عیبری هاواریان لە دانیشتووانی ئۆرشەلیم کرد کە لەسەر شووراکە بوون، بۆ ئەوەی بیانترسێنن و ورەیان بەر بدەن هەتا شارەکە بگرن. | 18 |
And he cried with a loud voice in the Jews' language to the people of Jerusalem on the wall, [calling them] to assist them, and pull down [the walls], that they might take the city.
قسەیان بە خودای ئۆرشەلیمیش گوت، هەروەک چۆن قسەیان بە خوداوەندەکانی خاکەکانی دیکە گوت، کە دروستکراوی دەستی مرۆڤ بوون. | 19 |
And he spoke against the God of Jerusalem, even as against the gods of the nations of the earth, the works of the hands of men.
حەزقیای پاشا و ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ بۆ ئەوە نوێژیان کرد و هاواریان بۆ ئاسمان کرد. | 20 |
And king Ezekias and Esaias the prophet the son of Amos prayed concerning these things, and they cried to heaven.
یەزدانیش فریشتەیەکی نارد و هەموو پاڵەوانێکی بەهێز و سەرکردە و فەرماندەیەکی لەناو ئۆردوگاکەی پاشای ئاشور لەناوبرد. ئەویش بە سەرشۆڕییەوە گەڕایەوە بۆ خاکەکەی خۆی، کە چووە ناو پەرستگای خوداوەندەکەی، لەوێ وەچەکانی خۆی بە شمشێر کوشتیان. | 21 |
And the Lord sent an angel, and he destroyed every mighty man and warrior, and leader and captain in the camp of the king of Assyria: and he returned with shame of face to his own land and came into the house of his god: and [some] of them that came out of his bowels killed him with the sword.
بەو شێوەیە یەزدان حەزقیا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمی لە سەنحێریبی پاشای ئاشور و لە دەست هەموو دوژمنەکانی دیکەیان ڕزگار کرد و لە هەموو لایەکەوە پاراستنی. | 22 |
So the Lord delivered Ezekias and the dwellers in Jerusalem out of the hand of Sennacherim King of Assyria, and out of the hand of all [his enemies], and gave them rest round about.
ئینجا خەڵکانێکی زۆر پێشکەشکراویان دەهێنایە ئۆرشەلیم بۆ یەزدان، دیاری گرانبەهاش بۆ حەزقیای پاشای یەهودا. پاش ئەمە هەموو نەتەوەکان بە چاوی ڕێزەوە سەیریان دەکرد. | 23 |
And many brought gifts to the Lord to Jerusalem, and presents to Ezekias king of Juda; and he was exalted in the eyes of all the nations after these things.
لەو ڕۆژانەی حەزقیا نەخۆش کەوت، لە سەرە مەرگ بوو، نوێژی بۆ یەزدان کرد و ئەویش وەڵامی دایەوە و پەرجووێکی وەکو نیشانە پێدا. | 24 |
In those days Ezekias was sick even to death, and prayed to the Lord: and he listened to him, and gave him a sign.
بەڵام حەزقیا بەو شێوەیەی چاکەی لەگەڵ کرابوو کاردانەوەی نەبوو، چونکە لەخۆبایی ببوو، لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدانی هێنایە سەر خۆی و یەهودا و ئۆرشەلیم. | 25 |
But Ezekias did not recompense the Lord according to the return which he made him, but his heart was lifted up: and wrath came upon him, and upon Juda and Jerusalem.
ئینجا حەزقیا تۆبەی لە لەخۆباییبوونەکەی کرد، خۆی و دانیشتووانی ئۆرشەلیمیش، لەبەر ئەوە لە ماوەی پاشایەتی حەزقیا تووڕەییەکەی یەزدان بەسەریاندا نەهات. | 26 |
And Ezekias humbled himself after the exaltation of his heart, he and the dwellers in Jerusalem; and the wrath of the Lord did not come upon them in the days of Ezekias.
حەزقیا دەوڵەمەندی و ڕێزێکی زۆری هەبوو، گەنجینەی بۆ زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و بۆنوبەرام و قەڵغان و هەموو شتێکی بەهاداری بۆ خۆی دروستکرد. | 27 |
And Ezekias had wealth and very great glory: and he made for himself treasuries of gold, and silver, and precious stones, also for spices, and stores for arms, and for precious vessels;
کۆگا بۆ بەروبوومەکانی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت، پشتیریش بۆ هەموو جۆرە ئاژەڵێک و بۆ مێگەلەکانیش. | 28 |
and cities for the produce of corn, and wine, and oil; and stalls and mangers for every [kind of] cattle, and folds for flocks;
هەروەها چەند گوندێکی بنیاد نا و بووە خاوەنی مەڕوماڵات و مانگایەکی زۆر، چونکە خودا سامانێکی زۆری پێدابوو. | 29 |
and cities which he built for himself, and store of sheep and oxen in abundance, for the Lord gave him a very great store.
حەزقیا بوو کە ڕێڕەوی سەرووی ئاوی گیحۆنی گرتەوە، بە جۆگایەک لەژێر زەوی بۆ بەری ڕۆژئاوای شاری داود بردی، هەروەها لە هەموو کارەکانی سەرکەوتوو بوو. | 30 |
The same Ezekias stopped up the course of the water of Gion above, and brought the water down straight south of the city of David. And Ezekias prospered in all his works.
بەڵام کاتێک سەرکردەکانی بابل باڵوێزیان نارد بۆ ئەوەی سەبارەت بەو نیشانەیە لێی بپرسن کە لە خاکەکەدا ڕوویدابوو، خودا وازی لێ هێنا بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە هەتا هەموو ئەوەی لە دڵیدایە بیزانێت. | 31 |
Notwithstanding, in regard to the ambassadors of the princes of Babylon, who were sent to him to enquire of him [concerning] the prodigy which came upon the land, the Lord left him, to try him, to know what was in his heart.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی حەزقیا و کارە چاکەکانی، لە بینینەکەی ئیشایا پێغەمبەری کوڕی ئامۆچ، لە پەڕتووکی پاشاکانی یەهودا و ئیسرائیلدا تۆمار کراون. | 32 |
And the rest of the acts of Ezekias, and his kindness, behold, they are written in the prophecy of Esaias the son of Amos the prophet, and in the book of the kings of Juda and Israel.
حەزقیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە بەشی سەرەوەی گۆڕستانی نەوەی داود ناشتیان، لە ڕێوڕەسمی ناشتنەکەی هەموو یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم ڕێزیان لێ گرت. ئیتر مەنەشەی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 33 |
And Ezekias slept with his fathers, and they buried him in a high place amongst the sepulchres of the sons of David: and all Juda and the dwellers in Jerusalem gave him glory and honour at his death. And Manasses his son reigned in his stead.