< دووەم پوختەی مێژوو 31 >
پاش تەواوبوونی هەموو ئەمانە، تەواوی ئیسرائیل ئەوانەی کە ئامادە بوون چوونە ناو شارۆچکەکانی یەهودا، بەردە تەرخانکراوەکانیان شکاند و ستوونە ئەشێراکانیان بڕییەوە. لە تەواوی خاکی یەهودا و بنیامین و ئەفرایم و مەنەشە نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانیان ڕووخاند، هەتا تەواو بوون. پاشان هەموو ئیسرائیل هەریەکە و گەڕایەوە بۆ موڵکەکەی خۆی لە شارۆچکەکانیان. | 1 |
A gdy się to wszystko odprawiło, wyszedł wszystek lud Izraelski, który się znajdował w miastach Judzkich, i połamali słupy, a wyrąbali gaje, i poburzyli wyżyny i ołtarze po wszystkim Judzie i Benjaminie, i w Efraimie, i w Manasesie, aż do szczę tu; a potem się wrócili wszyscy synowie Izraelscy, każdy do osiadłości swojej, i do miasta swego.
حەزقیا ئەرکی بە کاهین و لێڤییەکان سپارد، هەرکەسێک بەگوێرەی بەش و خزمەتەکەی وەک کاهین یان لێڤی، بۆ ئەنجامدانی قوربانی سووتاندن، قوربانی هاوبەشی، خزمەتکردن، سوپاسکردن و گوتنەوەی سروودی ستایشکردن لە دەروازەکانی نشینگەی یەزدان. | 2 |
I postanowił Ezechyjasz porządki kapłanów i Lewitów według rozdziałów ich, każdego według powinności urzędu jego, kapłanów i Lewitów do całopalenia i ofiar spokojnych, aby służyli i wysławiali i chwalili Pana w bramach obozu jego.
پاشا بەشێکی لە سامانەکەی خۆشی دا بۆ قوربانی سووتاندنەکان، قوربانی سووتاندنەکانی بەیانییان و ئێواران و قوربانی سووتاندنەکانی شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکان، بەپێی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان نووسراوە. | 3 |
Także dział z królewskiej majętności ku sprawowaniu całopalenia rano i w wieczór, także całopalenia w sabaty, i na nowiu miesiąca, i w uroczyste święta, jako napisane w zakonie Pańskim.
هەروەها فەرمانی بە دانیشتووانی ئۆرشەلیم دا، کە بەشی کاهین و لێڤییەکان بدرێت هەتا بتوانن خۆیان تەرخان بکەن بۆ تەوراتی یەزدان. | 4 |
Rozkazał też ludowi mieszkającemu w Jeruzalemie, aby oddawali dział kapłanom i Lewitom, aby byli tem pilniejszymi w zakonie Pańskim.
پاش ئەوەی ئەم فەرمانە بڵاو بووەوە، نەوەی ئیسرائیل بە دڵفراوانییەوە یەکەمین بەرهەمی دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت و هەنگوین و هەموو بەروبوومی کێڵگەیان بەخشی. زۆریان هێنا، دەیەک لە هەموو شتێک. | 5 |
A gdy się ta rzecz rozgłosiła, znieśli synowie Izraelscy wiele pierwocin zboża, moszczu i oliwy, i owocu palmowego, i wszystkich urodzajów polnych, i dziesięciny ze wszystkiego bardzo wiele przynosili.
هەروەها نەوەی ئیسرائیل و یەهودا ئەوانەی کە لە شارۆچکەکانی یەهودا نیشتەجێ بوون، ئەوانیش دەیەکی مەڕوماڵاتەکەیان هێنا، دەیەکی شتە پیرۆزکراوەکان کە بۆ یەزدانی پەروەردگاریان تەرخانکراوە، هێنایان و کۆمەڵ کۆمەڵیان کرد. | 6 |
Nadto synowie Izraelscy i Judzcy, którzy mieszkali w miastach Judzkich, i oni dziesięcinę z wołów i z owiec, i dziesięcinę z rzeczy świętych, poświęconych Panu, Bogu ich, zniósłszy składli na gromady.
لە مانگی سێ دەستیان بە کۆکردنەوەیان کرد و لە مانگی حەوت کۆتاییان پێهێنا. | 7 |
Trzeciego miesiąca poczęli zakładać te gromady, a miesiąca siódmego dokonali.
کاتێک حەزقیا و سەرکردەکان هاتن و کۆمەڵەکانیان بینی، ستایشی یەزدانیان کرد، داوای بەرەکەتیان بۆ ئیسرائیلی گەلەکەی کرد. | 8 |
Tedy przyszedłszy Ezechyjasz z książętami, obaczył one gromady, i błogosławili Panu i ludowi jego Izraelskiemu.
کاتێک حەزقیا لەبارەی کۆمەڵکراوەکانەوە پرسیاری لە کاهین و لێڤییەکان کرد، | 9 |
Zatem wywiadywał się Ezechyjasz od kapłanów i Lewitów o onych gromadach.
عەزەریای سەرۆکی کاهینیش کە سەر بە ماڵی سادۆق بوو وەڵامی دایەوە و گوتی: «لەو کاتەی دەستکراوە بە هێنانی پیتاک بۆ پەرستگای یەزدان، خواردوومانە و تێر بووین، زۆریشی لێ ماوەتەوە، چونکە یەزدان گەلەکەی خۆی بەرەکەتدار کردووە و ئەم بەشە زۆرەشی لێ ماوەتەوە.» | 10 |
Któremu odpowiedział Azaryjasz kapłan najwyższy z domu Sadokowego, mówiąc: Jako poczęto te ofiary znaszać do domu Pańskiego, jedliśmy, i byliśmy nasyceni, a jeszcze zostało bardzo wiele: bo Pan błogosławił ludowi swemu, i tej wielkości, która jeszcze została.
حەزقیاش فەرمانی دا بۆ ئامادەکردنی ژووری ئەمبار لە پەرستگای یەزدان، ئەوانیش ئامادەیان کردن. | 11 |
I rozkazał Ezechyjasz, aby sprawiono szpichlerze przy domu Pańskim. I sprawiono je.
ئینجا پیتاک و دەیەک و شتە تەرخانکراوەکانیان بە دەستپاکییەوە هێنا، کۆنەنیاهوی لێڤی لێپرسراویان بوو، شیمعی براشی جێگری بوو. | 12 |
A zniesiono tam wiernie ofiary podnoszenia, i dziesięciny, i rzeczy poświęcone; a nad nimi był przełożonym Kienanijasz Lewita, i Symchy, brat jego wtóry.
یەحیێل، عەزەزیاهو، نەحەت، عەساهێل، یەریمۆت، یۆزاڤاد، ئەلیێل، یەسمەخیاهو، مەحەت و بەنایا سەرپەرشتیار بوون لەژێر دەستی کۆنەنیاهو و شیمعی برای، بەپێی ئەو ڕێکخستنەی کە حەزقیای پاشا و عەزەریای لێپرسراوی یەکەم لە پەرستگای خودا دایاننا. | 13 |
Jehijel także, i Azaryjasz, i Nahat, i Asael, i Jerymot, i Josabad, i Elijel, i Ismachyjasz, i Machat, i Benajasz, byli szafarzami przy ręce Kienanijasza, i Symchy, brata jego, z rozkazania Ezechyjasza króla, i Azaryjasza, przedniejszego w domu Bożym.
قۆرێی کوڕی یمنەی لێڤیش دەرگاوانی ڕۆژهەڵات و بەرپرسی بەخشینە ئازادەکان بوو کە بە خودا دەبەخشران، هەروەها دابەشکردنی بەخشینە ئازادەکان و دیارییە تەرخانکراوەکان. | 14 |
Kore też, syn Jemny, Lewita, odźwierny bramy na wschód słońca, był nad rzeczami dobrowolnie ofiarowanemi Bogu, aby rozdzielał ofiary Panu i rzeczy najświętsze.
لەناو شارەکانی کاهینان، عەدەن و مینیامین و یێشوع و شەمەعیا و ئەمەریا و شەخەنەیا بە دڵسۆزییەوە یارمەتی قۆرێیان دەدا. هەریەکە لە بەشی خۆی پێشکەشکراوەکانی بەسەر برا کاهینەکان دابەش دەکرد، بەبێ جیاوازی لەنێوان گەورە و بچووک. | 15 |
A byli mu na pomoc Eden, i Minjamin, i Jesua, i Semejasz, Amaryjasz, i Sechanijasz po miastach kapłańskich, mężowie wierni, aby rozdawali braciom swym działy, tak wielkiemu jako i małemu:
سەرباری ئەمانەش، دابەشیان کرد بەسەر نێرینەی تەمەن سێ ساڵ بەرەو سەرەوە، کە لە تۆماری ڕەچەڵەکدا نووسراون، واتە هەموو ئەوانەی دەچنە ناو پەرستگای یەزدان بۆ ئەوەی بەگوێرەی خزمەتی بەشەکانیان بە ئەرکی ڕۆژانەیان هەستن. | 16 |
Tak z narodu ich mężczyźnie we trzech latach i wyżej, jako każdemu wchodzącemu do domu Pańskiego, do powinności każdodziennej, według urzędów ich, i według usług ich, i według podziałów ich;
دابەشکردن بەسەر کاهینان بەگوێرەی تۆماری ڕەچەڵەکی کاهینەکان بوو بەپێی بنەماڵەکانیان و بۆ لێڤییەکانیش لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بەپێی خزمەتی بەشەکانیان. | 17 |
I tym, którzy byli policzeni w narodzie kapłańskim według domów ojców ich, i Lewitom od tego, który miał dwadzieścia lat i wyżej, według posług i podziałów ich;
بە هەمان شێوە بۆ تۆماری ڕەچەڵەکی هەموو ژن و منداڵ، کوڕ و کچەکانیان لەناو هەموو کۆمەڵەکە، چونکە بە دڵسۆزییەوە خۆیان تەرخان کرد. | 18 |
I narodowi ich, wszystkim dziatkom ich, i żonom ich, i synom ich, i córkom ich, owa wszystkiemu zgromadzeniu; bo się oni wiernie poświęcili na urząd świętobliwością.
بۆ ئەو کاهینانەش کە لە دەشتی دەوروبەری شارەکانی کاهینان و شارۆچکەکانی دیکەش دانیشتبوون، بۆ هەموو ئەوانەی کە لە نەوەی هارون بوون و لە ڕەچەڵەکی لێڤییەکان تۆمار کرابوون، ئەو پیاوانەی کە ناویان دیاری کرابوون بەشی هەموو نێرینەیەکی دابەش کرد. | 19 |
Synom także Aaronowym, kapłanom, na polach przedmiejskich miast ich, po wszystkich miastach, ci mężowie, którzy z imienia mianowani są, oddawali działy, każdemu mężczyźnie z kapłanów, i każdemu urodzonemu z Lewitów.
حەزقیا ئەمەی لە هەموو یەهودا کرد و لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی ئەوەی کرد کە چاک و ڕێک و ڕاستە. | 20 |
I uczynił tak Ezechyjasz po wszystkiem Judztwie; i czynił, co było dobrego i prawego i prawdziwego przed obliczem Pana Boga swego.
لە هەموو کارێک کە بەگوێرەی تەورات و فێرکردنەکانی لە خزمەتی پەرستگای یەزدان ئەنجامی دا، ڕووی لە خودا کرد و بە هەموو دڵییەوە کاری کرد، ئیتر سەرکەوتوو بوو. | 21 |
I w każdej sprawie, którą zaczął około usługi domu Bożego, i w zakonie i w przykazaniu, szukając Boga swego, wszystko czynił z całego serca swego, i szczęściło mu się.