< دووەم پوختەی مێژوو 30 >

حەزقیا ناردی بەدوای هەموو خەڵکی ئیسرائیل و یەهودا، هەروەها نامەشی بۆ ئەفرایم و مەنەشە نووسی هەتا بێنە پەرستگای یەزدان لە ئۆرشەلیم، بۆ ئەوەی جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بگێڕن. 1
Hezekiah sent to all Israel and Judah, and wrote letters also to Ephraim and Manasseh, that they should come to the LORD’s house at Jerusalem, to keep the Passover to the LORD, the God of Israel.
پاشا و سەرکردەکانی و هەموو کۆمەڵەکە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان دا کە لە مانگی دوو جەژنی پەسخە بگێڕن، 2
For the king had taken counsel with his princes and all the assembly in Jerusalem to keep the Passover in the second month.
چونکە نەیانتوانی لە کاتی خۆیدا بیکەن، لەبەر ئەوەی هێشتا کاهینەکان بە تەواوەتی خۆیان تەرخان نەکردبوو، گەلیش لە ئۆرشەلیم کۆنەببوونەوە. 3
For they could not keep it at that time, because the priests had not sanctified themselves in sufficient number, and the people had not gathered themselves together to Jerusalem.
ئینجا پلانەکە لەبەرچاوی پاشا و هەموو کۆمەڵەکە پەسەند بوو. 4
The thing was right in the eyes of the king and of all the assembly.
بڕیاریان دا لەناو هەموو ئیسرائیل لە بیری شابەعەوە هەتا دان بانگەواز بکەن، بۆ ئەوەی بێن و جەژنی پەسخە بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بگێڕن، چونکە زۆر دەمێک بوو وەک ئەوەی نووسراوە نەیانکردبوو. 5
So they established a decree to make proclamation throughout all Israel, from Beersheba even to Dan, that they should come to keep the Passover to the LORD, the God of Israel, at Jerusalem, for they had not kept it in great numbers in the way it is written.
بە فەرمانی پاشا پەیامبەرەکان بە نامەکانی پاشا و کاربەدەستەکانی بەناو هەموو ئیسرائیل و یەهودا گەڕان و بەپێی فەرمانی پاشا دەیانگوت: «ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە لای یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیل، بۆ ئەوەی ئەویش بگەڕێتەوە لای ئەوانەی لێتان ماونەتەوە و لە چنگ پاشاکانی ئاشور دەربازبوون. 6
So the couriers went with the letters from the king and his princes throughout all Israel and Judah, according to the commandment of the king, saying, “You children of Israel, turn again to the LORD, the God of Abraham, Isaac, and Israel, that he may return to the remnant of you that have escaped out of the hand of the kings of Assyria.
وەک باوباپیرانتان و براکانتان مەبن، ئەوانەی ناپاکییان لەگەڵ یەزدان، خودای باوباپیرانی خۆیان کرد، هەروەک دەبینن ئەویش وای کرد خەڵک بتۆقێت لەوەی بەسەر ئەوان هاتووە. 7
Don’t be like your fathers and like your brothers, who trespassed against the LORD, the God of their fathers, so that he gave them up to desolation, as you see.
ئێستا وەک باوباپیرانتان کەللەڕەقی مەکەن، بەڵکو ملکەچ بن بۆ یەزدان و بچنە ناو پیرۆزگاکەیەوە، ئەوەی هەتاهەتایە تەرخانی کردووە. یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن، بۆ ئەوەی گڕی تووڕەییەکەی لە ئێوە دابمرکێتەوە. 8
Now don’t be stiff-necked, as your fathers were, but yield yourselves to the LORD, and enter into his sanctuary, which he has sanctified forever, and serve the LORD your God, that his fierce anger may turn away from you.
ئەگەر ئێوە بۆ لای یەزدان بگەڕێنەوە، ئەوا برا ئیسرائیلی و منداڵەکانتان لەلایەن ڕاپێچکەرانیان بەزەییان پێیاندا دێتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ئەم خاکە، چونکە یەزدانی پەروەردگارتان میهرەبان و بە بەزەییە. ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای یەزدان ئەویش ڕەتتان ناکاتەوە.» 9
For if you turn again to the LORD, your brothers and your children will find compassion with those who led them captive, and will come again into this land, because the LORD your God is gracious and merciful, and will not turn away his face from you if you return to him.”
پەیامبەرەکان شار بە شار دەگەڕان، لە خاکی ئەفرایم و مەنەشە هەتا زەبولون، بەڵام خەڵکی پێیان پێدەکەنین و گاڵتەیان پێ دەکردن. 10
So the couriers passed from city to city through the country of Ephraim and Manasseh, even to Zebulun, but people ridiculed them and mocked them.
هەرچەندە هەندێک کەس لە ئاشێر و مەنەشە و زەبولون خۆیان نزم کردەوە و چوونە ئۆرشەلیم. 11
Nevertheless some men of Asher, Manasseh, and Zebulun humbled themselves and came to Jerusalem.
هەروەها خودا پشتگیری یەهودای کرد، یەک دڵی پێ بەخشین، هەتا بە فەرمانی پاشا و سەرکردەکان بکەن، بەپێی فەرمایشتی یەزدان. 12
Also the hand of God came on Judah to give them one heart, to do the commandment of the king and of the princes by the LORD’s word.
لە مانگی دوو خەڵکانێکی زۆر لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە هەتا جەژنی فەتیرە بگێڕن، کۆمەڵێکی زۆر گەورە بوون. 13
Many people assembled at Jerusalem to keep the feast of unleavened bread in the second month, a very great assembly.
هەستان و ئەو قوربانگایانەی لە ئۆرشەلیم بوون لایان بردن، هەروەها هەموو قوربانگاکانی بخوور سووتاندیان لابرد و فڕێیان دانە دۆڵی قدرۆن. 14
They arose and took away the altars that were in Jerusalem, and they took away all the altars for incense and threw them into the brook Kidron.
لە چواردەی مانگی دوو بەرخی پەسخەیان سەربڕی. کاهین و لێڤییەکان شەرمەزار بوون و خۆیان تەرخان کرد، قوربانی سووتاندنەکانیان بردە ناو پەرستگای یەزدان. 15
Then they killed the Passover on the fourteenth day of the second month. The priests and the Levites were ashamed, and sanctified themselves, and brought burnt offerings into the LORD’s house.
کاهینەکان لە شوێنەکانی خۆیان ڕاوەستان، بەو شێوەیەی کە بەپێی تەوراتی موسای پیاوی خودا بۆیان دانرابوو، خوێنەکەیان لە دەستی لێڤییەکان وەردەگرت و دەیانپرژاند. 16
They stood in their place after their order, according to the law of Moses the man of God. The priests sprinkled the blood which they received of the hand of the Levites.
ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵەکە خۆیان تەرخان نەکردبوو، ئیتر لێڤییەکان بەرخی پەسخەیان سەردەبڕی لە جیاتی هەموو ئەوانەی پاک نەبوون و نەیاندەتوانی بەرخەکەیان بۆ یەزدان تەرخان بکەن. 17
For there were many in the assembly who had not sanctified themselves; therefore the Levites were in charge of killing the Passovers for everyone who was not clean, to sanctify them to the LORD.
هەرچەندە زۆربەی ئەو خەڵکە زۆرەی کە لە خاکی ئەفرایم و مەنەشە و یەساخار و زەبولونەوە هاتبوون خۆیان پاک نەکردبووەوە، بەڵام لە قوربانییەکەی پەسخەیان خوارد، بە پێچەوانەی ئەوەی نووسراوە. بەڵام حەزقیا نوێژی بۆ کردن و گوتی: «با یەزدانی چاک لە هەرکەسێک خۆشبێت 18
For a multitude of the people, even many of Ephraim, Manasseh, Issachar, and Zebulun, had not cleansed themselves, yet they ate the Passover other than the way it is written. For Hezekiah had prayed for them, saying, “May the good LORD pardon everyone
کە بە هەموو دڵەوە ڕووی لە خودا کردووە، لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی، هەرچەندە بەپێی ڕێوڕەسمی پیرۆزگا پاک نەبێت.» 19
who sets his heart to seek God, the LORD, the God of his fathers, even if they aren’t clean according to the purification of the sanctuary.”
ئیتر یەزدان گوێی لە حەزقیا گرت و گەلی چاککردەوە. 20
The LORD listened to Hezekiah, and healed the people.
نەوەی ئیسرائیل ئەوانەی لە ئۆرشەلیم بوون حەوت ڕۆژ بە خۆشییەکی زۆرەوە جەژنی فەتیرەیان گێڕا، لێڤی و کاهینەکانیش هەر ڕۆژێک بە دەنگی بەرزی ئامێرە مۆسیقییەکانیان ستایشی یەزدانیان دەکرد کە بۆ ستایشکردنی یەزدان تەرخانکرابوون. 21
The children of Israel who were present at Jerusalem kept the feast of unleavened bread seven days with great gladness. The Levites and the priests praised the LORD day by day, singing with loud instruments to the LORD.
حەزقیاش دڵی هەموو ئەو لێڤییانەی خۆش کرد کە تێگەیشتنی چاکیان نواند لە خزمەتکردنی یەزدان. بە درێژایی ئەو حەوت ڕۆژە بەشی دیاریکراویان دەخوارد و قوربانی هاوبەشییان سەربڕی و ستایشی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان دەکرد. 22
Hezekiah spoke encouragingly to all the Levites who had good understanding in the service of the LORD. So they ate throughout the feast for the seven days, offering sacrifices of peace offerings and making confession to the LORD, the God of their fathers.
پاشان هەموو کۆمەڵ ڕازی بوون کە حەوت ڕۆژی دیکە درێژە بە جەژنەکە بدەن، ئیتر حەوت ڕۆژی دیکە بە خۆشییەوە ئاهەنگیان گێڕا. 23
The whole assembly took counsel to keep another seven days, and they kept another seven days with gladness.
حەزقیای پاشای یەهودا هەزار گا و حەوت هەزار مەڕ و بزنی بە کۆمەڵەکە بەخشی و سەرکردەکانیش هەزار گا و دە هەزار مەڕ و بزنیان بە کۆمەڵەکە بەخشی، زۆر لە کاهینەکانیش خۆیان تەرخان کرد. 24
For Hezekiah king of Judah gave to the assembly for offerings one thousand bulls and seven thousand sheep; and the princes gave to the assembly a thousand bulls and ten thousand sheep; and a great number of priests sanctified themselves.
هەموو کۆمەڵی یەهودا، کاهین و لێڤییەکان و هەموو ئەو کۆمەڵەی لە ئیسرائیلەوە هاتبوون دڵخۆش بوون، لەگەڵ ئەو بیانییانەی لە خاکی ئیسرائیلەوە هاتبوون و ئەوانەش کە لە یەهودا نیشتەجێ بوون. 25
All the assembly of Judah, with the priests and the Levites, and all the assembly who came out of Israel, and the foreigners who came out of the land of Israel and who lived in Judah, rejoiced.
جا لە ئۆرشەلیم خۆشییەکی گەورە هەبوو، چونکە لە سەردەمی سلێمانی کوڕی داودی پاشای ئیسرائیلەوە، شتی بەو جۆرە لە ئۆرشەلیم نەکرابوو. 26
So there was great joy in Jerusalem; for since the time of Solomon the son of David king of Israel there was nothing like this in Jerusalem.
ئینجا کاهینە لێڤییەکان هەستان و داوای بەرەکەتیان بۆ گەل کرد، ئینجا لەلایەن خوداوە دەنگیان بیسترا و نوێژەکانیان چووە ژوورەوە بۆ ناو نشینگەی پیرۆز لە ئاسمان. 27
Then the Levitical priests arose and blessed the people. Their voice was heard, and their prayer came up to his holy habitation, even to heaven.

< دووەم پوختەی مێژوو 30 >