< دووەم پوختەی مێژوو 3 >
ئینجا سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگای یەزدان کرد لە ئۆرشەلیم لە کێوی مۆریا، کە لەوێدا یەزدان خۆی بۆ داودی باوکی دەرخستبوو. پەرستگاکە لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو، ئەو شوێنەی کە داود ئامادەی کردبوو. | 1 |
Och Salomo begynte till att bygga Herrans hus i Jerusalem, på Moria berg, det David hans fader utvist var, hvilket David tillredt hade för rum, på Arnans plats den Jebuseens;
لە دووی مانگی دووەمی ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی دەستی بە بنیادنان کرد. | 2 |
Och tog till att bygga i dem andra månadenom, den andra dagen i fjerde årena af sitt rike.
سلێمان ئەم بناغەیەی لێدا بۆ بنیادنانی پەرستگای خودا، درێژییەکەی بە باڵ بەپێی پێوانە کۆنەکە، شەست باڵ و پانییەکەی بیست باڵ بوو. | 3 |
Och alltså lade Salomo grundvalen, till att bygga Guds hus: i förstone, längden sextio alnar, bredden tjugu alnar.
هەیوانی بەردەم پیرۆزگاکە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو، بەرزییەکەشی بیست باڵ بوو. لەناوەوەش بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد. | 4 |
Och förhuset, för breddene af huset, var tjugu alnar långt, höjden var hundrade och tjugu alnar; och bedrog det innantill med klart guld.
هۆڵە سەرەکییەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر داپۆشی و بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی کرد و وێنەی دار خورما و زنجیری لەسەر هەڵکۆڵین و | 5 |
Men det stora huset bedrog han med furoträ, och bedrog det med bästa guld, och gjorde deruppå palmar och kedjoverk.
پەرستگاکەی بە بەردی گرانبەها ڕازاندەوە بۆ جوانی و زێڕەکەش زێڕی پەرڤایم بوو. | 6 |
Och bedrog huset med ädla stenar till prydelse; och guldet var Parvaims guld.
کاریتە و چوارچێوەی دەرگاکان، دیوارەکان و دەرگاکانی پیرۆزگاکەی بە زێڕ ڕووکەش کرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر دیوارەکان هەڵکۆڵی. | 7 |
Och han bedrog huset, bjelkarna, dörrträn, väggarna och dörrarna med guld, och lät skära Cherubim på väggarna.
شوێنی هەرەپیرۆزیشی بنیاد نا کە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو و پانییەکەشی بیست باڵ بوو و بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد کە کێشەکەی شەش سەد تالنت بوو. | 8 |
Han gjorde desslikes huset till det aldrahelgasta; dess längd var tjugu alnar efter husets bredd, och dess bredd var ock tjugu alnar; och bedrog det med bästa guld, vid sexhundrade centener.
کێشی بزمارەکانیش پەنجا شاقل زێڕ بوو، بەشەکانی سەرەوەشی بە زێڕ ڕووکەش کرد. | 9 |
Gaf han också till naglar femtio siklar guld i vigt; och bedrog salarna med guld.
لە شوێنی هەرەپیرۆزدا پەیکەری دوو کەڕوبی تاشی و بە زێڕ ڕووکەشی کردن. | 10 |
Han gjorde ock uti dess aldrahelgastas huse två Cherubim, efter snickarekonst, och bedrog dem med guld.
درێژی باڵەکانی هەردوو کەڕوبەکە بیست باڵ بوو: درێژی باڵی کەڕوبەکەی یەکەم پێنج باڵ بوو، بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت، درێژی باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو، بەر باڵی کەڕوبەکەی دووەم دەکەوت؛ | 11 |
Och längden af Cherubims vingar var tjugu alnar; så att en vingen hade fem alnar, och kom intill väggena af huset; den andre vingen hade ock fem alnar, och kom intill vingan af den andra Cherub.
بە هەمان شێوە درێژی باڵی کەڕوبەکەی دووەم پێنج باڵ بوو و بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت و باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو و بەر باڵی کەڕوبەکەی یەکەم دەکەوت. | 12 |
Alltså hade ock en vingen af den andra Cherub fem alnar, och kom intill väggena af huset; och hans andre vinge ock fem alnar, och kom intill vingan af den andra Cherub;
باڵەکانی ئەم دوو کەڕوبە کرابوونەوە و بیست باڵ درێژ بوون، لەسەر پێیەکانیان ڕاوەستا بوون و ڕووشیان ڕووەو هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە بوو. | 13 |
Så att desse Cherubims vingar voro utsträckte tjugu alnar; och de stodo på sina fötter, och deras ansigte voro vänd åt huset.
پەردەکەی لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری تۆخ و کەتانی ناسک دروستکرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر چنی. | 14 |
Han gjorde ock en förlåt af gult verk, skarlakan, rosenrödt och linverk, och gjorde Cherubim deruppå.
لەبەردەم پپرۆزگاکەدا دوو کۆڵەکەی دروستکرد کە درێژی هەریەکەیان سی و پێنج باڵ بوو و ئەو تاجەی کە لەسەر هەر یەکێکیان بوو پێنج باڵ بوو. | 15 |
Och han gjorde framför huset två stodar, fem och tretio alnar höga, och knappen der ofvanuppå fem alnar;
زنجیری هۆنییەوە و لەسەر سەری دوو کۆڵەکەکە داینان، سەد هەناریشی دروستکرد و بە زنجیرەکانەوە هەڵیواسین. | 16 |
Och gjorde kedjoverk till choren, och satte ofvanuppå stoderna, och gjorde hundrade granatäple, och satte dem i det kedjoverket;
دوو کۆڵەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکە ڕاگرت، یەکێکیان لەلای باشوور و ئەوی دیکەیان لەلای باکوور، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناونا یاکین و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناونا بۆعەز. | 17 |
Och reste de stoderna uppför templet, ena på den högra, och den andra på den venstra sidone; och kallade den på högra sidone Jachin, och den på venstra Boas.