< دووەم پوختەی مێژوو 3 >

ئینجا سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگای یەزدان کرد لە ئۆرشەلیم لە کێوی مۆریا، کە لەوێدا یەزدان خۆی بۆ داودی باوکی دەرخستبوو. پەرستگاکە لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو، ئەو شوێنەی کە داود ئامادەی کردبوو. 1
Salomon tada poče graditi Dom Jahvi u Jeruzalemu, na Morijskoj gori, ondje gdje je njegov otac David imao viđenje. To je mjesto koje je pripravio David, gumno Jebusejca Ornana.
لە دووی مانگی دووەمی ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی دەستی بە بنیادنان کرد. 2
Salomon otpoče gradnju drugoga mjeseca četvrte godine svojega vladanja.
سلێمان ئەم بناغەیەی لێدا بۆ بنیادنانی پەرستگای خودا، درێژییەکەی بە باڵ بەپێی پێوانە کۆنەکە، شەست باڵ و پانییەکەی بیست باڵ بوو. 3
Ovo su temelji koje je Salomon postavio za gradnju Doma Božjega: šezdeset lakata u duljinu - po staroj mjeri lakta - a u širinu dvadeset lakata.
هەیوانی بەردەم پیرۆزگاکە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو، بەرزییەکەشی بیست باڵ بوو. لەناوەوەش بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد. 4
Trijem, koji je bio pred Domom, imao je, po širini ovoga potonjega, u dužinu dvadeset lakata, a visok je bio sto i dvadeset lakata. Obložio ga je iznutra čistim zlatom.
هۆڵە سەرەکییەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر داپۆشی و بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی کرد و وێنەی دار خورما و زنجیری لەسەر هەڵکۆڵین و 5
Veliku je dvoranu obložio čempresovinom, koju je prekrio čistim zlatom i postavio palme i cvjetne vijence.
پەرستگاکەی بە بەردی گرانبەها ڕازاندەوە بۆ جوانی و زێڕەکەش زێڕی پەرڤایم بوو. 6
Optočio je potom Dvoranu blistavim draguljima; zlato je bilo zlato parvajimsko.
کاریتە و چوارچێوەی دەرگاکان، دیوارەکان و دەرگاکانی پیرۆزگاکەی بە زێڕ ڕووکەش کرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر دیوارەکان هەڵکۆڵی. 7
Prekrio je njime Dvoranu: grede, pragove, zidove i vratna krila te izrezao kerubine po zidovima.
شوێنی هەرەپیرۆزیشی بنیاد نا کە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو و پانییەکەشی بیست باڵ بوو و بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد کە کێشەکەی شەش سەد تالنت بوو. 8
Potom sazda dvoranu Svetinje nad svetinjama. Bila je, prema hramskoj širini, dvadeset lakata duga i dvadeset lakata široka i obloži je sa šest stotina talenata suhog zlata.
کێشی بزمارەکانیش پەنجا شاقل زێڕ بوو، بەشەکانی سەرەوەشی بە زێڕ ڕووکەش کرد. 9
Za čavle je dao na mjeru pedeset zlatnih šekela. I gornje je odaje obložio zlatom.
لە شوێنی هەرەپیرۆزدا پەیکەری دوو کەڕوبی تاشی و بە زێڕ ڕووکەشی کردن. 10
U dvorani Svetinje nad svetinjama napravi dva kerubina, liveno djelo. I njih obloži zlatom.
درێژی باڵەکانی هەردوو کەڕوبەکە بیست باڵ بوو: درێژی باڵی کەڕوبەکەی یەکەم پێنج باڵ بوو، بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت، درێژی باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو، بەر باڵی کەڕوبەکەی دووەم دەکەوت؛ 11
Krila kerubina bila su dvadeset lakata duga: jedno krilo od pet lakata dodirivaše hramski zid, a drugo od pet lakata doticaše krilo drugoga kerubina.
بە هەمان شێوە درێژی باڵی کەڕوبەکەی دووەم پێنج باڵ بوو و بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت و باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو و بەر باڵی کەڕوبەکەی یەکەم دەکەوت. 12
Tako je i krilo drugoga kerubina, od pet lakata, dodirivalo hramski zid, a drugo mu se krilo, od pet lakata, spajalo s krilom drugoga kerubina.
باڵەکانی ئەم دوو کەڕوبە کرابوونەوە و بیست باڵ درێژ بوون، لەسەر پێیەکانیان ڕاوەستا بوون و ڕووشیان ڕووەو هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە بوو. 13
Raširena, krila kerubina imala su dvadeset lakata. Stajali su kerubini uspravno, lic-a okrenutih Dvorani.
پەردەکەی لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری تۆخ و کەتانی ناسک دروستکرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر چنی. 14
Napravi zastor od ljubičastog baršuna, od grimiza, karmezina i bÓeza te na njemu izveze kerubine.
لەبەردەم پپرۆزگاکەدا دوو کۆڵەکەی دروستکرد کە درێژی هەریەکەیان سی و پێنج باڵ بوو و ئەو تاجەی کە لەسەر هەر یەکێکیان بوو پێنج باڵ بوو. 15
Pred Dvoranom napravi dva stupa dugačka trideset i pet lakata, a glavice im na vrhu pet lakata.
زنجیری هۆنییەوە و لەسەر سەری دوو کۆڵەکەکە داینان، سەد هەناریشی دروستکرد و بە زنجیرەکانەوە هەڵیواسین. 16
U Debiru on splete vijence te ih postavi navrh stupova i napravi sto mogranja koje postavi među vijence.
دوو کۆڵەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکە ڕاگرت، یەکێکیان لەلای باشوور و ئەوی دیکەیان لەلای باکوور، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناونا یاکین و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناونا بۆعەز. 17
Postavi stupove pred Hekal, jedan zdesna, drugi slijeva, te nazva Jakin onaj zdesna, a Boaz onaj slijeva.

< دووەم پوختەی مێژوو 3 >