< دووەم پوختەی مێژوو 29 >
حەزقیا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی ئەبیای کچی زەکەریا بوو. | 1 |
Ezekiji je bilo dvadeset i pet godina kad se zakraljio. Kraljevao je dvadeset i devet godina u Jeruzalemu. Materi mu je bilo ime Abija, kći Zaharijina.
بە هەمان شێوەی داودی باپیرە گەورەی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. | 2 |
Činio je što je pravo u očima Jahvinim, sasvim kao i njegov otac David.
لە یەکەم مانگی ساڵی یەکەمی پاشایەتییەکەی دەرگاکانی پەرستگای یەزدانی چاککردەوە و دەرگاکانی کردەوە. | 3 |
Prve godine prvoga mjeseca svojega kraljevanja otvorio je vrata Doma Jahvina i popravio ih.
کاهین و لێڤییەکانی بردە ژوورەوە و لە گۆڕەپانەکەی ڕۆژهەڵاتدا کۆی کردنەوە و | 4 |
Onda je pozvao svećenike i levite i, sabravši ih na istočni trg,
پێی گوتن: «ئەی لێڤییەکان گوێم لێ بگرن، ئێستا خۆتان تەرخان بکەن و پەرستگای یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان تەرخان بکەن. گڵاوی لە پیرۆزگا دەربکەن، | 5 |
rekao: “Čujte me, leviti! Sada se posvetite i posvetite Dom Jahve, Boga svojih otaca, i uklonite nečist iz Svetinje.
چونکە باوباپیرانمان ناپاکییان کرد و لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارمان خراپەکارییان کرد و بەجێیان هێشت. ڕوویان لە نشینگەی یەزدان وەرگێڕا و پشتیان تێکرد، | 6 |
Naši su se oci iznevjerili i radili što je zlo u očima Jahve, našega Boga. Ostavili su ga i odvratili lice od Jahvina Prebivališta, okrenuvši mu leđa.
هەروەها دەرگاکانی هەیوانەکەیان داخست و چراکەیان کوژاندەوە و بخووریان نەسووتاند و هیچ قوربانی سووتاندنیان لە پیرۆزگادا بۆ خودای ئیسرائیل نەکرد. | 7 |
Zatvorili su trijemska vrata i potrnuli svjetiljke; nisu kadili kadom niti su prinosili paljenice u Svetištu Izraelova Boga.
لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هاتە خوارەوە، ئەویش کردنی بە پەند و مایەی سەرسوڕمان و تانە و تەشەر، هەروەک بە چاوی خۆتان دەیبینن. | 8 |
Zato se Jahve rasrdio na Judejce i na Jeruzalem te je dopustio da budu zlostavljeni i da budu na užas i ruglo, kako vidite svojim očima.
لەبەر ئەمە باوباپیرانمان بە شمشێر کوژران و کوڕ و کچ و ژنەکانمان دیلن. | 9 |
I očevi su nam, eto, pali od mača, a sinovi, kćeri i žene zato su nam u ropstvu.
ئێستاش لە دڵمدایە پەیمانێک لەگەڵ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ببەستم، بەڵکو گڕی تووڕەییەکەی لە ئێمە دابمرکێتەوە. | 10 |
Sad sam, dakle, namislio u svom srcu sklopiti Savez s Jahvom, Izraelovim Bogom, da bi se odvratio od nas njegov jarosni gnjev.
کوڕەکانم، ئێستا کەمتەرخەمی مەکەن، چونکە یەزدان ئێوەی هەڵبژارد هەتا لەبەردەمی ڕابوەستن و خزمەتی بکەن و ببن بە خزمەتکار و بخوور بسووتێن بۆی.» | 11 |
Moja djeco, sad se nemojte lijeniti, jer vas je izabrao Jahve da stojite pred njim, da mu služite i da mu budete službenici i da mu kadite.”
ئینجا ئەم لێڤییانە هەستان بە خزمەتەکەیان: لە نەوەی قەهاتییەکان، مەحەتی کوڕی عەماسەی و یۆئێلی کوڕی عەزەریا؛ لە نەوەی مەراری، قیشی کوڕی عەبدی و عەزەریای کوڕی یەهەلەلئێل؛ لە گێرشۆنییەکانیش، یۆئاحی کوڕی زیما و عەدەنی کوڕی یۆئاح؛ | 12 |
Tada ustadoše leviti: Amasajev sin Mahat i Azarjin sin Joel od Kehatovih sinova; od Merarijevih sinova: Abdijev sin Kiš i Jehalelelov sin Azarja; od Geršonovaca: Zimin sin Joah i Joahov sin Eden;
لە نەوەی ئەلیچافان، شیمری و یەعیێل؛ لە نەوەی ئاساف، زەکەریا و مەتەنیا؛ | 13 |
od Elisafanovih sinova: Šimri i Jeiel; od Asafovih sinova: Zaharija i Matanija;
لە نەوەی هێیمان، یەحیێل و شیمعی؛ لە نەوەی یەدوتون، شەمەعیا و عوزیێل. | 14 |
od Hemanovih sinova: Jehiel i Šimej; od Jedutunovih sinova: Šemaja i Uziel.
کاتێک برا لێڤییەکانیان کۆکردبووەوە و خۆیان تەرخان کردبوو، بە فەرمانی پاشا چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان پەرستگاکە پاک بکەنەوە. | 15 |
Oni skupiše braću, posvetiše se i dođoše kako je bio zapovjedio kralj po Jahvinim riječima da očiste Jahvin Dom.
کاهینەکان چوونە ناو پیرۆزگای یەزدانەوە بۆ ئەوەی پاکی بکەنەوە و هەموو ئەو گڵاوییەی لەناو پەرستگای یەزداندا دۆزییانەوە، بردیانە دەرەوە بۆ حەوشەی پەرستگای یەزدان و لێڤییەکانیش هەڵیانگرت بۆ ئەوەی دەریبکەنە دەرەوە بۆ دۆڵی قدرۆن. | 16 |
Svećenici uđoše u Jahvin Dom da ga očiste. Počeli su svu nečist što su je našli u Jahvinu Hekalu iznositi u predvorje Jahvina Doma; leviti su je primali iznoseći je napolje na potok Kidron.
لە ڕۆژی یەکەمی مانگی یەکدا دەستیان بە تەرخانکردنەکە کرد و لە ڕۆژی هەشتی مانگدا گەیشتنە هەیوانەکەی پەرستگای یەزدان. لەپاش ئەوە هەشت ڕۆژی دیکەش پەرستگای یەزدانیان تەرخان کرد و لە ڕۆژی شازدەی مانگی یەکدا کۆتاییان پێهێنا. | 17 |
Počeli su posvećivati prvoga dana prvoga mjeseca, a osmoga su dana istoga mjeseca ušli u Jahvin trijem; posvećivali su Jahvin Dom osam dana; šesnaestoga su dana prvoga mjeseca završili.
ئینجا چوونە ژوورەوە بۆ لای حەزقیای پاشا و گوتیان: «هەموو پەرستگای یەزدان و قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی و مێزی نانی تەرخانکراو و هەموو قاپوقاچاغەکانیمان پاککردەوە، | 18 |
Onda su ušli kralju Ezekiji i rekli: “Očistili smo sav Jahvin Dom: žrtvenik za paljenice sa svim njegovim priborom, stol za prinesene kruhove sa svim njegovim priborom,
لەگەڵ هەموو ئەو قاپوقاچاغانەی کە ئاحازی پاشا فڕێیدا لە سەردەمی پاشایەتییەکەیدا لە ناپاکییەکەی، ئامادە و تەرخانمان کردوون و ئێستا لەبەردەم قوربانگاکەی یەزدانن.» | 19 |
a sve posuđe koje bijaše zabacio kralj Ahaz za svojega kraljevanja i nevjere opet smo obnovili i posvetili; eno ga pred Jahvinim žrtvenikom.”
بەیانی زوو حەزقیای پاشا هەستا و کاربەدەستەکانی شاری کۆکردەوە و چوو بۆ پەرستگای یەزدان. | 20 |
Tada kralj Ezekija porani, skupi gradske knezove i ode u Jahvin Dom.
حەوت گا و حەوت بەران و حەوت بەرخی نێر و حەوت گیسکی نێریان هێنا بۆ قوربانی گوناه لە پێناوی پاشایەتییەکە و پیرۆزگا و یەهودا. فەرمانی بە کاهینەکان کە لە نەوەی هارون بوون کرد سەریان بخەنە سەر قوربانگاکەی یەزدان. | 21 |
Dovedoše sedam mladih junaca, sedam ovnova, sedam jaganjaca, sedam jaraca za okajnicu, za kraljevstvo i za Svetište i za Judu; on zapovjedi Aronovim sinovima svećenicima da ih prinesu za paljenicu na Jahvinu žrtveniku.
ئیتر گایەکانیان سەربڕی و کاهینەکان خوێنەکەیان وەرگرت و بەسەر قوربانگاکەدا پرژاندیان؛ دواتر بەرانەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە؛ ئینجا بەرخەکانیان سەربڕی و خوێنەکەیان پرژاندە سەر قوربانگاکە. | 22 |
Zaklavši goveda, svećenici uzeše krv i poškropiše žrtvenik; zaklaše ovnove i krvlju poškropiše žrtvenik, zaklaše jaganjce i krvlju poškropiše žrtvenik.
پاشان گیسکەکانی قوربانی گوناهیان بردە بەردەم پاشا و کۆمەڵ و ئەوانیش دەستیان لەسەر دانان. | 23 |
Dovedoše jarce za okajnicu pred kralja i pred zbor te metnuše ruke na njih.
ئینجا کاهینەکان سەریان بڕین و خوێنەکەیان پێشکەش کردە سەر قوربانگاکە وەک قوربانی گوناه و کەفارەتیان بۆ هەموو ئیسرائیل کرد، چونکە پاشا گوتی، قوربانی سووتاندن و قوربانییەکەی گوناه بۆ هەموو ئیسرائیلە. | 24 |
Onda ih zaklaše svećenici i prinesoše kao okajnicu njihovu krv na žrtveniku da izvrše obred pomirenja za sav Izrael, jer kralj bijaše zapovjedio da se prinese paljenica i okajnica za sav Izrael.
ئینجا لێڤییەکانی لە پەرستگای یەزدان ڕاگرت، بە سەنج و قیسارە و سازەوە، بەگوێرەی فەرمانی داود و گاد کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند و ناتانی پێغەمبەریش، چونکە فەرمانەکە لەلایەن یەزدانەوە بوو لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانییەوە. | 25 |
Postavio je u Jahvinu Domu levite s cimbalima, harfama i citrama, kako bijaše zapovjedio David, kraljev vidjelac Gad i prorok Natan, jer je od Jahve dolazila zapovijed po njegovim prorocima.
ئیتر لێڤییەکان بە ئامێرە مۆسیقییەکانی داودەوە و کاهینەکانیش بە کەڕەناوە ڕاوەستان. | 26 |
Tako su leviti stajali s Davidovim glazbalima, a svećenici s trubama.
حەزقیاش فەرمانی دا بە سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکە بۆ سەر قوربانگاکە و لە کاتی دەستپێکردنی قوربانی سووتاندنەکەدا، ستایشی یەزدان دەستی پێ کرد لەگەڵ لێدانی کەڕەنا و ئامێرە مۆسیقییەکانی داودی پاشای ئیسرائیل. | 27 |
Tada Ezekija zapovjedi da prinesu paljenice na žrtveniku. Kad se stala prinositi paljenica, počela je Jahvina pjesma uz trube i uz glazbala izraelskoga kralja Davida.
هەموو کۆمەڵەکەش کڕنۆشیان دەبرد و گۆرانیبێژەکان گۆرانییان دەگوت و کەڕەنا لێدەرەکانیش فوویان بە کەڕەناکانیاندا دەکرد، هەر هەموو بەردەوام بوون هەتا قوربانی سووتاندنەکە کۆتایی پێهات. | 28 |
Sav se zbor klanjao, pjevači pjevali, a trubači trubili, i to sve dok se nije svršila paljenica.
لە کاتی تەواوبوونی قوربانی سووتاندنەکە، پاشا و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا بوون چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. | 29 |
Kad se svršilo prinošenje paljenice, kralj i svi koji bijahu s njim pobožno padoše na koljena i pokloniše se.
حەزقیای پاشا و کاربەدەستەکان بە لێڤییەکانیان گوت کە بە وشەکانی داود و ئاسافی پێشبینیکەر ستایشی یەزدان بکەن، ئەوانیش بە خۆشییەوە ستایشیان کرد و چەمانەوە و کڕنۆشیان برد. | 30 |
Onda su kralj i knezovi zapovjedili levitima da hvale Jahvu riječima Davida i vidioca Asafa; oni su počeli hvaliti s najvećim veseljem i, pavši ničice, poklonili se.
ئینجا حەزقیا گوتی: «ئێستا خۆتان بۆ یەزدان تەرخان کردووە، وەرنە پێش و قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزاری بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.» پاشان کۆمەڵەکە قوربانی سەربڕاو و قوربانی سوپاسگوزارییان هێنا و هەرکەسێکیش لە دڵەوە ئارەزووی کرد قوربانی سووتاندنی هێنا. | 31 |
Tada Ezekija progovori: “Sada ste posvetili ruke Jahvi; pristupite i donesite klanice i zahvalnice u Dom Jahvin.” Sav je zbor donio klanice i zahvalnice. Tko je god bio spremna srca, prinio je paljenice.
ژمارەی ئەو قوربانی سووتاندنانەی کە کۆمەڵەکە هێنایان، حەفتا گا و سەد بەران و دوو سەد بەرخی نێر بوو، هەموو ئەمانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بوون. | 32 |
Paljenica što ih je donio zbor bijaše na broj: sedamdeset goveda, sto ovnova, dvjesta jaganjaca, sve za paljenice Jahvi.
ئاژەڵە تەرخانکراوەکانیش شەش سەد گا و سێ هەزار مەڕ و بزن بوون. | 33 |
Ostalih posvećenih darova bilo je šest stotina goveda i tri tisuće grla sitne stoke.
بەڵام کاهینەکان کەم بوون و نەیانتوانی هەموو قوربانی سووتاندنەکان کەوڵ بکەن، لەبەر ئەوە برا لێڤییەکانیان یارمەتییان دان، هەتا کارەکە تەواو بوو و هەتا کاهینی دیکەش خۆیان تەرخان کرد، چونکە لێڤییەکان بۆ خۆتەرخانکردن لە کاهینەکان دڵسۆزتر بوون. | 34 |
Ali je svećenika bilo premalo, tako da nisu mogli oderati svih paljenica; zato su im pomagala braća leviti, dok se nije svršio posao i dok se nisu posvetili drugi svećenici, jer su leviti bili gorljiviji srcem da se posvete nego svećenici.
هەروەها قوربانی سووتاندنەکان زۆر بوون بە پیوی قوربانییەکانی هاوبەشی و بە شەرابی پێشکەشکراوی قوربانی سووتاندنەکان. بەم شێوەیە خزمەتکردنی پەرستگای یەزدان جارێکی دیکە بەردەوامی پێدرایەوە. | 35 |
Bilo je i mnogo paljenica s pretilinom od pričesnica i s ljevanicama na paljenice. Tako se opet obnovila služba u Jahvinu Domu.
حەزقیا و هەموو گەلیش دڵشاد بوون لەبەر ئەوەی خودا گەلی ئامادە کرد، چونکە کارەکە کتوپڕ بوو. | 36 |
I Ezekija se veselio, i sav narod s njime, što je Bog spremio narodu, jer se sve to iznenada dogodilo.