< دووەم پوختەی مێژوو 28 >
ئاحاز گەنجێکی بیست ساڵان بوو کاتێک بوو بە پاشا، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. بە پێچەوانەی داودی باپیرە گەورەی، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو نەیکرد، | 1 |
Ahaz was twenty years old when he became king, and he reigned in Jerusalem sixteen years. And unlike David his father, he did not do what was right in the eyes of the LORD.
بەڵکو هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیلی گرتەبەر و چەند بتێکی داڕێژراویشی بۆ بەعلەکان دروستکرد. | 2 |
Instead, he walked in the ways of the kings of Israel and even made cast images of the Baals.
ئەو بوو کە لە دۆڵی بەنهینۆم بخووری سووتاند و کوڕەکانی خۆشی کردە قوربانی سووتاندن، وەک نەریتە قێزەونەکانی ئەو گەلانەی کرد کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردن. | 3 |
Moreover, Ahaz burned incense in the Valley of Hinnom and sacrificed his sons in the fire, according to the abominations of the nations that the LORD had driven out before the Israelites.
هەروەها لە نزرگەکانی سەر بەرزایی و لەسەر گردەکان و لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا قوربانی سەربڕی و بخووری سووتاند. | 4 |
And he sacrificed and burned incense on the high places, on the hills, and under every green tree.
لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئەوی دایە دەست پاشای ئارام. ئارامییەکانیش تێکیان شکاند و دیلێکی زۆریان لێ ڕاپێچ کردن و ئەوانیان هێنایە دیمەشق. هەروەها ئاحاز درایە دەست پاشای ئیسرائیل و ئەویش گورزێکی گەورەی لێ وەشاند. | 5 |
So the LORD his God delivered Ahaz into the hand of the king of Aram, who attacked him and took many captives to Damascus. Ahaz was also delivered into the hand of the king of Israel, who struck him with great force.
بە یەک ڕۆژ پەقەحی کوڕی ڕەمەلیاهو سەد و بیست هەزار سەربازی لە یەهودا کوشت، کە هەموویان پیاوی بەهێز بوون، چونکە وازیان لە یەزدان، خودای باوباپیرانی خۆیان هێنابوو. | 6 |
For in one day Pekah son of Remaliah killed 120,000 valiant men in Judah. This happened because they had forsaken the LORD, the God of their fathers.
زکری پاڵەوانی ئەفرایم مەعسێیاهوی کوڕی پاشای کوشت، هەروەها عەزریقامی سەرپەرشتیاری کۆشکەکە و ئەلقانەی جێگری پاشاشی کوشت. | 7 |
Zichri, a mighty man of Ephraim, killed Maaseiah the son of the king, Azrikam the governor of the palace, and Elkanah the second to the king.
پیاوانی ئیسرائیل لە برایانی خۆیان لە یەهودا دوو سەد هەزار ژن و کوڕ و کچیان ڕاپێچ کرد و دەستکەوتێکی زۆریان لێ تاڵان کردن، دەستکەوتەکەیان هێنا بۆ سامیرە. | 8 |
Then the Israelites took 200,000 captives from their kinsmen—women, sons, and daughters. They also carried off a great deal of plunder and brought it to Samaria.
لەوێ پێغەمبەرێکی یەزدان هەبوو بە ناوی عۆدێد، چووە دەرەوە بۆ بەردەم ئەو سوپایەی کە دەهاتە سامیرە، پێی گوتن: «لەبەر ئەوەی تووڕەیی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان لەسەر یەهودا بوو، ئەوانی دایە دەستتان، بەڵام ئێوە هێندە بە تووڕەییەوە ئەوانتان کوشت هەتا هاواریان دەگەیشتە ئاسمان. | 9 |
But a prophet of the LORD named Oded was there, and he went out to meet the army that returned to Samaria. “Look,” he said to them, “because of His wrath against Judah, the LORD, the God of your fathers, has delivered them into your hand. But you have slaughtered them in a rage that reaches up to heaven.
ئێستاش ئێوە بە نیازن نەوەی یەهودا و ئۆرشەلیم بکەنە کۆیلە و کەنیزەی خۆتان، ئایا ئێوەش دەرهەق بە یەزدانی پەروەردگارتان تاوانبار نین؟ | 10 |
And now you intend to reduce to slavery the men and women of Judah and Jerusalem. But are you not also guilty before the LORD your God?
ئێستاش گوێم لێ بگرن! ئەو دیلانەی کە لە براکانتان بە دیلتان گرتووە بیانگەڕێننەوە، چونکە گڕی تووڕەیی یەزدان لەسەرتانە.» | 11 |
Now therefore, listen to me and return the captives you took from your kinsmen, for the fierce anger of the LORD is upon you.”
ئینجا چەند سەرکردەیەک لە نەوەی ئەفرایم کە عەزەریای کوڕی یەهۆحانان و بەرەخیای کوڕی مەشیلێمۆت و یەحیزقیاهوی کوڕی شەلوم و عەماسای کوڕی حەدلای بوون، هەستان و چوون بەرەنگاری سوپاکە بوونەوە، | 12 |
Then some of the leaders of the Ephraimites —Azariah son of Jehohanan, Berechiah son of Meshillemoth, Jehizkiah son of Shallum, and Amasa son of Hadlai—stood in opposition to those arriving from the war.
پێیان گوتن: «دیلەکان ناهێنن بۆ ئێرە، ئەگینا ئێمەش دەرهەق بە یەزدان تاوانبار دەبین. ئایا ئێوە بە نیازن گوناه و تاوانەکانمان زۆرتر بکەن؟ چونکە خۆمان پێشوەخت ئەوەندە تاوانمان زۆرە کە گڕی تووڕەیی خودا لە ئیسرائیل هاتووەتە جۆش.» | 13 |
“You must not bring the captives here,” they said, “for you are proposing to bring guilt upon us from the LORD and to add to our sins and our guilt. For our guilt is great, and fierce anger is upon Israel.”
ئیتر سەربازەکان لەبەردەم سەرکردەکان و هەموو کۆمەڵەکەدا دیلەکان و تاڵانییەکەیان بەجێهێشت. | 14 |
So the armed men left the captives and the plunder before the leaders and all the assembly.
پاشان ئەو پیاوانەی ناویان دەستنیشان کرا، هەستان و دیلەکانیان برد و لە تاڵانییەکە جلیان لەبەر هەموو ڕووتەکانیان کرد، پۆشتەیان کردن و پێڵاویان لەپێکردن. نان و ئاویان دەرخوارد دان، بریندارەکانیان بە هەتووان چارەسەر کرد و هەموو لاوازەکانیان سواری گوێدرێژ کرد و هێنایاننە ئەریحا، شاری دار خورما، بۆ لای براکانیان، ئینجا گەڕانەوە سامیرە. | 15 |
Then the men who were designated by name arose, took charge of the captives, and provided from the plunder clothing for the naked. They clothed them, gave them sandals and food and drink, anointed their wounds, and put all the feeble on donkeys. So they brought them to Jericho, the City of Palms, to their brothers. Then they returned to Samaria.
لەو کاتەدا ئاحاز پاشا نێردراوی ناردە لای پاشای ئاشور، هەتا یارمەتی بدات، | 16 |
At that time King Ahaz sent for help from the king of Assyria.
چونکە دیسان ئەدۆمییەکان هاتبوون و هێرشیان کردبووە سەر یەهودا و چەند دیلێکیان لێ ڕاپێچ کردن. | 17 |
The Edomites had again come and attacked Judah and carried away captives.
هەروەها فەلەستییەکانیش پەلاماری شارۆچکەکانی زوورگەکان و نەقەبی یەهودایان دابوو. بێتشەمەش و ئەیالۆن و گەدێرۆتیان گرت، لەگەڵ سۆخۆ و تیمنا و گیمزۆ و دەوروبەریان، لەوێ نیشتەجێ بوون. | 18 |
The Philistines had also raided the cities of the foothills and the Negev of Judah, capturing and occupying Beth-shemesh, Aijalon, and Gederoth, as well as Soco, Timnah, and Gimzo with their villages.
یەزدان بەهۆی ئاحازی پاشای ئیسرائیلەوە یەهودای زەلیل کردەوە، چونکە ئەو یەهودای وا لێکرد کە لە خودا یاخی بێت و بە تەواوی ناپاکی لە یەزدان کرد. | 19 |
For the LORD humbled Judah because Ahaz king of Israel had thrown off restraint in Judah and had been most unfaithful to the LORD.
تگلەت پلەسەری پاشای ئاشور هاتە سەری و تەنگی پێهەڵچنی، لە جیاتی ئەوەی پاڵپشتی بکات. | 20 |
Then Tiglath-pileser king of Assyria came to Ahaz but afflicted him rather than strengthening him.
لەگەڵ ئەوەی ئاحاز پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و ماڵی میرەکانی تاڵان کرد و دایە پاشای ئاشور، بەڵام سوودی نەبوو. | 21 |
Although Ahaz had taken a portion from the house of the LORD, from the royal palace, and from the princes and had presented it to the king of Assyria, it did not help him.
لە کاتی تەنگانەکەیدا ئاحازی پاشا زیاتر ناپاکی لەگەڵ یەزدان کرد و | 22 |
In the time of his distress, King Ahaz became even more unfaithful to the LORD.
قوربانی بۆ خوداوەندەکانی دیمەشق کرد، ئەوانەی ئەویان بەزاند و گوتی: «لەبەر ئەوەی خوداوەندەکانی پاشاکانی ئارامییەکان یارمەتییان دەدات، منیش قوربانییان بۆ سەردەبڕم بەڵکو یارمەتی منیش بدەن.» بەڵام ئەوان هۆی ڕووخانی ئەو و هەموو ئیسرائیل بوون. | 23 |
Since Damascus had defeated him, he sacrificed to their gods and said, “Because the gods of the kings of Aram have helped them, I will sacrifice to them that they may help me.” But these gods were the downfall of Ahaz and of all Israel.
ئاحاز کەلوپەلەکانی پەرستگای خودای کۆکردەوە و پارچەپارچەی کردن، دەرگاکانی پەرستگای یەزدانی داخست و لەسەر سووچی هەموو شەقامێک لە ئۆرشەلیم قوربانگای دامەزراند. | 24 |
Then Ahaz gathered up the articles of the house of God, cut them into pieces, shut the doors of the house of the LORD, and set up altars of his own on every street corner in Jerusalem.
لەناو هەموو شارۆچکەکانی یەهوداش نزرگەکانی سەر بەرزایی بۆ بخوور سووتاندن بۆ خوداوەندەکانی دیکە دروستکرد و یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی پەست کرد. | 25 |
In every city of Judah he built high places to offer incense to other gods, and so he provoked the LORD, the God of his fathers.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتییەکەی و هەموو کردارەکانی لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، وا لە پەڕتووکی پاشاکانی یەهودا و ئیسرائیل تۆمار کراون. | 26 |
As for the rest of the acts of Ahaz and all his ways, from beginning to end, they are indeed written in the Book of the Kings of Judah and Israel.
ئاحاز لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری ئۆرشەلیم نێژرا، چونکە نەیانبردە گۆڕستانی پاشاکانی ئیسرائیل. ئیتر حەزقیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 27 |
And Ahaz rested with his fathers and was buried in the city of Jerusalem, but he was not placed in the tombs of the kings of Israel. And his son Hezekiah reigned in his place.