< دووەم پوختەی مێژوو 27 >
یۆتام کاتێک بوو بە پاشا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکیشی یەروشای کچی سادۆق بوو. | 1 |
Jotam var fem og tyve år da han blev konge, og regjerte seksten år i Jerusalem; hans mor hette Jerusa og var datter av Sadok.
بە هەمان شێوەی عوزیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی، سەرباری ئەوەش نەچووە ناو پیرۆزگای یەزدان، بەڵام گەل هێشتا گەندەڵییان دەکرد. | 2 |
Han gjorde hvad rett var i Herrens øine, aldeles som hans far Ussias hadde gjort; men han gikk ikke inn i Herrens helligdom. Men folket vedblev med å gjøre hvad ondt var.
یۆتام دەروازەی سەرەوەی پەرستگای یەزدانی بنیاد نایەوە و کاری زۆریشی لەسەر شووراکەی گردی عۆفێل کرد. | 3 |
Han bygget den øvre port til Herrens hus, og på Ofel-muren bygget han meget.
چەند شارۆچکەیەکیشی لە چیای یەهودا بنیاد نا و لە دارستانەکانیشدا قەڵا و قوللەی بنیاد نا. | 4 |
Han bygget også byer i Judafjellene, og i skogene bygget han borger og tårn.
یۆتام لە دژی پاشای عەمۆنییەکان جەنگا و زاڵ بوو بەسەریاندا، عەمۆنییەکانیش لەو ساڵەدا سەد تالنت زیو و دە هەزار کۆر گەنم و دە هەزاریشیان لە جۆ پێیدا. هەروەها عەمۆنییەکان لە ساڵی دووەم و سێیەمیشدا ئەمەیان پێیدا. | 5 |
Han førte krig med Ammons barns konge og overvant dem, så at Ammons barn det år måtte gi ham hundre talenter sølv og ti tusen kor hvete og ti tusen kor bygg; det samme måtte Ammons barn gi ham også i det annet og det tredje år.
یۆتام بەهێز بووەوە، چونکە بەردەوام بوو لە گوێڕایەڵی بۆ یەزدان. | 6 |
Således blev Jotam mektig, fordi han stadig vandret for Herrens, sin Guds åsyn.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یۆتام، لەگەڵ هەموو جەنگەکانی و کردەوەکانی، لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل و یەهودا تۆمار کراون. | 7 |
Hvad som ellers er å fortelle om Jotam, om alle hans kriger og alt det han tok sig fore, det er opskrevet i boken om Israels og Judas konger.
یۆتام کاتێک بوو بە پاشا گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو، شازدە ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. | 8 |
Han var fem og tyve år gammel da han blev konge, og regjerte seksten år i Jerusalem.
ئیتر یۆتام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود نێژرا، ئاحازی کوڕیشی لە جێی ئەو بوو بە پاشا. | 9 |
Og Jotam la sig til hvile hos sine fedre, og de begravde ham i Davids stad; og hans sønn Akas blev konge i hans sted.