< دووەم پوختەی مێژوو 26 >

ئینجا هەموو گەلی یەهودا عوزیای گەنجی شازدە ساڵانیان برد و لە جێی ئەمەسیای باوکی کردیانە پاشا. 1
All the people of Judah took Uzziah, who was sixteen years old, and made him king in the place of his father Amaziah.
ئەو ئێلەتی بنیاد نایەوە و بۆ یەهودای گەڕاندەوە، پاش ئەوەی ئەمەسیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. 2
He built Eloth and restored it to Judah. After that the king slept with his fathers.
عوزیا گەنجێکی شازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکیشی ناوی یەخۆلیاهو بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. 3
Uzziah was sixteen years old when he began to reign; and he reigned fifty-two years in Jerusalem. His mother’s name was Jechiliah, of Jerusalem.
بە هەمان شێوەی ئەمەسیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. 4
He did that which was right in the LORD’s eyes, according to all that his father Amaziah had done.
عوزیا لە سەردەمی زەکەریای پێغەمبەر ڕووی لە خودا دەکرد کە فێری لەخواترسی دەکرد. هەموو ئەو ڕۆژانەی ڕووی لە یەزدان دەکرد، خودا سەرکەوتووی کرد. 5
He set himself to seek God in the days of Zechariah, who had understanding in the vision of God; and as long as he sought the LORD, God made him prosper.
لە دژی فەلەستییەکان جەنگی بەرپا کرد، شووراکانی گەت و یەڤنێ و ئەشدۆدی ڕووخاند. لە دەوروبەری ئەشدۆد و لە چەند شوێنێکی دیکە لەنێو فەلەستییەکان چەند شارۆچکەیەکی بنیاد ناوە. 6
He went out and fought against the Philistines, and broke down the wall of Gath, the wall of Jabneh, and the wall of Ashdod; and he built cities in the country of Ashdod, and among the Philistines.
خوداش لە شەڕی دژی فەلەستییەکان و عەرەبەکانی گور بەعل و مەعونییەکان یارمەتی دا. 7
God helped him against the Philistines, and against the Arabians who lived in Gur Baal, and the Meunim.
عەمۆنییەکانیش سەرانەیان بۆ عوزیا هێنا و ناوبانگی هەتا دەروازەی میسر بڵاو بووەوە، چونکە زۆر بەهێز بوو. 8
The Ammonites gave tribute to Uzziah. His name spread abroad even to the entrance of Egypt, for he grew exceedingly strong.
عوزیا چەند قوللەیەکی لە ئۆرشەلیم لەسەر دەروازەی گۆشەکە و دەروازەی دۆڵەکە و لەلای گۆشەکەوە بنیاد نا و قاییمی کردن. 9
Moreover Uzziah built towers in Jerusalem at the corner gate, at the valley gate, and at the turning of the wall, and fortified them.
هەروەها چەند قوللەیەکی لە چۆڵەوانیدا بنیاد نا و ئەمباراوی زۆریشی لێدا، چونکە مەڕوماڵاتێکی زۆری لە زوورگ و لە دەشت هەبوو، هەروەها جوتیار و ڕەزەوانی زۆریشی لە چیا و لە باخدا هەبوو، چونکە زۆر حەزی لە کشتوکاڵ بوو. 10
He built towers in the wilderness, and dug out many cisterns, for he had much livestock, both in the lowlands and in the plains. He had farmers and vineyard keepers in the mountains and in the fruitful fields, for he loved farming.
عوزیا سوپایەکی مەشقپێکراوی هەبوو، بەگوێرەی ژمارەیان بە تیپی ڕێکخراو بەڕێ دەکەوتن. ئەمەش بەگوێرەی سەرژمێرییان لەلایەن یەعیێلی خامەی نهێنی و مەعسێیاهوی فەرماندە، لەژێر سەرپەرشتی حەنەنیا بوو کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی پاشا. 11
Moreover Uzziah had an army of fighting men who went out to war by bands, according to the number of their reckoning made by Jeiel the scribe and Maaseiah the officer, under the hand of Hananiah, one of the king’s captains.
کۆی ژمارەی گەورەی بنەماڵەکان، لە پاڵەوانە ئازاکان، دوو هەزار و شەش سەد کەس بوو، 12
The whole number of the heads of fathers’ households, even the mighty men of valor, was two thousand six hundred.
سوپایەکی سێ سەد و حەوت هەزار و پێنج سەد سەربازی مەشقپێکراوی هەبوو کە زۆر بە قارەمانانە دەجەنگان بۆ یارمەتیدانی پاشا بەسەر دوژمنەکانیدا. 13
Under their hand was an army, three hundred seven thousand five hundred, who made war with mighty power, to help the king against the enemy.
هەروەها عوزیا بۆ هەموو سەربازەکان قەڵغان، ڕم، کڵاوی ئاسنی، سپەر، کەوان و بەردی قۆچەقانی بۆ دابین کردن. 14
Uzziah prepared for them, even for all the army, shields, spears, helmets, coats of mail, bows, and stones for slinging.
لە ئۆرشەلیم مەنجەنیقی دروستکرد کە داهێنانی پیشەوەرە شارەزاکان بوو، بۆ ئەوەی لەسەر قوللەکان و لەسەر گۆشەی شووراکان بن بۆ هاویشتنی تیر و بەردی گەورە. بەو شێوەیە ناوبانگی گەیشتە شوێنە دوورەکان، چونکە سەرسوڕهێنەرانە یارمەتی درا هەتا بەهێز بوو. 15
In Jerusalem, he made devices, invented by skillful men, to be on the towers and on the battlements, with which to shoot arrows and great stones. His name spread far abroad, because he was marvelously helped until he was strong.
بەڵام عوزیا پاش ئەوەی بەهێز بوو، لەخۆبایی بوو هەتا بووە هۆی کەوتنی خۆی. ناپاکی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگار کرد و هاتە ناو پەرستگای یەزدان بۆ ئەوەی بخوور لەسەر قوربانگای بخوور بسووتێنێت. 16
But when he was strong, his heart was lifted up, so that he did corruptly and he trespassed against the LORD his God, for he went into the LORD’s temple to burn incense on the altar of incense.
عەزەریای کاهین لەگەڵ هەشتا کاهینی ئازای یەزدان لەدوای ئەو هاتنە ژوورەوە، 17
Azariah the priest went in after him, and with him eighty priests of the LORD, who were valiant men.
بەرەنگاری عوزیای پاشا بوونەوە و پێیان گوت: «ئەی عوزیا، بۆت نییە بخوور بۆ یەزدان بسووتێنیت، چونکە بخوور سووتاندن بۆ کاهینە تەرخانکراوەکانی نەوەی هارونە. لە پیرۆزگاکە بڕۆ دەرەوە، چونکە تۆ ناپاکیت کرد و هیچ ڕێزێکت لەلای یەزدانی پەروەردگار نییە.» 18
They resisted Uzziah the king, and said to him, “It is not for you, Uzziah, to burn incense to the LORD, but for the priests the sons of Aaron, who are consecrated to burn incense. Go out of the sanctuary, for you have trespassed. It will not be for your honor from the LORD God.”
عوزیا پەست بوو و لە کاتی پەستبوونی لە کاهینەکان، بخووردانەکەی بەدەستەوە بوو بۆ بخوور سووتاندن. لەبەردەم کاهینەکان لەناو پەرستگای یەزدان لەلای قوربانگاکەی بخوور سووتاندن، نەخۆشی گولی لە ناوچەوانی دەرکەوت. 19
Then Uzziah was angry. He had a censer in his hand to burn incense, and while he was angry with the priests, the leprosy broke out on his forehead before the priests in the LORD’s house, beside the altar of incense.
کە عەزەریای سەرۆکی کاهین و کاهینەکانی دیکە ئاوڕیان لێی دایەوە و بینییان ناوچەوانی تووشی گەڕوگولی بووە، لەوێ دەریانکرد، هەروەها خۆشی بە پەلە بوو لە هاتنە دەرەوە، چونکە یەزدان تووشی کردبوو. 20
Azariah the chief priest and all the priests looked at him, and behold, he was leprous in his forehead; and they thrust him out quickly from there. Indeed, he himself also hurried to go out, because the LORD had struck him.
عوزیا پاشا هەتا ئەو ڕۆژەی مرد گەڕوگول بوو، ئیتر لە ماڵێکی جیاکراوە نیشتەجێ بوو، لەبەر گەڕوگولییەکەی لە پەرستگای یەزدانیش دەرکرا. یۆتامی کوڕیشی سەرپەرشتیاری کۆشکەکە بوو، فەرمانڕەوایەتی گەلی خاکەکەی دەکرد. 21
Uzziah the king was a leper to the day of his death, and lived in a separate house, being a leper; for he was cut off from the LORD’s house. Jotham his son was over the king’s house, judging the people of the land.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عوزیا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، ئیشایای پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ تۆماری کرد. 22
Now the rest of the acts of Uzziah, first and last, Isaiah the prophet, the son of Amoz, wrote.
عوزیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە نزیک ئەوان لە گۆڕستانێکی دیکەی پاشاکان نێژرا کە شاهانە نەبوو، چونکە گوتیان: «گەڕوگولە.» ئیتر یۆتامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 23
So Uzziah slept with his fathers; and they buried him with his fathers in the field of burial which belonged to the kings, for they said, “He is a leper.” Jotham his son reigned in his place.

< دووەم پوختەی مێژوو 26 >