< دووەم پوختەی مێژوو 26 >
ئینجا هەموو گەلی یەهودا عوزیای گەنجی شازدە ساڵانیان برد و لە جێی ئەمەسیای باوکی کردیانە پاشا. | 1 |
Tedy všecken lid Judský vzali Uziáše, kterýž byl v šestnácti letech, a ustanovili jej za krále na místě otce jeho Amaziáše.
ئەو ئێلەتی بنیاد نایەوە و بۆ یەهودای گەڕاندەوە، پاش ئەوەی ئەمەسیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. | 2 |
Onť jest vzdělal Elot, a dobyl ho zase Judovi, když již umřel král s otci svými.
عوزیا گەنجێکی شازدە ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، پەنجا و دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکیشی ناوی یەخۆلیاهو بوو، خەڵکی ئۆرشەلیم بوو. | 3 |
V šestnácti letech byl Uziáš, když kralovati počal, a kraloval padesáte a dvě létěv Jeruzalémě. Jméno pak matky jeho Jecholia z Jeruzaléma.
بە هەمان شێوەی ئەمەسیای باوکی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. | 4 |
Ten činil to, což pravého bylo před očima Hospodinovýma, podlé všeho, což byl činil Amaziáš otec jeho.
عوزیا لە سەردەمی زەکەریای پێغەمبەر ڕووی لە خودا دەکرد کە فێری لەخواترسی دەکرد. هەموو ئەو ڕۆژانەی ڕووی لە یەزدان دەکرد، خودا سەرکەوتووی کرد. | 5 |
A hledal s pilností Boha ve dnech Zachariáše, rozumějícího vidění Božímu, a po ty dny, v nichž hledal Hospodina, šťastný prospěch dal jemu Bůh.
لە دژی فەلەستییەکان جەنگی بەرپا کرد، شووراکانی گەت و یەڤنێ و ئەشدۆدی ڕووخاند. لە دەوروبەری ئەشدۆد و لە چەند شوێنێکی دیکە لەنێو فەلەستییەکان چەند شارۆچکەیەکی بنیاد ناوە. | 6 |
Nebo vytáh, bojoval proti Filistinským, a probořil zed města Gát, a zed města Jabne, i zed města Azotu, a vystavěl města okolo Azotu, i v zemi Filistinské.
خوداش لە شەڕی دژی فەلەستییەکان و عەرەبەکانی گور بەعل و مەعونییەکان یارمەتی دا. | 7 |
Bůh zajisté pomáhal jemu proti Filistinským a proti Arabským, kteříž bydlili v Gurbal, i proti Maonitským.
عەمۆنییەکانیش سەرانەیان بۆ عوزیا هێنا و ناوبانگی هەتا دەروازەی میسر بڵاو بووەوە، چونکە زۆر بەهێز بوو. | 8 |
I dávali Ammonitští dary Uziášovi, a rozneslo se jméno jeho až do Egypta; nebo zsilil se na nejvyšší.
عوزیا چەند قوللەیەکی لە ئۆرشەلیم لەسەر دەروازەی گۆشەکە و دەروازەی دۆڵەکە و لەلای گۆشەکەوە بنیاد نا و قاییمی کردن. | 9 |
A vzdělal Uziáš věže v Jeruzalémě u brány úhlové, a u brány údolí, a u Mikzoa, i upevnil je.
هەروەها چەند قوللەیەکی لە چۆڵەوانیدا بنیاد نا و ئەمباراوی زۆریشی لێدا، چونکە مەڕوماڵاتێکی زۆری لە زوورگ و لە دەشت هەبوو، هەروەها جوتیار و ڕەزەوانی زۆریشی لە چیا و لە باخدا هەبوو، چونکە زۆر حەزی لە کشتوکاڵ بوو. | 10 |
Vystavěl také věže na poušti, a vykopal studnic mnoho, proto že měl stád mnoho, jakož při údolí tak i na rovinách, oráče tolikéž a vinaře po horách i na místech úrodných; nebo laskav byl na rolí.
عوزیا سوپایەکی مەشقپێکراوی هەبوو، بەگوێرەی ژمارەیان بە تیپی ڕێکخراو بەڕێ دەکەوتن. ئەمەش بەگوێرەی سەرژمێرییان لەلایەن یەعیێلی خامەی نهێنی و مەعسێیاهوی فەرماندە، لەژێر سەرپەرشتی حەنەنیا بوو کە یەکێک بوو لە سەرکردەکانی پاشا. | 11 |
Měl také Uziáš vojsko bojovníků, vycházejících k boji po houfích v jistém počtu, jakž vyčteni byli od Jehiele kanclíře, a Maaseiáše úředníka, uvedené pod správu Chananiášovi knížeti královskému.
کۆی ژمارەی گەورەی بنەماڵەکان، لە پاڵەوانە ئازاکان، دوو هەزار و شەش سەد کەس بوو، | 12 |
Všecken počet knížat čeledí otcovských, mužů udatných, dva tisíce a šest set.
سوپایەکی سێ سەد و حەوت هەزار و پێنج سەد سەربازی مەشقپێکراوی هەبوو کە زۆر بە قارەمانانە دەجەنگان بۆ یارمەتیدانی پاشا بەسەر دوژمنەکانیدا. | 13 |
A pod spravou jejich lidu válečného třikrát sto tisíc, sedm tisíc a pět set bojovníků udatných, aby pomáhali králi proti nepříteli.
هەروەها عوزیا بۆ هەموو سەربازەکان قەڵغان، ڕم، کڵاوی ئاسنی، سپەر، کەوان و بەردی قۆچەقانی بۆ دابین کردن. | 14 |
Připravil pak Uziáš všemu tomu vojsku pavézy, kopí, lebky, pancíře, lučiště i kamení prakové.
لە ئۆرشەلیم مەنجەنیقی دروستکرد کە داهێنانی پیشەوەرە شارەزاکان بوو، بۆ ئەوەی لەسەر قوللەکان و لەسەر گۆشەی شووراکان بن بۆ هاویشتنی تیر و بەردی گەورە. بەو شێوەیە ناوبانگی گەیشتە شوێنە دوورەکان، چونکە سەرسوڕهێنەرانە یارمەتی درا هەتا بەهێز بوو. | 15 |
Nadělal také v Jeruzalémě vtipně vymyšlených nástrojů válečných, aby byli na věžech a na úhlech k střílení střelami a kamením velikým. I rozneslo se jméno jeho daleko, proto že divné pomoci měl, až se i zmocnil.
بەڵام عوزیا پاش ئەوەی بەهێز بوو، لەخۆبایی بوو هەتا بووە هۆی کەوتنی خۆی. ناپاکی لەگەڵ یەزدانی پەروەردگار کرد و هاتە ناو پەرستگای یەزدان بۆ ئەوەی بخوور لەسەر قوربانگای بخوور بسووتێنێت. | 16 |
Ale když se zmocnil, pozdvihlo se srdce jeho k zahynutí jeho, a zhřešil proti Hospodinu Bohu svému; nebo všel do chrámu Hospodinova, aby kadil na oltáři, na němž se kadívalo.
عەزەریای کاهین لەگەڵ هەشتا کاهینی ئازای یەزدان لەدوای ئەو هاتنە ژوورەوە، | 17 |
I všel za ním Azariáš kněz, a s ním jiných kněží Hospodinových osmdesáte, mužů udatných.
بەرەنگاری عوزیای پاشا بوونەوە و پێیان گوت: «ئەی عوزیا، بۆت نییە بخوور بۆ یەزدان بسووتێنیت، چونکە بخوور سووتاندن بۆ کاهینە تەرخانکراوەکانی نەوەی هارونە. لە پیرۆزگاکە بڕۆ دەرەوە، چونکە تۆ ناپاکیت کرد و هیچ ڕێزێکت لەلای یەزدانی پەروەردگار نییە.» | 18 |
Kteříž postavili se proti Uziášovi králi, a mluvili jemu: Ne tobě, Uziáši, náleží kaditi Hospodinu, ale kněžím, synům Aronovým, kteříž posvěceni jsou, aby kadili. Vyjdiž z svatyně, nebo jsi zhřešil, aniž to bude tobě ke cti před Hospodinem Bohem.
عوزیا پەست بوو و لە کاتی پەستبوونی لە کاهینەکان، بخووردانەکەی بەدەستەوە بوو بۆ بخوور سووتاندن. لەبەردەم کاهینەکان لەناو پەرستگای یەزدان لەلای قوربانگاکەی بخوور سووتاندن، نەخۆشی گولی لە ناوچەوانی دەرکەوت. | 19 |
Pročež rozhněval se Uziáš, (v ruce pak své měl kadidlnici, aby kadil). A když se spouzel na kněží, ukázalo se malomocenství na čele jeho před kněžími v domě Hospodinově u oltáře, na němž se kadilo.
کە عەزەریای سەرۆکی کاهین و کاهینەکانی دیکە ئاوڕیان لێی دایەوە و بینییان ناوچەوانی تووشی گەڕوگولی بووە، لەوێ دەریانکرد، هەروەها خۆشی بە پەلە بوو لە هاتنە دەرەوە، چونکە یەزدان تووشی کردبوو. | 20 |
A pohleděv na něj Azariáš, nejvyšší kněz, a všickni kněží, a aj, byl malomocný na čele svém. Protož rychle jej vyvedli ven, nýbrž i sám se nutil vyjíti, proto že ho ranil Hospodin.
عوزیا پاشا هەتا ئەو ڕۆژەی مرد گەڕوگول بوو، ئیتر لە ماڵێکی جیاکراوە نیشتەجێ بوو، لەبەر گەڕوگولییەکەی لە پەرستگای یەزدانیش دەرکرا. یۆتامی کوڕیشی سەرپەرشتیاری کۆشکەکە بوو، فەرمانڕەوایەتی گەلی خاکەکەی دەکرد. | 21 |
A tak byl Uziáš král malomocný až do dne smrti své, a bydlil v domě obzvláštním, jsa malomocný; nebo byl vyobcován z domu Hospodinova. Mezi tím Jotam syn jeho byl nad domem královským, soudě lid země.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی عوزیا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، ئیشایای پێغەمبەر کوڕی ئامۆچ تۆماری کرد. | 22 |
O jiných pak věcech Uziášových, prvních i posledních, psal Izaiáš prorok, syn Amosův.
عوزیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە نزیک ئەوان لە گۆڕستانێکی دیکەی پاشاکان نێژرا کە شاهانە نەبوو، چونکە گوتیان: «گەڕوگولە.» ئیتر یۆتامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 23 |
I usnul Uziáš s otci svými, a pochovali jej s otci jeho na poli hrobů královských; nebo řekli: Malomocný jest. I kraloval Jotam syn jeho místo něho.