< دووەم پوختەی مێژوو 24 >
یۆئاش کوڕێکی حەوت ساڵان بوو کە بوو بە پاشا و چل ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی چیڤیا بوو کە خەڵکی بیری شابەع بوو. | 1 |
V sedmi letech byl Joas, když počal kralovati, a čtyřidceti let kraloval v Jeruzalémě. Jméno pak matky jeho Sebia z Bersabé.
یۆئاش لەبەرچاوی یەزدان ئەوەی ڕاست بوو کردی لە ماوەی کاهینیێتی یەهۆیاداع. | 2 |
A činil Joas to, což pravého bylo před očima Hospodinovýma po všecky dny kněze Joiady.
یەهۆیاداع دوو ژنی بۆ یۆئاش هێنا و کوڕ و کچی بوو. | 3 |
Mezi tím vzal mu Joiada dvě ženě, i plodil syny i dcery.
دوای ماوەیەک یۆئاش بڕیاری دا کە پەرستگای یەزدان نۆژەن بکاتەوە. | 4 |
Potom pak uložil v srdci Joas, aby opravil dům Hospodinův.
کاهینە لێڤییەکانی کۆکردەوە و پێی گوتن: «بڕۆن بۆ شارۆچکەکانی یەهودا و لە هەموو ئیسرائیل ئەو زیوە کۆبکەنەوە کە ساڵانە بۆ چاککردنەوەی پەرستگای خوداتان دەدرێت. ئێوە لەم کارە بە پەلە بن.» بەڵام لێڤییەکان پەلەیان نەکرد. | 5 |
I shromáždil kněží a Levíty, a řekl jim: Vyjděte do měst Judských, a vybírejte ode všeho Izraele peníze, na opravu domu Boha vašeho na každý rok, vy pak pospěšte s tou věcí. Ale nepospíchali Levítové.
لەبەر ئەوە پاشا یەهۆیاداعی سەرۆکی کاهینی بانگکرد و پێی گوت: «بۆچی داوات لە لێڤییەکان نەکردووە هەتا لە یەهودا و ئۆرشەلیمەوە باجەکەی موسای بەندەی یەزدان و کۆمەڵی ئیسرائیل بۆ چادری پەیمان بهێنن؟» | 6 |
Protož povolav král Joiady, předního kněze, řekl jemu: Proč nepřídržíš Levítů, aby snesli z Judstva a z Jeruzaléma sbírku Mojžíše služebníka Hospodinova a shromáždění všeho Izraele k stánku svědectví?
ئەوە بوو کوڕەکانی عەتەلیای خراپەکار پەرستگای خودایان تاڵان کردبوو، هەروەها هەموو شتە پیرۆزکراوەکانی پەرستگای یەزدانیان کردبووە هی بەعلەکان. | 7 |
Nebo Atalia bezbožná a synové její vlámali se do domu Božího, a všecky věci posvěcené domu Hospodinova obrátili na modly.
پاشا فەرمانی دا و سندوقێکیان دروستکرد، لەلای دەروازەی پەرستگای یەزدان بۆ دەرەوە دایاننا. | 8 |
A tak poručil král, aby udělali jednu truhlu, a postavili ji u brány domu Hospodinova vně.
بەناو یەهودا و ئۆرشەلیمدا بانگەوازیان کرد کە باجەکەی موسای بەندەی خودا ئەوەی لە چۆڵەوانی لەسەر ئیسرائیل دانرابوو، بۆ یەزدانی بهێنن. | 9 |
I dali provolati v Judstvu a v Jeruzalémě, aby snesli Hospodinu sbírku Mojžíše služebníka Božího, uloženou na Izraele na poušti.
هەموو سەرکردەکان و هەموو گەل بە خۆشی و شادمانییەوە باجەکانی خۆیان هێنا و خستیانە ناو سندوقەکە، هەتا پڕ بوو. | 10 |
Tedy veselila se všecka knížata i všecken lid, a přinášejíce, metali do truhly, až se zpořádali.
کاتێک لێڤییەکان سندوقەکەیان دەهێنا بۆ لای کاربەدەستانی پاشا و ئەوانیش دەیانبینی زیوەکە زۆر بووە، خامەی نهێنی پاشا و بریکاری سەرۆکی کاهینیش دەهاتن و سندوقەکەیان بەتاڵ دەکرد و دەیانبردەوە بۆ شوێنەکەی خۆی. بەردەوام بەو جۆرەیان دەکرد، تاکو زیوێکی زۆریان کۆکردەوە. | 11 |
Bývalo pak to, že když přinášeli truhlu k úředníkům královským skrze ruce Levítů, (nebo když viděli, že mnoho jest peněz, tedy přicházel kanclíř královský a úředník nejvyššího kněze), aby vyprázdnili truhlu, potom ji zase donášeli a postavovali na místo její. A tak činívali den po dni, a sebrali peněz velmi mnoho.
پاشا و یەهۆیاداع دایانە ئەوانەی بە کارەکە هەڵدەستان، خزمەتکارانی پەرستگای یەزدان، ئەوانیش نەقاڕ و دارتاش و ئاسنگەر و بڕۆنزگەریان بەکرێ دەگرت بۆ نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوەی پەرستگای یەزدان. | 12 |
Kteréž vydával král a Joiada správcům nad dílem domu Hospodinova, a oni najímali kameníky a řemeslníky k opravování domu Hospodinova, ano i kováře a kotláře k utvrzení domu Hospodinova.
ئەوانەی بە کارەکە هەڵدەستان، کارەکەیان کرد و تێیدا سەرکەوتوو بوون. پەرستگای خودایان لەسەر شێوەی یەکەمجاری بنیاد نایەوە و تۆکمەیان کرد. | 13 |
Takž dělali dělníci, a spraveno jest dílo to skrze ruce jejich, tak že přivedli zase dům Boží k způsobu jeho, a upevnili jej.
کاتێک تەواو بوون، ئەوەی لە زیوەکە مابووەوە هێنایانە بەردەم پاشا و یەهۆیاداع، جا قاپوقاچاغیان بۆ پەرستگای یەزدان دروستکرد، قاپوقاچاغی خزمەتکردن و پێشکەشکردن و کەوچک و جامی زێڕین و چەند کەلوپەلێکی دیکە لە زێڕ و زیو. بە درێژایی ژیانی یەهۆیاداع بەردەوام قوربانی سووتاندنیان لە پەرستگای یەزدان پێشکەش دەکرد. | 14 |
A když dokonali, přinesli před krále a Joiadu ostatek peněz. I dal nadělati z nich nádob do domu Hospodinova, nádob k službě a obětování, a kadidlnic, i jiných nádob zlatých a stříbrných. A tak obětovávali oběti zápalné v domě Hospodinově ustavičně, po všecky dny Joiadovy.
یەهۆیاداع پیر بوو و چووە ساڵەوە و لە تەمەنی سەد و سی ساڵیدا مرد. | 15 |
Potom sstaral se Joiada, pln jsa dnů, a umřel. Ve stu a ve třidcíti letech byl, když umřel.
لە شاری داود لەگەڵ پاشاکان ناشتیان، چونکە لە ئیسرائیل چاکەی لەگەڵ خودا و پەرستگاکەی کرد. | 16 |
I pochovali ho v městě Davidově s králi, proto že činil, což dobrého jest Izraelovi, Bohu i domu jeho.
پاش مردنی یەهۆیاداع پیاوە گەورەکانی یەهودا هاتن و کڕنۆشیان بۆ پاشا برد، ئینجا پاشا گوێی لێ گرتن. | 17 |
Po smrti pak Joiadově přišla knížata Judská, a padše, klaněli se králi. Tedy uposlechl jich král.
ئیتر وازیان لە پەرستگای یەزدان، خودای باوباپیرانی خۆیان هێنا و ستوونە ئەشێرا و بتەکانیان پەرست، جا لەبەر ئەم تاوانەیان تووڕەیی خودا هاتە سەر خاکی یەهودا و ئۆرشەلیم. | 18 |
Pročež opustivše dům Hospodina Boha otců svých, sloužili hájům a modlám. I rozhněval se Bůh na lid Judský a na Jeruzalém pro ten hřích jejich.
هەرچەندە یەزدان پێغەمبەری بۆ ناردن بۆ ئەوەی بۆ لای ئەویان بگێڕنەوە و شایەتییان لەسەر بدەن، بەڵام گوێیان نەگرت. | 19 |
I posílal k nim proroky, aby je zase obrátili k Hospodinu. Kteřížto svědčili jim, oni však neuposlechli.
ئینجا ڕۆحی خودا هاتە سەر زەکەریای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین. بەرامبەر گەل ڕاوەستا و پێی گوتن: «خودا ئەمە دەفەرموێت:”بۆچی سەرپێچی فەرمانەکانی یەزدان دەکەن؟ لەبەر ئەوە سەرکەوتوو نابن، چونکە وازتان لە یەزدان هێنا، ئەویش وازی لێ هێنان.“» | 20 |
Nýbrž, když Duch Boží vzbudil Zachariáše syna Joiady kněze, (kterýž vystoupiv před lid, mluvil jim: Takto praví Bůh: Proč přestupujete přikázaní Hospodinova? Nepovedeť se vám šťastně. Proto že jste opustili Hospodina, i on také opustí vás);
بەڵام پیلانیان لێی گێڕا و بە فەرمانی پاشا لە حەوشەی پەرستگای یەزدان بەردبارانیان کرد. | 21 |
Oni spikše se proti němu, ukamenovali jej z rozkazu králova v síni domu Hospodinova.
یۆئاشی پاشا ئەو دڵسۆزییەی لەبیر چوو کە یەهۆیاداعی باوکی زەکەریا لەگەڵی کردی و کوڕەکەی ئەوی کوشت، ئەویش لەسەرەمەرگیدا گوتی: «با یەزدان ئەمە ببینێت و سزاتان بدات.» | 22 |
(Aniž se rozpomenul Joas král na milosrdenství, kteréž byl učinil jemu Joiada otec jeho, ale zamordoval syna jeho.) Kterýž když umíral, řekl: Nechť popatří Hospodin, a vyhledá to.
ئەوە بوو لە بەهاری ساڵ، سوپای ئارامییەکان هێرشیان کردە سەر یۆئاش، پەلاماری یەهودا و ئۆرشەلیمیان دا و هەموو ڕابەرەکانی گەلیان کوشت، ئیتر هەموو تاڵانی و دەستکەوتەکانیان بۆ پاشای دیمەشق نارد. | 23 |
I stalo se po roce, vytáhlo proti němu vojsko Syrské a přitáhlo proti Judovi a Jeruzalému, a vyhladili z lidu všecka knížata jejich, a všecky loupeže jich poslali králi Damašskému.
هەرچەندە سوپای ئارامییەکان بە کۆمەڵێکی کەمەوە هاتبوون، بەڵام یەزدان بەسەر سوپایەکی گەورەتردا زاڵی کردن. لەبەر ئەوەی گەلی یەهودا وازیان لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆیان هێنا، سەبارەت بە یۆئاشیش دادوەریان بەجێگەیاند. | 24 |
Nebo ač v malém počtu lidu bylo přitáhlo vojsko Syrské, však Hospodin dal v ruku jejich vojsko velmi veliké, proto že opustili Hospodina Boha otců svých. Ano i samého Joasa trápili.
کاتێک ئارامییەکان کشانەوە، ئەویان بە برینێکی سەختەوە بەجێهێشت. کاربەدەستەکانی پیلانیان لێی گێڕا لەبەر خوێنی کوڕەکانی یەهۆیاداعی کاهین، جا لەسەر قەرەوێڵەکەی لێیاندا و کوشتیان. لە شاری داود ناشتیان، بەڵام لە گۆڕستانی پاشاکان نەیانناشت. | 25 |
A jakž ti odešli od něho, (opustivše jej v těžkých nemocech), spikli se proti němu služebníci jeho pro krev synů Joiady kněze, a zamordovali jej na loži jeho. I umřel. Tedy pochovali jej v městě Davidově, ale nepochovali ho v hrobích královských.
ئەو دوو کەسە بوون کە پیلانیان لێی گێڕا: زاڤاد کە کوڕی ژنێکی عەمۆنی بوو بە ناوی شیمەعات، یەهۆزاڤاد کە کوڕی ژنێکی مۆئابی بوو بە ناوی شیمریت. | 26 |
A tito jsou, kteříž se spikli proti němu: Zabad syn Simaty Ammonitského, a Jozabad syn Simrity Moábského.
بەڵام سەرگوزەشتەی کوڕەکانی و زۆری پێشبینییەکان سەبارەت بە ئەو و نۆژەنکرنەوەی پەرستگای خودا، وا لە لێکدانەوەی پەڕتووکی پاشایان نووسراونەتەوە. ئەمەسیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 27 |
O synech pak jeho, a o veliké dani od něho uložené, i o stavení domu Božího, to vše sepsáno jest v knize královské. Kraloval pak Amaziáš syn jeho místo něho.