< دووەم پوختەی مێژوو 23 >

لە ساڵی حەوتەم یەهۆیاداع خۆی بەهێز کرد و پەیمانی بەست لەگەڵ فەرماندەی یەکەی سەدان، عەزەریای کوڕی یەرۆحام و ئیسماعیلی کوڕی یەهۆحانان و عەزەریای کوڕی عوبێد و مەعسێیاهوی کوڕی عەدایا و ئەلیشافاتی کوڕی زکری. 1
Sedme se godine Jojada ojunači i poče tražiti satnike: Jerohamova sina Azarju, Johananova sina Jišmaela, Obedova sina Azarju, Adajina sina Maaseju, Zikrijeva sina Elišafata, i sklopi s njima savez.
ئەوانیش بەناو یەهودا گەڕان و لێڤییەکانیان لە هەموو شارۆچکەکانی یەهودا کۆکردەوە، لەگەڵ گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل و هاتن بۆ ئۆرشەلیم. 2
Počeše obilaziti po Judeji i skupiše levite iz svih judejskih gradova i obiteljske glavare u Izraelu te dođoše u Jeruzalem.
ئینجا هەموو کۆمەڵەکە لەناو پەرستگای خودا پەیمانێکیان لەگەڵ پاشادا بەست. یەهۆیاداع پێی گوتن: «کوڕەکەی پاشا دەبێت بە پاشا هەروەک چۆن یەزدان لەبارەی نەوەی داودەوە فەرمووی. 3
Sav zbor sklopi savez s kraljem u Domu Božjem. Jojada im reče: “Gle, kraljev će sin kraljevati kao što je obećao Jahve za Davidove sinove.
ئەمە ئەو کارەیە کە ئێوە دەیکەن، سێیەکی ئێوە لە کاهین و لێڤییەکان کاتێک لە شەممەکاندا دەچنە ژوورەوە، با دەرگاوانی دەرگاکان بن، 4
Evo što valja da učinite: trećina vas koji subotom ulazite u službu, i svećenici i leviti, neka budu vratari na pragovima;
سێیەکیش لە کۆشکی پاشا و سێیەکیش لە دەروازەی بناغەکە، هەموو گەلیش لە حەوشەکانی پەرستگای یەزدان دەبن. 5
trećina neka bude u kraljevskom dvoru, trećina na Jesodskim vratima, sav narod u predvorjima Doma Jahvina.
جگە لەو کاهین و لێڤییانەی کە نۆرەی بەشەکانیانە بۆ خزمەت، با کەس نەچێتە ناو پەرستگای یەزدان، چونکە ئەوان تەرخانکراون و با هەموو گەلیش فەرمانەکانی یەزدان بەجێبگەیەنن. 6
Nitko neka ne ulazi u Dom Jahvin, osim svećenika i levita koji poslužuju; oni neka ulaze jer su posvećeni. Sav narod neka se drži Jahvine naredbe.
لێڤییەکان با چواردەوری پاشا بگرن، هەرکەسە و چەکەکەی لە دەست بێت، ئەوەی بێتە پەرستگاکەوە دەکوژرێت، لەگەڵ پاشا بن بۆ هەرکوێیەک بچێت.» 7
Leviti neka okruže kralja, svaki s oružjem u ruci, i tko god pokuša ući u Dom neka bude pogubljen. Budite uz kralja kamo god pođe ili izađe.”
پاش ئەوە لێڤییەکان و هەموو یەهودا ئەوەیان کرد کە یەهۆیاداعی کاهین فەرمانی پێ کردن. هەر یەکێک پیاوەکانی خۆی برد و هاتنە لای یەهۆیاداعی کاهین، ئەوانەی لە ڕۆژی شەممە لەسەر ئەرکەکانیانن و ئەوانەی لەسەر ئەرک نین، چونکە یەهویاداعی کاهین کەسی بەڕێ نەکرد. 8
Leviti i sav judejski narod učinili su sve onako kako je naredio svećenik Jojada. Svaki je uzeo svoje ljude koji subotom ulaze u službu s onima koji subotom izlaze. Jer svećenik Jojada nije otpustio redova.
هەروەها یەهۆیاداع ڕمەکان و قەڵغانە گەورە و بچووکەکانی داودی پاشا، ئەوانەی کە لە پەرستگای خودا بوون دایە فەرماندەی یەکەی سەدان و 9
Svećenik Jojada dade satnicima koplja, štitove i oklope kralja Davida što su bili u Božjemu Domu.
هەموو پاسەوانەکانی، هەریەکە چەکەکەی بە دەستیەوە لەلای باشووری پەرستگاکەوە هەتا لای باکوور بە چواردەوری قوربانگاکە و پەرستگاکەدا، لە دەوری پاشا ڕاوەستاند. 10
Postavio je sav narod, svakoga s kopljem u ruci, od južne do sjeverne strane Doma, prema žrtveniku i prema Domu oko kralja unaokolo.
ئەو کاتە کوڕەکەی پاشایان هێنایە دەرەوە و تاجەکەیان لەسەر سەری دانا، وێنەیەکی پەیمانەکەیان دایێ و کردیانە پاشا، یەهۆیاداع و کوڕەکانیشی دەستنیشانیان کرد و گوتیان: «بژی پاشا.» 11
Tada izvedoše kraljeva sina, staviše mu krunu na glavu, dadoše mu Svjedočanstvo i pomazaše ga za kralja. Tada Jojada i njegovi sinovi povikaše: “Živio kralj!”
کاتێک عەتەلیا گوێی لە دەنگی گەل بوو ڕادەکەن و ستایشی پاشا دەکەن، هاتە لای گەل کە لە پەرستگای یەزدان بوون، 12
Kad Atalija ču viku naroda koji se skupio i hvalio kralja, dođe k narodu u Jahvin Dom.
تەماشای کرد وا پاشا لە دەروازەکەدا لەلای کۆڵەکەکەی ڕاوەستاوە، سەرکردەکان و کەڕەنا لێدەرەکان لەلای پاشان، هەموو گەلی خاکەکە دڵخۆشن و کەڕەنا لێ دەدەن. گۆرانیبێژەکان بە ئامێرەکانی مۆسیقا سەرپەرشتی ستایشکردنیان دەکرد. ئینجا عەتەلیا جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و گوتی: «ناپاکییە! ناپاکییە!» 13
Pogleda bolje, kad gle, kralj stoji na svojem mjestu na ulazu, a pred kraljem zapovjednici i svirači; sav puk kliče od radosti i trubi u trube, pjevači pjevaju uz glazbala i predvode hvalospjeve. Tad Atalija razdrije haljine i povika: “Izdaja, izdaja!”
یەهۆیاداعی کاهینیش فەرماندەی یەکەی سەدان و ئەفسەرانی لەشکری نارد و پێی گوتن: «بیبەنە دەرەوەی ڕیزەکان و ئەوەش کە بەدوای کەوت بە شمشێر بیکوژن،» چونکە پێشتر کاهینەکە گوتبووی، «لەناو پەرستگای یەزدان مەیکوژن.» 14
Svećenik Jojada naredi satnicima i vojnim zapovjednicima: “Izvedite je kroz redove napolje i tko krene za njom pogubite ga mačem!” Još je svećenik dodao: “Nemojte je smaknuti u Jahvinu Domu!”
ئیتر کە گەیشتە شوێنی هاتنە ژوورەوەی کۆشکی پاشا گرتیان و لەوێ لەلای دەروازەی ئەسپەکان کوشتیان. 15
Staviše ruke na nju i kad je kroz Konjska vrata stigla do kraljevskoga dvora, ondje je pogubiše.
یەهۆیاداعیش پەیمانی لەنێوان خۆی و هەموو گەل و پاشادا بەست، تاکو ببنە گەلی یەزدان. 16
Tada Jojada sklopi savez između Jahve, naroda i kralja da narod bude Jahvin.
هەموو گەل هاتنە ناو پەرستگای بەعل و تێکیاندا و قوربانگا و بتەکانیان شکاند، مەتانی کاهینی بەعلیان لەبەردەم قوربانگاکان کوشت. 17
Potom sav narod otiđe u Baalov hram, razori ga skupa sa žrtvenicima i polomi likove; Baalova svećenika Matana ubiše pred žrtvenicima.
ئینجا یەهۆیاداع چاودێریکردنی پەرستگای یەزدانی دایە دەست کاهینە لێڤییەکان، ئەوانەی داود لە پەرستگای یەزداندا دابەشی کردن بۆ سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکانی یەزدان، هەروەک لە تەوراتی موسادا نووسراوە، بە خۆشی و گۆرانییەوە لەسەر دەستی داود. 18
Zatim Jojada postavi straže kod Jahvina Doma pod nadzorom svećenika i levita, koje David bijaše porazdijelio za službu u Jahvinu Domu da bi Jahvi prinosili paljenice, kao što je pisano u Mojsijevu Zakonu, s veseljem i s pjesmama, kako uredi David.
هەروەها دەرگاوانی بۆ دەرگاکانی پەرستگای یەزدان دانا بۆ ئەوەی ڕێگا نەدەن هیچ کەسێک کە بە هەر شتێک گڵاو بووبێت، بێتە ژوورەوە. 19
Postavio je i vratare na vratima Jahvina Doma da ne bi ulazio čovjek nečist od bilo čega.
پاشان فەرماندەی سەدان و میرەکان و دەسەڵاتداران بەسەر گەل و هەموو گەلی خاکەکەی برد و پاشای لە پەرستگای یەزدانەوە هێنایە خوارەوە و بەناو دەروازەی سەرەوەدا چوونە ژوورەوە بۆ کۆشکی پاشا و پاشایان لەسەر تەختی پاشایەتییەکە دانا. 20
Uzevši satnike, odličnike i uglednike u narodu i sav puk, izveo je kralja iz Jahvina Doma, a onda su ušli kroz gornja vrata u kraljevski dvor i posadili kralja na kraljevsko prijestolje.
هەموو گەلی خاکەکەش دڵخۆش بوون و شارەکە حەوایەوە، لەبەر ئەوەی عەتەلیایان بە شمشێر کوشت. 21
Sav se puk veselio, a grad se umirio, jer su Ataliju ubili mačem.

< دووەم پوختەی مێژوو 23 >