دانیشتووانی ئۆرشەلیم ئەحەزیای بچووکترین کوڕی یەهۆرامیان لە جێی ئەو کردە پاشا، چونکە هەموو ئەوانی پێش ئەم بە دەستی چەتەکان کوژران، ئەوانەی لەگەڵ عەرەبەکاندا هاتنە ناو ئۆردوگاکەوە. لەبەر ئەوە ئەحەزیای کوڕی یەهۆرامی پاشای یەهودا بوو بە پاشا. | 1 |
اهالی اورشلیم اخزیا، پسر کوچک یهورام را به پادشاهی خود انتخاب کردند، زیرا مهاجمانی که همراه عَرَبها به یهودا حمله کردند، پسران بزرگ او را کشته بودند. |
ئەحەزیا گەنجێکی بیست و دوو ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، دایکی ناوی عەتەلیای کچەزای عۆمری بوو. | 2 |
اخزیا بیست و دو ساله بود که پادشاه شد، ولی فقط یک سال در اورشلیم سلطنت کرد. مادرش عتلیا نام داشت و نوهٔ عمری بود. |
ئەحەزیا ڕێچکەی بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، چونکە دایکی هانی دەدا کاری خراپە بکات. | 3 |
او نیز مانند خاندان اَخاب نسبت به خداوند گناه ورزید، زیرا مادرش او را به کارهای زشت ترغیب میکرد. |
ئەویش هەروەک بنەماڵەی ئەحاڤ لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، چونکە لەدوای مردنی باوکی ئەوان ڕاوێژکاری بوون و بوونە هۆی لەناوبردنی. | 4 |
آری، اخزیا نیز مثل اَخاب شرور بود، زیرا بعد از مرگ پدرش، خانوادهٔ اَخاب مشاوران او بودند و او را به طرف نابودی سوق دادند. |
هەروەها بە ڕاوێژی ئەوانی کرد و لەگەڵ یۆرامی کوڕی ئەحاڤی پاشای ئیسرائیلدا چووە جەنگ لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام لە ڕامۆتی گلعاد. ئارامییەکان یۆرامیان پێکا، | 5 |
اخزیا بر اثر مشورت آنها، با یورام (پسر اَخاب) پادشاه اسرائیل، متحد شد و برای جنگ با حزائیل، پادشاه سوریه، به راموت جلعاد لشکر کشید. در این جنگ یورام مجروح شد. |
لەبەر ئەوە گەڕایەوە یەزرەعیل تاکو لەوێ لەو برینانەی چاک بێتەوە کە لە ڕامۆت لە کاتی شەڕکردنی لە دژی حەزائێلی پاشای ئارام پێکرابوو. لەدوای ئەوە ئەحەزیای کوڕی یەهۆرامی پاشای یەهوداش چوو بۆ یەزرەعیل هەتا چاوی بە یۆرامی کوڕی ئەحاڤ بکەوێت، چونکە نەخۆش بوو. | 6 |
پس برای معالجه به یزرعیل بازگشت. وقتی در آنجا بستری بود، اخزیا به عیادتش رفت. |
جا لەناوچوونی ئەحەزیا لەلای خوداوە بوو بە هاتنی بۆ لای یۆرام. کاتێک کە هات لەگەڵ یۆرامدا چوون بۆ لای یێهوی کوڕی نیمشی، ئەوەی یەزدان بۆ بنبڕکردنی ماڵی ئەحاڤ دەستنیشانی کرد. | 7 |
خدا بهوسیلۀ این دیدار، سقوط اخزیا را فراهم آورد. وقتی اخزیا با یورام بود، ییهو (پسر نمشی) که از طرف خداوند مأمور شده بود دودمان اَخاب را براندازد، به سراغ آنها رفت. |
ئەوە بوو کاتێک یێهو سزای دادوەرانەی بەسەر ماڵی ئەحاڤدا دەدا، تووشی بوو بە تووش سەرکردەکانی یەهودا و برازاکانی ئەحەزیاوە ئەوانەی خزمەتی ئەحەزیایان دەکرد و کوشتنی. | 8 |
زمانی که ییهو در پی کشتار اعضای خانوادهٔ اَخاب بود، با عدهای از سران یهودا و برادرزادههای اخزیا روبرو شد و ایشان را کشت. |
ئینجا بەدوای ئەحەزیادا گەڕا و لە سامیرە پیاوەکانی دەستگیریان کرد، کە خۆی شاردبووەوە، هێنایان بۆ لای یێهو و کوشتیان و ناشتیان، چونکە گوتیان: «ئەو لە نەوەی یەهۆشافاتە ئەوەی بە هەموو دڵییەوە ڕووی لە یەزدان کرد.» ئیتر کەس لە ماڵی ئەحەزیادا نەبوو توانای پاشایەتییەکەی هەبێت. | 9 |
ییهو در جستجوی اخزیا بود؛ سرانجام او را که در سامره پنهان شده بود دستگیر نموده، نزد ییهو آوردند و ییهو او را نیز کشت. با وجود این، اخزیا را با احترام به خاک سپردند، چون نوهٔ یهوشافاط پادشاه بود که با تمام دل از خداوند پیروی میکرد. از خاندان اخزیا کسی که قادر باشد سلطنت کند، نماند. |
کاتێک عەتەلیای دایکی ئەحەزیاش کە بینی کوڕەکەی مردووە، هەستا و هەموو ڕەچەڵەکی شاهانەی بنەماڵەی یەهودای لەناوبرد. | 10 |
وقتی عتلیا، مادر اخزیا از کشته شدن پسرش باخبر شد، دستور قتل عام تمام اعضای خاندان سلطنتی یهودا را صادر کرد. |
بەڵام یەهۆشەڤەعی کچی یەهۆرام پاشا، پێش کوشتنی شازادەکان یۆئاشی کوڕی ئەحەزیای برد و ڕفاندی و لەگەڵ دایەنەکەی لە ژووری نوستن داینا. یەهۆشەڤەعی کچی یەهۆرامی پاشا ژنی یەهۆیاداعی کاهین بوو، هەروەها خوشکی ئەحەزیا بوو، ئیتر برازاکەی لە عەتەلیا شاردەوە تاکو نەتوانێ بیکوژێت. | 11 |
تنها کسی که جان به در برد یوآش پسر کوچک اخزیا بود، زیرا یهوشبع، عمه یوآش، که دختر یهورام پادشاه و خواهر ناتنی اخزیا بود، او را نجات داد. یهوشبع طفل را از میان سایر فرزندان پادشاه که در انتظار مرگ بودند، دزدید و او را با دایهاش در خانهٔ خداوند در اتاقی پنهان کرد. (یهوشبع زن یهویاداع کاهن بود.) |
ماوەی شەش ساڵ لەگەڵیاندا بە نهێنی لە پەرستگای خودا مایەوە، عەتەلیاش فەرمانڕەوای خاکەکە بوو. | 12 |
در مدت شش سالی که عتلیا در مقام ملکه فرمانروایی میکرد، یوآش زیر نظر عمهاش در خانهٔ خدا پنهان ماند. |