< دووەم پوختەی مێژوو 21 >

ئیتر یەهۆشافات لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە، لە شاری داود لەگەڵ باوباپیرانی نێژرا. یەهۆرامی کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 1
[約蘭王的惡行]約沙法特與列祖同眠,與祖先一同葬在達味城;他的兒子約蘭繼位為王。
یەهۆرامی کوڕی یەهۆشافات چەند برایەکی هەبوو، عەزەریا، یەحیێل، زەکەریا، عەزەریاهو، میکائیل و شەفەتیا، هەموو ئەمانە کوڕی یەهۆشافاتی پاشای ئیسرائیل بوون. 2
他的兄弟,約沙法特的兒子:哈匝黎雅、耶希耳、則加黎雅、阿匝黎雅、米加耳和舍法提雅,這些都是猶大王約沙法特的兒子,
باوکیان لە زێڕ و زیو و شتی گرانبەها زۆری پێدابوون، لەگەڵ شارە قەڵابەندەکان لە یەهودا، بەڵام پاشایەتییەکەی بە یەهۆرام دا، چونکە نۆبەرە بوو. 3
他們的父親將許多禮品,金銀財寶,以及猶大的堅城分封了他們,卻將王位賜給了約蘭,因為他是長子。
کاتێک یەهۆرام جڵەوی پاشایەتییەکەی باوکی گرتە دەست و بەهێز بوو، هەموو براکانی و هەندێک لە میرەکانی ئیسرائیلی بە شمشێر کوشت. 4
當約蘭登上了他父親的王位鞏固了自己的勢力以後,就殺了他所有的兄弟,和幾個以色列首領。
یەهۆرام تەمەنی سی و دوو ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا، هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد و 5
約蘭即位時年三十二歲,在耶路撒冷作王八年。
هەمان ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیل و بنەماڵەی ئەحاڤی گرتەبەر، چونکە کچەکەی ئەحاڤ ژنی بوو، لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد. 6
他走了以色列王所走的道路,有如阿哈布家一樣,因為他娶了阿哈布的女兒為妻,行了上主視為惡的事。
لەگەڵ ئەوەش یەزدان نەیویست بنەماڵەی داود لەناوببات، لەبەر ئەو پەیمانەی لەگەڵ داود بەستبووی، هەروەک پێی فەرموو بۆ هەتاهەتایە چرایەک دەداتە خۆی و نەوەکانی. 7
但是,上主不願消滅達味家室,因為曾與達味立過約,應許時常給他和他的子孫留下一盞明燈。[天主降罰]
لە سەردەمی پاشایەتی یەهۆرام، ئەدۆم لە یەهودا یاخی بوو، پاشایەکیان بۆ خۆیان دانا. 8
約蘭年間,厄東反叛,脫離了猶大的統治,自立為王。
ئیتر یەهۆرام لەگەڵ سەرکردەکانی و هەموو گالیسکەکانی پەڕییەوە. لەوێ ئەدۆمییەکان ئابڵوقەیان دان، بەڵام شەو خۆی و سەرکردەی گالیسکەکانی هەستان و ئابڵوقەکەیان شکاند و دەرباز بوون. 9
約蘭率領自己的軍長和所有的戰車前去聲討;他夜間起來,衝出了包圍他和戰車隊長的厄東人。
هەتا ئێستاش ئەدۆم لە یەهودا یاخییە. هەر لەو کاتەدا لیڤناش یاخی بوو، چونکە یەهۆرام وازی لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی هێنابوو. 10
這樣,厄東人脫離了猶大的統治,直到現在。里貝納也同時叛變,脫離了猶大的統治,因為君王離棄了上主,他祖先的天主,
هەروەها ئەو نزرگەکانی سەر بەرزایی لە چیاکانی یەهودا دروستکرد و وای لە دانیشتووانی ئۆرشەلیم کرد داوێنپیسی بکەن و یەهودای گومڕا کرد. 11
並且在猶大山上建立了高丘,使耶路撒冷的居民行淫,使猶大人背信。
یەهۆرام نامەیەکی لەلایەن ئەلیاس پێغەمبەرەوە وەرگرت کە تێیدا نووسرابوو: «یەزدانی پەروەردگاری داودی باوکت ئەمە دەفەرموێت:”تۆ ڕێچکەی یەهۆشافاتی باوکت و ئاسای پاشای یەهودات نەگرتەبەر، 12
有人給他送來厄里亞先知的一封信,信上說:「上主,你祖先達味的天主這樣說:因為你沒有走你父親約沙法特的路,又沒有走猶大王阿撒的路,
بەڵکو ڕێچکەی پاشاکانی ئیسرائیلت گرتەبەر و وات لە یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم کرد وەک ماڵی ئەحاڤ داوێنپیسی بکەن، هەروەها براکانی خۆتت کوشت، ئەوانەی ماڵی باوکت کە لە تۆ باشتر بوون. 13
反而走了以色列王的路,引誘猶大和耶路撒冷的居民行淫,如同阿哈布家行淫一樣;又因為你殺了你父親家中那些比你好的兄弟,
لەبەر ئەوە یەزدان گورزێکی جەرگبڕ لە گەلەکەت، کوڕەکانت، ژنەکانت و هەموو ئەوەی هەتە دەوەشێنێت، 14
上主必以巨大的災禍打擊你的百姓,你的妻子兒女,以及你所有的財產。
خۆشت تووشی نەخۆشییەکی ڕیخۆڵە دەبیت کە سەخت و درێژخایەن دەبێت، هەتا ڕیخۆڵەکانت لە لەشت دێنە دەرەوە.“» 15
至於你,你必生一種極嚴厲的病,腸胃病,以至兩年內,你的腸子都要流出來。」[預言實現]
ئینجا یەزدان ڕۆحی فەلەستییەکان و عەرەبەکانی لای کوشییەکانی لە یەهۆرام وروژاند و 16
上主激起培肋舍特人和臨近雇士的阿剌伯人的心,與約蘭為敵。
پەلاماری یەهودایان دا و داگیریان کرد و هەرچی لە کۆشکی پاشادا هەبوو لەگەڵ کوڕەکانی و ژنەکانیدا بردیان و هیچی بۆ نەمایەوە جگە لە ئەحەزیای کوڕە بچکۆلەی. 17
他們遂前來攻擊猶大,侵入境內,掠去了王宮所有的財物,擄去了他的兒子妻妾;除他最小的兒子約阿哈次,沒有給他留下一個兒子。
پاش هەموو ئەمانەش یەزدان یەهۆرامی تووشی نەخۆشی ڕیخۆڵە کرد و چارەسەریشی نەبوو. 18
此後,上主以一種不能醫治的腸胃病打擊了約蘭。
نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەک بەردەوام بوو هەتا لەدوای دوو ساڵ ڕیخۆڵەکانی هاتنە دەرەوە و بە ئازاری زۆرەوە مرد، گەلەکەشی ئاگرێکی وەک ئاگری باوباپیرانیان بۆ نەکردەوە. 19
這病纏綿了一年多;二年末,當他的終期來到時,他的腸子因病都流了出來,他在極苦痛中死了。他的百姓沒有為他舉行焚香禮,如同為他的列祖所行的一樣。
یەهۆرام لە تەمەنی سی و دوو ساڵیدا بوو بە پاشا و هەشت ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد و کە ڕۆیشت کەس بۆی بە داخ نەبوو و لە شاری داود ناشتیان، نەک لە گۆڕستانی پاشاکاندا. 20
他即位時年三十二歲,在耶路撒冷作王八年。他逝世後,無人表示悲哀。人將他葬於達味城,但沒有葬在王陵內。

< دووەم پوختەی مێژوو 21 >