< دووەم پوختەی مێژوو 20 >

پاش ئەوەی مۆئابی و عەمۆنییەکان کە هەندێک مەعونیشیان لەگەڵ بوو، هاتن بۆ ئەوەی لە دژی یەهۆشافات بجەنگن. 1
It came about after this, that the people of Moab and Ammon, and with them some Meunites came against Jehoshaphat to do battle.
کەسانێک هاتن و بە یەهۆشافاتیان ڕاگەیاند و گوتیان: «سوپایەکی زۆر گەورە لەوبەری دەریای مردووەوە لە ئەدۆمەوە بەڕێکەوتوون بێنە سەرت، وا ئێستا لە حەچەچۆن تامارن» (کە کانی گەدی پێ دەگوترێت). 2
Then some came who told Jehoshaphat, saying, “A large multitude is coming against you from beyond the Dead Sea, from Edom. See, they are in Hazezon Tamar,” that is, Engedi.
یەهۆشافاتیش ترسا و بڕیاری دا پرسیار لە یەزدان بکات، ئیتر لە هەموو یەهودا ڕۆژووی ڕاگەیاند. 3
Jehoshaphat became afraid and set himself to seek Yahweh. He proclaimed a fast throughout all Judah.
خەڵکی یەهودا کۆبوونەوە بۆ نزا و داواکردنی یارمەتی لە یەزدان، هەروەها لە هەموو شارۆچکەکانی یەهوداوە هاتن هەتا ڕوو لە یەزدان بکەن. 4
Judah gathered together to seek Yahweh; they came to seek Yahweh from all the cities of Judah.
ئینجا یەهۆشافات لەنێو کۆمەڵی یەهودا و ئۆرشەلیم لە پەرستگای یەزدان بەرامبەر بە حەوشە نوێیەکە وەستا و 5
Jehoshaphat stood in the assembly of Judah and Jerusalem, at the house of Yahweh, in front of the new courtyard.
گوتی: «ئەی یەزدان، خودای باوباپیرانمان، ئایا تۆ ئەو خودایە نیت کە لە ئاسمانە؟ تۆ فەرمانڕەوای هەموو پاشایەتی نەتەوەکانیت. هێز و توانا لە دەستی تۆدایە و کەس نییە خۆی لەبەردەمت ڕابگرێت. 6
He said, “Yahweh, the God of our ancestors, are you not God in heaven? Are you not the ruler over all the kingdoms of the nations? Power and might are in your hand, so no one is able to resist you.
ئەی خودامان، ئایا تۆ نەبوویت کە دانیشتووانی ئەم خاکەت لەبەردەم ئیسرائیلی گەلت وەدەرنا و هەتاهەتایە بە وەچەی ئیبراهیمی دۆستی خۆتت دا؟ 7
Our God, did you not drive out the inhabitants of this land before your people Israel, and give it forever to the descendants of Abraham?
تێیدا نیشتەجێ بوون و لەناویدا پیرۆزگایەکیان بۆ ناوت بنیاد نا و گوتیان: 8
They lived in it and built you a holy place in it for your name, saying,
”ئەگەر خراپە بێتە سەرمان، شمشێر و حوکم بەسەردادان و پەتا و قاتوقڕی، لەبەردەم ئەم پەرستگایە و لەبەردەمت ڕادەوەستین، چونکە ئەم پەرستگایە کە هەڵگری ناوی تۆیە و لە تەنگانەماندا هاوارت بۆ دەکەین و گوێت لێ دەبێت و ڕزگارمان دەکەیت.“ 9
'If disaster comes on us—the sword, judgment, or disease, or famine—we will stand before this house, and before you (for your name is in this house), and we will cry to you in our affliction, and you will hear us and save us.'
«ئێستاش تەماشا بکە، سوپاکانی عەمۆن و مۆئاب و کێوی سێعیر، ئەوانەی ڕێگات بە ئیسرائیل نەدا پەلاماریان بدەن کاتێک لە خاکی میسرەوە هاتن. ئیتر ئیسرائیلیش خۆی لێیان لادا و لەناویان نەبردن. 10
See now, here are the people of Ammon, Moab, and Mount Seir whom you would not let Israel invade when they came out of the land of Egypt; instead, Israel turned away from them and did not destroy them.
ببینە، چۆن ئێستا ئەوان بە خراپە پاداشتمان دەدەنەوە، لەو موڵکە دەرماندەکەن کە تۆ بە میرات پێتداین. 11
See how they are rewarding us; they are coming to drive us out of your land that you have given us to inherit.
ئەی خودای ئێمە، ئایا حوکمیان بەسەردا نادەیت؟ چونکە ئێمە توانامان نییە بەرامبەر ئەو سوپا زۆر گەورەیەی پەلامارمان دەدەن و ئێمە نازانین چی بکەین بەڵام چاومان لە تۆیە.» 12
Our God, will you not judge them? For we have no power against this great army that is coming against us. We do not know what to do, but our eyes are on you.”
هەموو پیاوانی یەهوداش لەبەردەم یەزدان ڕاوەستابوون، هەروەها ژن و منداڵ و کوڕەکانیشیان. 13
All Judah stood before Yahweh, with their little ones, wives, and children.
ئینجا لەنێو کۆمەڵەکە ڕۆحی یەزدان هاتە سەر یەحەزیێلی کوڕی زەکەریای کوڕی بەنایای کوڕی یەعیێلی کوڕی مەتەنیای لێڤی لە نەوەی ئاساف. 14
Then in the middle of the assembly, the Spirit of Yahweh came on Jahaziel, son of Zechariah, son of Benaiah, son of Jeiel, son of Mattaniah, the Levite, one of the sons of Asaph.
گوتی: «ئەی هەموو یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم و یەهۆشافاتی پاشا، گوێ بگرن! یەزدان بەم جۆرە بە ئێوە دەفەرموێت:”مەترسن و ورە بەرمەدەن لەبەردەم ئەو سوپا زۆرە، چونکە جەنگەکە هی ئێوە نییە بەڵکو هی خودایە. 15
Jahaziel said, “Listen, all Judah and you inhabitants of Jerusalem, and King Jehoshaphat. This is what Yahweh says to you, 'Do not fear; do not be discouraged because of this great army, for the battle does not belong to you, but to God.
سبەینێ دابەزنە سەریان، ئەوان وا لە هەورازەکەی زیز سەردەکەون، لەوپەڕی دەربەندەکە لە بەرامبەر چۆڵەوانی یەروئێل دەیاندۆزنەوە. 16
You must go down against them tomorrow. See, they are coming up by way of the pass of Ziz. You will find them at the end of the valley, before the wilderness of Jeruel.
پێویست ناکات لەم شەڕە بجەنگن. ئەی یەهودا و ئۆرشەلیم، ڕاوەستن و مەجوڵێن و تەماشا بکەن چۆن یەزدان ڕزگارتان دەکات. مەترسن و ورە بەرمەدەن، سبەینێ بۆ بەرەنگاربوونەوەیان بچن و یەزدان لەگەڵتان دەبێت.“» 17
You will not need to fight in this battle. Stand in your positions, stand still, and see the rescue of Yahweh with you, Judah and Jerusalem. Do not fear nor be discouraged. Go out against them tomorrow, for Yahweh is with you.'”
یەهۆشافات کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی، هەموو یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیمیش لەبەردەم یەزدان لەسەر ڕوو کەوتن و کڕنۆشیان برد. 18
Jehoshaphat bowed his head with his face to the ground. All Judah and the inhabitants of Jerusalem fell down before Yahweh, worshiping him.
ئینجا لێڤییەکان لە نەوەی قەهاتی و قۆرەحییەکان هەستانەوە بۆ ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بە دەنگێکی زۆر بەرز. 19
The Levites, those of the descendants of the Kohathites and Korahites, stood up to praise Yahweh, the God of Israel, with a very loud voice.
بەیانی زوو لە خەو هەستان و چوون بۆ چۆڵەوانی تەقۆعە، لە کاتی بەڕێکەوتنیان یەهۆشافات ڕاوەستا و گوتی: «ئەی خەڵکی یەهودا و ئۆرشەلیم، گوێم لێ بگرن! بڕواتان بە یەزدانی پەروەردگارتان هەبێت، دڵنیابن و بڕواتان بە پێغەمبەرەکانی هەبێت سەرکەوتوو دەبن.» 20
Early in the morning they arose and went out into the wilderness of Tekoa. As they went out, Jehoshaphat stood and said, “Listen to me, Judah, and you inhabitants of Jerusalem! Trust in Yahweh your God, and you will be supported. Trust in his prophets, and you will succeed.”
لەدوای ئەوەی یەهۆشافات ڕاوێژی بە گەل کرد، گۆرانیبێژی دانا بۆ ئەوەی ستایشی یەزدان بکەن بۆ شکۆی پیرۆزی، کاتێک لەپێش سوپاکە دەڕۆن بڵێن: «سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 21
After he consulted with the people, he appointed those who sang to Yahweh and who praised him for his majestic splendor as they went out before the army, saying, “Give thanks to Yahweh, for his covenant faithfulness endures forever.”
کاتێک دەستیان بە گۆرانی و ستایش کرد، یەزدان چەند بۆسەیەکی بۆ عەمۆنی و مۆئابییەکان و خەڵکی کێوی سێعیر نایەوە کە هاتبوون بۆ پەلاماردانی یەهودا، ئیتر شکان. 22
When they began to sing and to praise, Yahweh set men in ambush against the people of Ammon, Moab, and Mount Seir, who were coming against Judah. They were defeated.
عەمۆنی و مۆئابییەکان هەڵیانکوتایە سەر دانیشتووانی کێوی سێعیر تاکو قڕیان بکەن و لەناویان ببەن. دوای ئەوەی لە کوشتوبڕی دانیشتووانی سێعیر بوونەوە، بەربوونە یەکتری و یەکترییان لەناوبرد. 23
For the people of Ammon and Moab rose to fight the inhabitants of Mount Seir, in order to completely kill them and destroy them. When they had finished with the inhabitants of Mount Seir, they all helped to destroy each other.
کاتێک پیاوانی یەهودا گەیشتنە شوێنی چاودێریکردن لە چۆڵەوانی، تەماشای ئاپۆرەی سوپاکەیان کرد هەموو لاشەن و لەسەر زەوییەکە کەوتوون و کەس دەرباز نەبووە. 24
When Judah came to a place overlooking the wilderness, they looked out on the army. Behold, they were dead, fallen to the ground; none had escaped.
ئیتر یەهۆشافات و گەلەکەی هاتن بۆ تاڵانکردنی دەستکەوتەکان، جا شتومەک و جلوبەرگ و کەلوپەلی گرانبەهای زۆریان دۆزییەوە، بەڵام هێندە زۆر بوو کە نەیانتوانی باریان بکەن. سێ ڕۆژ خەریکی تاڵان بردن بوون. 25
When Jehoshaphat and his people came to take plunder from them, they found among them abundant goods, clothing, and valuable articles, which they took for themselves, more than they could carry away. It took them three days to carry off the plunder, there was so much of it.
لە ڕۆژی چوارەم لە دۆڵی بەراخا کۆبوونەوە، لەوێش ستایشی یەزدانیان کرد، لەبەر ئەوە شوێنەکەیان ناونا دۆڵی بەراخا کە هەتا ئەمڕۆش بەو ناوەوە ناودەبردرێت. 26
On the fourth day they assembled in the Valley of Berakah. There they praised Yahweh, so the name of that place is the “Valley of Berakah” to this day.
ئینجا هەموو پیاوانی یەهودا و ئۆرشەلیم بە ڕابەرایەتی یەهۆشافات بە خۆشییەوە گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم، چونکە یەزدان بە دوژمنەکانیان خۆشی کردن. 27
Then they returned, every man of Judah and Jerusalem, and Jehoshaphat in their lead, to go again to Jerusalem with joy, for Yahweh had made them rejoice over their enemies.
بە قیسارە و ساز و کەڕەناوە چوونە ناو ئۆرشەلیمەوە بۆ پەرستگای یەزدان. 28
They came to Jerusalem and to the house of Yahweh with lyres, harps, and trumpets.
بەو شێوەیە ترسی یەزدان لە هەموو پاشایەتی خاکەکانی دیکە نیشت، کاتێک کە بیستیانەوە یەزدان شەڕی لەگەڵ دوژمنەکانی ئیسرائیلدا کردووە. 29
The terror of God was on all the kingdoms of the nations when they heard that Yahweh had fought against Israel's enemies.
ئیتر ئاشتی لەنێو پاشایەتییەکەی یەهۆشافات بەرقەرار بوو، خودا لە هەموو لایەکەوە حەساندییەوە. 30
So Jehoshaphat's kingdom was quiet, for his God gave him peace all around him.
یەهۆشافات بەم شێوەیە پاشایەتی یەهودای کرد. لە تەمەنی سی و پێنج ساڵی بوو بە پاشای یەهودا، بیست و پێنج ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی عەزوڤای کچی شیلحی بوو. 31
Jehoshaphat reigned over Judah: He was thirty-five years old when he began to reign, and he reigned in Jerusalem for twenty-five years. His mother's name was Azubah, the daughter of Shilhi.
ڕێچکەی ئاسای باوکی گرتەبەر و لێی لانەدا، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاستە کردی. 32
He walked in the ways of Asa, his father; he did not turn away from them; he did what was right in the eyes of Yahweh.
بەڵام هێشتا نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکنەدران و گەل هێشتا بە تەواوی دڵیان بە خودای باوباپیرانیان نەدابوو. 33
However, the high places were not taken away. The people still had not directed their hearts to the God of their ancestors.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی یەهۆشافات لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی یێهوی کوڕی حەنانی تۆمار کراون، ئەوەی لە پەڕتووکی پاشاکانی ئیسرائیل تۆمار کراون. 34
As for the other matters concerning Jehoshaphat, first and last, behold, they are written in the history of Jehu son of Hanani, which is recorded in the book of the kings of Israel.
پاش ئەمانە یەهۆشافاتی پاشای یەهودا لەگەڵ ئەحەزیای پاشای ئیسرائیلدا کە خراپەکار بوو هاوپەیمانییەتی بەست. 35
After this Jehoshaphat, king of Judah, allied himself with Ahaziah, king of Israel, who committed much wickedness.
یەکیانگرت لە دروستکردنی کەشتی بازرگانی و لە عەچیۆن گەڤەر چەند کەشتیگەلێکیان دروستکرد. 36
He allied himself with him to build ships to go to Tarshish. They built the ships at Ezion Geber.
بەڵام ئەلیعەزەری کوڕی دۆداڤاهو کە خەڵکی مارێشا بوو لەسەر یەهۆشافات پێشبینی کرد و گوتی: «لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەحەزیا هاوپەیمانییەتیت بەست، ئەوەی ئێوە دروستتان کرد یەزدان تێکیدەشکێنێت.» ئیتر کەشتییەکان شکان و نەیانتوانی گەشتی بازرگانی بکەن. 37
Then Eliezer son of Dodavahu of Mareshah, prophesied against Jehoshaphat; he said, “Because you have allied yourself with Ahaziah, Yahweh has destroyed your projects.” The ships were wrecked so that they were not able to sail.

< دووەم پوختەی مێژوو 20 >