< دووەم پوختەی مێژوو 2 >
سلێمان فەرمانی دا بە بنیادنانی پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدان و کۆشکێکیش بۆ پاشایەتییەکەی. | 1 |
Now Solomon purposed to build a house for the Name of the LORD and a royal palace for himself.
بێگاری بە حەفتا هەزار پیاوی کۆڵکێش و هەشتا هەزار نەقاڕ کرد لە چیا، هەروەها بە سێ هەزار و شەش سەد کەس کە وەک سەرکاری ئەوان داینا. | 2 |
So he conscripted 70,000 porters, 80,000 stonecutters in the mountains, and 3,600 supervisors.
سلێمان ناردی بۆ لای حیرامی پاشای سور و گوتی: «وەک ئەوەم لەگەڵ بکە کە لەگەڵ داودی باوکم کردت، بەوەی کە داری ئورزت بۆ نارد تاکو کۆشکێک بۆ خۆی بنیاد بنێت و تێیدا نیشتەجێ بێت. | 3 |
Then Solomon sent word to Hiram king of Tyre: “Do for me as you did for my father David when you sent him cedars to build himself a house to live in.
ئێستا من پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدانی پەروەردگارم بنیاد دەنێم، تاکو بۆی تەرخان بکەم بۆ سووتاندنی بخووری بۆنخۆش لەبەردەمی و بۆ نانی تەرخانکراوی بەردەوام و قوربانی سووتاندن لە بەیانییان و ئێواران، لە شەممە و سەرەمانگ و جەژنەکانی یەزدانی پەروەردگارمان، ئەمە هەتاهەتایە لەسەر ئیسرائیل دەبێت. | 4 |
Behold, I am about to build a house for the Name of the LORD my God to dedicate to Him for burning fragrant incense before Him, for displaying the showbread continuously, and for making burnt offerings every morning and evening as well as on the Sabbaths, New Moons, and appointed feasts of the LORD our God. This is ordained for Israel forever.
«ئەو پەرستگایەش کە من بنیادی دەنێم گەورەیە، چونکە خودامان لە هەموو خوداوەندەکان گەورەترە. | 5 |
The house that I am building will be great, for our God is greater than all gods.
بەڵام کێ دەتوانێت پەرستگایەکی بۆ بنیاد بنێت، چونکە ئاسمان و ئاسمانی ئاسمانەکان جێی ئەویان تێدا نابێتەوە! ئیتر من کێم هەتا پەرستگایەکی بۆ بنیاد بنێم، ئەگەر تەنها بۆ سووتاندنی قوربانی نەبێت لەبەردەمیدا؟ | 6 |
But who is able to build a house for Him, since the heavens, even the highest heavens, cannot contain Him? Who then am I, that I should build a house for Him, except as a place to burn sacrifices before Him?
«ئێستاش پیاوێکم بۆ بنێرە دانا بێت لە کاری زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و ڕیسی ئەرخەوانی و سووری تۆخ و مۆر، کارامە بێت لە پیشەی هەڵکۆڵین، هەتا لەگەڵ پیاوە داناکانی لای خۆم بێت لە یەهودا و ئۆرشەلیم، ئەوانەی داودی باوکم ئامادەی کردن. | 7 |
Send me, therefore, a craftsman skilled in engraving to work with gold and silver, with bronze and iron, and with purple, crimson, and blue yarn. He will work with my craftsmen in Judah and Jerusalem, whom my father David provided.
«لە لوبنانەوە داری ئورز و سنەوبەر و ئەلگومم بۆ بنێرە، چونکە دەزانم کە خزمەتکارەکانت لە بڕینی داری لوبناندا کارامەن. خزمەتکارەکانم ئامادەن لەگەڵ خزمەتکارەکانت کار بکەن | 8 |
Send me also cedar, cypress, and algum logs from Lebanon, for I know that your servants have skill to cut timber there. And indeed, my servants will work with yours
بۆ ئەوەی دارێکی زۆرم بۆ ئامادە بکەن، چونکە دەبێت ئەو پەرستگایەی بنیادی دەنێم گەورە و سەرسوڕهێنەر بێت. | 9 |
to prepare for me timber in abundance, because the temple I am building will be great and wonderful.
ئەو خزمەتکارانەت کە دارەکان دەبڕنەوە، بیست هەزار کۆر گەنم و بیست هەزار کۆر جۆ و بیست هەزار بەت شەراب و بیست هەزار بەت زەیتیان دەدەمێ.» | 10 |
I will pay your servants, the woodcutters, 20,000 cors of ground wheat, 20,000 cors of barley, 20,000 baths of wine, and 20,000 baths of olive oil.”
حیرامی پاشای سوریش لە نووسراوێکدا کە بۆ سلێمان ناردی نووسیبووی: «لەبەر ئەوەی یەزدان گەلەکەی خۆی خۆشدەوێت، تۆی کردووەتە پاشایان.» | 11 |
Then Hiram king of Tyre wrote a letter in reply to Solomon: “Because the LORD loves His people, He has set you over them as king.”
هەروەها حیرام گوتی: «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، ئەوەی ئاسمان و زەویی دروستکردووە! ئەوەی کوڕێکی دانا و زانا و تێگەیشتووی داوەتە داودی پاشا، کە پەرستگایەک بۆ یەزدان و کۆشکێک بۆ پاشایەتییەکەی بنیاد دەنێت. | 12 |
And Hiram added: “Blessed be the LORD, the God of Israel, who made the heavens and the earth! He has given King David a wise son with insight and understanding, who will build a temple for the LORD and a royal palace for himself.
«ئێستا من پیاوێکی دانا و شارەزا و تێگەیشتووت بۆ دەنێرم بە ناوی حورامئابی، | 13 |
So now I am sending you Huram-abi, a skillful man endowed with creativity.
کوڕی ژنێکە لە نەوەی دان و باوکیشی خەڵکی شاری سورە. شارەزایە لە کاری زێڕ و زیو، بڕۆنز و ئاسن، بەرد و دار، ڕیسی ئەرخەوانی و مۆر و سووری تۆخ، لەگەڵ کەتانی ناسک، هەروەها هەڵکۆڵینی هەموو جۆرە نەخشێک و داهێنانی هەموو داهێنانێک کە پێی بسپێردرێت، با لەگەڵ پیاوە داناکانت و لەگەڵ پیاوە داناکانی گەورەم داودی باوکت بێت. | 14 |
He is the son of a woman from the daughters of Dan, and his father is a man of Tyre. He is skilled in work with gold and silver, bronze and iron, stone and wood, purple, blue, and crimson yarn, and fine linen. He is experienced in every kind of engraving and can execute any design that is given him. He will work with your craftsmen and with those of my lord, your father David.
«ئێستاش ئەو گەنم و جۆ و زەیتی زەیتوون و شەرابەی کە گەورەم باسی کردوون با بۆ خزمەتکارەکانی بنێرێت و | 15 |
Now let my lord send to his servants the wheat, barley, olive oil, and wine he promised.
ئێمەش لە لوبنانەوە بەپێی پێویستیت دارت بۆ دەبڕین و دەیکەینە کەڵەک و دەیدەین بە دەم دەریاوە بۆ یافا و تۆش بۆ ئۆرشەلیم سەری بخە.» | 16 |
We will cut logs from Lebanon, as many as you need, and we will float them to you as rafts by sea down to Joppa. Then you can take them up to Jerusalem.”
سلێمان پاش ئەو سەرژمێرییەی کە داودی باوکی ئەنجامی دا، هەموو پیاوە بیانییەکانی ناو خاکی ئیسرائیلی سەرژمێری کرد، ژمارەیان سەد و پەنجا و سێ هەزار و شەش سەد پیاو بوون. | 17 |
Solomon numbered all the foreign men in the land of Israel following the census his father David had conducted, and there were found to be 153,600 in all.
حەفتا هەزاریانی کردە کۆڵکێش و هەشتا هەزاریشی لە چیادا کردە نەقاڕ و سێ هەزار و شەش سەدەکەی دیکەشی کردە سەرکار بۆ ئەوەی کار بە گەل بکەن. | 18 |
Solomon made 70,000 of them porters, 80,000 stonecutters in the mountains, and 3,600 supervisors.