< دووەم پوختەی مێژوو 19 >

کاتێک یەهۆشافاتی پاشای یەهودا بە سەلامەتی گەڕایەوە کۆشکەکەی لە ئۆرشەلیم، 1
[約沙法特受責斥]猶大王約沙法特平安回了耶路撒冷王宮。
یێهوی کوڕی حەنانی، ئەوەی پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند، چووە لای و بە یەهۆشافات پاشای گوت: «ئایا دەبوو یارمەتی خراپەکار بدەیت و ئەوانەت خۆشبوێت کە ڕقیان لە یەزدانە؟ لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدانت لەسەرە. 2
仙見者哈納泥的兒子耶胡來見約沙法特王,對他說:「你怎能協助惡人,愛那憎恨上主的人呢﹖因此上主的憤怒必臨於你,
بەڵام هەندێک کاری چاکت لێ بەدی کراوە، چونکە ستوونە ئەشێراکانت لە خاکەکەدا داماڵی و خۆتت تەرخان کردووە بۆ ڕوو لە خودا کردن.» 3
不過你還行了好事,因為你由國內剷除了木偶,專心致志尋求了上主。」[設立判官]
یەهۆشافات لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو، دیسان لە ئۆرشەلیم هاتە دەرەوە و بەناو گەلدا گەڕا، لە بیری شابەعەوە هەتا ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و ئەوانی بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان گەڕاندەوە. 4
約沙法特在耶路撒冷住了一段時期以後,又出駕巡視民間,由貝爾舍巴直到厄弗辣因山地,引導他們歸向上主,他們祖先的天主。
هەروەها دادوەری لە هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا دانا و 5
他在猶大境內所有的堅城,每座城內都設立了判官,
بە دادوەرەکانی گوت: «ئاگاداربن ئێوە چی دەکەن، چونکە ئێوە دادوەری بۆ مرۆڤ ناکەن، بەڵکو بۆ یەزدان، ئەویش لە بڕیارداندا لەگەڵتان دەبێت. 6
對這些判官說:「你們所作所為,必須慎重,因為你們處理訴訟的事,不是為人,而是為上主;你們在處理訴訟時,他必與你們同在。
ئێستاش با ترسی یەزدانتان لە دڵدا بێت و ئاگاداربن و کار بکەن، چونکە لەلای یەزدانی پەروەردگارمان ناڕەوایی و لایەنگری و بەرتیل خواردن نییە.» 7
現在你們應有敬畏上主的心,辦事必須勤謹,因為上主,我們的天主,毫無不義,不偏待人,不受賄賂。」
هەروەها یەهۆشافات لە لێڤی و کاهین و گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل چەند کەسێکی لە ئۆرشەلیم دانا بۆ دادوەریکردن بەگوێرەی فێرکردنی یەزدان و بۆ ناوبژیکردنی ناکۆکییەکان، ئەوانیش لە ئۆرشەلیم دانیشتن. 8
約沙法特在耶路撒冷又另委派了一些肋未人、司祭和以色列族長,為上主施行判斷,為耶路撒冷的居民處理訴訟的事,
فەرمانی پێ کردن و گوتی: «بە لەخواترسی و دڵسۆزی و بە هەموو دڵەوە کار بکەن. 9
吩咐他們說:「你們行事應敬畏上主,誠心實意。
هەر داوایەک کە برایانی دانیشتووی شارەکانتان دەیهێننە لاتان، پەیوەست بێت بە خوێنڕشتن یان بە فێرکردنەکان سەبارەت بە فەرمان و حوکمەکان، ئەوا ئاگاداریان بکەنەوە لە دژی یەزدان تاوان نەکەن، نەوەک تووڕەیی یەزدان بێتە سەر خۆتان و گەلەکەتان. ئەگەر بەم شێوەیە بکەن، تاوان ناکەن. 10
你們住在各城中的弟兄,無論有什麼爭訟的案件,向你們投訴,或為血案,或為有關法律與誡命,典章與律例之間的爭執,你們應開導他們,以免得罪上主,招致憤怒來到你們和你們弟兄身上;你們如此行事,方可無罪。
«ئەمەریای سەرۆک کاهین لە هەموو کاروبارەکانی یەزدان سەرپەرشتیتان دەکات، زەڤەدیای کوڕی ئیسماعیلیش کە سەرۆکی هۆزی یەهودایە، لە هەموو کاروبارەکانی پاشا سەرپەرشتیتان دەکات و لێڤییەکانیش وەکو کاربەدەست یارمەتیدەرتان دەبن. ئازابن و دەستبەکار بن، با یەزدانیش لەگەڵ چاکەکاران بێت.» 11
諸凡屬於上主的事,全由大司祭阿瑪黎雅指揮你們;所有屬於君王的事,概由猶大族長依市瑪耳的兒子則巴狄雅處理;有肋未人作你們的書記。你們應勇敢行事,上主必與好人同在。

< دووەم پوختەی مێژوو 19 >