< دووەم پوختەی مێژوو 16 >
لە سی و شەشەمین ساڵی پاشایەتی ئاسا، بەعشای پاشای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر یەهودا و شارۆچکەی ڕامەی کردە شارێکی قەڵابەند، بۆ ئەوەی لە سنووری ئاسای پاشای یەهودا ڕێی هاتوچۆکردن بگرێت. | 1 |
In the thirty-sixth year of the reign of Asa, Baasha king of Israel came up against Judah, and built Ramah, in order to let none go out or come in to Asa king of Judah.
ئاساش زێڕ و زیوی لە گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشادا دەرهێنا و ناردی بۆ بەنهەدەدی پاشای ئارام کە لە دیمەشق دادەنیشت و گوتی: | 2 |
And Asa brought out silver and gold out of the treasures of the house of Jehovah and of the king's house, and sent to Ben-hadad king of Syria, who dwelt at Damascus, saying,
«با پەیمانێک لەنێوان من و تۆدا هەبێت وەک ئەوەی لەنێوان باوکم و باوکتدا هەبوو. من وا زێڕ و زیوم بۆ ناردوویت، ئێستا وەرە پەیمانەکەت لەگەڵ بەعشای پاشای ئیسرائیل هەڵوەشێنەوە، هەتا لەلای من بکشێتەوە.» | 3 |
There is a league between me and thee, and between my father and thy father: behold, I send thee silver and gold; go, break thy league with Baasha king of Israel, that he may depart from me.
بەنهەدەدیش بە قسەی ئاسا پاشای کرد، سەرکردەکانی سوپاکەی ناردە سەر شارۆچکەکانی ئیسرائیل، عییۆن و دان و ئابێل مایم و هەموو کۆگاکانی نەفتالی گرت. | 4 |
And Ben-hadad hearkened to king Asa, and sent the captains of his forces against the cities of Israel; and they smote Ijon and Dan and Abelmaim, and all the store-magazines of the cities of Naphtali.
کاتێک بەعشا ئەمەی بیستەوە، دەستی لە بنیادنانی ڕامە هەڵگرت و کارەکەی بەجێهێشت. | 5 |
And it came to pass when Baasha heard of it, that he left off building Ramah, and let his work cease.
ئاسای پاشاش هەموو پیاوانی یەهودای هێنا، ئەو بەرد و دارانەی هەڵگرت کە بەعشا لە شارۆچکەی ڕامە بەکاریهێنابوون، گەڤەع و میچپای پێ ئاوەدان کردەوە. | 6 |
And king Asa took all Judah; and they carried away the stones and the timber from Ramah, with which Baasha had been building, and he built with them Geba and Mizpah.
لەو کاتەدا حەنانی پێشبینیکەر هات بۆ لای ئاسای پاشای یەهودا و پێی گوت: «سوپای پاشای ئارام لە دەستت دەرباز بوو، لەبەر ئەوەی پشتت بە پاشای ئارام بەست و پشتت بە یەزدان خودات نەبەست. | 7 |
And at that time Hanani the seer came to Asa king of Judah, and said unto him, Because thou hast relied on the king of Syria, and hast not relied on Jehovah thy God, therefore has the army of the king of Syria escaped out of thy hand.
ئایا کوشییەکان و لیبییەکان سوپایەکی زۆر نەبوون بە گالیسکە و ئەسپ سواری یەک جار زۆرەوە؟ بەڵام کاتێک کە پشتت بە یەزدان بەست ئەوانی دا بە دەستتەوە، | 8 |
Were not the Ethiopians and the Libyans a huge army, with very many chariots and horsemen? but when thou didst rely on Jehovah, he delivered them into thy hand.
چونکە چاوەکانی یەزدان چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا، بۆ ئەوەی ئەوانە بەهێز بکات کە بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵیدان. تۆ بە گێلی ڕەفتارت کرد، لە ئەمڕۆ بە دواوە هەمیشە لە جەنگدا دەبیت.» | 9 |
For the eyes of Jehovah run to and fro through the whole earth, to shew himself strong in the behalf of those whose heart is perfect toward him. Herein thou hast done foolishly; for from henceforth thou shalt have wars.
ئاسا لەبەر ئەمە لە پێشبینیکەرەکە تووڕە بوو و بە جۆرێک لێی هەڵچوو کە خستییە زیندانەوە، هەروەها ئاسا لەو کاتەدا هەندێک کەسی لە گەلەکەی چەوساندەوە. | 10 |
And Asa was wroth with the seer, and put him in the prison; for he was enraged with him because of this. And Asa oppressed some of the people at the same time.
ڕووداوەکانی پاشایەتی ئاسا لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە پەڕتووکی پاشاکانی یەهودا و ئیسرائیل تۆمار کراون. | 11 |
And behold the acts of Asa, first and last, behold, they are written in the book of the kings of Judah and Israel.
لە سی و نۆیەمین ساڵی پاشایەتییەکەیدا ئاسا پێیەکانی تووشی نەخۆشی بوون، هەتا نەخۆشییەکەی لێی پیس کرد، بەڵام لە نەخۆشییەکەشی داوای یەزدانی نەکرد، بەڵکو تەنها داوای یارمەتی لە پزیشکەکان کرد. | 12 |
And Asa in the thirty-ninth year of his reign was diseased in his feet, until his disease was extremely great; yet in his disease he did not seek Jehovah, but the physicians.
ئاسا لە چل و یەکەمین ساڵی پاشایەتییەکەی مرد و لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە. | 13 |
And Asa slept with his fathers, and died in the one-and-fortieth year of his reign.
لەسەر دارەمەیتێک دایاننا کە پڕ بوو لە بۆنوبەرام و پێکهاتووی جۆراوجۆری بۆنخۆش بەپێی تێکەڵکردنەکەی. لەو گۆڕەی کە لە شاری داود بۆ خۆی هەڵکەندبوو ناشتیان و ئاگرێکی گەورەیان وەک ڕێزلێنان بۆ کردەوە. | 14 |
And they buried him in his own sepulchre, which he had excavated for himself in the city of David, and laid him in a bed filled with spices, a mixture of divers kinds prepared by the perfumer's art; and they made a very great burning for him.