< دووەم پوختەی مێژوو 15 >
ڕۆحی خودا هاتە سەر عەزەریای کوڕی عۆدێد و | 1 |
L'Esprit de Dieu descendit sur Azaria, fils d'Oded.
ئەویش چووە بەردەم ئاسا و پێی گوت: «ئەی ئاسا و هەموو یەهودا و بنیامین گوێم لێ بگرن، یەزدان هەتا لەگەڵیدا بن لەگەڵتاندا دەبێت، ئەگەر ڕووی لێ بکەن بۆتان دەردەکەوێت بەڵام ئەگەر بەجێی بهێڵن بەجێتان دەهێڵێت. | 2 |
Il alla à la rencontre d'Asa, et lui dit: « Écoute-moi, Asa, et tout Juda et Benjamin! Yahvé est avec vous tant que vous êtes avec lui; si vous le cherchez, vous le trouverez; mais si vous l'abandonnez, il vous abandonnera.
ئیسرائیل ڕۆژانێکی زۆر بێ خودای ڕاستەقینە و بێ کاهینی مامۆستا و بێ فێرکردن بوون. | 3 |
Or, pendant longtemps, Israël a été sans le vrai Dieu, sans prêtre enseignant, et sans loi.
بەڵام کە لە تەنگانەکەیاندا گەڕانەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل و ڕوویان لەو کرد، بۆیان دەرکەوت. | 4 |
Mais quand, dans leur détresse, ils se sont tournés vers Yahvé, le Dieu d'Israël, et l'ont cherché, ils l'ont trouvé.
لەو سەردەمەدا کەس نەیدەتوانی بێ ترس گەشت بکات، چونکە نائارامییەکی زۆر باڵی بەسەر هەموو دانیشتووانی خاکەکاندا کێشابوو. | 5 |
En ces temps-là, il n'y avait pas de paix pour celui qui sortait et pour celui qui entrait, mais de grandes détresses pour tous les habitants des pays.
ئیتر نەتەوەیەک بە نەتەوەیەکی دیکە لەناودەبردرا و شارێک بە شارێکی دیکە، چونکە خودا بە هەموو تەنگانەیەک هەراسانی کردبوون. | 6 |
Ils furent mis en pièces, nation contre nation, et ville contre ville, car Dieu les troubla par toutes sortes d'épreuves.
بەڵام ئێوە بەهێزبن و دەستتان شل مەکەن، چونکە پاداشت هەیە بۆ کارەکەتان.» | 7 |
Mais vous, soyez forts! Ne laissez pas vos mains se relâcher, car votre travail sera récompensé. »
کە ئاسا گوێی لەم قسانە و لە پەیامەکەی عەزەریای کوڕی عۆدێد پێغەمبەر بوو، بەهێز بوو و بتە قێزەونەکانی لە هەموو خاکی یەهودا و بنیامین و ئەو شارۆچکانەی کە لە شاخەکانی ئەفرایمدا گرتنی، ڕیشەکێش کرد. قوربانگاکەی یەزدان ئەوەی بەردەم هەیوانەکەی پەرستگای یەزدانی نوێ کردەوە. | 8 |
Lorsque Asa entendit ces paroles et la prophétie d'Oded le prophète, il prit courage et fit disparaître les abominations de tout le pays de Juda et de Benjamin et des villes qu'il avait prises dans la montagne d'Éphraïm, et il renouvela l'autel de l'Éternel qui était devant le portique de l'Éternel.
ئینجا هەموو خەڵکی یەهودا و بنیامین و ئەو بیانییانەی کە لەگەڵیان بوون، لە ئەفرایم و مەنەشە و شیمۆن کۆی کردنەوە، چونکە لە ئیسرائیلەوە خەڵکێکی زۆر هاتبوونە پاڵی کاتێک بینیبوویان یەزدانی پەروەردگاری لەگەڵیدایە. | 9 |
Il rassembla tout Juda et Benjamin, et ceux qui habitaient avec eux, d'Éphraïm, de Manassé et de Siméon, car ils étaient venus à lui en abondance d'Israël, quand ils virent que Yahvé son Dieu était avec lui.
لە مانگی سێی پازدەیەمین ساڵی پاشایەتی ئاسادا لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە و | 10 |
Ils s'assemblèrent donc à Jérusalem au troisième mois, la quinzième année du règne d'Asa.
لەو ڕۆژەدا لەو دەستکەوتەی کە لەگەڵ خۆیان هێنابوویان، حەوت سەد مانگا و حەوت هەزار مەڕیان بۆ یەزدان سەربڕی و | 11 |
En ce jour-là, ils sacrifièrent à l'Éternel, sur le butin qu'ils avaient apporté, sept cents têtes de bétail et sept mille moutons.
پەیمانێکیان بەست کە بە هەموو دڵ و بە هەموو گیانیانەوە ڕوویان لە یەزدان بکەن، خودای باوباپیرانی خۆیان، | 12 |
Ils conclurent l'alliance de chercher l'Éternel, le Dieu de leurs pères, de tout leur cœur et de toute leur âme;
هەموو ئەوانەی کە ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ناکەن، لە گەورە و بچووک و لە پیاو و ژن، دەکوژرێن. | 13 |
et que quiconque ne chercherait pas l'Éternel, le Dieu d'Israël, serait mis à mort, petit ou grand, homme ou femme.
ئەوانیش سوێندیان بۆ یەزدان خوارد، بە دەنگی بەرز و بە هوتاف و زوڕنا و کەڕەنا لێدان. | 14 |
Ils jurèrent à l'Éternel d'une voix forte, en poussant des cris, avec des trompettes et des cornets.
هەموو یەهودا بەو سوێندە دڵخۆش بوون، چونکە بە هەموو دڵیانەوە سوێندیان خوارد و بەوپەڕی ڕەزامەندییانەوە ڕوویان لە یەزدان کرد، ئەویش بۆیان دەرکەوت و یەزدان لە هەموو لایەکەوە ئەوانی حەواندەوە. | 15 |
Tout Juda se réjouit de ce serment, car ils avaient juré de tout leur cœur, ils l'avaient cherché de tout leur désir, et ils l'avaient trouvé. Alors Yahvé leur donna du repos tout autour.
ئاسای پاشا تەنانەت مەعکای داپیریشی لە پلەی شاژنی دایک لابرد، لەبەر ئەوەی ستوونە ئەشێرایەکی قێزەونی دروستکردبوو. ستوونەکەی بڕییەوە و وردوخاشی کرد و لە دۆڵی قدرۆن سووتاندی. | 16 |
Il enleva aussi à Maaca, mère du roi Asa, le titre de reine-mère, parce qu'elle avait fait une image abominable d'Astarté; Asa abattit son image, la réduisit en poussière, et la brûla au torrent de Cédron.
هەرچەندە نزرگەکانی سەر بەرزایی لە ئیسرائیل تێکنەدران، بەڵام دڵی ئاسا بە درێژایی ژیانی بە تەواوی لەگەڵ یەزدان بوو. | 17 |
Mais les hauts lieux ne furent pas enlevés d'Israël; cependant le cœur d'Asa fut parfait pendant toute sa vie.
هەروەها شتە تەرخانکراوەکانی خۆی و باوکی لە زێڕ و زیو و قاپوقاچاغ هێنایە ناو پەرستگای خودا. | 18 |
Il apporta à la maison de Dieu les choses que son père avait consacrées et qu'il avait lui-même consacrées, de l'argent, de l'or et des ustensiles.
هەتا ساڵی سی و پێنجەمی پاشایەتی ئاسا هیچ جەنگێکی دیکە هەڵنەگیرسا. | 19 |
Il n'y eut plus de guerre jusqu'à la trente-cinquième année du règne d'Asa.