< دووەم پوختەی مێژوو 14 >

ئەبیا لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود نێژرا. ئیتر ئاسای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. لە سەردەمی پاشایەتی ئەو خاکەکە ماوەی دە ساڵ لە ئاشتیدا بوو. 1
Abijah died and was buried in the City of David. His son Asa took over as king. For ten years of his reign the country was at peace.
ئاساش ئەوەی لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگاری خۆی باش و ڕاست بوو کردی. 2
Asa did what was good and right in the Lord's sight.
قوربانگا نامۆکان و نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکدا، بەردە تەرخانکراوەکانی شکاند، ستوونە ئەشێراکانی بڕییەوە. 3
He took down the foreign altars and high places, smashed their sacred pillars, and cut down the Asherah poles.
بە خەڵکی یەهودای گوت کە ڕوویان لە یەزدان بکەن، خودای باوباپیرانیان، کار بە فێرکردن و فەرمانەکانی بکەن. 4
He ordered Judah to worship the Lord, the God of their forefathers, and to observe the law and the commandments.
لە هەموو شارۆچکەکانی یەهوداش نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان و قوربانگاکانی بخووری تێکدا، پاشایەتییەکە لە سایەیدا حەسایەوە. 5
He also took down the high places and the incense altars from all the towns of Judah. Under his rule the kingdom was at peace.
ئەو شارە قەڵابەندەکانی یەهودای ئاوەدان کردەوە، چونکە ئاشتی لە خاکەکەدا بەرقەرار بوو. لەو ساڵانە جەنگ ڕووی نەدا، چونکە یەزدان پاشای حەساندەوە. 6
Because the country was at peace he was able to rebuild the fortified towns of Judah. There were no wars during these years because the Lord had granted him peace.
بە یەهودای گوت: «با ئەم شارۆچکانە بنیاد بنێینەوە، با دەوریان بە شوورا و قوللە و دەروازە و شمشیرە بگرین. خاکەکە هێشتا لەژێر دەستی ئێمەیە، چونکە ڕوومان لە یەزدانی پەروەردگارمان کردووە؛ ڕوومان لەو کرد و ئەویش لە هەموو لایەکەوە ئێمەی حەساندەوە.» ئیتر کاری بیناسازییان کرد و سەرکەوتوو بوون. 7
Asa told the people of Judah, “Let us build up these towns and surround them with walls and towers and barred gates. The land is still ours, because we continue to worship the Lord our God. We worship him, and he has given us peace from all our enemies.” So they began the building projects, and completed them successfully.
ئاسا سوپایەکی سێ سەد هەزار کەسی پڕ چەککراوی بە قەڵغانی گەورە و ڕم هەبوو لە یەهودا، سوپایەکی دوو سەد و هەشتا هەزار کەسیشی لە تیرهاوێژ و قەڵغان بە دەست هەبوو لە بنیامین، هەر هەموویان پاڵەوانی بەهێز بوون. 8
Asa had an army made up of three hundred thousand men from Judah who carried large shields and spears, and two hundred eighty thousand men from Benjamin who carried regular shields and bows. All of them were brave warriors.
زەرەحی کوشی سوپایەکی بێشوماری بە سێ سەد گالیسکەوە لە دژیان جوڵاند و هەتا مارێشا هات. 9
Zerah the Ethiopian attacked them with an army of a thousand times a thousand men and three hundred chariots, advancing as far as Mareshah.
ئاساش چوو بۆ بەرەنگاربوونەوەیان و لە دۆڵی چەفیتا لەلای مارێشادا بۆ جەنگ ڕیزیان بەست. 10
Asa went out to confront him, lining up for battle in the Valley of Zephathah at Mareshah.
ئینجا ئاسا هاواری بۆ یەزدانی پەروەردگاری خۆی کرد و گوتی: «ئەی یەزدان، کەس وەک تۆ نییە یارمەتی لاوازەکان بدات لە دژی بە هێزەکان. ئەی یەزدانی پەروەردگارمان یارمەتیمان بدە، چونکە ئێمە پشتمان بە تۆ بەستووە و بە ناوی تۆوە هاتووین بۆ شەڕ لەگەڵ ئەم سوپا زەبەلاحە. ئەی یەزدان، تۆ خودامانیت، ڕێگا مەدە هیچ مرۆڤێک بەسەرتدا زاڵ بێت.» 11
Asa called out for help to the Lord his God: “Lord, there is no one apart from you who can help the powerless against the powerful. Please help us, Lord our God, for we trust in you. We have come against this horde because we stand for you, Lord. You are our God. Do not let a mere human being beat you.”
یەزدان لەبەردەم ئاسا و یەهودا کوشییەکانی تێکشکاند، جا کوشییەکان هەڵاتن و 12
The Lord struck the Ethiopians in front of Asa and Judah, and the Ethiopians ran away.
ئاسا و ئەو لەشکرەش کە لەگەڵی بوو هەتا گرار ڕاویان نان، کوشییەکان ئەوەندە کەسیان لێ کوژرا کە نەیانتوانی هەستنەوە، چونکە لەبەردەم یەزدان و سوپاکەی شکان. پیاوانی یەهودا تاڵانێکی زۆریان دەست کەوت. 13
Asa and his army chased them as far as Gerar. The Ethiopians were killed—there were none who survived, for they were caught between the Lord and his army. The men of Judah carried off a large amount of plunder.
پاشان هەموو گوندەکانی دەوروبەری گراریان وێران کرد، چونکە ترسی یەزدان باڵی بەسەریاندا کێشابوو. هەموو شارۆچکەکانیشیان تاڵان کرد، چونکە تاڵانێکی زۆریان تێدابوو. 14
They also attacked all the towns around Gerar, because the inhabitants were terrified of the Lord. The men of Judah took a large amount of plunder from all the towns.
هەروەها هێرشیان کردە سەر چادری شوان و وشترەوانەکان، مەڕ و بزن و وشتری زۆریان دایە پێش خۆیان و گەڕانەوە ئۆرشەلیم. 15
Then they attacked the camps of the herdsmen and took many sheep and camels. Then they went back to Jerusalem.

< دووەم پوختەی مێژوو 14 >