< دووەم پوختەی مێژوو 13 >
لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یارۆڤعام، ئەبیا بوو بە پاشای یەهودا. | 1 |
I Kong Jerobeams attende Regeringsår blev Abija Konge over Juda.
سێ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی مەعکای کچی ئوریێل بوو، خەڵکی گیڤعا بوو. ئەوە بوو جەنگ لەنێوان ئەبیا و یارۆڤعام هەڵگیرسا. | 2 |
Tre År herskede han i Jerusalem. Hans Moder hed Mikaja og var Datter af Uriel fra Gibea. Abija og Jeroboam lå i Krig med hinanden.
ئەبیا بە سوپایەکی چوار سەد هەزار جەنگاوەری توانادارەوە چووە ناو جەنگەکە، یارۆڤعامیش بەرەی بەست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بە هەشت سەد هەزار جەنگاوەری هەڵبژاردەوە لە پیاوانی پاڵەوان. | 3 |
Abija åbnede Krigen med en krigsdygtig Hær, 400.000 udsøgte Mænd, og Jeroboam mødte ham med 800.000 udsøgte Mænd, dygtige Krigere,
ئەبیا لەسەر کێوی چەمارایم کە لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایمە ڕاوەستا و گوتی: «یارۆڤعام و هەموو ئیسرائیل گوێم لێ بگرن! | 4 |
Da stillede Abija sig på Bjerget Zemarajim, der hører til Efraims Bjerge, og sagde: "Hør mig, Jeroboam og hele Israel!
ئایا نازانن کە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پاشایەتی ئیسرائیلی بە پەیمانی نمەک بە داود و نەوەکانی داوە بۆ هەتاهەتایە؟ | 5 |
Burde I ikke vide, at HERREN, Israels Gud, har givet David og hans Efterkommere Kongemagten over Israel til evig Tid ved en Saltpagt?
کەچی یارۆڤعامی کوڕی نەڤات، خزمەتکاری سلێمانی کوڕی داود هەستا و لە گەورەکەی یاخی بوو، | 6 |
Men Jeroboam, Nebats Søn, Davids Søn Salomos Træl, rejste sig og gjorde Oprør mod sin Herre,
جا کۆمەڵێک پیاوخراپ و سووکوچروک لێی کۆبوونەوە و خۆیان لە دژی ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان بەهێز کرد و ڕەحەڤەعامیش گەنجێکی پێنەگەیشتوو بوو و خۆی لەبەردەمیاندا نەگرت. | 7 |
og dårlige Folk, Niddinger, samlede sig om ham og bød Rehabeam, Salomos Søn, Trods; og Rebabeam var ung og veg og kunde ikke hævde sig over for dem.
«ئێستاش ئێوە دەڵێن کە خۆتان لەبەردەم پاشایەتی یەزداندا ڕادەگرن کە بە دەستی نەوەی داودەوەیە. ڕاستە ئێوە کۆمەڵێکی زۆرن و گوێرەکە زێڕەکانیشتان لەگەڵدایە کە یارۆڤعام کردوونی بە خوداوەندەکانتان. | 8 |
Og nu mener I at kunne hævde eder over for HERRENs Kongedømme i Davids Efterkommeres Hånd, fordi I er en stor Hob og på eders Side har de Guldkalve, Jeroboam lod lave eder til Guder!
بەڵام ئایا ئێوە کاهینەکانی یەزدان، نەوەکانی هارون و لێڤییەکانتان دەرنەکرد و وەک گەلانی خاکەکانی دیکە کاهینتان بۆ خۆتان دانەنا؟ ئەوەی بێت بۆ خۆتەرخانکردن بە جوانەگایەک و حەوت بەرانەوە، دەبێت بە کاهینی ئەوانەی کە خودا نین. | 9 |
Har I ikke drevet HERRENs Præster, Arons Sønner, og Leviterne bort og skaffet eder Præster på samme Måde som Hedningefolkene? Enhver, der kommer med en ung Tyr og syv Vædre for at indsættes, bliver Præst for Guder, der ikke er Guder!
«بەڵام سەبارەت بە ئێمە یەزدان خودامانە و وازمان لێ نەهێناوە. ئەو کاهینانەی کە خزمەتی یەزدان دەکەن، ئەوان نەوەی هارون و لێڤییەکان یارمەتییان دەدەن. | 10 |
Men vor Gud er HERREN, og vi har ikke forladt ham; de Præster, der tjener HERREN, er Arons Sønner og Leviterne udfører den øvrige Tjeneste;
هەموو بەیانییەک و ئێوارەیەک قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان دەکەن، بخووری بۆنخۆش دەسووتێنن و نانی تەرخانکراویش لەسەر مێزە زێڕە بێگەردەکە دادەنێن، چرادانە زێڕەکە و چراکانیشی هەموو ئێوارەیەک دادەگیرسێنن، چونکە ئێمە فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاری خۆمان پاراستووە، بەڵام ئێوە وازتان لێ هێناوە. | 11 |
de antænder hver Morgen og Aften Brændofre til HERREN og vellugtende Røgelse, lægger Skuebrødene til Rette på Guldbordet og tænder Guldlysestagen og dens Lamper Aften efter Aften, thi vi holder HERREN vor Guds Forskrifter, men l har forladt ham!
خودا لەگەڵماندایە و ئەو سەرکردەمانە. کاهینەکانی بە کەڕەنا دەستپێکی جەنگ لە دژی ئێوە ڕادەگەیەنن. جا ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە دژی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان مەجەنگن، چونکە سەرکەوتوو نابن.» | 12 |
Se, med os, i Spidsen for os er Gud og hans Præster og Alarmtrompeterne, med hvilke der skal blæses til Kamp imod eder! Israeliter, indlad eder ikke i Kamp med HERREN, eders Fædres Gud, thi I får ikke Lykken med eder!"
پێشتر یارۆڤعام هێزێکی ناردبوو تاکو بسووڕێنەوە بۆ پشتی سوپای یەهودا. ئیتر کە یارۆڤعام بەرامبەر ڕیزی سوپای یەهودا بووەوە، بۆسەیەکیش لە پشتیانەوە بوو. | 13 |
Jeroboam lod imidlertid Bagholdet gøre en omgående Bevægelse for at komme i Ryggen på dem, og således havde Judæerne Hæren foran sig og Bagholdet i Ryggen.
کاتێک نەوەی یەهودا ئاوڕیان دایەوە، بینییان لەپێشەوە و لەپاشەوە ڕووبەڕووی جەنگ بوونەتەوە، ئیتر هاواریان بۆ یەزدان کرد. پاشان کاهینەکان کەڕەنایان لێدا و | 14 |
Da Judæerne vendte sig om og så, at Angreb truede dem både forfra og bagfra, råbte de til HERREN, medens Præsterne blæste i Trompeterne.
پیاوانی یەهودا نەعرەتەی جەنگیان کێشا. لە دەنگی نەعرەتە کێشانی جەنگیان، خودا لەبەردەم ئەبیا و پیاوانی یەهودا یارۆڤعام و هەموو ئیسرائیلی تێکشکاند. | 15 |
Så udstødte Judæerne Krigsskriget, og da Judæerne udstødte Krigsskriget, slog Gud Jeroboam og hele Israel foran Abija og Juda.
ئیتر نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم یەهودا هەڵاتن و خودا ئەوانی دا بەدەستیانەوە. | 16 |
Israeliterne flygtede for Judæerne, og Gud gav dem i deres Hånd;
ئەبیا و سوپاکەی زیانێکی گەورەیان پێ گەیاند و پێنج سەد هەزار پیاوی هەڵبژاردە لە ئیسرائیل کوژران. | 17 |
og Abija og hans Folk tilføjede dem et stort Nederlag, så der af Israeliterne faldt 500.000 udsøgte Krigere.
لەو کاتەدا نەوەی ئیسرائیل زەلیل بوون و نەوەی یەهودا ورەیان بەرز بوو، چونکە پشتیان بە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بەستبوو. | 18 |
Således ydmygedes Israeliterne den Gang, men Judæerne styrkedes, fordi de støttede sig til HERREN, deres Fædres Gud.
پاش ئەوەی ئەبیا یارۆڤعامی ڕاونا و شارۆچکەکانی بێتئێل و یەشانا و عەفرۆنی لێ سەند، لەگەڵ گوندەکانیان، | 19 |
Og Abija forfulgte Jeroboam og fratog ham flere Byer, Betel med Småbyer, Jesjana med Småbyer og Efrajin med Småbyer.
یارۆڤعام چیتر لە ماوەی پاشایەتی ئەبیا بەهێز نەبووەوە و یەزدانیش لێیدا و مرد. | 20 |
Jeroboam kom ikke til Kræfter mere, så længe Abija levede; og HERREN slog ham, så han døde.
بەڵام ئەبیا بەردەوام بەهێز بوو. چواردە ژنی هێنا و بیست و دوو کوڕ و شازدە کچی بوو. | 21 |
Men Abijas Magt voksede. Han ægtede fjorten Hustruer og avlede to og tyve Sønner og seksten Døtre.
ڕووداوەکانی دیکەی پاشایەتی ئەبیا، ئەوەی کردی و ئەوەی بەسەر لێویدا هات، لە پەڕتووکی لێکدانەوەی مێژووی عیدۆی پێغەمبەر تۆمار کراون. | 22 |
Hvad der ellers er at fortælle om Abija, hans Færd og Ord, står jo optegnet i Profeten Iddos Udlægning".