< دووەم پوختەی مێژوو 12 >
ئەوە بوو کە پاشایەتییەکەی ڕەحەڤەعام جێگیر و بەهێز بوو، ئەو و هەموو ئەو ئیسرائیلییانەشی کە لەگەڵیدا بوون، وازیان لە فێرکردنەکانی یەزدان هێنا. | 1 |
Då Rehabeams rike vardt stadfäst och förstärkt, öfvergaf han Herrans lag, och hele Israel med honom.
لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم، چونکە ناپاکییان لەگەڵ یەزدان کرد. | 2 |
Men i femte årena Konungs Rehabeams drog upp Sisak, Konungen i Egypten, emot Jerusalem; förty de hade syndat emot Herran;
شیشەق بە هەزار و دوو سەد گالیسکە، شەست هەزار سوار و سەربازێکی بێشوماری لیبی، سوخی و کوشی کە لە میسرەوە لەگەڵی هاتبوون، | 3 |
Med tusende och tuhundrad vagnar, och med sextiotusend resenärar, och det folk var icke till räknande, som med honom kom utur Egypten, Lybia, Suchim och Ethiopien.
شارە قەڵابەندەکانی یەهودای گرت و هاتە سەر ئۆرشەلیم. | 4 |
Och han vann de fasta städer, som i Juda voro, och kom intill Jerusalem.
پاشان شەمەعیای پێغەمبەر هات بۆ لای ڕەحەڤەعام و ئەو سەرکردانەی یەهودا کە لە ترسی شیشەق لە ئۆرشەلیم کۆببوونەوە و پێی گوتن: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە وازتان لە من هێنا، لەبەر ئەوە منیش لەناو دەستی شیشەقدا وازم لە ئێوە هێنا.“» | 5 |
Så kom Semaja den Propheten till Rehabeam, och till de öfversta i Juda, som sig till Jerusalem församlat hade för Sisak, och sade till dem: Detta säger Herren: I hafven öfvergifvit mig, derföre hafver jag öfvergifvit eder i Sisaks hand.
ئەو کاتە سەرکردەکانی ئیسرائیل و پاشاش خۆیان نزم کردەوە و گوتیان: «یەزدان دادپەروەرە!» | 6 |
Då ödmjukade sig de öfverste i Israel, med Konungenom, och sade: Herren är rättvis.
کە یەزدان بینی خۆیان نزم کردەوە، فەرمایشتی یەزدان بۆ شەمەعیا هات و فەرمووی: «لەبەر ئەوەی خۆیان نزم کردەوە، لەناویان نابەم، بەڵکو خێرا دەربازیان دەکەم و لەسەر دەستی شیشەق تووڕەییم بەسەر ئۆرشەلیمدا نابارێنم. | 7 |
Då Herren nu såg, att de ödmjukade sig, kom Herrans ord till Semaja, och sade: De hafva ödmjukat sig, derföre vill jag icke förderfva dem, utan jag vill gifva dem en liten undsättning, så att min vrede icke skall drypa på Jerusalem genom Sisak.
لەگەڵ ئەوەشدا دەبن بە کۆیلەی ئەو هەتا جیاوازی نێوان خزمەتکردنی من و خزمەتکردنی پاشاکانی خاکەکانی دیکە بزانن.» | 8 |
Dock skola de varda honom underdånige, att de måga lära hvad det är att tjena mig, och tjena Konungariken i landomen.
کاتێک شیشەقی پاشای میسر پەلاماری ئۆرشەلیمی دا، گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد کە سلێمان دروستی کردبوون. | 9 |
Alltså drog Sisak, Konungen i Egypten, upp till Jerusalem, och tog ut de håfvor i Herrans hus, och de håfvor i Konungshusena, och förde alltsammans bort. Desslikes tog han ock de gyldene sköldar, som Salomo göra lät;
لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە. | 10 |
I hvilkas stad Konung Rehabeam lät göra kopparsköldar, och befallde dem de öfversta för drabanterna, som vakt höllo för portenom af Konungshusena.
هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و لەگەڵیدا دەچوون، پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان. | 11 |
Och så ofta som Konungen gick uti Herrans hus, kommo drabanterna, och båro dem, och lade dem åter i drabantakammaren.
لەبەر ئەوەی ڕەحەڤەعام خۆی نزم کردەوە، تووڕەییەکەی یەزدان دامرکایەوە و بە تەواوی لەناوی نەبرد، هەروەها هەندێک کاری چاکیش لە یەهودا بەدی کراوە. | 12 |
Och efter han ödmjukade sig, vände sig Herrans vrede ifrå honom, så att icke allt förderfvadt vardt; ty det var ännu något godt i Juda.
ڕەحەڤەعام پاشا دەسەڵاتی خۆی لە ئۆرشەلیم بەهێز کرد و بەردەوام بوو لە پاشایەتیکردنی، تەمەنی چل و یەک ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا و حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی کە یەزدان هەڵیبژارد لەنێو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هەتا ناوی خۆی تێیدا دابنێت. دایکیشی ناوی نەعمای عەمۆنی بوو. | 13 |
Alltså kom Konung Rehabeam sig före i Jerusalem, och regerade. Ett och fyratio år gammal var Rehabeam, då han vardt Konung, och regerade i sjutton år i Jerusalem, uti den stad som Herren utvalt hade utur all Israels slägter, att han der sitt Namn sätta skulle; hans moder het Naama, en Ammonitiska.
ئەو خراپەکاری کرد، چونکە بە هەموو دڵ ڕووی لە خودا نەکردبوو. | 14 |
Och han handlade illa, och skickade icke sitt hjerta till att söka Herran.
ڕووداوەکانی پاشایەتی ڕەحەڤەعام لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی شەمەعیا پێغەمبەر و لە بینینەکانی عیدۆ دەربارەی ڕەچەڵەکەکان نووسراون. بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. | 15 |
Men Rehabeams gerningar, både de första och de sista, äro beskrifna uti den Prophetens Semaja, och i Iddo den Siarens gerningar, och upptecknade. Och örligade Rehabeam och Jerobeam så länge de lefde.
ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود بە خاک سپێردرا، ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. | 16 |
Och Rehabeam afsomnade med sina fäder, och vardt begrafven uti Davids stad; och hans son Abia vardt Konung i hans stad.