< دووەم پوختەی مێژوو 12 >

ئەوە بوو کە پاشایەتییەکەی ڕەحەڤەعام جێگیر و بەهێز بوو، ئەو و هەموو ئەو ئیسرائیلییانەشی کە لەگەڵیدا بوون، وازیان لە فێرکردنەکانی یەزدان هێنا. 1
Quando o reino de Roboão foi estabelecido e ele era forte, ele abandonou a lei de Iavé, e todo Israel com ele.
لە پێنجەمین ساڵی پاشایەتی ڕەحەڤەعام، شیشەقی پاشای میسر هێرشی کردە سەر ئۆرشەلیم، چونکە ناپاکییان لەگەڵ یەزدان کرد. 2
No quinto ano do rei Roboão, Shishak, rei do Egito, enfrentou Jerusalém, porque eles tinham transgredido contra Javé,
شیشەق بە هەزار و دوو سەد گالیسکە، شەست هەزار سوار و سەربازێکی بێشوماری لیبی، سوخی و کوشی کە لە میسرەوە لەگەڵی هاتبوون، 3
com mil e duzentos carros e sessenta mil cavaleiros. O povo era um povo sem número de pessoas que vieram com ele do Egito: os Lubim, os Sukkiim e os etíopes.
شارە قەڵابەندەکانی یەهودای گرت و هاتە سەر ئۆرشەلیم. 4
Ele tomou as cidades fortificadas que pertenciam a Judá, e veio a Jerusalém.
پاشان شەمەعیای پێغەمبەر هات بۆ لای ڕەحەڤەعام و ئەو سەرکردانەی یەهودا کە لە ترسی شیشەق لە ئۆرشەلیم کۆببوونەوە و پێی گوتن: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە وازتان لە من هێنا، لەبەر ئەوە منیش لەناو دەستی شیشەقدا وازم لە ئێوە هێنا.“» 5
Agora o profeta Semaías veio a Roboão e aos príncipes de Judá, que estavam reunidos em Jerusalém por causa de Sisaque, e disse-lhes: “Javé diz: 'Vocês me abandonaram, portanto eu também vos deixei na mão de Sisaque'”.
ئەو کاتە سەرکردەکانی ئیسرائیل و پاشاش خۆیان نزم کردەوە و گوتیان: «یەزدان دادپەروەرە!» 6
Então os príncipes de Israel e o rei se humilharam; e eles disseram: “Yahweh é justo”.
کە یەزدان بینی خۆیان نزم کردەوە، فەرمایشتی یەزدان بۆ شەمەعیا هات و فەرمووی: «لەبەر ئەوەی خۆیان نزم کردەوە، لەناویان نابەم، بەڵکو خێرا دەربازیان دەکەم و لەسەر دەستی شیشەق تووڕەییم بەسەر ئۆرشەلیمدا نابارێنم. 7
Quando Javé viu que eles se humilharam, a palavra de Javé veio a Semaías, dizendo: “Eles se humilharam”. Não os destruirei, mas lhes concederei alguma libertação, e minha ira não será derramada sobre Jerusalém pela mão de Shishak.
لەگەڵ ئەوەشدا دەبن بە کۆیلەی ئەو هەتا جیاوازی نێوان خزمەتکردنی من و خزمەتکردنی پاشاکانی خاکەکانی دیکە بزانن.» 8
No entanto, eles serão seus servos, para que conheçam meu serviço, e o serviço dos reinos dos países”.
کاتێک شیشەقی پاشای میسر پەلاماری ئۆرشەلیمی دا، گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان و کۆشکی پاشا و هەرچی هەبوو بردی، قەڵغانە زێڕینەکانیشی برد کە سلێمان دروستی کردبوون. 9
Então Shishak, rei do Egito, enfrentou Jerusalém e levou os tesouros da casa de Iavé e os tesouros da casa do rei. Ele tirou tudo isso. Ele também tirou os escudos de ouro que Salomão havia feito.
لەبەر ئەوە ڕەحەڤەعام پاشا لە جێی ئەوانە قەڵغانی بڕۆنزی دروستکرد و دایە دەستی سەرکردەی پاسەوانەکانی دەروازەی کۆشکی شاهانە. 10
O rei Roboão fez escudos de bronze em seu lugar, e os entregou às mãos dos capitães da guarda, que guardavam a porta da casa do rei.
هەر کاتێک پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دەچوو، پاسەوانەکان قەڵغانەکانیان هەڵدەگرت و لەگەڵیدا دەچوون، پاشان دەیانگەڕاندەوە ژووری پاسەوانەکان. 11
Tantas vezes quanto o rei entrava na casa de Yahweh, o guarda vinha e os carregava, depois os trazia de volta para a sala da guarda.
لەبەر ئەوەی ڕەحەڤەعام خۆی نزم کردەوە، تووڕەییەکەی یەزدان دامرکایەوە و بە تەواوی لەناوی نەبرد، هەروەها هەندێک کاری چاکیش لە یەهودا بەدی کراوە. 12
Quando ele se humilhou, a ira de Iavé se desviou dele, para não destruí-lo completamente. Além disso, havia coisas boas encontradas em Judá.
ڕەحەڤەعام پاشا دەسەڵاتی خۆی لە ئۆرشەلیم بەهێز کرد و بەردەوام بوو لە پاشایەتیکردنی، تەمەنی چل و یەک ساڵ بوو کاتێک بوو بە پاشا و حەڤدە ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ئەو شارەی کە یەزدان هەڵیبژارد لەنێو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا هەتا ناوی خۆی تێیدا دابنێت. دایکیشی ناوی نەعمای عەمۆنی بوو. 13
Então o rei Roboão se fortaleceu em Jerusalém e reinou; pois Roboão tinha quarenta e um anos quando começou a reinar, e reinou dezessete anos em Jerusalém, a cidade que Javé havia escolhido de todas as tribos de Israel para colocar seu nome lá. O nome de sua mãe era Naamah, a amonita.
ئەو خراپەکاری کرد، چونکە بە هەموو دڵ ڕووی لە خودا نەکردبوو. 14
Ele fez o que era maligno, porque não se dispôs a buscar a Iavé.
ڕووداوەکانی پاشایەتی ڕەحەڤەعام لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی لە تۆمارەکانی شەمەعیا پێغەمبەر و لە بینینەکانی عیدۆ دەربارەی ڕەچەڵەکەکان نووسراون. بەردەوام جەنگ لەنێوان ڕەحەڤەعام و یارۆڤعام هەبوو. 15
Agora os atos de Roboão, primeiro e último, não estão escritos nas histórias de Semaías, o profeta, e de Ido, o vidente, nas genealogias? Havia guerras entre Roboão e Jeroboão continuamente.
ئیتر ڕەحەڤەعام لەگەڵ باوباپیرانی سەری نایەوە و لە شاری داود بە خاک سپێردرا، ئەبیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 16
Rehoboam dormiu com seus pais, e foi enterrado na cidade de David; e Abias, seu filho, reinou em seu lugar.

< دووەم پوختەی مێژوو 12 >