< دووەم پوختەی مێژوو 11 >

کاتێک ڕەحەڤەعام گەیشتە ئۆرشەلیم، بنەماڵەی یەهودا و بنیامینی کۆکردەوە، سەد و هەشتا هەزار جەنگاوەری هەڵبژارد، هەتا لە دژی ئیسرائیل بجەنگن و پاشایەتییەکە بۆ ڕەحەڤەعام بگەڕێننەوە. 1
When Rehoboam had come to Jerusalem, he assembled the house of Judah and Benjamin, one hundred eighty thousand chosen men who were warriors, to fight against Israel, to bring the kingdom again to Rehoboam.
بەڵام پەیامی یەزدان بۆ شەمەعیای پیاوی خودا هات: 2
But the LORD’s word came to Shemaiah the man of God, saying,
«بە ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمان، پاشای یەهودا و بە هەموو نەوەی ئیسرائیل لە یەهودا و بنیامین بڵێ، 3
“Speak to Rehoboam the son of Solomon, king of Judah, and to all Israel in Judah and Benjamin, saying,
”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: مەچن و لە دژی براکانتان مەجەنگن. هەریەکە و بۆ ماڵەکەی خۆی بگەڕێتەوە، چونکە ئەمە لەلایەن منەوەیە.“» ئەوانیش گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان بوون و هێرشیان نەکردە سەر یارۆڤعام و کشانەوە. 4
‘The LORD says, “You shall not go up, nor fight against your brothers! Every man return to his house; for this thing is of me.”’” So they listened to the LORD’s words, and returned from going against Jeroboam.
ڕەحەڤەعام لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو و لە یەهودا چەند شارێکی قەڵابەندی بنیاد نایەوە، 5
Rehoboam lived in Jerusalem, and built cities for defense in Judah.
وەک بێت‌لەحم، عێتام، تەقۆعە، 6
He built Bethlehem, Etam, Tekoa,
بێت‌چوور، سۆخۆ، عەدولام، 7
Beth Zur, Soco, Adullam,
گەت، مارێشا، زیف، 8
Gath, Mareshah, Ziph,
ئەدۆرەیم، لاخیش، عەزێقا، 9
Adoraim, Lachish, Azekah,
چۆرعا، ئەیالۆن و حەبرۆن. ئەم شارە قەڵابەندانە لەناو خاکی یەهودا و بنیامین بوون. 10
Zorah, Aijalon, and Hebron, which are fortified cities in Judah and in Benjamin.
جا قەڵاکانی بەهێز کرد و فەرماندەکان و ئەمبارەکانی خواردن و زەیت و شەرابی تێیاندا دانا. 11
He fortified the strongholds and put captains in them with stores of food, oil and wine.
لە هەموو شارێکیش قەڵغان و ڕمی دانا و زۆر بەهێزی کردن، یەهودا و بنیامینی لەژێر دەسەڵاتی خۆی هێشتەوە. 12
He put shields and spears in every city, and made them exceedingly strong. Judah and Benjamin belonged to him.
کاهین و لێڤییەکانیش لە هەموو سنوورەکانی خۆیانەوە لە سەرتاسەری ئیسرائیلدا هاتن و لایەنگری ئەمیان کرد. 13
The priests and the Levites who were in all Israel stood with him out of all their territory.
هەروەها لێڤییەکان لەوەڕگاکانیان و موڵکەکانیان بەجێهێشت و چوون بۆ یەهودا و بۆ ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی یارۆڤعام و کوڕەکانی ڕەتیان کردنەوە کە کاهینیێتی بۆ یەزدان بکەن. 14
For the Levites left their pasture lands and their possessions, and came to Judah and Jerusalem; for Jeroboam and his sons cast them off, that they should not execute the priest’s office to the LORD.
جا یارۆڤعام بۆ خۆی چەند کاهینێکی دانا بۆ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان و بۆ ئەو بتانەی کە لە شێوەی تەگە و گوێرەکە دروستی کردن. 15
He himself appointed priests for the high places, for the male goat and calf idols which he had made.
ئەوانەی لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل کە بە هەموو دڵ ڕوویان لە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دەکرد، دوای لێڤییەکان کەوتن و چوونە ئۆرشەلیم هەتا قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان بکەن. 16
After them, out of all the tribes of Israel, those who set their hearts to seek the LORD, the God of Israel, came to Jerusalem to sacrifice to the LORD, the God of their fathers.
جا پاشایەتییەکەی یەهودایان بەهێز کرد و سێ ساڵ پاڵپشتی ڕەحەڤەعامی کوڕی سلێمانیان کرد، چونکە سێ ساڵ ڕێگای داود و سلێمانیان گرتەبەر. 17
So they strengthened the kingdom of Judah and made Rehoboam the son of Solomon strong for three years, for they walked three years in the way of David and Solomon.
ڕەحەڤەعام ماحەلەتی کچی یەریمۆتی کوڕی داودی هێنا، کە دایکی ئەبیهەیلی کچی ئەلیابی کوڕی یەسا بوو. 18
Rehoboam took a wife for himself, Mahalath the daughter of Jerimoth the son of David and of Abihail the daughter of Eliab the son of Jesse.
ماحەلەتیش ئەم کوڕانەی بۆ خستەوە: یەعوش، شەمەریاهو و زەهەم. 19
She bore him sons: Jeush, Shemariah, and Zaham.
پاشان ڕەحەڤەعام مەعکای کچی ئەبشالۆمی هێنا، ئەویش ئەبیا و عەتەی و زیزا و شەلۆمیتی بۆ خستەوە. 20
After her, he took Maacah the granddaughter of Absalom; and she bore him Abijah, Attai, Ziza, and Shelomith.
ڕەحەڤەعام مەعکای کچی ئەبشالۆمی لە هەموو ژن و کەنیزەکانی دیکەی خۆی زیاتر خۆشدەویست، چونکە هەژدە ژن و شەست کەنیزەی هەبوو، بیست و هەشت کوڕ و شەست کچیشی بوو. 21
Rehoboam loved Maacah the granddaughter of Absalom above all his wives and his concubines; for he took eighteen wives and sixty concubines, and became the father of twenty-eight sons and sixty daughters.
ڕەحەڤەعام ئەبیای کوڕی کە لە مەعکای بوو، لەنێو براکانی کرد بە میر هەتا لە جێی خۆی بیکات بە پاشا. 22
Rehoboam appointed Abijah the son of Maacah to be chief, the prince among his brothers, for he intended to make him king.
جا ڕەحەڤەعام بە داناییەوە کوڕەکانی بەناو هەموو ناوچەکانی یەهودا و بنیامیندا لە هەموو شارە قەڵابەندەکان بڵاو کردەوە و خواردنی زۆری پێدان و ژنی زۆریشی بۆ هێنان. 23
He dealt wisely, and dispersed some of his sons throughout all the lands of Judah and Benjamin, to every fortified city. He gave them food in abundance; and he sought many wives for them.

< دووەم پوختەی مێژوو 11 >