< دووەم پوختەی مێژوو 1 >
سلێمانی کوڕی داود دەسەڵاتی خۆی بەسەر پاشایەتییەکەیدا بەهێز کرد، چونکە یەزدانی پەروەردگاری خۆی لەگەڵی بوو، زۆر مەزنی کرد. | 1 |
Un Salamans, Dāvida dēls, palika spēcīgs savā ķēniņa valdībā, jo Tas Kungs, viņa Dievs, bija ar to un darīja to ļoti lielu.
پاشان سلێمان قسەی لەگەڵ هەموو ئیسرائیل کرد، لەگەڵ فەرماندەکانی هەزاران و سەدان، هەروەها دادوەرەکان و هەموو سەرکردەکان لە هەموو ئیسرائیل کە گەورەی بنەماڵەکان بوون. | 2 |
Un Salamans sacīja uz visu Israēli, uz tūkstošniekiem un simtniekiem un tiesnešiem un visiem Israēla lielkungiem, tēvu namu virsniekiem,
ئیتر سلێمان و هەموو کۆمەڵەکە لەگەڵی چوونە سەر ئەو نزرگەیەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆنە، چونکە چادری چاوپێکەوتنی خودا کە موسای بەندەی یەزدان لە چۆڵەوانیدا دروستی کرد، لەوێ بوو. | 3 |
Ka tie noietu, Salamans un visa draudze līdz ar viņu, uz to kalnu Gibeonā, jo tur bija Dieva saiešanas telts, ko Mozus, Tā Kunga kalps, tuksnesī bija taisījis.
داود لە قیریەت یەعاریمەوە سندوقی خودای هێنا بۆ ئەو شوێنەی کە ئامادەی کردبوو، لەبەر ئەوە لە ئۆرشەلیم چادرێکی بۆ هەڵدابوو. | 4 |
Bet Dieva šķirstu Dāvids bija atvedis no Kiriat Jearimas uz to vietu, ko Dāvids tam bija sataisījis, jo viņš tam bija uzcēlis telti Jeruzālemē.
بەڵام ئەو قوربانگا بڕۆنزییەی کە بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حوور دروستی کردبوو، لە گبعۆن لەبەردەم چادرەکەی پەرستنی یەزدان بوو، ئیتر سلێمان و کۆمەڵەکە لەوێ پرسیاریان لە یەزدان کرد. | 5 |
Tur bija arī vara altāris, ko Becaleēls, Urus dēls, Ura dēla dēls, bija taisījis priekš Tā Kunga dzīvokļa, un Salamans un tā draudze to apmeklēja.
سلێمان لە یەزدان چووە پێشەوە و هەزار قوربانی سووتاندنی سەرخستە سەر قوربانگا بڕۆنزییەکە کە لەبەردەم چادری چاوپێکەوتندا بوو. | 6 |
Un Salamans tur upurēja priekš Tā Kunga vaiga uz vara altāra saiešanas telts priekšā, un viņš upurēja uz tā tūkstoš dedzināmos upurus.
لەو شەوەدا خودا بۆ سلێمان دەرکەوت و پێی فەرموو: «داوا بکە، چیت پێ بدەم؟» | 7 |
Tanī naktī Dievs parādījās Salamanam un uz to sacīja: lūdz, ko Man tev būs dot.
سلێمانیش بە خودای گوت: «تۆ لەگەڵ داودی باوکم چاکەی گەورەت کردووە، منت لە جێی ئەو کردووەتە پاشا. | 8 |
Un Salamans sacīja uz Dievu: manam tēvam Dāvidam Tu esi parādījis lielu žēlastību un mani Tu esi cēlis par ķēniņu viņa vietā.
ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگار، با بەڵێنەکەت لەگەڵ داودی باوکمدا بچەسپێت، چونکە تۆ منت کردووەتە پاشای گەلێکی زۆر کە وەک خۆڵی زەوییە. | 9 |
Tad nu, Kungs Dievs, lai Tavs vārds tiešām tā notiek, kā Tu esi runājis uz manu tēvu Dāvidu, jo Tu mani esi cēlis par ķēniņu pār ļaudīm, kuru tik daudz, kā zemes pīšļu.
ئێستا دانایی و زانینم پێ ببەخشە بۆ ئەوەی ڕابەرایەتی ئەم گەلە بکەم، چونکە کێ دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی ئەم گەلە گەورەیەت بکات؟» | 10 |
Tad dod man nu gudrību un saprašanu, ka es šo ļaužu priekšā izeju un ieeju, jo kas varētu tiesāt šo Tavu lielo tautu?
خوداش بە سلێمانی فەرموو: «لەبەر ئەوەی ئەمە لە دڵتدا بوو و داوای دەوڵەمەندی و سامان و پایەداری و مردنی دوژمنەکانت نەکرد، هەروەها داوای تەمەن درێژیت نەکرد، بەڵکو داوای دانایی و زانینت بۆ خۆت کرد، بۆ ئەوەی دادوەرایەتی گەلەکەم بکەیت، ئەوەی تۆم کردووەتە پاشای، | 11 |
Tad Dievs sacīja uz Salamanu: tāpēc ka tas ir tavā sirdī, un tu neesi lūdzies nedz bagātību, nedz mantas, nedz godu, nedz savu ienaidnieku dvēseles, nedz ilgu mūžu, bet esi izlūdzies gudrību un saprašanu, Manus ļaudis tiesāt, pār ko Es tevi esmu iecēlis par ķēniņu,
ئەوا دانایی و زانینت پێ دەبەخشم. سەرباری ئەوەش دەوڵەمەندی و پارە و پوول و پایەدارییەکی وات پێ دەبەخشم کە شتی وا نەبووبێت بۆ پاشاکانی پێش تۆ و بۆ ئەوانەی لەدوای تۆش دێن.» | 12 |
Tad tev taps dota gudrība un saprašana, un bagātību un mantas un godu arīdzan Es tev došu, kā nevienam ķēniņam nav bijis priekš tevis un pēc tevis arī nevienam nebūs.
پاشان سلێمان لە چادری چاوپێکەوتنەوە کە لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو چوو بۆ ئۆرشەلیم و پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. | 13 |
Tā Salamans nonāca Jeruzālemē no tā kalna Gibeonā, no saiešanas telts, un viņš valdīja pār Israēli.
سلێمان گالیسکە و ئەسپ سواری کۆکردەوە، هەزار و چوار سەد گالیسکە و دوازدە هەزار ئەسپ سواری هەبوو. لە شارەکانی گالیسکەکان و لەگەڵ خۆیدا لە ئۆرشەلیم داینان. | 14 |
Un Salamans sakrāja ratus un jātniekus, un viņam bija tūkstoš četrsimt rati un divpadsmit tūkstoš jātnieki, un viņš tos lika ratu pilsētās un pie ķēniņa Jeruzālemē.
پاشا کارێکی وای کرد کە لە ئۆرشەلیم زێڕ و زیو وەک بەردیان لێ بێت، دار ئورزیش لە زۆری وەک دار هەنجیری زوورگەکان بێت. | 15 |
Un ķēniņš darīja, ka sudraba un zelta bija Jeruzālemē tik daudz, kā akmeņu, un ciedru koku tik daudz, kā meža vīģes koku ielejās.
ئەسپەکانی سلێمان لە میسر و لە قەڤێیەوە هاوردە دەکران. بازرگانەکانی پاشا لە قەڤێیەوە بە نرخی بازاڕ وەریاندەگرتن. | 16 |
Un Salamanam veda zirgus no Ēģiptes un visādas preces, un ķēniņa tirgotāji pirka tās preces.
گالیسکە لە میسرەوە بە شەش سەد شاقل زیو و ئەسپیش بە سەد و پەنجا هاوردەیان دەکرد، هەروەها بۆ هەموو پاشاکانی حیتی و ئارامی هەناردەیان دەکرد. | 17 |
Un tie gāja un atveda no Ēģiptes ratus par sešsimt sudraba gabaliem, un vienu zirgu par simt piecdesmit. Un viņi tos izveda arī visiem Hetiešu ķēniņiem un Sīriešu ķēniņiem.