< یەکەم تیمۆساوس 6 >

هەموو ئەوانەی لەژێر نیری کۆیلایەتیدان، با گەورەکانیان بە شیاوی ئەوپەڕی ڕێز بزانن، تاکو کفر بە ناوی خودا و فێرکردنەکەی نەکرێت. 1
Ĉiuj subjugaj sklavoj rigardu siajn estrojn kiel indajn je ĉia honoro, por ke la nomo de Dio kaj la doktrino ne estu blasfemataj.
ئەوانەی گەورەکانیان باوەڕدارن با سووکایەتییان پێ نەکەن، چونکە برای باوەڕدارن. لە جێگەی ئەوە، با زیاتر خزمەتیان بکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانەی سوود لە خزمەتیان وەردەگرن باوەڕدار و خۆشەویستن. جا ئەمانەیان فێربکە و هانیان بدە. 2
Kaj tiuj, kiuj havas kredantajn estrojn, ne malestimu ilin tial, ke ili estas fratoj, sed servu al ili tiom pli, ĉar tiuj, kiuj partoprenas en la Didonaco, estas fidelaj kaj amataj. Tion instruu kaj konsilu.
ئەگەر کەسێک بە جۆرێکی دیکە خەڵک فێردەکات کە ناگونجێت لەگەڵ پەیامی دروستی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و لەگەڵ ئەو فێرکردنەی لەسەر لەخواترسی ڕاوەستاوە، 3
Se iu instruas malsame kaj ne konsentas al sanaj vortoj, la vortoj de nia Sinjoro Jesuo Kristo, kaj al la laŭpieca doktrino,
ئەوا لووتبەرزە و هیچ تێناگات، حەز لە شەڕەقسە و دەمەقاڵێ دەکات کە دەبێتە هۆی چاوپیسی، ناکۆکی، بوختان، گومانی خراپ و 4
tiu estas fanfaronema, nenion sciante, sed malsana je demandoj kaj privortaj diskutoj, de kiuj naskiĝas envio, malpaco, mallaŭdoj, malbonaj suspektoj,
ململانێ. ئەمانەش ئەو کەسانە دەیکەن کە بیریان خراپ بووە و ڕاستییان لێ ون بووە و لەخواترسی بە بازرگانی دادەنێن. 5
disputadoj de homoj mense perversigitaj kaj senigitaj je la vero, supozantaj, ke la pieco estas gajnilo.
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە. 6
Sed la pieco kun kontenteco estas granda gajnilo;
لەبەر ئەوەی هیچمان نەهێناوە بۆ جیهان، ئاشکرایە ناتوانین هیچیشی لێ ببەینە دەرەوە. 7
ĉar ni nenion enportis en la mondon, kaj ni ne povas ion forporti;
جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین. 8
sed havante manĝaĵojn kaj vestojn, ni estos per tio kontentaj.
بەڵام ئەوانەی حەز دەکەن دەوڵەمەند بن، دەکەونە تاقیکردنەوە و داوەوە، هەروەها دەکەونە نێو زۆر ئارەزووی گەوجانە و زیانبەخشەوە، کە وا دەکات مرۆڤ تێبکەوێت و لەناوبچێت. 9
Tamen tiuj, kiuj volas riĉiĝi, falas en tenton kaj kaptilon kaj multajn malsaĝajn kaj malutilajn dezirojn tiajn, kiaj dronigas la homojn en detruo kaj pereo.
لەبەر ئەوەی خۆشویستنی پارە یەکێکە لە سەرچاوەکانی هەموو جۆرە خراپەکارییەک، هەندێک کەس بەدوایدا گەڕان ون بوون لە باوەڕەکەیان و خۆیان تووشی ئازارێکی زۆر کرد. 10
Ĉar la amo al mono estas radiko de ĉia malbono; celante al tio, kelkaj forvagis de la fido kaj sin trapikis per multaj malĝojoj.
بەڵام تۆ، ئەی پیاوی خودا لەم شتانە ڕابکە. بەدوای ڕاستودروستی و لەخواترسی و باوەڕ و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن و دڵنەرمیدا بگەڕێ. 11
Sed vi, ho homo de Dio, forsaviĝu de tiaj aferoj, kaj sekvu justecon, piecon, fidon, amon, paciencon, mildecon.
لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا. (aiōnios g166) 12
Batalu la bonan batalon de la fido, kaj ektenu la eternan vivon, al kiu vi estas vokita kaj konfesis la bonan konfeson antaŭ multaj atestantoj. (aiōnios g166)
ڕاتدەسپێرم لەبەردەم خودا، ئەوەی ژیان بە هەمووان دەدات و لەبەردەم عیسای مەسیح، ئەوەی شایەتی باشی دا لەلای پیلاتۆسی پۆنتی، 13
Mi vin admonas antaŭ Dio, kiu ĉion vivigadas, kaj antaŭ Kristo Jesuo, kiu antaŭ Pontio Pilato atestis la bonan konfeson,
کە بە پاکی و بێ گلەیی ئەو ڕاسپاردانە بپارێزیت، هەتا ڕۆژی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، 14
ke vi plenumu la ordonon sen makulo, sen riproĉo, ĝis la apero de nia Sinjoro Jesuo Kristo,
ئەوەی خودا لە کاتی دیاریکراو دەریدەخات. خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان، 15
kiun aperon en Siaj propraj tempoj montros Tiu, kiu estas la benata kaj sola Potenculo, la Reĝo de reĝoj kaj Sinjoro de sinjoroj,
تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین. (aiōnios g166) 16
kiu sola havas senmortecon, loĝante en lumo neatingebla, kaj kiun neniu vidis nek povas vidi, al kiu estu honoro kaj potenco eterna. Amen. (aiōnios g166)
دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆژگارە ڕابسپێرە لووتبەرز نەبن و هیوایان بە سامانی لەناوچوو نەبێت، بەڵکو بە خودا، کە هەموو شتێکمان بە تێروپڕی دەداتێ تاکو خۆشیی لێ ببینین. (aiōn g165) 17
Admonu tiujn, kiuj estas riĉaj en la nuna mondo, ke ili ne estu arogantaj, kaj ke ili apogu sian esperon ne sur la malcertecon de la riĉo, sed sur Dion, kiu donas al ni riĉe ĉion por ĝuado; (aiōn g165)
ڕایانبسپێرە چاکە بکەن و لە کاری چاکەدا دەوڵەمەند بن، دڵفراوان بن و ئامادەبن بەشی خەڵکی دیکە بدەن، 18
ke ili bone agadu, ke ili estu riĉaj je bonaj faroj, ke ili estu pretaj disdoni, simpatiemaj;
بەم شێوەیە گەنجینە و بناغەیەکی چاک بۆ دواڕۆژ دادەنێن و ژیانێکی ڕاستەقینە بەدەستدەهێنن. 19
provizante por si bonan fundamenton kontraŭ la venonta tempo, por ke ili ektenu la efektivan vivon.
تیمۆساوس، سپاردەکە بپارێزە. خۆت دووربخەرەوە لە هەموو کفرێکی هیچوپووچ و لەو وتە بێ کەڵکانەی بە درۆ ناونراون زانست، 20
Ho Timoteo, gardu tion, kio estas komisiita al vi, deturnante vin for de la babiladoj kaj kontraŭparoloj de la falsenomata scio;
کە هەندێک کردیانە پیشە و لە ڕێگای باوەڕەکە گومڕا بوون. با نیعمەتتان لەگەڵ بێت. 21
kiun konfesante, kelkaj maltrafis rilate la fidon. Graco estu kun vi.

< یەکەم تیمۆساوس 6 >