< یەکەم تیمۆساوس 6 >
هەموو ئەوانەی لەژێر نیری کۆیلایەتیدان، با گەورەکانیان بە شیاوی ئەوپەڕی ڕێز بزانن، تاکو کفر بە ناوی خودا و فێرکردنەکەی نەکرێت. | 1 |
LET as many slaves as are under the yoke account their own masters worthy of all honour, that the name of God and the doctrine be not blasphemed.
ئەوانەی گەورەکانیان باوەڕدارن با سووکایەتییان پێ نەکەن، چونکە برای باوەڕدارن. لە جێگەی ئەوە، با زیاتر خزمەتیان بکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانەی سوود لە خزمەتیان وەردەگرن باوەڕدار و خۆشەویستن. جا ئەمانەیان فێربکە و هانیان بدە. | 2 |
But they who have believing masters, let them not think less of them, because they are brethren; but serve them the rather, because they are faithful and beloved, who have equally partaken of the benefit. These things teach and enjoin.
ئەگەر کەسێک بە جۆرێکی دیکە خەڵک فێردەکات کە ناگونجێت لەگەڵ پەیامی دروستی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و لەگەڵ ئەو فێرکردنەی لەسەر لەخواترسی ڕاوەستاوە، | 3 |
If any man teach another doctrine, and attend not to the sound words, which are those of Jesus Christ our Lord, and to the doctrine which is according to godliness;
ئەوا لووتبەرزە و هیچ تێناگات، حەز لە شەڕەقسە و دەمەقاڵێ دەکات کە دەبێتە هۆی چاوپیسی، ناکۆکی، بوختان، گومانی خراپ و | 4 |
he is conceited, knowing nothing, but delirious with disputes and quarrels about words, from whence come wrath, contentions, evil speakings, wrong suspicions,
ململانێ. ئەمانەش ئەو کەسانە دەیکەن کە بیریان خراپ بووە و ڕاستییان لێ ون بووە و لەخواترسی بە بازرگانی دادەنێن. | 5 |
perverse wranglings of men corrupt in mind, and destitute of truth, who think to make gain of godliness; depart from such men.
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە. | 6 |
But godliness with contentment is great gain.
لەبەر ئەوەی هیچمان نەهێناوە بۆ جیهان، ئاشکرایە ناتوانین هیچیشی لێ ببەینە دەرەوە. | 7 |
For that we brought nothing into the world is evident, neither can we carry any thing out of it.
جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین. | 8 |
Having then food and raiment, let us be therewith content.
بەڵام ئەوانەی حەز دەکەن دەوڵەمەند بن، دەکەونە تاقیکردنەوە و داوەوە، هەروەها دەکەونە نێو زۆر ئارەزووی گەوجانە و زیانبەخشەوە، کە وا دەکات مرۆڤ تێبکەوێت و لەناوبچێت. | 9 |
For they who will be rich fall into temptation and a snare, and into many foolish and hurtful passions, which sink men in the abyss of destruction and perdition.
لەبەر ئەوەی خۆشویستنی پارە یەکێکە لە سەرچاوەکانی هەموو جۆرە خراپەکارییەک، هەندێک کەس بەدوایدا گەڕان ون بوون لە باوەڕەکەیان و خۆیان تووشی ئازارێکی زۆر کرد. | 10 |
For the love of money is the root of all evils, which some coveting, have wandered away from the faith, and pierced themselves through with many sorrows.
بەڵام تۆ، ئەی پیاوی خودا لەم شتانە ڕابکە. بەدوای ڕاستودروستی و لەخواترسی و باوەڕ و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن و دڵنەرمیدا بگەڕێ. | 11 |
But thou, O man of God, flee from these things; but pursue righteousness, godliness, faith, love, patience, meekness.
لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا. (aiōnios ) | 12 |
Strain every nerve in the noble conflict of faith, lay fast hold on eternal life, unto which also thou hast been called, and hast confessed the good confession before many witnesses. (aiōnios )
ڕاتدەسپێرم لەبەردەم خودا، ئەوەی ژیان بە هەمووان دەدات و لەبەردەم عیسای مەسیح، ئەوەی شایەتی باشی دا لەلای پیلاتۆسی پۆنتی، | 13 |
I conjure thee in the presence of God, who giveth life to all things, and of Christ Jesus, who witnessed that noble confession before Pontius Pilate;
کە بە پاکی و بێ گلەیی ئەو ڕاسپاردانە بپارێزیت، هەتا ڕۆژی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، | 14 |
that thou observe this injunction spotless, irreproachable, unto the appearing of our Lord Jesus Christ:
ئەوەی خودا لە کاتی دیاریکراو دەریدەخات. خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان، | 15 |
which in his own appointed times he will shew forth, who is the blessed and only Potentate, the King of kings, and Lord of lords;
تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین. (aiōnios ) | 16 |
who alone possesseth immortality, inhabiting light inaccessible, whom no man hath seen, nor can see: to whom be honour and glory eternal. Amen. (aiōnios )
دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆژگارە ڕابسپێرە لووتبەرز نەبن و هیوایان بە سامانی لەناوچوو نەبێت، بەڵکو بە خودا، کە هەموو شتێکمان بە تێروپڕی دەداتێ تاکو خۆشیی لێ ببینین. (aiōn ) | 17 |
Charge the rich in this world not to be lifted up with pride, nor to trust on the stability of wealth, but on the living God, who giveth us richly all things for our enjoyment; (aiōn )
ڕایانبسپێرە چاکە بکەن و لە کاری چاکەدا دەوڵەمەند بن، دڵفراوان بن و ئامادەبن بەشی خەڵکی دیکە بدەن، | 18 |
to do good, to be rich in generous actions, to take pleasure in liberality, ready to distribute;
بەم شێوەیە گەنجینە و بناغەیەکی چاک بۆ دواڕۆژ دادەنێن و ژیانێکی ڕاستەقینە بەدەستدەهێنن. | 19 |
laying up treasure for themselves a noble foundation against the time to come, that they may lay hold on eternal life.
تیمۆساوس، سپاردەکە بپارێزە. خۆت دووربخەرەوە لە هەموو کفرێکی هیچوپووچ و لەو وتە بێ کەڵکانەی بە درۆ ناونراون زانست، | 20 |
O Timothy, guard the sacred deposit, avoiding profane trifling talk, and antitheses of misnamed science:
کە هەندێک کردیانە پیشە و لە ڕێگای باوەڕەکە گومڕا بوون. با نیعمەتتان لەگەڵ بێت. | 21 |
which some affecting have erred concerning the faith. Grace be with thee.―Amen. The first epistle was written from Laodicea, which is the metropolis of Phrygia Pacatiana.