< یەکەم تیمۆساوس 3 >

ئەم قسەیە ڕاستە: ئەگەر یەکێک چاوی لە چاودێری بێت، حەزی لە چاکەکارییە. 1
این گفته کاملاً قابل اعتماد و درست است که اگر کسی در اشتیاق منصبِ نظارت بر کلیسا باشد، در آرزوی کاری شریف و آبرومندانه است.
چاودێر دەبێت گلەیی لەسەر نەبێت، مێردی یەک ژن بێت، وریا و ژیر و بەڕێز و میوان دۆست بێت، بتوانێت خەڵک فێربکات، 2
اما ناظر کلیسا باید شخصی بی‌عیب و نقص، شوهر وفادار یک زن، اهل اعتدال و ملایمت، خویشتندار، محترم، میهمان‌نواز و مشتاق تعلیم دادن کلام خدا باشد.
سەرخۆش و توندوتیژ نەبێت، بەڵکو دڵنەرم بێت، شەڕفرۆش نەبێت، حەزی لە پارە نەبێت. 3
همچنین نباید مشروبخوار و تندخو باشد، بلکه نرم‌خو، و از دعوا و منازعه بپرهیزد، و پولدوست نیز نباشد.
خێزانەکەی باش بەڕێوە ببات، منداڵەکانی بەوپەڕی ڕێزەوە ملکەچ بن. 4
باید بتواند امور خانوادۀ خود را به‌خوبی اداره کند، و مراقب باشد که فرزندانش از او اطاعت کرده، وی و سایرین را احترام کنند،
ئەگەر کەسێک نەزانێت خێزانەکەی بەڕێوە ببات، چۆن چاودێری کڵێسای خودا دەکات؟ 5
زیرا اگر کسی نتواند خانوادهٔ خود را اداره کند، چگونه خواهد توانست کلیسای خدا را اداره و خدمت نماید؟
تازە نەبێت لە باوەڕ، نەوەک لووتبەرز بێت و هەمان سزای شەیتانی بەسەردا بدرێت. 6
ناظر نباید تازه ایمان باشد، زیرا ممکن است دچار غرور گردد و به محکومیتی دچار شود که ابلیس نیز دچار شد.
دەبێت ناوبانگی باش بێت لەلای ئەوانەی لە دەرەوەن، نەوەک قسەی بێتە سەر و بکەوێتە بەر داوی شەیتان. 7
او در خارج از کلیسا، در میان مردم غیرمسیحی نیز باید نامی نیک داشته باشد، تا ابلیس نتواند او را به‌وسیلۀ اتهامات گوناگون به دام بیندازد، و دست و پای او را برای خدمت به اعضای کلیسا ببندد.
خزمەتکارانیش دەبێت بەڕێز بن، دوو زمان نەبن، شەراب زۆر نەخۆنەوە، چاویان لە دەستکەوتی ناڕەوا نەبێت، 8
به همین شکل، شمّاسان که دستیاران ناظران کلیسا هستند، باید اشخاصی محترم و موقّر باشند. باید از ریاکاری و دورویی دوری کنند، و از افراط در شراب‌خواری بپرهیزند، و در پی منافع مالی نامشروع نباشند؛
بە ویژدانێکی پاک دەست بە ڕاستییە قووڵەکانی باوەڕەکەوە بگرن. 9
بلکه باید به حقایق عمیق ایمان متعهد باشند، و با وجدانی آسوده زندگی کنند.
با یەکەم جار تاقی بکرێنەوە، کە بێ گلەیی بوون، با وەک خزمەتکار خزمەت بکەن. 10
اما پیش از آنکه کسی را به مقام شماسی بگماری، اول وظایف دیگری در کلیسا به او محول کن، تا خصوصیات و توانایی‌های او را بیازمایی. اگر از عهدهٔ انجام وظایفش به خوبی برآمد، آنگاه او را به شماسی منصوب کن.
ژنەکانیش دەبێت بەڕێز بن، بوختانکەر نەبن، وریا بن، لە هەموو شتێکدا دڵسۆز بن. 11
زنان ایشان نیز باید محترم و باوقار باشند و دربارهٔ دیگران بدگویی نکنند، بلکه خویشتندار بوده، در هر امری قابل اعتماد باشند.
با خزمەتکار مێردی یەک ژن بێت و ماڵ و منداڵی باش بەڕێوە ببات. 12
شماس باید فقط یک زن داشته باشد و نسبت به او وفادار بوده، سرپرست خوبی برای خانوادهٔ خود باشد.
ئەوانەی باش خزمەتیان کردووە، پلەیەکی باش و متمانەیەکی زۆر لە باوەڕیان بە عیسای مەسیح بەدەستدەهێنن. 13
شماسانی که خوب خدمت کنند، اجر خوبی به دست خواهند آورد، زیرا هم مورد احترام مردم خواهند بود و هم ایمان و اعتمادشان به مسیح عیسی نیرومندتر خواهد گردید.
هەرچەندە هیوادارم زوو بێمە لات، بەڵام ئەمانەت بۆ دەنووسم، 14
با اینکه امیدوارم به‌زودی نزد تو بیایم، اما این نکات را می‌نویسم،
تاکو ئەگەر من لە هاتنم دواکەوتم، تۆ بزانی خەڵک چۆن لە ماڵی خودا ڕەفتار بکەن، کە کڵێسای خودای زیندووە و کۆڵەکە و بناغەی ڕاستییە. 15
تا اگر آمدنم به تأخیر افتاد، بدانی در خانۀ خدا چگونه باید رفتار کرد، خانه‌ای که کلیسای خدای زنده است و ستون و بنیان حقیقت.
بێگومان نهێنی لەخواترسی گەورەیە، کە ئەمەیە: «ئەو لە جەستەدا دەرکەوت، لەلایەن ڕۆحی پیرۆزەوە پاکانەی بۆ کرا، لەلایەن فریشتەکانەوە بینرا، لەنێو نەتەوەکان جاڕی بۆ درا، لە جیهاندا باوەڕی پێ هێنرا و لە شکۆمەندیدا بەرزکرایەوە.» 16
بدون هیچ‌گونه تردید، راز دینداری که آشکار شده، عظیم است، این راز که او در جسم ظاهر شد، و از سوی روح‌القدس تصدیق گردید، فرشتگان او را دیدند، در میان ملت‌ها دربارۀ او موعظه شد، در جهان به او ایمان آوردند، و در جلال به بالا برده شد.

< یەکەم تیمۆساوس 3 >