< یەکەم سالۆنیکی 3 >
بۆیە، کاتێک بەرگەی دووری ئێوەمان نەگرت، بە باشمان زانی بە تەنها لە ئەسینا بمێنینەوە. | 1 |
Wherefore being able to contain no longer, we were content to be left alone at Athens,
تیمۆساوسمان نارد کە برا و هاوکارمانە بۆ خودا لە مزگێنیی مەسیحدا، بۆ ئەوەی باوەڕتان بەهێز بکات و هانتان بدات، | 2 |
and sent Timothy our brother, and a minister of God, and our fellow-labourer in the gospel of Christ, to establish and exhort you concerning your faith;
تاکو لەم ناخۆشیانەدا کەس نەهەژێت. خۆتان دەزانن کە بۆ ئەمە دیاری کراوین. | 3 |
that no one might be shaken by these afflictions: for ye yourselves know that we are appointed hereunto.
لە ڕاستیدا، کاتێک لەلاتان بووین، بەردەوام پێمان گوتوون کە تووشی چەوسانەوە دەبین، وەک دەزانن ڕوویدا. | 4 |
For when we were with you, we told you before that we should be afflicted, as it came to pass, and ye know.
لەبەر ئەوە منیش کاتێک بەرگەم نەگرت، تیمۆساوسم نارد بۆ ئەوەی دۆخی باوەڕتان بزانم، نەوەک تاقیکەرەوە تاقی کردبنەوە و ڕەنجمان بەفیڕۆ بچێت. | 5 |
For this cause being able to wait no longer, I sent to know the state of your faith, least the tempter should have tempted you, and our labor have been in vain.
بەڵام ئێستا تیمۆساوس لەلای ئێوەوە هاتەوە بۆ لامان، مژدەی باوەڕ و خۆشەویستی ئێوەی پێداین، هەروەها چۆن هەردەم بە چاکە یادمان دەکەن و پەرۆشی بینینمانن، هەروەک چۆن ئێمەش بە پەرۆشین بۆ بینینی ئێوە. | 6 |
But now Timothy being come back to us from you, and having brought us good tidings concerning your faith and love, and that ye have always a good remembrance of us, greatly desiring to see us, as we indeed do to see you;
لەبەر ئەوە خوشکان و برایان، لە کاتی تەنگانە و چەوسانەوەماندا، باوەڕتان هاندەرێکی گەورە بوو بۆمان، | 7 |
by this we were comforted in you, my brethren, under all our affliction and distress, because of your faith:
چونکە ئێوە بەهۆی یەکبوونتان لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا چەسپاون، ئێستا ئێمەش بەڕاستی دەژین. | 8 |
for now we are revived, since you are stedfast in the Lord.
نازانین بە چ شێوەیەک سوپاسی خودا بکەین لەبەر ئەو هەموو دڵخۆشییەی لەبەردەم خودامان بە ئێوە هەمانە. | 9 |
For what thanks can we render to God concerning you, for all the joy wherewith we rejoice on your account before our God,
شەو و ڕۆژ گەرمتر دەپاڕێینەوە، تاکو بتانبینین و کەموکوڕیی باوەڕتان دابین بکەین. | 10 |
night and day most ardently praying, that we may see your face, and perfect whatever is wanting in your faith?
با خودای باوکمان و عیسای پەروەردگارمان ڕێگای هاتنمان بۆ لاتان ئاسان بکات، | 11 |
And may God himself even our Father, and our Lord Jesus Christ direct our way to you:
هەروەها داواکارین عیسای خاوەن شکۆ خۆشەویستیتان بۆ یەکتری و هەموو خەڵکی دیکە زیاد و سەرڕێژ بکات، بە ئەندازەی خۆشەویستی ئێمە بۆتان. | 12 |
and the Lord make you to increase and abound in love to one another, and to all men, as we do towards you:
با عیسای خاوەن شکۆمان دڵتان بەهێز بکات تاوەکو لە کاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هەموو گەلە پیرۆزەکەی، لەبەردەم خودای باوکمان بێ گلەیی لە پیرۆزیدا بن. | 13 |
that your hearts may be established unblameable in holiness, before God even our Father, at the coming of our Lord Jesus Christ, with all his saints.