< یەکەم سالۆنیکی 2 >

ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو، 1
For you yourselves know, brothers, that our coming to you was not useless.
بەڵکو وەک دەزانن پێشتر لە فیلیپی ئازارمان چێژت و سووکایەتیمان پێ کرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆر، ئازایانە باسی مزگێنیی خودامان بۆ کردن. 2
You know that we previously suffered and were shamefully treated at Philippi. We were bold in our God to speak to you the gospel of God in much struggling.
مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە، 3
For our exhortation was not from error, nor from impurity, nor from deceit.
بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە. 4
Instead, just as we have been approved by God to be trusted with the gospel, so we speak. We speak, not to please men, but to please God. He is the one who examines our hearts.
خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن، 5
For we never used words of flattery, as you know, nor as an excuse to cover up greed— God is our witness.
چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش. وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان، 6
Nor did we seek glory from people, either from you or from others. We could have claimed privileges as apostles of Christ.
بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی. 7
Instead, we were as gentle among you as a mother comforting her own children.
بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون. 8
In this way we had affection for you. We were pleased to share with you not only the gospel of God but also our own lives. For you had become very dear to us.
خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن. 9
For you remember, brothers, our labor and toil. Night and day we were working so that we might not weigh down any of you. During that time, we preached to you the gospel of God.
ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە. 10
You are witnesses, and God also, how holy, righteous, and blameless was our behavior toward you who believe.
هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات، 11
In the same way you know how we dealt with each one of you as a father deals with his own children.
هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات. 12
We were begging you and encouraging and urging you to walk in a manner that is worthy of God, who calls you into his own kingdom and glory.
لەبەر ئەمە بێ بڕانەوە سوپاسی خودا دەکەین، چونکە پەیامی خوداتان وەک پەیامی مرۆڤ لە ئێمە وەرنەگرت، بەڵکو وەک بەڕاستی وشەی خودا بێت، لە ڕاستیشدا هەر بەو جۆرەیە، ئەوەی لەناو ئێوەی باوەڕداریشدا کار دەکات. 13
For this reason we also thank God constantly. For when you received from us God's message that you heard, you accepted it not as the word of man. Instead, you received it as it truly is, the word of God. It is this word that is also at work among you who believe.
ئەی خوشکان و برایان، ئێوە بوون بە لاساییکەرەوەی کڵێساکانی خودا لە یەهودیا، واتە ئەوانەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونەتە یەک، چونکە ئێوە بە دەستی هاوڵاتییەکانی خۆتان هەمان ئەو ئازارانەتان کێشا کە باوەڕدارانی یەهودیا بە دەستی جولەکەکان کێشایان، 14
For you, brothers, became imitators of the churches of God that are in Judea in Christ Jesus. For you also suffered the same things from your own countrymen, as they did from the Jews.
ئەوانەی عیسای خاوەن شکۆ و پێغەمبەرانیان کوشت و ئێمەیان چەوساندەوە. خودا ڕازی ناکەن و لە دژی هەموو خەڵکن، 15
It was the Jews who killed both the Lord Jesus and the prophets. It was the Jews who drove us out. They do not please God. Instead, they are hostile to all people.
ڕێگامان لێ دەگرن لەوەی بۆ نەتەوەکان بدوێین تاکو ڕزگاربن، بەمەش کاسەی گوناهەکانیان سەرڕێژ دەکەن. بەڵام لە کۆتاییدا تووڕەیی خودا هاتووەتە سەریان. 16
They forbid us to speak to the Gentiles for them to be saved. The result is that they always fill up their own sins. Wrath must come on them in the end.
بەڵام ئەی خوشکان و برایان، ئێمە کە بۆ ماوەیەکی کورت لێتان دوور کەوتینەوە، بە چاو نەک بە دڵ، زۆر شەیدا و پەرۆشی بینینتان بووین. 17
We were separated from you, brothers, for a short time, in person not in heart. We were especially eager, with great desire, to see your face.
ویستمان بێینە لاتان، لە ڕاستیدا خۆم وەک پۆڵس چەند جارێک هەوڵم دا، بەڵام شەیتان ڕێی لێگرتین. 18
For we wished to come to you—I, Paul, wished to come to you once and again—but Satan stopped us.
هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان لەبەردەم عیسای خاوەن شکۆمان چییە لە کاتی هاتنیدا؟ ئایا ئێوە نین؟ 19
For what is our hope, or joy, or crown of pride in front of our Lord Jesus at his coming? Is it not you just as much as others?
ئێوە شکۆ و خۆشیمانن. 20
For you are our glory and our joy.

< یەکەم سالۆنیکی 2 >