< یەکەم سالۆنیکی 2 >
ئەی خوشکان و برایان، خۆتان دەزانن هاتنمان بۆ لاتان بێ سوود نەبوو، | 1 |
I vide jo selv, Brødre! at vor Indgang hos eder ikke har været forgæves;
بەڵکو وەک دەزانن پێشتر لە فیلیپی ئازارمان چێژت و سووکایەتیمان پێ کرا، بەڵام بە پشتیوانی خودا سەرەڕای دژایەتییەکی زۆر، ئازایانە باسی مزگێنیی خودامان بۆ کردن. | 2 |
men skønt vi, som I vide, forud havde lidt og vare blevne mishandlede i Filippi, fik vi Frimodighed i vor Gud til at tale Guds Evangelium til eder under megen Kamp.
مەبەستی ئێمە لە هاندانتان چەواشەکردن و بەڕەڵایی و خەڵەتاندن نییە، | 3 |
Thi vor Prædiken skyldes ikke Bedrag, ej heller Urenhed og er ikke forbunden med Svig;
بەڵکو هەروەک چۆن لەلایەن خوداوە پەسەند کرابین کە متمانەی مزگێنیمان بدرێتێ، بە هەمان شێوە دەدوێین، ئەمەش بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خەڵک نییە، بەڵکو ڕەزامەندی خودا، کە دڵمان تاقی دەکاتەوە. | 4 |
men ligesom vi af Gud ere fundne værdige til at få Evangeliet betroet, således tale vi, ikke for at behage Mennesker, men Gud, som prøver vore Hjerter.
خودا شایەتە، نە زمانلووسیتان بۆ دەکەین و نە لەبەر چاوچنۆکییە، وەک دەزانن، | 5 |
Thi vor Færd var hverken nogen Sinde med smigrende Tale - som I vide - ej heller var den et Skalkeskjul for Havesyge - Gud er Vidne;
چاوەڕوانی ستایش و پێداهەڵدانی خەڵک نەبووین، نە لە ئێوە و نە لە کەسانی دیکەش. وەک نێردراوانی مەسیح دەمانتوانی بارگرانی بین لەسەرتان، | 6 |
ikke heller søgte vi Ære af Mennesker, hverken af eder eller af andre, skønt vi som Kristi Apostle nok kunde have været eder til Byrde.
بەڵام نەرمونیان بووین لەگەڵتاندا، وەک دایکێک شیر بداتە منداڵەکانی. | 7 |
Men vi færdedes med Mildhed iblandt eder. Som når en Moder ammer sine egne Børn,
بە ڕادەیەک ئێوەمان خۆشویست کە ئامادەبووین نەک تەنها مزگێنیی خودا بەڵکو خۆشمان لەگەڵتاندا بەش بکەین، چونکە ئێوە لەلای ئێمە زۆر ئازیز بوون. | 8 |
således fandt vi, af inderlig Kærlighed til eder, en Glæde i at dele med eder ikke alene Guds Evangelium, men også vort eget Liv, fordi I vare blevne os elskelige.
خوشکان و برایان، دڵنیام ڕەنج و ماندووبوونی ئێمەتان لە یادە، شەو و ڕۆژ کارمان دەکرد، تاکو بەسەر کەستانەوە نەبینە بار، کاتێک مزگێنیی خودامان بۆ ڕاگەیاندن. | 9 |
I erindre jo, Brødre! vor Møje og Anstrengelse; arbejdende Nat og Dag, for ikke at være nogen af eder til Byrde, prædikede vi Guds Evangelium for eder.
ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە. | 10 |
I ere Vidner, og Gud, hvor fromt og retfærdigt og ulasteligt vi færdedes iblandt eder, som tro;
هەروەک دەزانن کە ئێمە لەگەڵ هەریەک لە ئێوە وەکو باوکێک هەڵسوکەوتمان کرد، وەک چۆن باوکێک لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا هەڵسوکەوت دەکات، | 11 |
ligesom I vide, hvorledes vi formanede og opmuntrede hver enkelt af eder som en Fader sine Børn
هانمان دەدان و ورەمان بەرز دەکردنەوە و لێتان دەپاڕاینەوە، بە شێوەیەک بژین شایانی خودا بێت، ئەوەی بۆ شانشین و شکۆی خۆی بانگتان دەکات. | 12 |
og besvore eder, at I skulde vandre Gud værdigt, ham, som kaldte eder til sit Rige og sin Herlighed.
لەبەر ئەمە بێ بڕانەوە سوپاسی خودا دەکەین، چونکە پەیامی خوداتان وەک پەیامی مرۆڤ لە ئێمە وەرنەگرت، بەڵکو وەک بەڕاستی وشەی خودا بێت، لە ڕاستیشدا هەر بەو جۆرەیە، ئەوەی لەناو ئێوەی باوەڕداریشدا کار دەکات. | 13 |
Og derfor takke også vi Gud uafladelig, fordi, da I modtoge Guds Ord, som I hørte af os, toge I ikke imod det som Menneskers Ord, men som Guds Ord (hvad det sandelig er), hvilket også viser sig virksomt i eder, som tro.
ئەی خوشکان و برایان، ئێوە بوون بە لاساییکەرەوەی کڵێساکانی خودا لە یەهودیا، واتە ئەوانەی کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا بوونەتە یەک، چونکە ئێوە بە دەستی هاوڵاتییەکانی خۆتان هەمان ئەو ئازارانەتان کێشا کە باوەڕدارانی یەهودیا بە دەستی جولەکەکان کێشایان، | 14 |
Thi I, Brødre! ere blevne Efterfølgere af Guds Menigheder i Judæa i Kristus Jesus, efterdi også I have lidt det samme af eders egne Stammefrænder, som de have lidt af Jøderne,
ئەوانەی عیسای خاوەن شکۆ و پێغەمبەرانیان کوشت و ئێمەیان چەوساندەوە. خودا ڕازی ناکەن و لە دژی هەموو خەڵکن، | 15 |
der både ihjelsloge den Herre Jesus og Profeterne og udjoge os og ikke behage Gud og stå alle Mennesker imod,
ڕێگامان لێ دەگرن لەوەی بۆ نەتەوەکان بدوێین تاکو ڕزگاربن، بەمەش کاسەی گوناهەکانیان سەرڕێژ دەکەن. بەڵام لە کۆتاییدا تووڕەیی خودا هاتووەتە سەریان. | 16 |
idet de forhindre os i at tale til Hedningerne til deres Frelse, for til enhver Tid at fylde deres Synders Mål; men Vreden er kommen over dem fuldtud.
بەڵام ئەی خوشکان و برایان، ئێمە کە بۆ ماوەیەکی کورت لێتان دوور کەوتینەوە، بە چاو نەک بە دڵ، زۆر شەیدا و پەرۆشی بینینتان بووین. | 17 |
Men vi, Brødre! som en stakket Tid have været skilte fra eder i det ydre, ikke i Hjertet, vi have gjort os des mere Flid for at få eders Ansigt at se, under megen Længsel,
ویستمان بێینە لاتان، لە ڕاستیدا خۆم وەک پۆڵس چەند جارێک هەوڵم دا، بەڵام شەیتان ڕێی لێگرتین. | 18 |
efterdi vi have haft i Sinde at komme til eder, jeg, Paulus, både een og to Gange, og Satan har hindret os deri.
هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان لەبەردەم عیسای خاوەن شکۆمان چییە لە کاتی هاتنیدا؟ ئایا ئێوە نین؟ | 19 |
Thi hvem er vort Håb eller vor Glæde eller vor Hæderskrans, når ikke også I ere det for vor Herre Jesus Kristus i hans Tilkommelse?
I ere jo vor Ære og Glæde.