< یەکەم سالۆنیکی 1 >
لە پۆڵس و سیلا و تیمۆساوسەوە، بۆ کڵێسای سالۆنیکییەکان کە لەگەڵ خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆدا بوونەتە یەک: با نیعمەت و ئاشتیتان لەگەڵ بێت. | 1 |
Paul, Silvanus, and Timothy, to the church of the Thessalonians in God the Father and the Lord Jesus Christ: Grace to you and peace.
هەموو کات لە پێناوی هەر یەکێکتاندا سوپاسی خودا دەکەین و بێ بڕانەوە لە نوێژەکانمان یادتان دەکەین، | 2 |
We always give thanks to God for all of you, mentioning you in our prayers,
بەردەوام لەبەردەم خودای باوکماندا ئەو کارانەتان بەبیر دەهێنینەوە کە بەرهەمی باوەڕتانە، هەروەها ئەو ڕەنجەتان کە لە خۆشەویستییەوەیە و ئەو دانبەخۆداگرتنەشتان کە سەرچاوە دەگرێت لە هیواتان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. | 3 |
remembering without ceasing your work of faith and labor of love and patience of hope in our Lord Jesus Christ, before our God and Father.
ئەی خوشکان و برایان، خۆشەویستانی خودا، دەزانین کە خودا ئێوەی هەڵبژاردووە، | 4 |
We know, brothers loved by God, that you are chosen,
چونکە تەنها بە قسە پەیامی ئینجیلمان بۆ نەهێنان، بەڵکو بە هێز و بە ڕۆحی پیرۆز و بە دڵنیایی تەواوەوە، وەک دەزانن لە پێناوی ئێوە لەنێوانتاندا چ جۆرە کەسێک بووین. | 5 |
and that our Good News came to you not in word only, but also in power, and in the Holy Spirit, and with much assurance. You know what kind of persons we showed ourselves to be among you for your sake.
ئێوەش لاسایی ئێمە و مەسیحی خاوەن شکۆتان کردەوە، لە تەنگانەیەکی گەورەدا بە خۆشی ڕۆحی پیرۆز پێشوازیتان لە پەیامەکە کرد، | 6 |
You became imitators of us, and of the Lord, having received the word in much affliction, with joy of the Holy Spirit,
تاکو بوونە نموونە بۆ هەموو باوەڕداران لە مەکدۆنیا و ئەخایا. | 7 |
so that you became an example to all who believe in Macedonia and in Achaia.
پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لەلای ئێوەوە بڵاو کرایەوە، نەک تەنها لە مەکدۆنیا و ئەخایا، بەڵکو ناوبانگی باوەڕتان بە خودا لە هەموو شوێنێکدا بڵاو بووەتەوە. لەبەر ئەوە پێویست ناکات هیچ شتێک بڵێین، | 8 |
For from you the word of the Lord has been declared, not only in Macedonia and Achaia, but also in every place your faith toward God has gone out; so that we do not need to say anything.
چونکە خۆیان باسمان دەکەن کە پێشوازیتان لە ئێمە چۆن بووە و چۆن لە بتپەرستییەوە گەڕاونەتەوە بۆ لای خودا، تاکو خودای زیندوو و ڕاست بپەرستن و | 9 |
For they themselves report concerning us what kind of a reception we had from you; and how you turned to God from idols, to serve a living and true God,
چاوەڕێی کوڕەکەی بکەن لە ئاسمان، ئەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، مەبەست لە عیسایە، کە لە تووڕەیی داهاتووی خودا دەربازمان دەکات. | 10 |
and to wait for his Son from heaven, whom he raised from the dead—Jesus, who delivers us from the wrath to come.