< یەکەم ساموئێل 1 >
پیاوێک هەبوو لە ڕاماتەیمی چوفییەکان لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم، ناوی ئەلقانەی کوڕی یەرۆحامی کوڕی ئەلیهوی کوڕی تۆحوی کوڕی چوفی ئەفرایمی بوو. | 1 |
Bijaše jedan èovjek iz Ramatajim-Sofima, iz gore Jefremove, kojemu ime bješe Elkana sin Jeroama, sina Eliva, sina Tova, sina Sufova, Efraæanin.
دوو ژنی هەبوو، یەکێکیان ناوی حەنا و ئەوی دیکەیان ناوی پەنینا بوو، پەنینا منداڵی هەبوو، بەڵام حەنا منداڵی نەبوو. | 2 |
I imaše dvije žene, jednoj bješe ime Ana a drugoj Fenina; i Fenina imaše djece, a Ana nemaše djece.
ئەم پیاوە هەموو ساڵێک لە شارۆچکەکەیەوە دەچوو بۆ کڕنۆشبردن و سەربڕینی قوربانی بۆ یەزدانی سوپاسالار لە شیلۆ و لەوێ دوو کوڕەکەی عێلی کاهینی یەزدان بوون، کە یەکێکیان ناوی حۆفنی و ئەوی دیکەیان ناوی فینەحاس بوو. | 3 |
I iðaše taj èovjek svake godine iz svojega grada da se pokloni i prinese žrtvu Gospodu nad vojskama u Silom; a ondje bijahu dva sina Ilijeva, Ofnije i Fines, sveštenici Gospodnji.
جا کە ڕۆژی ئەوە هات ئەلقانە قوربانی سەرببڕێت و بەشی پەنینای ژنی و هەموو کوڕ و کچەکانی بدات، | 4 |
I jedan dan kad Elkana prinese žrtvu, dade Fenini ženi svojoj i svijem sinovima njezinijem i kæerima njezinijem po dio;
بەڵام دوو بەشی دایە حەنا، چونکە حەنای خۆشدەویست هەرچەندە یەزدان منداڵدانی بەستبوو. | 5 |
Ani pak dade dva dijela, jer ljubljaše Anu, a njoj Gospod bješe zatvorio matericu.
هەوێیەکەشی بەردەوام پەستی دەکرد بۆ ئەوەی بێزاری بکات، چونکە یەزدان وەجاخی کوێر کردبوو. | 6 |
I protivnica je njezina vrlo cvijeljaše prkoseæi joj što joj Gospod bješe zatvorio matericu.
ساڵ لەدوای ساڵ هەر کاتێک حەنا دەچووە ماڵی یەزدان، هەوێیەکەی وای دەکرد و ئاوا پەستی دەکرد، بۆیە حەنا دەستی بە گریان کرد و نانی نەخوارد. | 7 |
Tako èinjaše Elkana svake godine, i Ana hoðaše u dom Gospodnji, a ona je cvijeljaše, te plakaše i ne jeðaše.
ئیتر ئەلقانەی مێردی پێی گوت: «حەنا، بۆچی دەگریت و نان ناخۆیت؟ بۆچی دڵگرانیت؟ ئایا من لە دە کوڕ چاکتر نیم بۆت؟» | 8 |
A Elkana muž njezin reèe joj jednom: Ana, zašto plaèeš? i zašto ne jedeš? i zašto je srce tvoje neveselo? Nijesam li ti ja bolji nego deset sinova?
لەدوای ئەوەی لە شیلۆ نانیان خوارد و خواردییانەوە، حەنا هەستا، عێلی کاهینیش لەسەر کورسییەک لەلای چوارچێوەی دەرگای چادری پەرستنی یەزدان دانیشتبوو. | 9 |
A Ana usta, pošto jedoše i piše u Silomu; a Ilije sveštenik sjeðaše na stolici na pragu doma Gospodnjega.
حەناش بە پەژارەوە نوێژی بۆ یەزدان کرد و دایە پڕمەی گریان. | 10 |
I ona tužna u srcu pomoli se Gospodu plaèuæi mnogo.
حەنا نەزرێکی کرد و گوتی: «یەزدانی سوپاسالار، ئەگەر بەڕاستی تەماشای داماوی کارەکەرەکەت بکەیت و بە یادی خۆتم بهێنیتەوە، کارەکەرەکەت لەبیر نەکەیت و کوڕێکی پێبدەیت، ئەوا من ژیانی کوڕەکە بە یەزدان دەبەخشم و گوێزان بەسەر سەریدا نایەت.» | 11 |
I zavjetova se govoreæi: Gospode nad vojskama! ako pogledaš na muku sluškinje svoje, i opomeneš me se, i ne zaboraviš sluškinje svoje, nego daš sluškinji svojoj muško èedo, ja æu ga dati Gospodu dokle je god živ, i britva neæe prijeæi preko glave njegove.
ئەوە بوو کە لەبەردەم یەزدان زۆر نوێژی کرد و عێلیش سەیری دەمی دەکرد، | 12 |
I kad se ona dugo moljaše pred Gospodom, Ilije motraše na usta njezina.
حەناش لە دڵی خۆیدا دەیگوت و تەنها لێوەکانی دەجوڵانەوە و دەنگی نەدەبیسترا، عێلی وای زانی سەرخۆشە. | 13 |
Ali Ana govoraše u srcu svojem, usta joj se samo micahu a glas joj se ne èujaše; stoga Ilije pomisli da je pijana.
جا پێی گوت: «هەتا کەی سەرخۆش دەبیت؟ شەرابەکەت لە خۆت دووربخەرەوە.» | 14 |
Pa joj reèe Ilije: dokle æeš biti pijana? otrijezni se od vina svojega.
حەناش وەڵامی دایەوە و گوتی: «نەخێر گەورەم، من ژنێکی دڵتەنگم، شەراب و خواردنەوەی مەستیم نەخواردووەتەوە، بەڵکو دەردی دڵی خۆم لەبەردەم یەزدان هەڵدەڕێژم. | 15 |
Ali Ana odgovori i reèe: nijesam pijana, gospodaru, nego sam žena tužna u srcu; nijesam pila vina ni silovita piæa; nego izlijevam dušu svoju pred Gospodom.
کارەکەرەکەت بە کچێکی بەدکار مەزانە، لەبەر خەم و خەفەتی زۆرم، هەتا ئێستا قسەم دەکرد.» | 16 |
Nemoj jednaèiti sluškinje svoje s nevaljalom ženom; jer sam od velike tuge i žalosti svoje govorila dosad.
عێلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «بڕۆ بە سەلامەتی و با خودای ئیسرائیل ئەو داواکارییەت پێبدات کە لێت داوا کردووە.» | 17 |
Tada odgovori Ilije i reèe: idi s mirom; a Bog Izrailjev da ti ispuni molbu, za što si ga molila.
حەناش گوتی: «با کەنیزەکەت لەبەرچاوانت پەسەند بێت.» ئینجا حەنا بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت و نانی خوارد و خەم لە ڕووی ڕەوییەوە. | 18 |
A ona reèe: neka naðe sluškinja tvoja milost pred tobom! Tada otide žena svojim putem, i jede, i lice joj ne bješe više kao prije.
بەیانی زوو لە خەو هەستان و لەبەردەم یەزدان کڕنۆشیان برد و گەڕانەوە، هاتنەوە ماڵەکەی خۆیان لە ڕامە. ئیتر ئەلقانە لەگەڵ حەنای ژنی جووت بوو و یەزدانیش بە یادی خۆی هێنایەوە. | 19 |
I sjutradan uraniše, i pokloniše se Gospodu, i vratiše se i doðoše kuæi svojoj u Ramat. I Elkana pozna Anu ženu svoju, i Gospod se opomenu nje.
ئەوە بوو لەو ساڵەدا حەنا سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و ناوی لێنا ساموئێل و گوتی: «داوام لە یەزدان کرد.» | 20 |
I kad bi vrijeme pošto Ana zatrudnje rodi sina, i nadje mu ime Samuilo, jer, reèe, isprosih ga u Gospoda.
ئینجا ئەلقانە و سەرجەم ماڵەکەی چوون بۆ سەربڕینی قوربانی ساڵانە بۆ یەزدان و بەجێهێنانی نەزرەکەی. | 21 |
Potom poðe onaj èovjek Elkana sa svijem domom svojim da prinese Gospodu godišnju žrtvu i zavjet svoj.
بەڵام حەنا نەچوو و بە مێردەکەی گوت: «پاش ئەوەی کوڕەکە لە شیر دەبڕدرێتەوە، دەیبەم هەتا لەبەردەم یەزدان پێشکەش بکرێت و هەتاهەتایە لەوێ بمێنێتەوە.» | 22 |
Ali Ana ne poðe, jer reèe mužu svojemu: dokle odojim dijete, onda æu ga odvesti da izide pred Gospoda i ostane ondje dovijeka.
ئەلقانەی مێردیشی پێی گوت: «خۆت چی بە باش دەزانیت ئەوە بکە و بمێنەوە هەتا لە شیری دەبڕیتەوە، تەنها با یەزدان وشەی خۆی بچەسپێنێت.» جا حەنا مایەوە و شیری بە منداڵەکەی دا هەتا ئەو کاتەی لە شیری بڕییەوە. | 23 |
I reèe joj Elkana muž njezin: èini kako ti drago; ostani dokle ga ne odojiš; samo da hoæe Gospod ispuniti rijeè svoju. I tako žena osta; i dojaše sina svojega dokle ga ne odoji.
پاش ئەوەی لە شیری بڕییەوە، لەگەڵ خۆی سەری خست لەگەڵ گایەکی سێ ساڵان و یەک ئێفە ئارد و مەشکەیەک شەراب و هێنای بۆ ماڵی یەزدان لە شیلۆ، کوڕەکەش هێشتا منداڵ بوو. | 24 |
A kad ga odoji, odvede ga sa sobom uzevši tri teleta i efu brašna i mijeh vina, i uvede ga u dom Gospodnji u Silomu; a dijete bijaše još malo.
ئینجا گایەکەیان سەربڕی و کوڕەکەیان هێنایە لای عێلی، | 25 |
I zaklaše tele, i dovedoše dijete k Iliju.
حەنا گوتی: «گەورەم! منت لە یادە؟ دڵنیابە من ئەو ژنەم کە لێرە لەلای تۆ وەستام و نوێژم کرد بۆ یەزدان، | 26 |
I ona reèe: èuj gospodaru, kako je živa duša tvoja, gospodaru, ja sam ona žena koja je stajala ovdje kod tebe moleæi se Gospodu.
لە پێناوی ئەم منداڵە نوێژم کرد و یەزدانیش داواکارییەکەی پێدام کە لێم داوا کرد. | 27 |
Molih se za ovo dijete, i ispuni mi Gospod molbu moju, za što sam ga molila.
لەبەر ئەوە منیش دەیدەمەوە یەزدان، بۆ ئەوەی بە درێژایی ژیانی تەرخان بکرێت بۆ یەزدان.» ئیتر ساموئێل لەوێ مایەوە و یەزدانی پەرست. | 28 |
Zato i ja dajem njega Gospodu, dokle je god živ, da je dat Gospodu. I pokloniše se ondje Gospodu.