< یەکەم ساموئێل 9 >
پیاوێکی بنیامینی هەبوو ناوی قیشی کوڕی ئەبیێلی کوڕی چەڕۆری کوڕی بەخۆرەتی کوڕی ئەفییەحی بنیامینی بوو، بە توانا و دەوڵەمەند بوو. | 1 |
Benyamin oymağından Afiyah oğlu Bekorat oğlu Seror oğlu Aviel oğlu Kiş adında bir adam vardı. Benyaminli Kiş sözü geçen biriydi.
کوڕێکی گەنج و قۆزی هەبوو ناوی شاول بوو، هیچ پیاوێک لەنێو نەوەی ئیسرائیل نەبوو لەو قۆزتر بێت، لە هەموو گەل هیچ کەس باڵای نەدەگەیشتە سەر شانی. | 2 |
Saul adında genç, yakışıklı bir oğlu vardı. İsrail halkı arasında ondan daha yakışıklısı yoktu. Boyu herkesten bir baş daha uzundu.
چەند ماکەرێکی قیشی باوکی شاول بزر بوون و قیشیش بە شاولی کوڕی گوت: «تکایە یەکێک لە خزمەتکارەکان لەگەڵ خۆتدا ببە و هەستە و بڕۆ بەدوای ماکەرەکاندا بگەڕێ.» | 3 |
Bir gün Saul'un babası Kiş'in eşekleri kayboldu. Kiş, oğlu Saul'a, “Hizmetkârlardan birini yanına al da git, eşekleri ara” dedi.
ئەوانیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و بە دەوروبەری شالیشادا تێپەڕین، بەڵام نەیاندۆزینەوە. ئینجا لە زەوی شەعەلیم پەڕینەوە، بەڵام دیار نەبوون. ئینجا لە خاکی بنیامین پەڕینەوە، بەڵام نەیاندۆزینەوە. | 4 |
Saul Efrayim dağlık bölgesinden geçip Şalişa topraklarını dolaştı. Ama eşekleri bulamadılar. Şaalim bölgesine geçtiler. Eşekler orada da yoktu. Sonra Benyamin bölgesinden geçtilerse de, hayvanları bulamadılar.
کاتێک گەیشتنە ناو ناوچەی چوف، شاول بە خزمەتکارەکەی گوت ئەوەی کە لەگەڵیدا بوو: «وەرە با بگەڕێینەوە، نەوەک باوکم خەمی ماکەرەکان لەبیر بکات و لە خەمی ئێمەدا بێت.» | 5 |
Suf bölgesine varınca, Saul yanındaki hizmetkârına, “Haydi dönelim! Yoksa babam eşekleri düşünmekten vazgeçip bizim için kaygılanmaya başlar” dedi.
بەڵام خزمەتکارەکەش پێی گوت: «وا پیاوێکی خودا لەم شارۆچکەیەیە، پیاوێکی ڕێزدارە و هەموو ئەوەی دەیڵێت، دەبێت. با ئێستا بچین بۆ ئەوێ، بەڵکو پێمان بڵێت کام ڕێگا بگرینەبەر.» | 6 |
Hizmetkâr, “Bak, bu kentte saygın bir Tanrı adamı vardır” diye karşılık verdi, “Bütün söyledikleri bir bir yerine geliyor. Şimdi ona gidelim. Belki gideceğimiz yolu o bize gösterir.”
شاولیش بە خزمەتکارەکەی گوت: «بەڵام ئەگەر بچین، چی بۆ پیاوەکە ببەین؟ نان لەناو هەگبەکانماندا نەماوە و هیچ دیارییەک نییە بیبەین بۆ پیاوەکەی خودا، چیمان پێیە؟» | 7 |
Saul, “Gidersek, adama ne götüreceğiz?” dedi, “Torbalarımızdaki ekmek tükendi. Tanrı adamına götürecek bir armağanımız yok. Neyimiz kaldı ki?”
خزمەتکارەکەش وەڵامی شاولی دایەوە گوتی: «ئەوەتا من چارەکە شاقلێکی زیوم پێیە، دەیدەم بە پیاوەکەی خودا و ڕێگاکەی خۆمان پێ دەڵێت.» | 8 |
Hizmetkâr, “Bak, bende çeyrek şekel gümüş var” diye karşılık verdi, “Gideceğimiz yolu bize göstermesi için bunu Tanrı adamına vereceğim.”
(پێشتر لە ئیسرائیل هەر کاتێک پیاوێک بۆ زانینی خواستی خودا دەچوو، وای دەگوت: «بڕۆ با بچین بۆ لای پێشبینیکەرەکە،» چونکە پێغەمبەری ئەمڕۆ پێشتر پێشبینیکەری پێ دەگوترا.) | 9 |
–Eskiden İsrail'de biri Tanrı'ya bir şey sormak istediğinde, “Haydi, biliciye gidelim” derdi. Çünkü bugün peygamber denilene o zaman bilici denirdi.–
شاولیش بە خزمەتکارەکەی گوت: «قسەکەت باشە، وەرە با بڕۆین.» جا ڕۆیشتن بۆ ئەو شارۆچکەیەی کە پیاوەکەی خودای لێبوو. | 10 |
Saul hizmetkârına, “İyi, haydi gidelim” dedi. Böylece Tanrı adamının yaşadığı kente gittiler.
کاتێک ئەوان لە هەورازەکە بۆ شارۆچکەکە سەردەکەوتن، چەند کچێکیان بینی کە بۆ ئاوکێشان هاتبوونە دەرەوە و لێیان پرسین: «ئایا پێشبینیکەرەکە لێرەیە؟» | 11 |
Yokuştan kente doğru çıkarlarken, kuyudan su çekmeye giden kızlarla karşılaştılar. Onlara, “Bilici burada mı?” diye sordular.
ئەوانیش وەڵامیان دانەوە و گوتیان: «بەڵێ، ئەوەتا لەپێشتانە، ئێستا خێرا بکەن، چونکە ئەمڕۆ بۆ شارۆچکەکە هاتووە، چونکە ئەمڕۆ گەل لە نزرگەکەی سەر بەرزایی قوربانی سەردەبڕن. | 12 |
Kızlar, “Evet, ilerde” diye karşılık verdiler, “Şimdi çabuk davranın. Kentimize bugün geldi. Çünkü halk bugün tapınma yerinde bir kurban sunacak.
کە دەچنە ناو شارۆچکەکە دەستبەجێ دەیدۆزنەوە، بەر لەوەی سەربکەوێتە نزرگەی سەر بەرزاییەکە بۆ ئەوەی نان بخوات، چونکە گەل نان ناخۆن هەتا ئەو دێت، چونکە ئەو داوای بەرەکەت بۆ قوربانییەکە دەکات. پاش ئەوە بانگهێشتکراوەکان نان دەخۆن. ئێستاش سەربکەون چونکە لەم کاتەدا چاوتان پێی دەکەوێت.» | 13 |
Kente girer girmez, yemek için tapınma yerine çıkmadan önce onu bulacaksınız. Kurbanı o kutsayacağı için, kendisi gelmeden halk yemek yemez. Çağrılı olanlar o geldikten sonra yemeye başlar. Şimdi gidin, onu hemen bulursunuz.”
ئینجا سەرکەوتن بۆ شارۆچکەکە و کاتێک کە چوونە ناوی، ساموئێل بەرەو ڕوویان هات تاکو بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە سەربکەوێت. | 14 |
Saul'la hizmetkârı kente gittiler. Kente girdiklerinde, tapınma yerine çıkmaya hazırlanan Samuel onlara doğru ilerliyordu.
بە ڕۆژێک بەر لە هاتنی شاول، یەزدان بۆ ساموئێلی ئاشکرا کردبوو و فەرمووبووی: | 15 |
Saul gelmeden bir gün önce RAB Samuel'e şunu açıklamıştı:
«سبەینێ لەم کاتەدا لە خاکی بنیامینەوە پیاوێکت بۆ دەنێرم، تۆش بە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم دەستنیشانی دەکەیت، جا گەلەکەم لە دەست فەلەستییەکان ڕزگار دەکات، چونکە تەماشای گەلەکەمم کرد، لەبەر ئەوەی هاواریان گەیشتە لای من.» | 16 |
“Yarın bu saatlerde sana Benyamin bölgesinden birini göndereceğim. Onu halkım İsrail'in önderi olarak meshedeceksin. Halkımı Filistliler'in elinden o kurtaracak. Halkımın durumuna baktım; çünkü haykırışları bana ulaştı.”
جا کە ساموئێل شاولی بینی، یەزدان پێی فەرموو: «ئەوەتا ئەو پیاوەی کە پێم فەرموویت، ئەمە حوکمڕانی گەلەکەم دەکات.» | 17 |
Samuel Saul'u görünce, RAB, “İşte sana sözünü ettiğim adam!” dedi, “Halkıma o önderlik edecek.”
ئینجا شاول لەناوەڕاستی دەروازەکە بەرەو ساموئێل چووە پێش و پێی گوت: «تکایە، پێم بڵێ ماڵی پێشبینیکەرەکە لەکوێیە؟» | 18 |
Saul kent kapısında duran Samuel'e yaklaştı. “Bilicinin evi nerede, lütfen söyler misin?” dedi.
ساموئێلیش وەڵامی شاولی دایەوە و گوتی: «من پێشبینیکەرەکەم. لەپێشمەوە سەربکەون بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ نانم لەگەڵ بخۆن و بەیانی ڕێگات دەدەم بڕۆیت و هەموو ئەوەی لە دڵتدایە پێتی دەڵێم. | 19 |
Samuel, “Bilici benim” diye yanıtladı, “Önümden tapınma yerine çıkın. Bugün benimle birlikte yemek yiyeceksiniz. Yarın sabah düşündüğün her şeyi sana bildirip seni geri gönderirim.
ئەو ماکەرانەش کە سێ ڕۆژە لێت بزر بوون، دڵت لەلایان نەبێت، چونکە دۆزراونەتەوە. ئەی هەموو خواستی ئیسرائیل بۆ کێیە؟ ئایا بۆ تۆ و بۆ هەموو ماڵی باوکت نییە؟» | 20 |
Üç gün önce kaybolan eşeklerin için kaygılanma. Onlar bulundu. İsrail'in özlemi kime yönelik? Sana ve babanın ailesine değil mi?”
شاولیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا من بنیامینی نیم، لە بچووکترین هۆزی ئیسرائیلدا و خێڵەکەشم لە هەموو خێڵەکانی دیکەی هۆزی بنیامین بچووکتر نییە؟ ئیتر بۆچی بەو شێوەیە قسەم لەگەڵدا دەکەیت؟» | 21 |
Saul şu karşılığı verdi: “Ben İsrail oymaklarının en küçüğü olan Benyamin oymağından değil miyim? Ait olduğum boy da Benyamin oymağına bağlı bütün boyların en küçüğü değil mi? Bana neden böyle şeyler söylüyorsun?”
ئینجا ساموئێل شاول و خزمەتکارەکەی برد و هەردووکیانی بۆ ناو دیوەخانەکە بردە ژوورەوە و لە سەرووی هەموو بانگهێشتکراوان داینان کە نزیکەی سی پیاو دەبوون. | 22 |
Samuel Saul ile hizmetkârını alıp yemek odasına götürdü; yaklaşık otuz çağrılı arasında ilk sırayı onlara verdi.
ساموئێل بە چێشتلێنەرەکەی گوت: «ئەو بەشە بهێنە کە پێم دایت و پێم گوتی، لەلای خۆت هەڵیبگرە.» | 23 |
Sonra aşçıya, “Sana verdiğim ve bir kenara ayırmanı söylediğim payı getir” dedi.
چێشتلێنەرەکەش ڕانەکە و ئەوەی لەسەری بوو بەرزی کردەوە و لەبەردەم شاول داینا، ساموئێل گوتی: «ئەوەتا ئەوەی ماوەتەوە، بیخەرە بەردەمت و بخۆ، چونکە لە کاتی بانگهێشتی میواندارییەکەمەوە هەتا ئەم کاتە بۆ تۆ هەڵگیراوە.» جا شاول لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ساموئێل نانی خوارد. | 24 |
Aşçı budu getirip Saul'un önüne koydu. Samuel, “İşte senin için ayrılan parça, buyur ye!” dedi, “Çünkü bunu belirtilen gün çağırdığım halkla birlikte yemen için sakladım.” O gün Saul Samuel'le yemek yedi.
ئینجا لە نزرگەکەی سەر بەرزاییەوە بۆ شارۆچکەکە دابەزین و ساموئێل لە سەربان لەگەڵ شاول قسەی کرد. | 25 |
Tapınma yerinden kente indikten sonra Samuel evinin damında Saul'la konuştu.
زوو لە خەو هەستان و نزیکی بەرەبەیان ساموئێل لە سەربانەکە بانگی شاولی کرد و گوتی: «هەستە تاکو بەڕێت بکەم.» شاولیش هەستا، هەردووکیان، شاول و ساموئێل پێکەوە چوونە دەرەوە. | 26 |
Sabah erkenden, şafak sökerken kalktılar. Samuel, damdan Saul'u çağırıp, “Hazırlan, seni göndereceğim” dedi. Saul kalktı. Samuel'le birlikte dışarı çıktılar.
کاتێک هەردووکیان بەرەو کەناری شارۆچکەکە دادەبەزین، ساموئێل بە شاولی گوت: «بە خزمەتکارەکەت بڵێ با لەپێشمانەوە بڕوات.» ئەویش لەپێشیانەوە ڕۆیشت. ساموئێل پێی گوت: «بەڵام تۆ ئێستا ڕابوەستە بۆ ئەوەی پەیامی خودات پێ ڕابگەیەنم.» | 27 |
Kentin sınırına yaklaşırken Samuel Saul'a, “Hizmetkâra önümüzden gitmesini söyle” dedi. Hizmetkâr öne geçince, Samuel, “Ama sen dur” diye ekledi, “Sana Tanrı'nın sözünü bildireceğim.”