< یەکەم ساموئێل 8 >
ئەوە بوو کە ساموئێل پیر بوو کوڕەکانی کردە ڕابەری ئیسرائیل. | 1 |
Da Samuel var blevet gammel, satte han sine Sønner til Dommere over Israel;
ناوی کوڕە نۆبەرەکەی یۆئێل و ئەوەی دیکەشیان ئەبیا بوو، لە بیری شابەع دادوەرییان دەکرد. | 2 |
hans førstefødte Søn hed Joel og hans anden Søn Abija; de dømte i Be'ersjeba.
بەڵام کوڕەکانی بە ڕێگای ئەودا نەڕۆیشتن، بەڵکو بەلای دەستکەوتی ناڕەوا لایاندا و بەرتیلیان وەرگرت و دادپەروەرییان لە ڕێی ڕاست لادا. | 3 |
Men hans Sønner vandrede ikke i hans Spor; de lod sig lede af egen Fordel, tog imod Bestikkelse og bøjede Retten.
جا هەموو پیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە و هاتنە ڕامە بۆ لای ساموئێل. | 4 |
Da kom alle Israels Ældste sammen og begav sig til Samuel i Rama
پێیان گوت: «ئەوەتا تۆ پیر بوویت و کوڕەکانت بە ڕێگای تۆدا ناڕۆن. ئێستاش وەک هەموو نەتەوەکان پاشایەکمان بۆ دابنێ تاکو ڕابەرایەتیمان بکات.» | 5 |
og sagde til ham: "Se, du er blevet gammel, og dine Sønner vandrer ikke i dit Spor. Sæt derfor en Konge over os til at dømme os, ligesom alle de andre Folk har det!"
بەڵام ئەم شتە لەبەرچاوی ساموئێل خراپ بوو کاتێک گوتیان، «پاشایەکمان بدەرێ هەتا ڕابەرایەتیمان بکات،» جا ساموئێل نوێژی بۆ یەزدان کرد. | 6 |
Men det vakte Samuels Mishag, at de sagde: "Giv os en Konge, som kan dømme os!" Og Samuel bad til HERREN.
یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «گوێ لە دەنگی ئەم گەلە بگرە لە هەموو ئەوەی کە پێت دەڵێن، چونکە ئەوان تۆیان ڕەت نەکردووەتەوە، بەڵکو منیان ڕەتکردووەتەوە، وەک پاشایان. | 7 |
Da sagde HERREN til Samuel: "Ret dig i et og alt efter, hvad Folket siger, thi det er ikke dig, de vrager, men det er mig, de vrager som deres Konge.
ئەوان ئێستا وا ڕەفتارت لەگەڵ دەکەن هەروەک لەگەڵ من کردیان لەو ڕۆژەی لە میسرەوە دەرمهێنان هەتا ئەمڕۆ، وازیان لە من هێنا و خودای دیکەیان پەرست. | 8 |
Ganske som de har handlet imod mig, lige siden jeg førte dem ud af Ægypten og indtil denne Dag, idet de forlod mig og dyrkede andre Guder, således handler de også imod dig.
ئێستاش گوێ لە دەنگیان بگرە، بەڵام بە ڕاستی ئاگاداریان بکەرەوە و ماف و داواکارییەکانی ئەو پاشایەیان پێ ڕابگەیەنە کە حوکمڕانییان دەکات.» | 9 |
Men ret dig nu efter dem; dog skal du indtrængende advare dem og lade dem vide, hvad Ret den Konge skal have, som skal herske over dem!"
ئینجا ساموئێل هەموو وشەکانی یەزدانی بەو خەڵکە گوت کە داوای پاشایان لێکرد. | 10 |
Så forebragte Samuel Folket, som krævede en Konge af ham, alle HERRENs Ord
گوتی: «ئاوا دەبێت مافەکانی ئەو پاشایەی دەبێتە پاشاتان، کوڕەکانتان دەبات و دایاندەنێت بۆ گالیسکەکانی و بۆ سوارەکانی و لەپێش گالیسکەکانییەوە ڕادەکەن. | 11 |
og sagde: "Denne Ret skal den Konge have, som skal herske over eder: Eders Sønner skal han tage og sætte ved sin Vogn og sine Heste, så de må løbe foran hans Vogn,
هەندێک وەک فەرماندەی هەزاران و پەنجاکان بۆ خۆی دادەنێت، هەندێکیش بۆ کێڵانی زەوییەکەی و دروێنەکردنی بەروبوومەکەی، هەندێکی دیکەشیان دادەنێت چەکی جەنگ و کەلوپەلی گالیسکەکانی بۆ دروستبکەن. | 12 |
og sætte dem til Tusindførere og Halvhundredførere og til at pløje og høste for ham og lave hans Krigsredskaber og Vogntøj.
کچەکانیشتان دەبات ببن بە بۆنگرەوە و چێشتلێنەر و نانکەر. | 13 |
Eders Døtre skal han tage til at blande Salver, koge og bage.
باشترین کێڵگە و ڕەزی مێو و باخی زەیتوونەکانیشتان دەبات و دەیدات بە خزمەتکارەکانی. | 14 |
De bedste af eders Marker, Vingårde og Oliventræer skal han tage og give sine Folk.
دەیەکی دانەوێڵە و ڕەزەمێوەکانتان دەبات و دەیداتە کاربەدەست و خزمەتکارەکانی. | 15 |
Af eders Sæd og Vinhøst skal han tage Tiende og give sine Hofmænd og Tjenere.
کۆیلە و کەنیزە و باشترین گا و گوێدرێژەکانتان دەبات و بۆ ئیشوکاری خۆی بەکاریاندەهێنێت. | 16 |
De bedste af eders Trælle og Trælkvinder, det bedste af eders Hornkvæg og Æsler skal han tage og bruge til sit eget Arbejde.
دەیەکی مەڕوماڵاتتان دەبات و ئێوە دەبنە کۆیلەی ئەو. | 17 |
Af eders Småkvæg skal han tage Tiende; og I selv skal blive hans Trælle.
جا لەو ڕۆژەدا لەبەر پاشاکەتان هاوار دەکەن کە خۆتان هەڵتانبژاردووە، یەزدانیش لەو ڕۆژەدا وەڵامتان ناداتەوە.» | 18 |
Og når l da til den Tid klager over eders Konge, som I har valgt eder, så vil HERREN ikke bønhøre eder!"
بەڵام گەل گوێیان لە ساموئێل نەگرت و گوتیان: «نەخێر! ئێمە پاشایەکمان دەوێت پاشایەتیمان بکات، | 19 |
Folket vilde dog ikke rette sig efter Samuel, men sagde: "Nej, en Konge vil vi have over os,
تاکو ئێمەش وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە بین، پاشایەک ڕابەرایەتیمان بکات و لەپێشمانەوە بڕوات و لە جەنگەکان بۆمان بجەنگێت.» | 20 |
vi vil have det som alle de andre Folk; vor Konge skal dømme os og drage ud i Spidsen for os og føre vore Krige!"
جا ساموئێل گوێی لە هەموو قسەکانی گەل گرت و هەمووشی بۆ یەزدان گێڕایەوە. | 21 |
Da Samuel havde hørt alle Folkets Ord. forebragte han HERREN dem;
یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «گوێ لە دەنگیان بگرە و پاشایەکیان بۆ دابنێ.» ئینجا ساموئێل بە پیاوانی ئیسرائیلی گوت: «با هەرکەسە و بەرەو شارۆچکەکەی خۆی بڕواتەوە.» | 22 |
og HERREN sagde til Samuel: "Ret dig efter dem og sæt en Konge over dem!" Da sagde Samuel til Israels Mænd: "Gå hjem, hver til sin By!"