< یەکەم ساموئێل 7 >

ئینجا پیاوانی قیریەت یەعاریم هاتن و سندوقی یەزدانیان سەرخست و بردیانە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەبیناداب کە لەسەر گردەکە بوو، ئەلعازاری کوڕیان تەرخان کرد بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقی یەزدان. 1
Les gens de Kiriath Jearim vinrent prendre l'arche de l'Éternel, et ils la portèrent dans la maison d'Abinadab, sur la colline, et ils consacrèrent Éléazar, son fils, pour garder l'arche de l'Éternel.
ئەوە بوو لە ڕۆژی داگرتنی سندوقەکەوە لە قیریەت یەعاریم، ماوەکە درێژەی کێشا و بیست ساڵی خایاند، هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەردەم یەزدان بە لاوانەوەوە نزایان دەکرد. 2
Depuis le jour où l'arche resta à Kiriath Jearim, le temps fut long, car il s'écoula vingt ans, et toute la maison d'Israël se lamenta après Yahvé.
ساموئێل بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر ئێوە دەتانەوێ بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە بۆ لای یەزدان، ئەوا ئەو خوداوەندە بێگانانە و عەشتۆرەتەکان لەنێو خۆتان دووربخەنەوە و دڵتان بۆ یەزدان ئامادە بکەن و تەنها ئەو بپەرستن، ئەویش لە دەست فەلەستییەکان فریاتان دەکەوێت.» 3
Samuel parla à toute la maison d'Israël, et dit: « Si vous revenez à l'Éternel de tout votre cœur, ôtez du milieu de vous les dieux étrangers et les ashtaroths, et dirigez votre cœur vers l'Éternel, et ne servez que lui; et il vous délivrera de la main des Philistins. »
نەوەی ئیسرائیلیش بەعلەکان و عەشتۆرەتەکانیان دوورخستەوە و بە تەنها یەزدانیان پەرست. 4
Et les enfants d'Israël firent disparaître les Baals et les Ashtaroths, et ils ne servirent que Yahvé.
ئینجا ساموئێل گوتی: «هەموو ئیسرائیل لە میچپا کۆبکەنەوە هەتا لە پێناوی ئێوە لە یەزدان بپاڕێمەوە.» 5
Samuel dit: « Rassemblez tout Israël à Mitspa, et je prierai Yahvé pour vous. »
ئەوانیش لە میچپا کۆبوونەوە، ئاویان کێشا و لەبەردەم یەزداندا ڕشتیان، لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوون، لەوێ گوتیان: «ئێمە گوناهمان لە دژی یەزدان کردووە.» ساموئێل لە میچپادا ڕابەرایەتی نەوەی ئیسرائیلی کرد. 6
Ils s'assemblèrent à Mitspa, puisèrent de l'eau et la versèrent devant l'Éternel, et ils jeûnèrent ce jour-là, en disant: « Nous avons péché contre l'Éternel. » Samuel jugea les enfants d'Israël à Mitspa.
کاتێک فەلەستییەکان بیستیان نەوەی ئیسرائیل لە میچپا کۆبوونەتەوە، حوکمڕانە فەلەستییەکان سەرکەوتن بۆ هێرشبردنە سەر ئیسرائیل، نەوەی ئیسرائیلیش کە ئەمەیان بیست لە فەلەستییەکان ترسان. 7
Lorsque les Philistins apprirent que les enfants d'Israël s'étaient rassemblés à Mitspa, les princes des Philistins montèrent contre Israël. Lorsque les enfants d'Israël l'apprirent, ils eurent peur des Philistins.
نەوەی ئیسرائیل بە ساموئێلیان گوت: «لە پێناوی ئێمە بەردەوام بە لە پاڕانەوە لە یەزدانی پەروەردگارمان، بەڵکو لە دەست فەلەستییەکان ڕزگارمان بکات.» 8
Les enfants d'Israël dirent à Samuel: « Ne cesse pas de crier pour nous à Yahvé notre Dieu, afin qu'il nous sauve de la main des Philistins. »
ساموئێلیش بەرخۆڵەیەکی شیرەخۆرەی برد و کردییە قوربانی سووتاندنێکی تەواو بۆ یەزدان. ساموئێل لە پێناوی ئیسرائیل لە یەزدان پاڕایەوە و یەزدانیش وەڵامی دایەوە. 9
Samuel prit un agneau de lait et l'offrit en holocauste à Yahvé. Samuel cria à l'Éternel pour Israël, et l'Éternel l'exauça.
ئەوە بوو کاتێک کە ساموئێل قوربانی سووتاندنەکەی پێشکەش دەکرد، فەلەستییەکان هاتنە پێش بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل، بەڵام لەو ڕۆژەدا یەزدان بە دەنگێکی بەرز بەسەر فەلەستییەکاندا گرماندی و بە جۆرێک پەشۆکاندنی کە لەبەردەم ئیسرائیلدا بەزین. 10
Comme Samuel offrait l'holocauste, les Philistins s'approchèrent pour livrer bataille à Israël; mais ce jour-là, Yahvé fit retentir un grand tonnerre sur les Philistins et les confondit, et ils furent terrassés devant Israël.
پیاوانی ئیسرائیلیش لە میچپا هاتنە دەرەوە و بەدوای فەلەستییەکان کەوتن و هەتا خوار بێت‌کار لێیان دان. 11
Les hommes d'Israël sortirent de Mitspa, poursuivirent les Philistins et les battirent jusqu'à ce qu'ils arrivent au-dessous de Beth Kar.
ئینجا ساموئێل بەردێکی هەڵگرت و لەنێوان میچپا و شێن بە ستوونی ڕاگیری کرد و ناوی لێنا «بەردی یارمەتی» و گوتی: «یەزدان هەتا ئێرە یارمەتی داین.» 12
Et Samuel prit une pierre et la plaça entre Mitspa et Shen, et il l'appela du nom d'Ebenezer, en disant: « L'Éternel nous a aidés jusqu'à présent. »
بەم جۆرە فەلەستییەکان چاویان شکا و جارێکی دیکە نەهاتنەوە سەر سنووری ئیسرائیل. یەزدانیش بە درێژایی ژیانی ساموئێل لە دژی فەلەستییەکان بوو. 13
Et les Philistins furent soumis, et ils cessèrent de venir à la frontière d'Israël. La main de Yahvé fut contre les Philistins pendant toute la vie de Samuel.
ئەو شارۆچکانەش کە فەلەستییەکان لە ئیسرائیلیان بردبوو گەڕایەوە بۆ ئیسرائیل، لە عەقرۆنەوە هەتا گەت، ئیسرائیل سنوورەکانی خۆی لە چنگ فەلەستییەکان دەرهێنا. لەو کاتەدا لەنێوان گەلی ئیسرائیل و ئەمۆرییەکانیشدا پەیمانی ئاشتی هەبوو. 14
Les villes que les Philistins avaient prises à Israël furent rendues à Israël, depuis Ékron jusqu'à Gath, et Israël recouvra ses frontières de la main des Philistins. La paix régna entre Israël et les Amoréens.
ساموئێلیش بە درێژایی ژیانی ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد و 15
Samuel jugea Israël tous les jours de sa vie.
ساڵ لەدوای ساڵ دەڕۆیشت و دەگەڕا بەناو بێت‌ئێل و گلگال و میچپادا و لە هەموو ئەو شوێنانەدا ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد. 16
Il allait d'année en année en circuit à Béthel, à Guilgal et à Mitspa, et il jugeait Israël dans tous ces lieux.
بەڵام هەمیشە دەگەڕایەوە بۆ ڕامە، چونکە ماڵەکەی لەوێ بوو و لەوێ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد و لەوێدا قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا. 17
Il retourna à Rama, car sa maison était là, et c'est là qu'il jugea Israël; il y bâtit un autel à Yahvé.

< یەکەم ساموئێل 7 >