< یەکەم ساموئێل 7 >
ئینجا پیاوانی قیریەت یەعاریم هاتن و سندوقی یەزدانیان سەرخست و بردیانە ژوورەوە بۆ ماڵی ئەبیناداب کە لەسەر گردەکە بوو، ئەلعازاری کوڕیان تەرخان کرد بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقی یەزدان. | 1 |
Niin tulivat KirjatJearimin miehet, ja toivat sinne Herran arkin, ja veivät sen Amminadabin huoneesen Gibeaan, ja vihkivät hänen poikansa Eleatsarin ottamaan Herran arkista vaaria.
ئەوە بوو لە ڕۆژی داگرتنی سندوقەکەوە لە قیریەت یەعاریم، ماوەکە درێژەی کێشا و بیست ساڵی خایاند، هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لەبەردەم یەزدان بە لاوانەوەوە نزایان دەکرد. | 2 |
Ja siitä päivästä, jona arkki tuli KirjatJearimiin, kului paljon aikaa, kaksikymmentä ajastaikaa; ja koko Israelin huone itki Herran jälkeen.
ساموئێل بە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلی گوت: «ئەگەر ئێوە دەتانەوێ بە هەموو دڵتانەوە بگەڕێنەوە بۆ لای یەزدان، ئەوا ئەو خوداوەندە بێگانانە و عەشتۆرەتەکان لەنێو خۆتان دووربخەنەوە و دڵتان بۆ یەزدان ئامادە بکەن و تەنها ئەو بپەرستن، ئەویش لە دەست فەلەستییەکان فریاتان دەکەوێت.» | 3 |
Mutta Samuel puhui koko Israelin huoneelle, sanoen: jos te käännätte teitänne kaikesta sydämestänne Herran tykö, niin heittäkäät teiltänne vieraat jumalat ja Astharot pois, ja valmistakaat teidän sydämenne Herran tykö, ja palvelkaat häntä ainoaa, niin hän pelastaa teidät Philistealaisten käsistä.
نەوەی ئیسرائیلیش بەعلەکان و عەشتۆرەتەکانیان دوورخستەوە و بە تەنها یەزدانیان پەرست. | 4 |
Niin heittivät Israelin lapset heiltänsä Baalin ja Astharotin pois, ja palvelivat ainoaa Herraa.
ئینجا ساموئێل گوتی: «هەموو ئیسرائیل لە میچپا کۆبکەنەوە هەتا لە پێناوی ئێوە لە یەزدان بپاڕێمەوە.» | 5 |
Ja Samuel sanoi: kootkaat kaikki Israel Mitspaan: ja minä rukoilen teidän edestänne Herraa.
ئەوانیش لە میچپا کۆبوونەوە، ئاویان کێشا و لەبەردەم یەزداندا ڕشتیان، لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بوون، لەوێ گوتیان: «ئێمە گوناهمان لە دژی یەزدان کردووە.» ساموئێل لە میچپادا ڕابەرایەتی نەوەی ئیسرائیلی کرد. | 6 |
Ja he tulivat Mitspaan kokoon, ammunsivat vettä ja kaasivat Herran eteen, paastosivat sen päivän, ja sanoivat siinä paikassa: me olemme syntiä tehneet Herraa vastaan! Ja Samuel tuomitsi Israelin lapsia Mitspassa.
کاتێک فەلەستییەکان بیستیان نەوەی ئیسرائیل لە میچپا کۆبوونەتەوە، حوکمڕانە فەلەستییەکان سەرکەوتن بۆ هێرشبردنە سەر ئیسرائیل، نەوەی ئیسرائیلیش کە ئەمەیان بیست لە فەلەستییەکان ترسان. | 7 |
Kuin Philistealaiset kuulivat Israelin lapset kokoontuneeksi Mitspaan, menivät Philistealaisten päämiehet Israelia vastaan. Kuin Israelin lapset sen kuulivat, pelkäsivät he Philistealaisia.
نەوەی ئیسرائیل بە ساموئێلیان گوت: «لە پێناوی ئێمە بەردەوام بە لە پاڕانەوە لە یەزدانی پەروەردگارمان، بەڵکو لە دەست فەلەستییەکان ڕزگارمان بکات.» | 8 |
Ja Israelin lapset sanoivat Samuelille: älä lakkaa huutamasta meidän edestämme Herran meidän Jumalamme tykö, että hän meidät pelastais Philistealaisten käsistä.
ساموئێلیش بەرخۆڵەیەکی شیرەخۆرەی برد و کردییە قوربانی سووتاندنێکی تەواو بۆ یەزدان. ساموئێل لە پێناوی ئیسرائیل لە یەزدان پاڕایەوە و یەزدانیش وەڵامی دایەوە. | 9 |
Niin Samuel otti yhden imevän karitsan ja uhrasi sen kokonansa Herralle polttouhriksi; ja Samuel huusi Herran tykö Israelin edestä, ja Herra kuuli hänen rukouksensa.
ئەوە بوو کاتێک کە ساموئێل قوربانی سووتاندنەکەی پێشکەش دەکرد، فەلەستییەکان هاتنە پێش بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل، بەڵام لەو ڕۆژەدا یەزدان بە دەنگێکی بەرز بەسەر فەلەستییەکاندا گرماندی و بە جۆرێک پەشۆکاندنی کە لەبەردەم ئیسرائیلدا بەزین. | 10 |
Ja kuin Samuel uhrasi polttouhrin, lähestyivät Philistealaiset sotimaan Israelia vastaan; mutta Herra jylisti sinä päivänä suurella pauhinalla Philistealaisten ylitse ja peljätti heidät, niin että he lyötiin Israelin edessä.
پیاوانی ئیسرائیلیش لە میچپا هاتنە دەرەوە و بەدوای فەلەستییەکان کەوتن و هەتا خوار بێتکار لێیان دان. | 11 |
Niin Israelin miehet menivät ulos Mitspasta, ja ajoivat Philistealaisia takaa, ja löivät heidät aina BetKarin alle.
ئینجا ساموئێل بەردێکی هەڵگرت و لەنێوان میچپا و شێن بە ستوونی ڕاگیری کرد و ناوی لێنا «بەردی یارمەتی» و گوتی: «یەزدان هەتا ئێرە یارمەتی داین.» | 12 |
Ja Samuel otti kiven ja pani Mitspan ja Senin välille, ja kutsui sen nimen EbenEtser, ja sanoi: tähän asti on Herra auttanut meitä.
بەم جۆرە فەلەستییەکان چاویان شکا و جارێکی دیکە نەهاتنەوە سەر سنووری ئیسرائیل. یەزدانیش بە درێژایی ژیانی ساموئێل لە دژی فەلەستییەکان بوو. | 13 |
Ja niin Philistealaiset poljettiin, eikä enää tulleet Israelin rajoille. Ja Herran käsi oli Philistealaisia vastaan niinkauvan kuin Samuel eli.
ئەو شارۆچکانەش کە فەلەستییەکان لە ئیسرائیلیان بردبوو گەڕایەوە بۆ ئیسرائیل، لە عەقرۆنەوە هەتا گەت، ئیسرائیل سنوورەکانی خۆی لە چنگ فەلەستییەکان دەرهێنا. لەو کاتەدا لەنێوان گەلی ئیسرائیل و ئەمۆرییەکانیشدا پەیمانی ئاشتی هەبوو. | 14 |
Niin Israelin lapset saivat ne kaupungit jälleen, jotka Philistealaiset heiltä olivat ottaneet pois, Ekronista Gatiin saakka, rajoinensa. Ne vapahti Israel Philistealaisten käsistä; sillä Israelilla oli rauha Amorilaisten kanssa.
ساموئێلیش بە درێژایی ژیانی ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد و | 15 |
Ja Samuel tuomitsi Israelia kaiken elinaikansa,
ساڵ لەدوای ساڵ دەڕۆیشت و دەگەڕا بەناو بێتئێل و گلگال و میچپادا و لە هەموو ئەو شوێنانەدا ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد. | 16 |
Ja vaelsi joka vuosi ympäri BetElin ja Gilgalin ja Mitspan. Ja kuin hän oli tuominnut Israelia kaikissa näissä paikoissa,
بەڵام هەمیشە دەگەڕایەوە بۆ ڕامە، چونکە ماڵەکەی لەوێ بوو و لەوێ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد و لەوێدا قوربانگایەکی بۆ یەزدان بنیاد نا. | 17 |
Tuli hän Ramaan jälleen; sillä siellä oli hänen huoneensa ja siellä hän tuomitsi Israelia, ja rakensi Herralle siellä alttarin.