< یەکەم ساموئێل 6 >

جا سندوقی یەزدان حەوت مانگ لە خاکی فەلەستییەکان بوو. 1
The ark was in the country of the Philistines seven months.
فەلەستییەکانیش کاهین و فاڵگرەوەکانیان بانگکرد و گوتیان: «چی لە سندوقی یەزدان بکەین؟ پێمان بڵێن لەگەڵ چی بینێرینەوە بۆ شوێنەکەی خۆی.» 2
The Philistines called for the priests, and for the diviners, and for the magicians, saying, "What shall we do with the ark of the LORD? Tell us how we should send it to its place."
ئەوانیش گوتیان: «ئەگەر سندوقی خوداوەندی ئیسرائیلتان ناردەوە، ئەوا بە دەستی بەتاڵ مەینێرنەوە، بەڵکو بە تەواوی قوربانی تاوانی لەگەڵ بنێرن. ئینجا چاک دەبنەوە و دەزانن بۆچی دەستی لەسەر ئێوە هەڵنەگرتووە.» 3
And they said, "If you are going to send away the ark of the God of Israel, do not send it empty. But return to him a reparation, then you shall be healed and he will be reconciled to you. Will not, then, his hand be removed from you?"
پرسییان: «ئەو قوربانی تاوانە چییە کە بۆی بگەڕێنینەوە؟» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «بەپێی ژمارەی حوکمڕانە فەلەستییەکان، پێنج پارچە زێڕ لە شێوەی ئاوسان و پێنج جرجی زێڕین، چونکە خۆتان و حوکمڕانەکانتان تووشی هەمان دەرد بوون. 4
Then they said, "What shall be the trespass offering which we shall return to him?" They said, "Five golden tumors, according to the number of the lords of the Philistines, for the same plague was on you and your lords.
چەند پارچە زێڕێک لە شێوەی ئاوسان و جرجەکانتان دروستبکەن کە زەوی تێکدەدەن و خودای ئیسرائیل شکۆدار بکەن، بەڵکو دەستی لەسەر خۆتان و خوداوەندەکانتان و خاکەکەتان سووک بکاتەوە. 5
Therefore you shall make images of your tumors, and images of the mice that ravage the land, and you shall give glory to the God of Israel; perhaps he will lighten his hand from off you, and from off your gods, and from off your land.
بۆچی دڵی خۆتان ڕەق دەکەن، وەک میسرییەکان و فیرعەون دڵی خۆیان ڕەقکرد؟ کاتێک خودا بە توندوتیژی هەڵسوکەوتی لەگەڵدا کردن، ئایا ئیسرائیلییەکانیان ئازاد نەکرد و بە شوێنی خۆیاندا نەڕۆیشتن؟ 6
Why then do you harden your hearts, as the Egyptians and Pharaoh hardened their hearts? When he had worked wonderfully among them, did they not let the people go, and they departed?
«ئێستاش عەرەبانەیەکی نوێ ئامادە بکەن، لەگەڵ دوو مانگای شیردەر کە هەتا ئێستا نیریان لە مل نەکرابێت. مانگاکان بە عەرەبانەکەوە ببەستنەوە و گوێرەکەکانیان لێ دووربخەنەوە و بیانگەڕێننەوە ناو پشتیرەکە. 7
"Now therefore take and prepare yourselves a new cart, and two milk cows, on which there has come no yoke; and tie the cows to the cart, and take their calves from them back home;
ئینجا سندوقی یەزدان ببەن و بیخەنە سەر عەرەبانەکە، ئەو شتومەکە زێڕەی کە وەک قوربانی تاوان بۆی دەگەڕێننەوە لە سندوقێکی دیکەدا لەلایەوە دایبنێن. عەرەبانەکە بەڕەڵا بکەن با بڕوات، 8
and take the ark, and lay it on the cart; and put the figures of gold, which you return him for a trespass offering, in a box by its side; and send it away, that it may go.
بەڵام سەیر بکەن ئەگەر هاتوو بە ڕێگای سنوورەکەی خۆی سەرکەوت بەرەو بێت‌شەمەش، ئەوا یەزدان ئەم بەڵا گەورەیەی بەسەرماندا هێناوە، ئەگەرنا ئەوا دەزانین کە دەستی ئەو لێی نەداوین و بە ڕێککەوت بەسەرمان هاتووە.» 9
And watch; if it goes up by the way of its own territory to Beth Shemesh, then he has done us this great evil: but if not, then we shall know that it is not his hand that struck us; it was a chance that happened to us."
پیاوەکانیش بەم جۆرەیان کرد، دوو مانگای شیردەریان برد و لە عەرەبانەکە بەستیانەوە، گوێرەکەکانیان لە پشتیرەکە بەند کرد، 10
The men did so, and took two milk cows, and tied them to the cart, and shut up their calves at home;
سندوقی یەزدانیشیان لەگەڵ سندوقی پارچە زێڕەکان لە شێوەی ئاوسان و جرجە زێڕینەکان خستە سەر عەرەبانەکە. 11
and they put the ark on the cart, and the box with the mice of gold and the images of their tumors.
جا مانگاکان ڕێک ڕووەو ڕێگای بێت‌شەمەش ڕێیان گرتەبەر و هەردووکیان بە یەک ڕێگادا دەڕۆیشتن و دەیانبۆڕاند، نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا لایان نەدا، حوکمڕانە فەلەستییەکانیش بەدوایانەوە هەتا سنووری بێت‌شەمەش ڕۆیشتن. 12
The cows took the straight way by the way to Beth Shemesh; they went along the highway, mooing as they went, and did not turn aside to the right hand or to the left. And the lords of the Philistines followed them to the territory of Beth Shemesh.
خەڵکی بێت‌شەمەش لەو کاتەدا لە دۆڵەکە دروێنەی گەنمیان دەکرد، چاویان هەڵبڕی و سندوقەکەیان بینی، بە بینینی شاد بوون. 13
And those of Beth Shemesh were reaping their wheat harvest in the valley, and they lifted up their eyes and saw the ark, and rejoiced to meet it.
عەرەبانەکە هات و لەناو کێڵگەکەی یەشوعی بێت‌شەمەشی ڕاوەستا، لەوێدا بەردێکی گەورە هەبوو. خەڵکەکە تەختەی عەرەبانەکەیان هەڵوەشاندەوە و مانگاکانیان کردە قوربانی سووتاندن و بۆ یەزدان پێشکەشیان کرد. 14
And the cart came into the field of Joshua, a Bethshemite, and stopped there near a large rock. And they split the wood of the cart, and offered up the cows for a burnt offering to the LORD.
لێڤییەکانیش سندوقی یەزدان و ئەو سندوقەی لەگەڵی بوو کە شتومەکە زێڕەکەی تێدابوو دایانگرت و لەسەر بەردە گەورەکە دایاننان. ئینجا پیاوانی بێت‌شەمەشیش لەو ڕۆژەدا قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاویان بۆ یەزدان پێشکەش کرد. 15
The Levites took down the ark of the LORD, and the chest that was with it, in which the articles of gold were, and put them on the large rock. And the men of Beth Shemesh offered burnt offerings and sacrificed sacrifices the same day to the LORD.
پێنج حوکمڕانە فەلەستییەکانیش ئەمەیان بینی و لەو ڕۆژەدا گەڕانەوە بۆ عەقرۆن. 16
When the five lords of the Philistines had seen it, they returned to Ekron the same day.
ئەمەش ئەو ئاوسانییە زێڕانە بوون کە فەلەستییەکان وەک قوربانی تاوان بۆ یەزدانیان گەڕاندەوە، بۆ ئەشدۆد و غەزە و ئەسقەلان و گەت و عەقرۆن، هەر یەکی دانەیەک. 17
These are the golden tumors which the Philistines returned for a trespass offering to the LORD: for Ashdod one, for Gaza one, for Ashkelon one, for Gath one, for Ekron one;
ژمارەی جرجە زێڕینەکانیش بەپێی ژمارەی ئەو شارانەی فەلەستییەکان بوون کە سەر بە پێنج حوکمڕانەکە بوون، لە شاری قەڵابەندەوە هەتا گوندی دەشتودەر. ئەو بەردە گەورەیەی کە سندوقی یەزدانیان لەسەر دانا هەتا ئەمڕۆ شایەتییە، لەناو کێڵگەکەی یەشوعی بێت‌شەمەشی ماوە. 18
and the golden mice, according to the number of all the cities of the Philistines belonging to the five lords, both of fortified cities and of country villages. The large rock on which they set down the ark of the LORD is a witness to this day in the field of Joshua the Bethshemite.
بەڵام یەزدان لە پیاوانی بێت‌شەمەشی دا، حەفتا کەسیان مردن چونکە تەماشای ناو سندوقی یەزدانیان کرد. ئیتر گەل شیوەنیان گێڕا، چونکە یەزدان لێدانێکی گەورەی لە گەل دا. 19
But the sons of Jeconiah did not rejoice with the people of Beth Shemesh when they saw the ark of the LORD. So he struck seventy men of them, and the people mourned, because the LORD had struck the people with a great slaughter.
ئینجا پیاوانی بێت‌شەمەش گوتیان: «کێ دەتوانێت لەبەردەم یەزدانی پەروەردگاری پیرۆز ڕابوەستێت؟ لەلای ئێمەوە بۆ لای کێ سەردەکەوێت؟» 20
And the men of Beth Shemesh said, "Who is able to stand before this holy thing? And to whom should he go up from us?"
ئیتر نێردراوانیان بۆ لای دانیشتووانی قیریەت یەعاریم نارد و گوتیان: «فەلەستییەکان سندوقی یەزدانیان گەڕاندەوە. دابەزن و بۆ لای خۆتان سەری بخەن.» 21
They sent messengers to the inhabitants of Kiriath Jearim, saying, "The Philistines have brought back the ark of the LORD; come down, and bring it up to yourselves."

< یەکەم ساموئێل 6 >