< یەکەم ساموئێل 3 >

ساموئێلی منداڵیش لەلای عێلی خزمەتی یەزدانی دەکرد و لەو ڕۆژانەدا فەرمایشتی یەزدانیش دەگمەن بوو، پێشبینیش زۆر ڕانەدەگەیەنرا. 1
And the boy Samuel ministered to the LORD before Eli. Now in those days the word of the LORD was rare and visions were scarce.
لەو کاتەی عێلی چاوەکانی کز ببوون و توانای بینینی نەبوو، شەوێکیان لە شوێنەکەی خۆیدا پاڵکەوتبوو، 2
And at that time Eli, whose eyesight had grown so dim that he could not see, was lying in his room.
ساموئێلیش لە چادری پەرستنی یەزدان پاڵکەوتبوو، کە سندوقی خودای لێبوو، بەر لەوەی چرای خودا بکوژێتەوە، 3
Before the lamp of God had gone out, Samuel was lying down in the temple of the LORD, where the ark of God was located.
جا یەزدان ساموئێلی بانگکرد. ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» 4
Then the LORD called to Samuel, and he answered, “Here I am.”
ئینجا ڕایکرد بۆ لای عێلی و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.» عێلیش گوتی: «بانگم نەکردوویت، بگەڕێوە و پاڵبکەوە.» ئەویش ڕۆیشت و پاڵکەوتەوە. 5
He ran to Eli and said, “Here I am, for you have called me.” “I did not call,” Eli replied. “Go back and lie down.” So he went and lay down.
یەزدان دووبارە ساموئێلی بانگکردەوە، ساموئێلیش هەستا و بۆ لای عێلی ڕۆیشت و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.» عێلیش گوتی: «کوڕم بانگم نەکردوویت، بگەڕێوە و پاڵبکەوە.» 6
Once again the LORD called, “Samuel!” So Samuel got up, went to Eli, and said, “Here I am, for you have called me.” “My son, I did not call,” Eli replied. “Go back and lie down.”
ساموئێلیش هێشتا یەزدانی نەناسیبوو و هێشتا فەرمایشتی یەزدانی بۆ ڕانەگەیەنرابوو. 7
Now Samuel did not yet know the LORD, because the word of the LORD had not yet been revealed to him.
بۆ سێیەم جار یەزدان ساموئێلی بانگکردەوە، ئەویش هەستا و ڕۆیشت بۆ لای عێلی و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.» ئینجا عێلی تێگەیشت کە یەزدانە منداڵەکە بانگ دەکات. 8
Once again, for the third time, the LORD called to Samuel. He got up, went to Eli, and said, “Here I am, for you have called me.” Then Eli realized that it was the LORD who was calling the boy.
جا عێلی بە ساموئێلی گوت: «بڕۆ و پاڵبکەوە، ئەگەر بانگی کردیت، بڵێ:”بفەرموو یەزدان، بەندەت گوێی گرتووە.“» ساموئێلیش ڕۆیشت و لە شوێنەکەی خۆی پاڵکەوتەوە. 9
“Go and lie down,” he said to Samuel, “and if He calls you, say, ‘Speak, LORD, for Your servant is listening.’” So Samuel went and lay down in his place.
ئینجا یەزدان هات و وەستا و وەک جارەکانی پێشوو بانگی کرد: «ساموئێل! ساموئێل!» ساموئێلیش گوتی: «بفەرموو، بەندەت گوێی گرتووە.» 10
Then the LORD came and stood there, calling as before, “Samuel! Samuel!” And Samuel answered, “Speak, for Your servant is listening.”
یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «ئەوەتا من لەناو ئیسرائیلدا خەریکە شتێک دەکەم، کە گوێیەکانی هەرکەسێک بیبیستێت بزرنگێتەوە. 11
Then the LORD said to Samuel, “I am about to do something in Israel at which the ears of all who hear it will tingle.
لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوەی لە دژی عێلیم فەرموو سەبارەت بە ماڵەکەی، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی جێبەجێی دەکەم. 12
On that day I will carry out against Eli everything I have spoken about his family, from beginning to end.
من پێم ڕاگەیاند کە بۆ هەتاهەتایە سزا بەسەر بنەماڵەکەیدا دەسەپێنم لەبەر ئەو گوناهەی کە خۆی دەیزانێت، چونکە کوڕەکانی کفریان بە خودا کرد و ئەویش ڕێی لێ نەگرتن. 13
I told him that I would judge his house forever for the iniquity of which he knows, because his sons blasphemed God and he did not restrain them.
لەبەر ئەوە سوێندم بۆ ماڵی عێلی خوارد، کە تاوانەکەی بنەماڵەی عێلی هەرگیز کەفارەتی بۆ نەکرێت، نە بە قوربانی سەربڕاو و نە بە پێشکەشکراو.» 14
Therefore I have sworn to the house of Eli, ‘The iniquity of Eli’s house shall never be atoned for by sacrifice or offering.’”
ئینجا ساموئێل هەتا بەیانی پاڵکەوت و دەرگاکانی ماڵی یەزدانی واڵا کرد. ساموئێل ترسا ئەو بینینە بۆ عێلی باس بکات، 15
Samuel lay down until the morning; then he opened the doors of the house of the LORD. He was afraid to tell Eli the vision,
بەڵام عێلی ساموئێلی بانگکرد و گوتی: «کوڕم، ساموئێل.» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» 16
but Eli called to him and said, “Samuel, my son.” “Here I am,” answered Samuel.
عێلی گوتی: «ئەو قسەیە چی بوو کە پێی فەرموویت؟ تکایە لێمی مەشارەوە. خودا توندترین سزات بدات، ئەگەر وشەیەکم لێ بشاریتەوە لە هەموو ئەوەی پێی فەرموویت.» 17
“What was the message He gave you?” Eli asked. “Do not hide it from me. May God punish you, and ever so severely, if you hide from me anything He said to you.”
ساموئێلیش تەواوی فەرموودەکەی پێ گوت و هیچی لێی نەشاردەوە، ئەویش گوتی: «خۆی یەزدانە، ئەوەی بە باشی بزانێت با بیکات.» 18
So Samuel told him everything and did not hide a thing from him. “He is the LORD,” replied Eli. “Let Him do what is good in His eyes.”
ساموئێل گەشەی دەکرد، یەزدانیش لەگەڵی بوو، نەیهێشت هیچ یەکێک لە قسەکانی ساموئێل بشکێت. 19
And Samuel grew, and the LORD was with him, and He let none of Samuel’s words fall to the ground.
جا هەموو ئیسرائیل هەر لە دانەوە هەتا بیری شابەع زانییان کە ساموئێل متمانەپێکراوە ببێت بە پێغەمبەری یەزدان. 20
So all Israel from Dan to Beersheba knew that Samuel was confirmed as a prophet of the LORD.
یەزدان بەردەوام لە شیلۆ خۆی بۆ دەردەخست، چونکە لەوێ بە ڕێگەی فەرمایشتەکەیەوە خۆی بۆ ساموئێل ئاشکرا کردبوو. 21
And the LORD continued to appear at Shiloh, because there He revealed Himself to Samuel by His word.

< یەکەم ساموئێل 3 >