< یەکەم ساموئێل 3 >
ساموئێلی منداڵیش لەلای عێلی خزمەتی یەزدانی دەکرد و لەو ڕۆژانەدا فەرمایشتی یەزدانیش دەگمەن بوو، پێشبینیش زۆر ڕانەدەگەیەنرا. | 1 |
小撒慕爾在厄里面前服事上主;那時,上主的話少有,異象也罕見。
لەو کاتەی عێلی چاوەکانی کز ببوون و توانای بینینی نەبوو، شەوێکیان لە شوێنەکەی خۆیدا پاڵکەوتبوو، | 2 |
有一天,厄里睡在自己的房裏,他的眼睛漸漸昏花,已看不清了,
ساموئێلیش لە چادری پەرستنی یەزدان پاڵکەوتبوو، کە سندوقی خودای لێبوو، بەر لەوەی چرای خودا بکوژێتەوە، | 3 |
天主的燈尚熄滅,撒慕爾睡在安放天主約櫃的上主的殿內。
جا یەزدان ساموئێلی بانگکرد. ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» | 4 |
那時,上主召叫說:「撒慕爾! 撒慕爾! 」他回答說:「我在這裏! 」
ئینجا ڕایکرد بۆ لای عێلی و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.» عێلیش گوتی: «بانگم نەکردوویت، بگەڕێوە و پاڵبکەوە.» ئەویش ڕۆیشت و پاڵکەوتەوە. | 5 |
他就跑到厄里前說道:「你叫了我,我在這裏。」厄里說:「我沒有叫你,回去睡罷! 」他就回去睡了。
یەزدان دووبارە ساموئێلی بانگکردەوە، ساموئێلیش هەستا و بۆ لای عێلی ڕۆیشت و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.» عێلیش گوتی: «کوڕم بانگم نەکردوویت، بگەڕێوە و پاڵبکەوە.» | 6 |
上主又叫撒慕爾;撒慕爾起來,走到厄里那裏說道:「你叫了我,我在這裏。」厄里對他說:「我兒,我沒有叫你,回去睡罷! 」
ساموئێلیش هێشتا یەزدانی نەناسیبوو و هێشتا فەرمایشتی یەزدانی بۆ ڕانەگەیەنرابوو. | 7 |
撒慕爾不知道是上主,因為上主的話尚未啟示給他。
بۆ سێیەم جار یەزدان ساموئێلی بانگکردەوە، ئەویش هەستا و ڕۆیشت بۆ لای عێلی و گوتی: «ئەوەتام، چونکە بانگت کردم.» ئینجا عێلی تێگەیشت کە یەزدانە منداڵەکە بانگ دەکات. | 8 |
上主第三次又叫了撒慕爾;他起來,又走到厄里那裏說道:「你叫了我,我在這裏。」厄里於是明白,是上主叫了幼童,
جا عێلی بە ساموئێلی گوت: «بڕۆ و پاڵبکەوە، ئەگەر بانگی کردیت، بڵێ:”بفەرموو یەزدان، بەندەت گوێی گرتووە.“» ساموئێلیش ڕۆیشت و لە شوێنەکەی خۆی پاڵکەوتەوە. | 9 |
便對撒慕爾說:「去睡罷! 假使有人再叫你,你就回答說:請上主發言,你的僕人在此靜聽。」撒慕爾就回去,仍睡在原處。
ئینجا یەزدان هات و وەستا و وەک جارەکانی پێشوو بانگی کرد: «ساموئێل! ساموئێل!» ساموئێلیش گوتی: «بفەرموو، بەندەت گوێی گرتووە.» | 10 |
上主走近,像前幾次一樣召叫說:「撒慕爾,撒慕爾! 」撒慕爾便回答說:「請上主發言! 你的僕人在此靜聽。」
یەزدانیش بە ساموئێلی فەرموو: «ئەوەتا من لەناو ئیسرائیلدا خەریکە شتێک دەکەم، کە گوێیەکانی هەرکەسێک بیبیستێت بزرنگێتەوە. | 11 |
上主遂對撒慕爾說:「看! 我要在以色列行一件事,凡聽見的人,他的兩耳必要嗡嗡作響。
لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوەی لە دژی عێلیم فەرموو سەبارەت بە ماڵەکەی، لە سەرەتاوە هەتا کۆتایی جێبەجێی دەکەم. | 12 |
到那一天,我必對厄里從頭到尾實踐我論他的家族所說的一切。
من پێم ڕاگەیاند کە بۆ هەتاهەتایە سزا بەسەر بنەماڵەکەیدا دەسەپێنم لەبەر ئەو گوناهەی کە خۆی دەیزانێت، چونکە کوڕەکانی کفریان بە خودا کرد و ئەویش ڕێی لێ نەگرتن. | 13 |
你傳報給他:我要處罰他的家族直到永遠,因為他原知道他的兩個兒子凌辱了天主,卻未責斥他們。
لەبەر ئەوە سوێندم بۆ ماڵی عێلی خوارد، کە تاوانەکەی بنەماڵەی عێلی هەرگیز کەفارەتی بۆ نەکرێت، نە بە قوربانی سەربڕاو و نە بە پێشکەشکراو.» | 14 |
因此,我對厄里的家族起誓:無論犧牲或供物,永不能抹去厄里一家的罪過。
ئینجا ساموئێل هەتا بەیانی پاڵکەوت و دەرگاکانی ماڵی یەزدانی واڵا کرد. ساموئێل ترسا ئەو بینینە بۆ عێلی باس بکات، | 15 |
撒慕爾睡到早晨起來,開了上主聖殿的門;但害怕告訴厄里他所見的異象。
بەڵام عێلی ساموئێلی بانگکرد و گوتی: «کوڕم، ساموئێل.» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» | 16 |
厄里卻對撒慕爾說:「撒慕爾,我兒! 」他回答說:「我在這裏。」
عێلی گوتی: «ئەو قسەیە چی بوو کە پێی فەرموویت؟ تکایە لێمی مەشارەوە. خودا توندترین سزات بدات، ئەگەر وشەیەکم لێ بشاریتەوە لە هەموو ئەوەی پێی فەرموویت.» | 17 |
厄里問說:「上主給你說了什麼話,請不要隱瞞我! 你若把上主給你說的話,給我隱瞞了一句,願天主加倍懲罰你。」
ساموئێلیش تەواوی فەرموودەکەی پێ گوت و هیچی لێی نەشاردەوە، ئەویش گوتی: «خۆی یەزدانە، ئەوەی بە باشی بزانێت با بیکات.» | 18 |
撒慕爾便把那些話全告訴了他,一句也沒有隱瞞。厄里說:「他是上主,他看著怎麼好,就怎樣行罷! 」
ساموئێل گەشەی دەکرد، یەزدانیش لەگەڵی بوو، نەیهێشت هیچ یەکێک لە قسەکانی ساموئێل بشکێت. | 19 |
撒慕爾漸漸長大;上主與他同在,使他說的一切話,沒有一句落空。
جا هەموو ئیسرائیل هەر لە دانەوە هەتا بیری شابەع زانییان کە ساموئێل متمانەپێکراوە ببێت بە پێغەمبەری یەزدان. | 20 |
於是全以色列從丹直到貝爾舍巴,都知道撒慕爾被立為上主的先知。
یەزدان بەردەوام لە شیلۆ خۆی بۆ دەردەخست، چونکە لەوێ بە ڕێگەی فەرمایشتەکەیەوە خۆی بۆ ساموئێل ئاشکرا کردبوو. | 21 |
自從上主在史羅對撒慕爾顯現後,繼續在史羅顯現於他。