زیفییەکان هاتنە گیڤعا بۆ لای شاول و گوتیان: «ئایا داود لە گردی حەکیلای بەرامبەر یەشیمۆن خۆی نەشاردووەتەوە؟» | 1 |
اهالی زیف نزد شائول به جِبعه رفته، گفتند: «داوود در تپۀ حخیله که روبروی یشیمون است، پنهان شده است.» |
شاولیش هەستا و دابەزی بۆ چۆڵەوانی زیف و سێ هەزار پیاوی هەڵبژاردەی ئیسرائیلیشی لەگەڵدا بوو، بۆ ئەوەی لە چۆڵەوانی زیف بەدوای داود بگەڕێت. | 2 |
پس شائول با سه هزار نفر از بهترین سربازان خود به تعقیب داوود در بیابان زیف پرداخت. |
ئینجا شاول لە گردی حەکیلا کە بەرامبەر یەشیمۆنە لەسەر ڕێگاکە چادری هەڵدا، داودیش لە چۆڵەوانییەکەدا مایەوە. کاتێک بینی وا شاول بەدوایدا هاتووە بۆ چۆڵەوانی، | 3 |
شائول در کنار راهی که در تپۀ حخیله بود اردو زد. داوود در این هنگام در بیابان بود و وقتی از آمدن شائول باخبر شد، مأمورانی فرستاد تا ببینند شائول رسیده است یا نه. |
داود چەند سووسەکەرێکی نارد و بە دڵنیاییەوە زانی کە شاول هاتووە. | 4 |
ئینجا داود هەستا و چوو بۆ ئەو شوێنەی شاول چادری لێ هەڵداوە، داود سەیری ئەو شوێنەی کرد کە شاول و ئەبنێری کوڕی نێری فەرماندەی گشتی سوپاکەی تێیدا پاڵکەوتبوون. شاول لەناو ئۆردوگاکە پاڵکەوتبوو، سوپاکەش لە چواردەوریدا دامەزرابوون. | 5 |
شبی داوود به اردوی شائول رفت و محل خوابیدن شائول و ابنیر، فرماندهٔ سپاه را پیدا کرد. شائول درون سنگر خوابیده بود و ابنیر و سربازان در اطراف او بودند. داوود خطاب به اخیملک حیتی و ابیشای (پسر صرویه، برادر یوآب) گفت: «کدام یک از شما حاضرید همراه من به اردوی شائول بیایید؟» ابیشای جواب داد: «من حاضرم.» پس داوود و ابیشای شبانه به اردوگاه شائول رفتند. شائول خوابیده بود و نیزهاش را کنار سرش در زمین فرو کرده بود. |
ئینجا داود لە ئەحیمەلەخی حیتی و لە ئەبیشەیی کوڕی چەرویای برای یۆئابی پرسی: «کێ لەگەڵمدا دێتە خوارەوە، بۆ لای شاول بۆ ناو ئۆردوگاکە؟» ئەبیشەیش گوتی: «من لەگەڵتدا دێمە خوارەوە.» | 6 |
ئیتر داود و ئەبیشەی بە شەو هاتن بۆ لای سوپاکە و بینییان شاول لەناو ئۆردوگاکە پاڵکەوتووە و نوستووە، ڕمەکەشی لەلای سەرییەوە لە زەوی چەقیبوو، ئەبنێر و سوپاکەش لە چواردەوریدا پاڵکەوتبوون. | 7 |
ئەبیشەی بە داودی گوت: «ئەمڕۆ خودا دوژمنەکەتی داوە بەدەستەوە، ئێستاش لێمگەڕێ با بە یەک ڕم لێدان بە زەویدا بیچەقێنم و لێی دووبارە ناکەمەوە.» | 8 |
ابیشای آهسته در گوش داوود گفت: «امروز دیگر خدا دشمنت را به دام تو انداخته است. اجازه بده بروم و با نیزهاش او را به زمین بدوزم تا دیگر از جایش بلند نشود!» |
بەڵام داود بە ئەبیشەی گوت: «لەناوی مەبە، چونکە کێ دەستی بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژکردووە و بێتاوان بووە؟» | 9 |
داوود گفت: «نه، او را نکش، زیرا کیست که بر پادشاه برگزیدهٔ خداوند دست بلند کند و بیگناه بماند؟ |
هەروەها داود گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، یان یەزدان خۆی لێی دەدات یان ڕۆژی دێت و دەمرێت، یانیش دەچێت بۆ جەنگ و تێیدا لەناودەچێت. | 10 |
بدون شک خود خداوند، روزی او را از بین خواهد برد؛ وقتی اجلش برسد او خواهد مرد، یا در بستر و یا در میدان جنگ. |
لەلایەن یەزدانەوە لە من بەدوور بێت کە دەست بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژ بکەم. ئێستاش ڕمەکە و گۆزە ئاوەکەی لای سەری بهێنە و با بڕۆین.» | 11 |
ولی من هرگز دست خود را بر برگزیدهٔ خداوند بلند نخواهم کرد! اما اکنون نیزه و کوزهٔ آب او را که کنار سرش است برمیداریم و با خود میبریم!» |
ئیتر داود ڕمەکە و گۆزە ئاوەکەی لای سەری شاولی برد و ڕۆیشتن، کەس نەیبینی و نەیزانی و بەخەبەر نەهات. هەموویان نوستبوون، چونکە یەزدان ئەوانی خستبووە خەوێکی قووڵەوە. | 12 |
پس داوود نیزه و کوزهٔ آب شائول را که کنار سرش بود برداشته، از آنجا بیرون رفت و کسی متوجهٔ او نشد، زیرا خداوند همهٔ افراد شائول را به خواب سنگینی فرو برده بود. |
پاشان داود بۆ بەری ئەوبەر پەڕییەوە و لە دوورەوە لەسەر لووتکەی کێوێک وەستا، ماوەی نێوانیان زۆر بوو. | 13 |
داوود از دامنهٔ کوه که مقابل اردوگاه بود بالا رفت تا به یک فاصلهٔ بیخطر رسید. |
ئینجا داود بانگی سوپاکە و ئەبنێری کوڕی نێری کرد و گوتی: «ئەبنێر وەڵام نادەیتەوە؟» ئەبنێریش گوتی: «تۆ کێیت بانگی پاشا دەکەیت؟» | 14 |
آنگاه داوود سربازان شائول و ابنیر را صدا زده، گفت: «ابنیر، صدایم را میشنوی؟» ابنیر پرسید: «این کیست که با فریادش پادشاه را بیدار میکند؟» |
داود بە ئەبنێری گوت: «ئایا تۆ پیاو نیت، کێ لە ئیسرائیلدا وەک تۆ وایە؟ ئەی بۆچی پاشای گەورەی خۆتت نەپاراست، چونکە یەکێک لە گەل هات بۆ ئەوەی پاشای گەورەت لەناو ببات. | 15 |
داوود به او گفت: «مگر تو مرد نیستی؟ آیا در تمام اسرائیل کسی چون تو هست؟ پس چرا از آقای خود شائول محافظت نمیکنی؟ یک نفر آمده بود او را بکشد! |
ئەوەی تۆ کردت باش نەبوو. بە یەزدانی زیندوو، ئێوە شایانی سزای مردنن، چونکە پارێزگاریتان لە گەورەکەتان نەکرد، لە دەستنیشانکراوی یەزدان. ئێستاش سەیر بکە، کوا ڕمەکەی پاشا و ئەو گۆزە ئاوەی کە لەلای سەرییەوە بوو؟» | 16 |
به خداوند زنده قسم به خاطر این بیتوجهی، تو و سربازانت باید کشته شوید، زیرا از پادشاه برگزیدهٔ خداوند محافظت نکردید. کجاست کوزهٔ آب و نیزهای که در کنار سر پادشاه بود؟» |
لێرەدا شاول دەنگی داودی ناسییەوە و گوتی: «داود، کوڕم، ئەوە دەنگی تۆیە؟» داودیش گوتی: «گەورەم، پاشا، دەنگی منە.» | 17 |
شائول صدای داوود را شناخت و گفت: «پسرم داوود، این تو هستی؟» داوود جواب داد: «بله سرورم، من هستم. چرا مرا تعقیب میکنید؟ مگر من چه کردهام؟ جرم من چیست؟ |
ئینجا گوتی: «ئایا بۆچی گەورەم خزمەتکارەکەی ڕاو دەنێت، من چیم کردووە و چ خراپەیەکم هەیە؟ | 18 |
ئێستاش با پاشای گەورەم گوێ لە قسەی خزمەتکارەکەی بگرێت: ئەگەر یەزدان لە دژی من هانی داویت، با پێشکەشکراوم لێ وەربگرێت؛ بەڵام ئەگەر ئادەمیزادیش هانی داویت، با لەبەردەم یەزدان نەفرەت لێکراو بن. ئەمڕۆ منیان لە هاتنە ناو ڕیزی بەشە میراتی یەزدان دەرکردووە، پێم دەڵێن:”بڕۆ خودای دیکە بپەرستە.“ | 19 |
ای پادشاه! اگر خداوند شما را علیه من برانگیخته است، هدیهای تقدیم او میکنم تا گناهم بخشیده شود، اما اگر اشخاصی شما را علیه من برانگیختهاند، خداوند آنها را لعنت کند، زیرا مرا از خانهٔ خداوند دور کرده، گفتهاند:”برو بُتهای بتپرستان را عبادت کن!“ |
با خوێنم دوور لە ئامادەبوونی یەزدان نەکەوێتە سەر زەوی، چونکە پاشای ئیسرائیل بەدوای کێچێکدا هاتووەتە دەرەوە، وەک یەکێک لە چیاکاندا کەوێک ڕاو بکات.» | 20 |
آیا من باید دور از حضور خداوند، در خاک بیگانه بمیرم؟ چرا پادشاه اسرائیل همچون کسی که کبک را بر کوهها شکار میکند، به تعقیب یک کک آمده؟» |
شاولیش پێی گوت: «من گوناهم کرد، داود کوڕم، بگەڕێوە، ئیتر خراپەت لەگەڵ ناکەم، پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژیانی من لەبەرچاوی تۆ بەهادار بوو، من گێلایەتیم کرد و زۆر گومڕا بووم.» | 21 |
شائول گفت: «من گناه کردهام. پسرم، به خانه برگرد و من دیگر آزاری به تو نخواهم رساند، زیرا تو امروز از کشتنم چشم پوشیدی. من حماقت کردم و اشتباه بزرگی مرتکب شدم.» |
داودیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەوە ڕمەکەی پاشایە، با یەکێک لە خزمەتکارەکان بپەڕێتەوە و بیبات. | 22 |
داوود گفت: «نیزهٔ تو اینجاست. یکی از افراد خود را به اینجا بفرست تا آن را بگیرد. |
یەزدانیش پاداشتی هەر پیاوێک بەپێی ڕاستودروستی و دەستپاکییەکەی دەداتەوە، چونکە ئەمڕۆ یەزدان تۆی بەدەستمەوە دا، بەڵام نەمویست دەست بۆ دەستنیشانکراوی یەزدان درێژ بکەم. | 23 |
خداوند هر کس را مطابق نیکوکاری و وفاداریاش پاداش دهد. او تو را به دست من تسلیم نمود، ولی من نخواستم به تو که پادشاه برگزیدهٔ خداوند هستی آسیبی برسانم. |
وەک چۆن ئەمڕۆ ژیانت لەبەرچاوی من بەهادار بوو، با ژیانی منیش لەبەرچاوی یەزدان بەهادار بێت و لە هەموو تەنگانەیەک فریام بکەوێت.» | 24 |
حال همانطور که من امروز جان تو را عزیر داشتم، باشد که جان من نیز در نظر خداوند عزیز باشد و او مرا از همهٔ این سختیها برهاند.» |
ئینجا شاول بە داودی گوت: «داود کوڕم، تۆ بەرەکەتداریت، چونکە تۆ کاری گەورە دەکەیت و سەردەکەویت.» دوای ئەوە داود ڕێگای خۆی گرتەبەر، شاولیش بۆ شوێنەکەی خۆی گەڕایەوە. | 25 |
شائول به داوود گفت: «پسرم داوود، خدا تو را برکت دهد. تو کارهای بزرگی خواهی کرد و همیشه موفق خواهی شد.» پس داوود به راه خود رفت و شائول به خانه بازگشت. |